"an independent online kurdish website

ڕۆژی ٢٧.٥.٢٠١٢ کۆنفرانسێک بە بەشداریی نیزیک بە تەواوی حیزب و لایەنە سیاسی یەکانیkavos_azizi_pm

هەر چوار بەشی کوردستان لە ژێر سەرۆکایەتیی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دێمۆکراتی کوردستان دا لە هەولێر کۆبوونەوە . ڕەنگە بپرسرێ کە بۆ چی سەرۆکی هەرێم نیە و سەرۆکی پارتی یە ؟ بێ گومان لەوێ دا مەبەستێکم هەیە ئەویش ئەوەیە کە بەڕیزیان وەک پارتی یەک قسەی کردد و نەزەراتی خۆی وەک پارتی یەک دەر بڕی . ئەو پێی وابوو کە ١١ ی ئەیلوولی ١٩٦١ موناسیب ترین ڕۆژە بۆ دیاری کردنی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان. خۆ لای هەمووشمان ڕوونە کە ئەوە ئەو ڕۆژ ەیە کە شەڕی پارتی دێمۆکراتی کوردستان و دەوڵەتی عبدالکریم قاسم دەستی پێکرد. کەوابوو کاک مەسعوود لە قسەکانی دا هەوڵی دا بەشداران بەو قەناعەتە بگەیەنێ کە ڕۆژی پێشمەرگە بخاتەوە پاوانی حیزبەکەی و تەنانەت بنەماڵەکەی، و.هەر وەها پەنای بردە بەر هیندێک بیرەوەریی ئیحساسیی ئەوکاتی .

لیرە دا دەمەوێ بە کورتی ئاماژە بە جەند خاڵێک بکەم:

١ . بۆچی ئەو کۆبوونەوەیە خرایە بیرەوەریی ٢٦ ی گوڵان کە لە و ڕۆژە دا ، و لە ساڵی ١٩٧٦ ، واتە ساڵێک دوای نسکۆی ٧٥ شەڕی پارتی و بەحس دووبارە هەڵگیرسا ؟ داخوا ئەو ە هەوڵێک نیە کە هەموو مێژووی کورد لە سەر حیزبەکەی کاک مەسعوود و بنەماڵەکەیان سەبت ، یان پاوان بکرێ ؟

٢ . داخوا هەر چوار بەشی کوردستان هێزی پێشمەرگەیان هەیە ؟ باشووری ڕۆژئاوای کوردستان نە تەنیا هێزی پێشمەرگەیان نیە ونەبووە ، بگرە وشەی پیرۆزی کوردستان لە نێوی هیچ حیزبێکی ئەو بەشە لە کوردستان دا بەدی ناکرێ ! کەوابوو ئەوە بۆ خۆی ناتەبایی پێک دێنێ . هەر وەها باکووری کوردستان هێزێکی زۆری خباتکاری چەکداری هەیە، بەڵام خۆ نە ناوی پێشمەرگەیە و نە گرینگی یەکی ئەوتۆ دەدەن بە ناوی پێشمەرگە ، هەر وەها لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش هێزێکی کورد کە خەباتکاری جەکداری هەیە ، ناوی هێزە چەکدارەکەی خۆی بە پێشمەرگە ناناسێنێ ، کەوابوو ئەوانە چۆن حازر دەبن دەنگ بە ناوێک بدەن و ڕۆژێک بۆ ناوی

هێزێک دیاری بکەن کە باوەریان بەو ناوە نیە ؟

٣ . بڵێی لە پێش١١ ئەیلوول دا ڕووداوێک نەبێ کە شیاوی گەورەیی خەباتی پێشمەرگەی کوردستان بێ ؟

٤. بۆچی کاک مەسعوود دەبێ ئەو مافە بە خۆی بدات کە شانازیی بەشێکی دیکەی کوردستان بخاتە پاوانی حیزب و بنەماڵەکەی ؟ مەگەر یەکەم جار ناوی پێرۆزی پێشمەرگە و هیزی پێشمەرگە لە کۆماری کوردستان دا نەهاتنە ناو سیاسەت و ئەدەبیاتی سیاسیی کوردەوە؟ یان بۆچی کاک مەسعوود ئەو مافە بە خۆی دەدات کە پێشنیاری ١١ی ئەیلوول بکات ، بەڵام ئەوەی پشت گوێ بخات کە ٢٨ سالە ڕۆژی ٢٦ ی سەرماوەز لە لایەن حیزبی دامەزرێنەری کۆماری کوردستان و پێک هێنەری یەکەمین هیزی چەکداری کورد بە ناوی پێشمەرگە و لە هەمان کات دا داهێنەری وشەی پیرۆزی پێشمەرگە واتە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دیاری کردووە و بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان ئاشنایە و لەو ڕٶژە دا ڕیز لە پێشمەرگە دەگرن ؟ کەوابوو نابێ نە کاک مەسعوود و نە هیچ سەرکردەیەکی دیکە لە مەوقعیەتی سیاسیی خۆی کەلک وەرگرێ بۆ پاوانی شانازی یەکانی نەتەوەیی و بگرە هی پارچەکانی جیا جیای کوردستان بۆ حیزبێک یان بنەماڵەیەک هەر چەند ئەو حیزب ، یان بنەماڵەیە زۆر خەباتکاریش بێ؟

٥. بۆچی دەبێ بڕیار لە سەر ئەو ڕۆژە بدرێتەوە پارڵەمانێک کە هی هەموو کوردستان نیە؟ لە گەل ڕێز بۆ پارڵەمانی کوردستان ،بەڵام هەر وەک لەم وێنەیە دا دیارە ، پارلەمانی کوردستانی عێڕاقە . کەوابوو جارێ ناتوانێ نوێنەرایەتیی هەموو نەتەوەی کورد بکات ؟

parleman_kurdistan12

وتەی کۆتایی

لە گەل ئەوەی کە ڕیز لە هەوڵەکانی کاک مەسعوود دەگرم و هیوام وایە کە بە دڵسۆزانە و بە دوور لە تەعەسوبی حیزبی و بنەماڵەی ، هەر وا شێلگیر بێ بۆ دۆزی رەوایی کورد ، بەلام ،هیندێک لەو هەوڵانە ئینسان دەخاتە گومانەوە .

بەڵام حیزبەکانی ڕۆژهەڵات ، پێشنیاری ڕوونی من بۆ ئەوان ئەوەیە کە لە خەباتی دەیان سالەی خۆیان خاوەنداریەتی بکەن و مافی خۆیان بە کەسی تر نەدەن. ئەوان خاوەن خەباتن و شانازی یەکانی خەباتی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هی ئەوانە . ئەگەر ئەوان ئەمڕۆ نەتوانن بەرگری لە مێژوو و شانازی یەکانی ئەو بەشە لە کوردستان بکەن ، ڕەنگە نەوەی داهاتوو ڕەحمیان پێ نەکات .

من وەک کۆنە پێشمەرگەیەک لە گەل ئەوەی کە شانازی بە ڕۆژی ٢٦ ی سەرماوەز وەک ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان دەکەم، بەلام پێداگر نیمە لە سەر ئەو ڕۆژە . زۆر ڕۆژی دیکە لە خەباتی پێشمەرگایەتیی ئەو بەشە لە کوردستان دا هەیە کە شیاوی ئەوەن وەک ڕۆژی پێشمەرگە دیاری بکرێن.

لە کۆتایی دا دڵنیام کە حیزبەکانمان زۆر لەوە وشیارتر و خەمخۆرترن کە نەتوانن بەگری لە شانازیی خۆیان بکەن و ئەوان خاوەن ئەزموون و رابردوویەکی زێرینن و جیا لە سۆزی نەتەوەی کە هەیانە ، حازریش نین بکەونە ژیر کاریگەریی مەوقعیەتی ئەمڕۆی سەرکردەکانی پارچەیەکی دیکە کە بەداخەوە هیچ حیسابێک بۆ ئەم بەشە لە نیشتیمان ناکەن .{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی