"an independent online kurdish website

رۆژی یەک شەممە رێکەوتی ٢٧/٠٥/٢٠١٢ زایینی بەرامبەر بە ٧ی جۆزەردانی 1391 هەتاوی ،کاتژمێر ١٢ arm_pdki_nwe

نێوەرۆ،نۆهەمین کۆنفرانسی گشتی حدک ئێران،کۆمیتەی رۆژهەلاتی کانەدا بە خۆێندنەوەی سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان،بە بەشداری ئەندامانی حیزب لەم دەفەرە،نوێنەرایەتی حیزب و چاودێری کارەکانی کۆنفرانس، دەستی پێکرد.

دوایی لە لایەن بەرێز کاک عوسمان ئێراندوست کۆنفرانسەکە بە رەسمی کرایەوەو پاشان لە لایەن کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنفرانس راپۆرتێک لە سەر کارەکانی ئەم کۆمیتەیە پێشکێش کرا.دوایی دەنگی مەشروعییەت بۆ کۆنفرانس لە لایەن بەرێز کاک” محی الدین پالانی “موشاویری کۆمیتەی ناوەندی حدک ئێران و چاوەدێری کارەکانی کۆنفرانس وەرگیرا.

لە بەشێکی دیکەی کارەکانی کۆنفرانس،راپۆرتی کارو چالاکی کۆمیتەی رۆژهەلاتی کانەدا لە نێوان دوو کۆنفرانس دا لە لایەن بەرێز کاک” رەحیم بێهرۆز” بەرپرسی کۆمیتەی رۆژهەلاتی کانەدا پێشکیش کرا و ئەندامانی بەشدار رەخنە،پرسیار و پێشنیارەکانیان لە سەر راپۆرتەکە ئاراستە کرد و لە لایەن بەرپرسانی پەیوەندیدار وڵامیان درایەوە و لە کۆتایدا چەندین خاڵ وەکوو گەلالەی کارو چالاکی بۆ کۆمیتەی داهاتوو دەست نیشان کران.

دوایی لە کەش و هەوایەکی ئازاد و دێموکراتێک دا ئەندامانی ئەسلی و جێگری کۆمیتەی تازە هەڵبژێردران کە بەم شێوە بوون.

ئەندامانی ئەسلی:

١-سەعید گۆلشەن ٢-تاهیر دەرویژە ٣-سەلاح موحەممەدی ٤-رەحیم بێهرۆز ٥-عوسمان ئیراندوست ٦-علی ئیسعاقی.

ئەندامانی جێگر:

١-مێهدی کیاوەر ٢-سەددیق ئیبراهیمی.

کۆمیتەی هەڵبژێردراو لە یەکەمین کۆبوونەوەی خۆیدا هاورێی بەرێز کاک “رەحیم بێهرۆز” وەکوو بەرپرسی کۆمیتە رۆژهەلاتی کانەدای حدک ئێران هەڵبژارد.

لە بڕگەی دووهەمی کارەکانی کۆنفرانس دا،سەرەتا لە لایەن کاک شەریف بێهرۆز ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندی حدک ئیران وتارێکی سیاسی لە سەر رۆداوە گشتیەکان بە تایبەتی رۆخانی حکومەتە دیکتاتورەکان بە ئیرادەی خەڵک وتایبەتمەندییەکانی ئەم رۆداوانە نیسبەت بە ئێران و گۆشاری نێونەتەوەیی لە سەر ئێران،پێشکێش کرد.

دووایی هەر لە بەشی راپۆرتی سیاسی دا وتارێک لە سەر ئاڵوگۆرەکانی رۆژهەلاتی نافین،مەسەلەی کورد لە پارچەکانی تری کوردستان،پێشکەوتنی دیپلوماسی کورد،کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدرال و جێگا و پێ گەی حیزب لەم کۆنگرەیە و مەسایلی حیزب لە ناوخوو دەرەوی وڵات لە لایەن بەرێز کاک محی الدین پالانی ئەندامی موشاویری کۆمیتەی ناوەندی حدک ئێران پێشکیش کرا.

پاشان بەشدار بووانی کۆنفرانس را وبۆچوون،پرسیار و پێشنیاری خویان لە مڕ مەسایلی گشتی و حیزبی و ….دەربری.جێگای ئاماژەیە کە چەندین خال وەکوو پێشنیار بۆ کۆنگرەی ١٥ی حیزب دەست نیشان کران.

لە بەشی کۆتایی کارەکانی کۆنفرانس دا بەشدار بووان لە فەزایەکی دێموکراتیک دا نوێنەری خۆیان بۆ بەشداری لە کۆنگرەی پانزدەهەمی حیزب هەڵبژارد.

kanada_konfrans1kanada_konfrans2kanada_konfrans3kanada_konfrans4

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی