به‌شدارانی كۆنگره!
خۆتان خاس ئه‌وه ئه‌زانن هیچ ڕێبه‌رایه‌تیه‌ك بێ پشتیوانی هێزی خەڵک و ئه‌ندامانی ناتوانێت سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنێت. ئێمه وه‌ك حدك ئێران ئه‌شێ زیاتر له جاران یه‌كگرتوو و ته‌با بین، كه بۆ خۆی لێره‌دا سه‌ركه‌وتنێکی هه‌رە گه‌وره‌یه بۆ هه‌ر حیزب و ڕێكخروێك. ئێمه خه‌بات ته‌نیا بۆ حیزبێك ناكه‌ین، به‌ڵكو خەبات بۆ ڕزگاری زیاتر له 40 میلیۆن كورد ئه‌كه‌ین، كه چاو له ده‌ستی ئێمه‌ن. ئامانج گەورەترین نوخته‌ی خه‌باته، لێرەدا ئەشێ پرسیار له خۆمان كه‌ین، “ئایا ئامانجه‌كه‌مان له ڕێگه قه‌مچ و پێچه‌كان دا به هۆی شتگه‌لێكی لاوه‌كی نه‌ترازاندووه”؟ ئه‌گه‌ر ترازاوه ئێستاش دره‌نگ نیه ئامانجه‌كه‌ی 65 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نوێكاری به سه‌ردا بێنین و ڕیبازی شه‌هیدانی سه‌روه‌رمان وه‌ك هه‌میشه به‌رز ڕاگرین. حیزب و ئەندامانی ئەشێ لە بیریان نەچێ لە گەڵ چ دێوەزمەیەک تەرەفن. ئەشێ بیر‌و سیاسەتی حیزب لە ڕێگای چارەسەری موشکیلەی میلەتی کورد دا سەرف بکرێت.
خۆشه‌ویستان، به‌شدارانی كۆنگره!
ئێوه به‌شداری له كۆنگره‌یه‌ك دا ده‌كه‌ن، كه له‌وانه‌یه چاره‌نوس ساز بێت بۆ میله‌تێك، نه‌ك بۆ كۆمه‌ڵێك خەڵک یان گروپێک. تكایه، ئێمه دروسته حیزبێكی دێمۆکڕاتین و ده‌بێت ژن و پیاو مافی وه‌كو یه‌كی هه‌بێت، به‌ڵام لێره‌دا ئه‌وه گرینگه كه‌سانێك هه‌ڵبژێرن كه ساحیبی بیروبۆچوونی سیاسی و دوور له مه‌سڵه‌حه‌تی تاكه‌كه‌سی بێت و کورسی پەرەست نەبێت. کەسانێک شایستەی ڕێبەرایەتی حیزبێکن که ناحەزان لەتمه لە خەباتی حیزب نەدەن لە سەریان. له کۆتایی دا دووبارە پیرۆزبایی گرتنی کۆنگرەی 15ی حیزبە خۆشەویستەکەمان له هەموو خەڵکی دڵسۆز و خەباتگێڕی کوردستان دەکەم.
سەرکەوتوو بن
ئارەزوو حیسامی
2012/06/12
{jcomments off}