"an independent online kurdish website

ئه‌و پرسه ‌خه‌راپ و ناله‌بارانه‌ی ئه‌مڕۆی عێراق که‌ هه‌ر رۆژه‌ به‌ره‌و زیاتر ئالۆزی تێكچوونه‌وه‌‌ ده‌ڕوات و ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژیش دیاره‌ که‌ له‌ عێراقی ئه‌مڕۆدا ئه‌وان ته‌نگژانه‌‌ی که‌ له‌ مێژه‌ له‌ ئارادان وا به‌ ئاشکرایی له‌ نێوان زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانی سیاسی و مه‌زهه‌بیوه‌ به‌ره‌و پوکانه‌وه‌ ده‌ڕوات وahmad_deshti

ناله‌باریه‌کان زیاتر ده‌بن و دیارده‌كآةێ‌ دژ به‌ هه‌ریمی کوردستان له‌ لایه‌ن سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراقیوه‌ په‌ره‌دار تر ده‌بێت و ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژیش ئالۆزتر ده‌بن و عێراق به‌ره‌و ئه‌و ڕاو بۆچوونانه‌وه‌ ده‌به‌ن که‌ هه‌ر له‌ زووڕا سیاسه‌تمه‌دارانی جیهانی و که‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌کان‌  پێشنیارو پێشبینیان کردووه و‌  ده‌که‌ن، پێم وایه‌ گرفت سازه‌کان و هۆکارانی ئه‌م په‌شێویانه‌ی که‌ هه‌ن، وه‌ک‌ بۆچون و پێشێل کردنی یاساکان و ڕێز نه‌گرتن له‌ ته‌وافوقه‌کان و‌ ڕه‌فتاره زشته‌کانی دژ به‌ کوردو هه‌ستی دکتاتۆرانه‌،دوور نه‌خه‌نه‌وه‌ و په‌ره‌ بسه‌نێت به‌ تایبه‌ت جه‌نابی مالکی به‌م شێوه‌ هاکارانه‌یه‌‌وه‌ دژ به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌لانی عێراقه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت  دژ به‌ گه‌لی کورد ئاوا که‌ هه‌یه‌ هه‌نگاوان باوێن و ئاوابمێنه‌وه‌، ئه‌وا ئه‌و شێوه‌ ڕه‌فتارو بۆچوونانه‌یان په‌ره‌ پێ بده‌ن، به‌ داخه‌وه‌ که‌ هه‌مه‌موو خه‌ڵکی عێراق به‌ره‌و ماڵوێرانیه‌کان و کاره‌ساتان ده‌به‌نه‌وه‌، ئه‌مرۆ و هه‌میشه‌ نه‌ بوونی دیموکراتیه‌ت و   هه‌ستی دکتاتۆرانه هه‌رگیز نکارێت‌ که‌ به‌ ئارامی و ئاسایشی ته‌واو سه‌رکه‌وتنه‌کان وه‌دی بێنن،شتێکی دیاره‌ که‌ دروست بوونی دکتاتۆرێکی تازه‌، خه‌ته‌رێکی گه‌وره‌یه‌ و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌ له‌ ئارامی و ئاسایشی کوردستان و هه‌مو عێراق ده‌کات و هه‌موو پیلان و هه‌ستی شۆڤێنیه‌ تازیه‌کان و هه‌وڵی ئه‌وان که‌سه‌ دکتاتۆرانه‌ی که‌ له‌ باب و باپیرانیانه‌وه‌ بۆیان ماوه‌ته‌وه‌ و  هه‌میشه‌  دژ به‌ گه‌لی کورد دێنه‌ مه‌یدان و لێ نا‌گه‌ڕێن که‌ کوردستان ئارام و پڕ له‌ ژیانێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ بێت و گه‌لی کوردله‌ سه‌ر خاکی خۆیه‌وه‌ سه‌ربه‌خۆو ئازاده‌ببێت، دیاره‌ که‌ لایه‌نه‌ سیاسی و مه‌زهه‌بیه‌کانی زۆرینه‌ی عێراقی ئه‌مڕۆکه‌‌‌ش گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌وه‌ و که‌ له‌ ئاستێکی زۆر خه‌راپی دژ به‌ یه‌کتریشه‌وه‌ن،‌ ئه‌مه‌ش وه‌نه‌بێت تازه‌ بێت‌و ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ ناو ئه‌وان لایه‌نه‌ مه‌زهه‌بی و سیاسیه‌کانه‌وه‌ نوێ بێت، که‌ که‌س به‌ که‌س ڕازی نه‌بێت و‌ هه‌رکه‌سه‌ بۆ خۆی ڕا بکیشێت و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌‌ له‌ یه‌کتر ب‌که‌ن و یه‌کتری تاوانبار ب‌که‌ن و، ئه‌وان ڕوداوانه‌ی که‌ شه‌ووڕۆژ له‌ ناو لایه‌نه‌ سیاسێ و مه‌زهه‌بیه‌کانی ناو ڕژێمی عێراقیه‌وه‌ ڕوو ده‌ده‌ن دیارده‌یه‌که‌ ئاشکرایه‌‌ عێراق به‌ره‌و پوکانه‌وه‌و لێک ترازان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ و دابه‌ش بوونی عێراقه‌وه‌ ده‌به‌ن، ئه‌م جۆره‌ فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌ی که‌ مالکی ده‌یکات دیارده‌یه‌ بۆ ئه‌و بیرو بۆچونانه‌ی که‌ ماوه‌یه‌که‌ هاتۆته‌ ئاراوه‌و‌ باسی لێوه‌ ده‌کرێت،که‌ ئه‌ویش پارچه‌ پارچه‌ کردنی خاکی عێراقه،‌ که‌ له‌ زووڕا ئه‌م پێشنیاره‌ له‌ لایه‌ن سیاسه‌تمه‌دارانی وه‌ک بایدنه‌وه‌ کراوه‌، ئاشکراشه‌ که‌ تا ئه‌و بۆچون و پێشنیاره‌ی که‌ هه‌ر له‌ زووڕا له‌ لایه‌ن بایدنه‌وه‌ کراوه‌ زۆر له‌گینه‌ که‌ وه‌دی بێت و گه‌لی کوردیش وه‌ک گه‌لێکی سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌وه‌ وه‌ڵاتی خۆی که‌ کوردستانه وه‌ک ده‌وله‌تێکی کوردی‌ دروست ب‌کات و بۆ خۆی به‌ڕێوه‌ی ب‌بات،  دیاره‌که‌‌ زۆر مه‌حالیشه‌ به‌و جۆره‌ سیاسه‌تانه‌ی ئه‌مڕۆ و هه‌سته‌ که‌سیفه‌کانی وه‌ک جه‌نابی مالکی و شه‌هرستانی که‌ زۆر خه‌ته‌ر ناک و دوور له‌ هه‌ستی دیموکراتیه‌ت و ڕێزنان له‌ یاساو هه‌ولی‌ ئارامی و ئاسوده‌یییه‌، که‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌مجاره‌ش‌ له‌ سه‌ر خاکێ عێراقه‌وه‌ کاره‌ساته‌کان وه‌دی بێننه‌وه‌، هه‌تا ئه‌و کاته‌ش که‌‌ نیازی خه‌راپی شۆڤێنیه‌کان و دکتاتۆره‌ نویکانی ئه‌مڕۆ ئاوا بن و بمێنن ئه‌وا گه‌لی کورد نا‌توانێت که‌ به‌ ئاسوده‌یی له‌ عێراقا بژیت، ته‌نیا چاری ناچاره‌ که‌ ده‌بێت بڕیاری چاره‌نوسی خۆی بدات و بۆ هه‌میشه‌ له‌ ده‌وله‌تی عێراقی جودا ببێته‌وه‌و کوردستان بببێت به‌ وه‌ڵاتیکی سه‌ربه‌خۆی کورده‌واریوه‌، شیعه‌و سوننه‌‌کانیش لێک دوور ببنه‌وه‌ و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان هه‌بێت، ئه‌وه‌ش له‌ سایه‌ی ئه‌م بوچونانه‌ی که‌سانی وه‌ک مالکی و شه‌هرستانیه‌کانه‌وه‌یه‌‌،  مه‌حاله‌ که‌ ئارامی و ئاسایش له‌ ته‌واوی عێراق به‌رده‌وام ببێت، ئه‌مڕۆکه‌ ده‌بێت که‌ سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد خۆی زۆر به‌ ڕاستی و ئاشکرایی  بڕیار بدات و‌ به‌ره‌و  سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه‌وه بچێت و‌ بۆ دروست بوونی ده‌وله‌تێکی کوردی سه‌ربه‌خۆوه‌ کار بکات و واز له‌ هه‌ولی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی لایه‌نه‌ عاره‌به‌کان به‌ ته‌واوی بهێنن و خۆیان بۆ دروستکردنی ده‌وله‌تێکی کوردی ئاماده‌ بکه‌ن و ڕیگا سه‌رکه‌وتوه‌کان له‌ گه‌ل شه‌ریکاته‌ زلهێزه‌کانی جیهانی که‌ توانای به‌رگریان له‌ گه‌لی کورد هه‌یه‌ له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری خۆیانه‌وه‌ بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت به‌هێزتر بکه‌ن و  سیاسه‌تی په‌یمان به‌ستن له‌ گه‌ل ئه‌وان زلهێزانه‌وه‌به‌ ته‌واوی دابین بکه‌ن و هه‌رگیز باوه‌ڕ به‌ نه‌یارانه‌وه‌ نه‌که‌ن، ده‌بی کورد په‌یمان ببه‌ستن و ئه‌وان په‌یمانانه‌یان له‌ گه‌ل سه‌ریکه‌ زلهێزه‌کانی نه‌وت مۆر بکه‌ن و بیخه‌نه‌ سه‌ر کاغه‌زو کاراتری بکه‌ن که‌ له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی کوردو کوردستانه‌وه‌ بێت. کورد هه‌رچه‌نده‌ به‌رگری له‌ عێراق و هه‌ولی ڕێگا چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی ئه‌وان لایه‌نانه‌وه‌بکات وخۆی له‌ شه‌ڕی ئه‌وانه‌وه نه‌زیک بکاته‌وه‌،ئه‌وا‌ بۆ هه‌تایه‌ ڕزگار نابێت ،ئه‌وان قه‌ت ڕێگاچاره‌سه‌ری کێشه‌کانی گه‌لی کورد ناگرنه‌ به‌رو تا بۆشیان بلوێت زۆربه‌یان وه‌ک شه‌هرستانی و مالکی بیر ده‌که‌نه‌وه‌و هه‌نوکه‌و بۆ هه‌میشه‌ش قه‌ت دان به خاکی کوردستان ناهێنن و دژ به‌ کوردو کوردستان کار ده‌که‌ن،خه‌نده‌ی سه‌رانی کورد له‌گه‌ل ئه‌وان هه‌ست دکتاتۆرانه‌وه‌ هیچ سودێکی نیه‌و به‌ داخه‌وه‌ که‌ هه‌مووی ئه‌و پێکه‌نینانه‌و ماچ و موچانه‌ی له‌ گه‌ل که‌سانی وه‌ک مالکی دادی گه‌لی کورد و مافه‌کانی کورد نادات و کوردستان به‌ره‌و کاره‌ساته‌کان ده‌باته‌وه‌.

  28..5.2012

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی