ئه‌و کاته ئه‌من ئاسوده ده‌بم
که خاوه‌ن خاکی کوردستانم بم 
داگیرکه‌رانی کوردستانی من
بڕۆن نه‌مینێن له هه‌واری من
تاکو دوژمنێ مابێ له وارم
قه‌ت ئۆخه‌م نیه هه‌ردی‌هاوارم
دوژمنی باوکم نابیته یارم
هه‌رخیانه‌ت ده‌کاله گه‌ل و وارم
بۆیه‌که تاهه‌م من خه‌بات ده‌که‌م
ئاڵای ڕزگاریم هه‌ربه‌رزه‌که‌م
تاکو سه‌ربه‌خۆ و ئازاده نه‌بم
له‌سه‌ر خاکی‌خۆم ئاسوده نابم
مالکی و سه‌دان دوژمنانی تر
دێنه‌وه گژم که‌متیارانی تر
ڕۆمی‌وعاره‌ب وعه‌جه‌م نه‌یارن
داگیرکه‌رانن دژ به هه‌وارن
ساله‌های ساله تاڵانم ده‌که‌ن
گشت نه‌وت وکانم وازه‌وته‌که‌ن
گه‌رهه‌مووکان وسامان ونه‌وتم
بۆخۆم‌بێ‌ئه‌وسا خاوه‌ن ده‌وله‌تم
بۆیه‌له ڕێگا‌ی مه‌زنی بارازانی
من تێده‌کۆشم بۆ کامه‌رانی
ئه‌وکاته ئه‌من شاد و ئازادم
که سه‌ربه‌خۆ بێ کوردی نامرادم
{jcomments off}