رۆژنامەوان ” سەلاح پیرۆتی” لە دەنگی کوردی ئەمریکا ساڵی رابردوو وتووێژێکی سەبارەت بە رووداوی ١٧ی سەرماوەز لەگەل هەرکام لە بەرێزان” خوشکە مەناڵ ” هاوسەری شەهید سەید مەنسوور ناسری،
تێبینی: ئەم بابەتە 2014 جارێک بڵاو کراوەتەوە . سڵاو لە روحی پاکی شەهیدانی 17ی سەرماوەز
“کاک باباشێخ ناسری” برای شەهید مەنسوور و ” مامۆستا گۆران” تێکۆشەری دێرین و مافناس پێکهێناوە کە ئێمە دوبارە بڵاوی دەکەینەوە.
رووداوێک کە بە ١٧ی سەرماوەز ناسراوە و لە تیرۆرێکی ناجوامێرانەی کۆماری ئیسلامی و بە دەستی کۆمەڵێک تیرۆریستی خۆماڵی هەرکام لە شەهیدان ” مەنسوور فەتاحی” ئەندامی کۆمیتە ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ،” سەیدی مەنسوور ناسری” کادری رێبەری حیزب ، ” ئەبووبەکر ئیسماعیلزادە ( ساماڵ)” برپرسی کۆمیتە شارستانی بانە ، ” رەفعەت حوسێنی ” ئەندامی کومیتەی پاوە و ” یەدوڵلا شیرین سوخەن” پێشمەرگەی پارێزگاری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران شەهید کران .
ئەوەی خوارەوە دەقی وتووێژەکەی دەنگی ئەمریکایە کە هاوکارمان سەلاح پیرۆتی ئەنجامی داوە.
مه‌نال خان داوا له حکومه‌تی هه‌ریم و حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران ده‌کات له ڕووداوی “ده‌روازی کۆیه” بکۆڵنه‌وه.
به‌یانی 17ی سه‌رماوه‌زی ساڵی 1376ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به 8ی دێسامبری ی 1997ی زاینی پۆلێک له ئه‌ندامانی ڕێبه‌ری و پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران بۆ به‌شداری کردن له دواین کۆبوونه‌وه‌ی پلێنۆمی کومیته‌ی ناوه‌ندیی پێش کۆنگره‌ی 11 له نزێک شاری دووکان ده‌که‌ونه نێو که‌مینی هێزه‌کانی قه‌رارگای هه‌مزه‌ی کۆماری ئیسلامی. له ئاکام دا مه‌سنوور فه‌تاحی ناسراو به مه‌نسوور ڕه‌شه هه‌ورامی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی، گیانی له ده‌ست ده‌دا، هه‌رچه‌نده‌ش پاسدارانی ئه‌و قه‌رارگایه ڕاوده‌نێن و گه‌لێک به‌ڵگه و ئوتۆموبیلیکێش به ده‌سکه‌وت ده‌گرن. به‌ڵام هه‌ر هێندیک له ئه‌و پێشمه‌رگانه که له حاڵی چوون به‌ره‌و سه‌رکردایه‌تی حیزب له کوێهدا بوون، له ده‌روازه‌ی کۆیه ده‌که‌ونه به‌ر ده‌ستڕێژی پاسه‌وانانی حکومه‌تی هه‌ریم و چوار پێشمه‌رگه‌ی دیکه‌ش گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
پاش زیاتر له ساڵێک، له ئه‌م پێوه‌ندی یه‌دا ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستانه‌وه بڵاو ده‌کرێته‌وه که له ڕۆژنامه‌ی “کوردستانی نوێ” ژماره‌ی 1548 سێ شه‌مه 3ی 2ی 1998دا به‌ڵێنی ده‌دات که له ئه‌م ڕووداوه بکۆڵێته‌وه و ده‌قه‌که‌ی به ئه‌م شێوه‌یه هاتوه:
“ڕۆژی 8ی 12ی 1997 ڕووداوێکی ناخۆش و دڵته‌زێن له سه‌یته‌ره‌ی شاری کۆیه ڕووی دا و له ئه‌نجامدا لێپرسراوێکی برایانی حزبی دیموکرات و دوو پێشمه‌رگه‌ی ی.ن.ک شه‌هیدبوون.
بۆیه ئێمه وه‌ک حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان زۆر به توندی دژی ئه‌م تاوانه ڕاده‌وه‌ستین و مه‌حکومی ده‌که‌ین.
هه‌روه‌ها دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌م کاره‌ی ڕووی دا پێش ئه‌وه‌ی دژی حزبی دیموکراتی ئێران بێت دژی ی.ن.ک و حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستانه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حکومه‌تی هه‌ریم سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه(تحقیق) له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یه که په‌یوه‌ندی دارن به‌م ڕووداوه.
دوای لێکۆڵینه‌وه‌ش تاوانباران ده‌درێنه دادگایه‌کی تایبه‌ت و حزبی دیموکراتی ئێران و ی.ن.ک یش له ئه‌نجامه‌که‌ی ئاگادار ده‌کرێنه‌وه.”
له مێزگردێک بۆ تاو و تۆ کردنی ئه‌م ڕووداوه مه‌نال خان، هاوسه‌ری سه‌ید مهنسوورناسری، ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌وکاتی حیزب، هه‌روه‌ها کاک بابه شێخ ناسری، برای سه‌ید مه‌نسوور و مامۆستا گۆران دادوه‌ر و ئه‌ندامی پێشووی کومیته‌ی ناوه‌ندی حیزب به‌شداریان کردوه.
مه‌نال خان سه‌باره‌ت به پێک هاتنی دادگایه بۆ پێداچوونه‌وه به ئه‌م ڕووداوه له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌ریمه‌وه له 98 پێک هات. به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێت پێشتر دادگا له نێو خۆی دا ساخ ببۆوه که سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی به‌چ شێوه‌یه‌ک بچێته پێش و “به داخه‌وه شته‌کان پێشتر ئاماده‌کراوبوون؛ بانگیان کردین، سویندمان خوارد وه‌لۆ من وتم سوێند ناخۆم. وتم، من هاتووم قاتڵه‌کان ببینم؛ خۆدیاره ده‌ستوره‌که کێ داویه‌تی، به‌ڵام ئه‌وانه چهکدارێکن بۆ هه‌زار دینار بۆ دوو هه‌زار دینار ئه‌وکارانه‌یان پێ ده‌که‌ن؛ ئه‌وه ئاشکرایه، به‌ڵام کێ ئه‌و ده‌ستوره‌ی داوه، کێ ئه‌و کاره‌ی کردوه…”
مه‌نال خان هه‌روه‌ها ئاگایی ده‌دات که ئه‌و خاڵه پشکنینه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی حیزب تێدا کوژران پێشتر پاسه‌وانێکی ئه‌وتۆی لێ نه‌ده‌بوو “عاده‌ته‌ن خاڵه پشکنینه‌که، دایمه‌ن یه‌ک یان دوو که‌س [پاسه‌وان]ی تێدابوه؛ جارێ وا هه‌بوه چۆل بوه. ئیتر ئه‌مانیش [پێشمه‌رگه‌کان] که ده‌گه‌نه خاڵی پشکنین ته‌ماشا ده‌که‌ن، 17 که‌س به سه‌رۆکایه‌تی حاجی مه‌سیفی بۆیان دانیشتوون [سه‌نگه‌ریان لێ گرتوون].”
به‌رێز حه‌سه‌ن ئه‌یووب زاده که له ناو بزووتنه‌وه‌ی کوردستانی ئیران دا دادوه‌ر و ئه‌ندامی پێشووی سه‌رکردایه‌تی حیزب بووه و به مامۆستا گۆران ده‌ناسرێت، ڕه‌وت و شیوازی کاری دادگاکه ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی، “ئه‌وچوار نهفهرهیان ئێعدام کردوون. ئه‌وانه‌ی که ئێعدام کراون قاعیده‌ته‌ن ده‌بێ بنووسرێت ئه‌و که‌سانه کێ بوون، به‌ڵام قازی یه‌کان ئه‌وه‌نده سه‌یر کاریان کردوه، که ئیحتماله‌ن عهمدیش بێ، حه‌تا ناوی ئه‌و که‌سانه که ئیعدام کراون نهیاننووسیون…. ته‌نیا ئه‌و که‌سانه‌یان به بێ تاوان ناساندوه که له وێدا گوله بارانه‌که‌یان کردووه.”
كاک بابه‌شێخ ناسری ده‌ڵێت ته‌نیا هه‌ر که‌یسی ئه‌و پۆله پێشمه‌رگه نیه که له ژێر ده‌سه‌لاتی حکومه‌تی هه‌ریم دا کوژران، به‌ڵکوو تێکۆشه‌رانێکی زۆر ده‌گرێته‌وه و وهه‌روه‌ها پشت ڕاستی ده‌کاته‌وه که مه‌به‌ست له به دوادا چوونه‌وه به سه‌ر ئه‌و که‌یسانه‌دا هیچ تۆڵه ئهستاندنهوهیهک نیه:
“ئێمه به شوێن تۆله‌دا ناگه‌ڕێین و ئێمه نامانه‌وێ خوێن به خوێن بشۆرینه‌وه. ئێمه ده‌مانه‌وێت کوردستان سیستمێکی عادڵانه‌ی تێدا حاکم بێت و له ئه‌و سیستمه دا مافی شه‌هیدانیش بپارێزرێت، به‌ڵام به داخه‌وه، به دوای ئه‌و کۆمه‌ڵه نامه‌یه‌دا، که بۆنادرنیان نوێنه‌رایه‌تی یه‌که‌م له براژنه مه‌نال وه‌رگرتبوو، هیچ وه‌ڵامێکیان له ئه‌و پێوه‌ندی یه‌دا وه‌رنه‌گرت و ئێستاشی له گه‌ڵ بێ، ئه‌و بێ ده‌نگی یه هێشتاش به‌رده‌وامه‌و… به هه‌رحاڵ حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان له به‌رامبه‌ر ئه‌منیه‌تی دانیشتوانی کوردستان دا به‌رپرسه.”
له کۆتایی دا به‌شدارانی ئه‌و مێزگرده و به تایبه‌ت مه‌نال خان داوا له حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان وحیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئێران ده‌کات که به دوای ئه‌و کاره‌ساته دا بچنه‌وه.
ئامادەکردنی: سەلاح پیرۆتی دەنگی ئەمریکا ساڵی رابردوو
12.12.2013
مێزگرد سه‌باره‌ت به ڕووداوی 17ی سه‌رماوه‌زی 1376ی هه‌تاوی
بۆ لینکی دەنگ لە ماڵپەڕی پێشمەرگەکان ئێرە کلیک بکەن
بابەتی پەیوەندی دار
17ی سەرماوەز، جینایەتێکی لە بیر نەکراو، کۆ کراوەی چەند بابەت
سکاڵای هاوسه‌ری شه‌هید سه‌ید مه‌نسووری ناسری