مه‌شقی نووسین :
له یه‌که‌مین بیره‌وه‌رییه خۆشه‌کانی من دهگهڕێتهوهبۆ ئه‌و کاته‌ی که ده‌مهه‌ویست چیرۆک بنووسم، به‌ڵام نه‌مده‌زانی. چیرۆکه‌کانی چیخۆفمدهخوێندهوه و چونکه ئه‌م چیرۆکانه ساده و دڵ‌بزوێن بوون، به باشی دهمتوانیکۆپییان لێ هه‌ڵبگرم.
سه‌ره‌تام وه‌ک مه‌شقی نووسین بوو.
دواتر ده‌متوانی فێر ببم که ناوی شه‌قامه‌کان،شار و ئاده‌میزاده رووسییه‌کان بگۆڕم به ئێرانی.
پێم وایه له چوارده‌ساڵییه‌وه تا حه‌فده ساڵیشتێک له نێوان سێ ساڵدا، به‌رهه‌مه‌کانی چێخۆفم خوێنده‌وه و نووسیم.
ئه‌وڕۆکه که ساڵانێکه تێپه‌ڕیوه، بیرهوهرییئهو رۆژانه و هه‌رکات ناوی ئانتوان چێخۆف ده‌بیستم ئه‌بێته بزه‌یه‌ک و ده‌که‌وێته سه‌ر لێوم. یادکردنهوهیمرۆڤێکی دڵنه‌وا و مێهره‌بان که عاشقی مرۆڤه‌کان بوو و ئه‌م عه‌شقه له تهواوینووسینهکانیدا شه‌پۆل ده‌دات.
یه‌كێ له چیرۆکه‌کانی چیخۆف که له‌بیر ناچێته‌وه”تاوانبار”ی ناوه. وێنه‌یه‌کی روون و زوڵاڵ له ژیان و سیمای پیرهمێردێکیههژاره که له سه‌رده‌می تێزاره‌کاندا قوربانی و چاره‌ڕه‌ش بووه.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وه بارودۆخی ژیان، پێوه‌ندیی مرۆڤه‌کان،ره‌نگی جل و به‌رگی پۆلیس، قسه‌ی سه‌ر زاری دادوه‌ره‌کانی “باڵاخانهیداد”، داڕمانی وهرشکستهکان، و به گشتی بۆن و به‌رامه‌ی ژیان له رووسیهیسهدهی نۆزده‌هه‌مدا بناسین، له رێگای کتێبه مێژووییه‌کان و جوغرافیاوه سهرکهوتوونابین.
ته‌نیا له ریگای چیرۆکه‌کان و شانۆنامهکانینووسهرانێک وه‌ک ئانتوان چێخۆف، فئۆدۆر داستایووفسکییهوه ده‌توانین ژێر و ژووریژیانی به‌شێک له خه‌ڵکی دنیا بناسین.
هه‌روه‌ها که ئیمل زۆلا له هه‌مان سه‌رده‌می فهڕانسهدادهچێته قووڵانی کرێکاره‌کانی کانگاکانه‌وه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی له‌سه‌ر زه‌ویدا وێنا کردوه و له تاریکایی مه‌یخانه‌کاندا به‌سه‌ر سه‌ره‌نجامی دڵتهزێنو خه‌مناکی مرۆڤدا فرمێسکی هه‌ڵڕشتوه هه‌تا ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆی بهرامبهربراکوژی و هه‌راوهوریا کردن بۆ ماڵی دنیایی بهێنێته سه‌ر کاغه‌ز، و به خه‌ڵکی وڵاتهکهیبڵێت: رۆژێک مرۆڤێ له‌دایک ده‌بێت و دێت که به حوکمی نائینسانی وه‌ک حوکمی ئێعدامدهنگی ناڕه‌زایه‌تی خۆی به‌رز ده‌کاته‌وه.
چاوخشاندنێک به‌سه‌ر “تاوانبار”یئانتوان چێخۆف دا
کورته چیرۆکی “تاوانبار” نووسینی ئانتوانی چیخۆف یه‌کێ له‌نموونه پاقژ و نه‌مره‌کانی ئه‌ده‌بیاتی چیرۆک‌نووسی جیهانه.
چیرۆکێ که په‌له‌قاژه‌ی بێ سه‌ره‌نجامی دڵسووتاوانیههژار له باڵاخانه‌ی کوێر و که‌ڕی “دادوه‌ریی” دایه. وێده‌چێ دادپهروهرییمردبێت.
پیرێکی به‌ساڵاچووی هه‌ژار دڵپاکانه باس له ههوڵو ته‌قه‌لا و بژێوی و، خه‌می نان ده‌کات. ئه‌و هیچ کات درۆی نه‌کردوه. له به‌رامبه‌ردا،دادوه‌ریش داکۆکی نه‌زم و سیستمی شار ده‌کات. دادوه‌ر، پیره پیاو به درۆ، دزی وههڵهشهکاری و شێواندنی نه‌زمی گشتی و ته‌نانه‌ت هه‌وڵ بۆ کوشتاری به کۆمهڵتاوانبار ده‌کات.
ههردوانیان راست ئه‌ڵێن، به‌ڵام ئایا تاوانبار کێیه؟
“تاوانبار”
تاوانبار گوندییه‌کی باریکهڵهیهکی له‌ڕو لاواز‌و هه‌ر ئێسک بوو، به پانتۆڵکی پینه‌کراو و کراسێکی دهستچنراو، به‌رامبه‌ر سهرۆکیدادگا وه‌ستا. ردێنی نه‌تاشراو و پڕ له ئاوڵه، چاوی به ئه‌سته‌م له ژێڕ برۆگرژو پڕه شۆڕه‌وه بووهکانیهوه دیار بوو … رواڵه‌تێکی ناشیرین و داهێزارویههیه. سه‌رو قژی تێکئاڵاوی که ماوه‌یه‌کی درێژه شانه‌ی تێنه‌که‌وتوه، شێوهیجاڵجاڵۆکهیی ده‌نوێنێ و زۆرتر ناشیرین و داماوی ده‌کات، پێی په‌تییه.
سه‌رۆکی دادگا ده‌ست پێ ده‌کات: “دنیس گریگۆریف!وه‌ره پێشتر و وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی من بده‌وه. به‌یانی رۆژی حه‌وتی پووشپهڕیئهمساڵ، نیگابانی رێی ئاسن، له کاتی گه‌شتی خۆیدا تۆ له نزیک ویستگه‌ی سه‌د وچل و یه‌که‌م له کاتی کردنه‌وه‌ی کڵانه(مهره)ی یه‌کێ له پێچه‌کانی هێڵه ئاسنینهبووی که نیرگه(آلوار)ی هێڵه‌کان پێکه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. ئه‌مه‌ش کڵانهکانه!… تۆیان به‌م کڵانانهوه گرتوه. ئایا ئه‌مه راسته؟
“چیه؟”
“هه‌موو ئه‌مانه‌ی که ئینکۆفباسی کردوه، حه‌قیقه‌تی هه‌یه؟”
“به‌ڵێ، وایه”.
“زۆرباشه، ئێستا پێم بڵێ به چمهبهستێ ئه‌م کڵانانهت کردۆته‌وه؟”
“چیه؟”
“ئه‌وه‌نده چیه چیه مه‌که،وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌م بدههوه، بۆچی ئه‌م کڵانانهت کردۆته‌وه؟”
دنیس له ژێره‌وه ته‌ماشایه‌کی بنمیچه‌که داکاتقرخه قرخێ ده‌کات: “ئه‌گه‌ر پێویستم نه‌بوایه نهمدهکردهوه!”
“ئه‌م کڵانانهت بۆ چی پێویسته؟”
“کڵانه؟ ئێمه ئه‌مانه دهکهینبه قورسایی (وزنه) به‌سه‌ر قولاپی ماسیگرهکانمانهوه”.
“ئه‌م “ئێمه” که دهڵێیکێ و کێن؟”
“ئێمه ئیتر! ئه‌م خه‌ڵکه … یانیههموو گوندنشینه‌کانی کلیموفۆ.”
“گوێ بگره برا! گاڵته‌م پێ مه‌که.راستیه‌که‌ی بڵێ. ئه‌م درۆ‌و ده‌له‌سه‌یه‌ی که له باره‌ی وه‌زنه و قولاپی ماسیگرتنهوهههڵدهبهستی، هیچ که‌ڵکێکی نیه.”
دنیس چاو ئهترووکێنێ و له ژێر لچه‌وه ئه‌ڵێ:”من به حه‌یاتم درۆم نه‌کردوه، ئمجا بێم و لێره درۆ بڵێم؟ ئێستا خۆمانینقوربان، به سیمی بێ وه‌زنه و قورسایی ئه‌کرێ ماسی بگرین؟ ئه‌گه‌ر تامک (طعمه)یزیندوو و کرم نه‌که‌ین به‌سه‌ری قولاپهکانهوه، بێ قورساییشکه ناچنه ژێر ئاوه‌که‌وه، ده‌ڕۆن؟ …”
“باشه، که‌واته ده‌تهه‌وێ بڵێیئهم کڵانهت کردۆته‌وه تا قورسایی قولاپهکهتی پی درووست بکه‌ی؟ ها؟!”
“ده‌ی که چی؟ بۆ ده‌مویست یاری(سهقاپ) پێ بکه‌م!”
“ئه‌توانی له له‌تێ سورب(قورقووشم)، یان گولـله‌یه‌ک که‌ڵک وه‌ربگری … یان له بزمارێک.”
“سورب هه‌روا له کۆڵانا نه‌که‌وتووه‌و هه‌ڵی بگری، ده‌بێ پاره‌ی پێ بده‌ی. بزماریش که به‌کاری ئه‌م فرمانه نایه‌ت.باوه‌ڕ بکه‌ن باشترین شت کڵانهیه. هه‌م قورسه و هه‌میش کونی تێدایه”.
“خۆی ئه‌دا له گێلی، ئهنههوودوێنێ له دایک بووه یان له ئاسمان باریوه! ئاخر سه‌لکه که‌ر! تۆ نازانی کردنهوهیئهم کڵانهیه چ ئاسه‌وارێکی خراپی هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر نیگابان له‌سه‌ر پۆستهکهینهبوایه، شه‌مه‌نده‌فه‌رێ له هێڵه‌که ده‌ترازا و خه‌ڵکێکی زۆر ده‌کوژران. تۆدهبوویته هۆکاری کوشتاری ئه‌و خه‌ڵکه.”
“خوا نه‌کا قوربان! کوشتنی خه‌ڵک؟بۆ مه‌گه‌ر ئێمه کافرین یان جینایه‌تکار؟ شوکری خوا، قوربان، ئێمه ساڵانێکه بێدهنگدهژین و هیچ کاتێ خه‌ومان به شتی واوه نه‌بینوه تا به خه‌ڵک کوشتن ده‌گات …له گوناحمان خۆش بن ئه‌ی فریشته ئاسمانه‌کان و به‌زه‌ییتان به ئێمه بێته‌وه… ئێوه چی ئه‌ڵێن قوربان؟!”
“ئه‌ی تۆ پێت وایه شهمهندهفهرێچۆن له هێڵ ده‌ترازێ؟ ئه‌وه‌نده به‌سه چه‌ند دانه له‌م کڵانانه بکه‌نه‌وه تاشهمهندهفهرهکه له هێڵ بترازێ.”
دنیس چزهبزهیهک ئه‌یگرێت و نیگای به بێ بڕواییسهرۆکی دادگاوه گرێ ئه‌دا: “عه‌جایه‌ب! ساڵه‌های ساڵه که ئێمه خه‌ڵکی ئهمئاواییه، کڵانه‌کان ده‌که‌ینه‌وه و خودا‌ش ئاگای له هه‌موومان بوه، ئه‌وکاته ئێوهباس له ترازانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و کوشتاری خه‌ڵک ده‌که‌ن؟ ئه‌گه‌ر هێڵێکمان له جێداههڵکهندایه، یان نیرگهیهکمان له به‌رده‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌دا دانابایهئهوکاته ئیتر شه‌مه‌نده‌فه‌ر له هێڵه‌که ده‌ترازا … به‌ڵام … هه‌ی هه‌ی .. به کڵانهیهک!”
“هه‌وڵ بده تێبگه‌ی هه‌ر ئهمکڵانانه هێڵه‌کان به ستوونه‌کانه‌وه گرێ ئه‌دات”.
“ئێمه ئه‌مه ئه‌زانین قوربان!… بۆیه هه‌موویان ناکه‌ینه‌وه .. چهندانهیهک ئه‌هێڵینه‌وه … ئێمه به گۆتره‌و بێ فکر ئه‌م ئیشه ناکه‌ین … ئێمه ده‌زانین چی ده‌که‌ین.”
(درێژه‌ی ئه‌م چیرۆکه له کتێبی “مه‌رگ له دارستان”له وه‌رگێڕانی صفدر تقی زاده، به‌دواداچوونی بکه‌ن).
دووهه‌مین به‌شی به‌رنامه‌ی :ئه‌م دیو و ئه‌و دیویدهق” به وته‌یه‌کی جوان له “کوندهبووی کوێر” شاکاری مهزنیسادق ههدایهتهوه کۆتایی پێ ده‌هێنم:
“چیرۆک رێگایه‌کی دهربازبوونهله ئاواته جوانهمهرگبووهکان”
سه‌رچاوه:
معروفی، عباس، این سو و آن سوی متن، (زنجیره برنامهیکارگاه داستان نویسی رادیو زمانه . فایل.pdf)
***
{jcomments off}