پرۆگرامی VSDC پرۆگرامێکی بە خۆراییە و کار پێکردنی زۆر ئاسانە و لە ماڵپەری رەسمی خۆیان و کاناڵی یوتوب رێنوێنی باشیان داناوە.
بێجگە لە پرۆگرامی ڤیدیۆ ، پرۆگرامی گۆڕینی فۆرماتی ڤیدیۆ، زەبت کردنی دەنگیشیان داناوە.
بۆ نووسینی کوردی سۆرانی، من پرۆگرامێکی هەژیرتان بۆ دادەنێم کە لەم پرۆگرامەدا، کوردیەکە دەنووسن و دەتوانن بیخەنە ژێر وێنەکە و کێشەی کوردی نووسین تان چارەسەر دەبێ. ئەم پرۆگرامە بۆ زۆربەی پرۆگرامەکانی تریش کە ناتوانری کوردی لەهجەی سۆرانی تێدا بنووسرێ دەتوانرێ کەڵکی لێ وەربگیرێ.
لینکی کاناڵی رێنوێنی یوتوبی VSDC
تێبینی:
بۆ زانیاری ئەوە بەڕێزانەی دەیان هەوێ بەشی ئەسلی یەکەی بکڕن. تکایە لە سایتی رەسمی مەیکڕن، لە وێ تەنیا بۆ یەک ساڵ کۆدەکەتان پێ ئەدەن و دوای ساڵێک دەبێ نوێی کەنەوە. بەڵام لەم لینکەی خوارەوە بۆ دائمی دەیفرۆشن و ئێستا کردویانە بە 30 دۆڵاڕ و قیمەتی ئەسلی ش 50 دۆڵارە .