"an independent online kurdish website

ڤایرۆسی “فلێیم، Flame” به ئاڵۆزترین هەلسووکەتەوه که هەرگیز بینرابێ ڕاپۆرتەکانی پاراستن ڕۆژ دووشەممه ڕایانگەیاند که ڤایرۆسی پڕ ئاڵۆزی فلێیم بۆ ماوە دوو ساڵه که له ڕۆژهەڵاته ناوەڕاستدا دەسڕێژی کردۆته سەر زانیارییه نهێنییەکانی ناو کامپیوتەرەکانەوه.Flame-0

ئەم ڤایرۆسه که به فلێیم ناسراوه له وڵاتەکانی ئێران، ئیسرائیل، لوبنان، سوودان، سوریا، عەرەبستانی سعوودی و میسر کەوتۆته ناو کامپیوتەرەکانەوه.
به گوێرەی ڕاپۆڕتی کاسپێرسکای لەپس (Kaspersky Labs) ئەم ڤایرۆسه وێنه له پەردەی ڕووکاری مۆنیتۆر هەڵدەگرێتەوه، وتووێژی نووسینی دەمەتەقێیەکان (Chat) تۆمار دەکا، له ڕێگای دوورەوه مایکرۆفۆنی کامپیوتەرەکان هەڵدەکا و دەنگی دەوروبەر تۆمار دەکا و هەر دوگمەیەکی لەسەر تەختەكلیل لێبدرێ و هەموو هاتووچۆی ڕایەڵه (تۆڕ) دەخاته ژێر چاوەدێرییەوه وپاشان هەمووی ئەمانه ڕاستەوخۆ بۆ درووستکەری ڤایرۆسەکه بەڕیدەکا.
واپێدەچی که ئەم ڤایرۆسەی سێهەمین ڤایرۆسی گەورە‌ له ئاستی چەکی ئینتەرنەتییه که له ساڵی ٢٠١٠وە بێ که بینراوه.
ئەم ڤایرۆسه به قەبارەی بەرنامەیەکی بچووک له ناو کامپیوتەرەکه جێگا بۆ خۆی دەکاتەوه که تەنانەت بەکارهێنەر هەستیشی پێناکا.

Flame

Şawdêr

ماڵپه‌ڕی کورد ئای تی گروپ{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی