"an independent online kurdish website

سیستمی تایپکردنی دەنگ، کە بە سیستمی ناسینەوەی ئاخاوتن ناسراوە، تەکنۆلۆژیایەکە کە لە ڕێگەوە بە قسەکردن لەبری تایپکردن لەسەر کیبۆرد،

 دەتوانن دەق بخەنە ناو کۆمپیوتەر یان ئامێرێکی ئەلیکترۆنیی ترەوە. سیستمەکە شیکاری بۆ ئەو دەنگە دەکات کە وەریدەگرێت و پاشان دەیکات بە شێوەی نووسراو. سیستمی تایپی دەنگ ئاسانکاری بۆ بەکارهێنەر دەکات و دەستڕاگەیشتن بە ئامێرە ئەلەکترۆنییەکان ساکار دەکاتەوە. ئەو کارەش بە دیکتەکردنی خێرا و کارا، بە تایبەتی بۆ ئەرکەکانی وەک نووسینی بەڵگەنامە، ئیمەیل، یان داخڵکردنی دەق لە هەر بەرنامە و ڕووکارێکدا دەکات.  بە هۆی ئەوەی کە ئەو سیستمانە کەڵک لە ژیریی دەستکرد و فێربوونی ماشین وەردەگرن، پاش هەڵسوکەوتی بەردەوامی بەکارهێنەر لەگەڵیان، ڕادەهێنرێنەوە و لێهاتووییان زیاتر دەبێت.

لینکی بەکارهێنان: https://asosoft.com/

وەرگیراو لە لاپەڕەی  دیاکۆ هاشمی

پێشمەرگەکان:  دەست خۆشی لە گرووپی توێژینەوەی ئاسۆسافت، دەکەین

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی