"an independent online kurdish website

ساله‌های ساله‌  که‌ کێشه‌ی کورد له‌ گه‌ل به‌غداوه که‌ کێشه‌یه‌کی  سیاسی و چاره‌ سه‌ر نه‌کراوه‌ هه‌ر ماوه‌ته‌وه‌، ئاشکرایه‌ که‌  هه‌موو ڕژێمه‌کانی یه‌ک له‌ دوای یه‌کی عێراقی درێژه‌یان به‌ سیاسه‌تی دیکتاتۆرانه‌ahmad_deshti

دژ به‌ گه‌لی کورد داوه‌ و تا ئه‌مڕۆش دکتاتۆره‌ عاره‌به‌کان گرفته‌کان دژ به‌ کورد هه‌ر ڕۆژ زێاترو قولتر ده‌که‌ن، تا ئه‌و ڕۆژه‌ش که‌ هه‌ستی دیموکراتیه‌ت به‌ سه‌ر هه‌ستی دکتاتۆره‌کان زاڵ نه‌بێت فه‌رمانڕه‌وایانی عێراقی دان به‌ هه‌موو  مافه‌ ڕه‌واکانی گه‌لی کوردو کوردستان نه‌هێنن و گه‌لی کورد به‌ بڕیاری چاره‌نوسی خۆی به‌ هه‌موو مافه‌کانی خۆیه‌وه‌ نه‌گات و سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت ئه‌وا  هه‌رگیز ئارامی و ئاسایش به‌ته‌واوی له‌ سه‌ر خاکی عێراقدا وه‌دی نایه‌ت، هه‌روه‌کوو ئه‌مڕۆش که‌ دیاره‌،‌ ساله‌هایه‌ هه‌ست و کرده‌وه‌ که‌سیفه‌کانی ئه‌وان عاره‌بانه‌ی ‌ که‌ دێنه‌ سه‌ر حوکم و له‌ به‌غداوه‌ ده‌سه‌لات په‌یدا ده‌که‌ن و خۆیان له‌ جێ به‌جی کردنی یاساکان و زۆربه‌ی کێشه‌ و گرفته‌ گرنگه‌کانی کورد که‌ ساله‌های ساله‌ مرۆڤه‌ هه‌ست پیسه‌کانی فه‌رمانڕه‌وایانی ڕژێمی عێراقی دژ به‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد کاری دژ ده‌که‌ن و گه‌لی کورد له‌‌ ژێر چنگی ئه‌وان دکتاتۆرانه‌وه‌ به‌وان ڕه‌فتارو بیرو بۆچوونه‌دکتاتۆرانه‌ و‌ خه‌راپکارانه‌یان ده‌ناڵێنێت و به‌ ده‌ها کاره‌سات و ناله‌باری و ناڕه‌وایی و ماف  زه‌وت کردنی نه‌ته‌وه‌ی کوردی لێ که‌وتۆته‌وه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ گه‌لی کورد له‌ پێناوی وه‌دی هێنانی ئه‌وان ماف و چاره‌سه‌ری ئه‌وان کیشه‌ و گرفتانه‌ و وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌ ڕه‌واکانی خۆیه‌وه‌ به‌ هه‌زاران هه‌زار قوربانی له‌ پێناو دایه‌‌ و ئه‌و هه‌موو ڕوفاتی ئه‌نفالانمان بینی که‌ هێشتان زۆری نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌ دیاره‌ که‌ چیان وه‌سه‌ر کورد هێناوه‌، هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ڕژێمه‌ دکتاتۆرو یه‌ک له‌ دوای یه‌که‌کانی به‌غدا وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان دژ به‌ گه‌لی کورد وه‌ستاون و دکتاتۆرانه‌ گرفته‌کان بۆ گه‌لی کورد دروست ده‌که‌ن و به‌ ئاشکرایی و نامرۆڤانه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت که‌ گه‌لی کورد به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌که‌وه‌ بێت بچه‌وسێننه‌وه‌و هه‌روا به‌بی ماف بمینێته‌وه‌، هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ هه‌تا ئه‌مڕۆکه‌ ده‌سه‌لاتدارانی عێراقی که‌هاتوون و ده‌سه‌لاتیان په‌یدا کردوه‌ ئه‌وا پێشێلی ده‌ستورو ئه‌وان کاره‌ له‌ سه‌ر ڕێککه‌وتوه‌کان و دان نه‌نان به‌ خاکی زه‌وت کراوی کوردستان و جیا کردنه‌وه‌ی گه‌لێ ده‌ڤه‌رو شارو شارۆچکه‌کانی داگیر کراوی کوردستان وه‌ک شاری که‌رکوک و گه‌لێ له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌کانی تر له‌ سه‌ر زه‌وی کوردستانه‌وه‌ که‌ ساله‌هایه‌ ئه‌وان ناوچه‌ و شارو شارۆچکانه‌ ته‌عریب کراون و زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری کێشه‌کانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ئه‌وان گرفتانه‌ی که‌ له‌ کوۆنه‌وه‌ ڕژێمه‌ دکتاتۆرو کۆنه‌ په‌رسته‌کانی عێراقی دژ به‌ کورد به‌ کاریان هێناوه‌و ئه‌و هه‌موو ناوچانه‌و شاری دڵی کوردستانیان، تا ئه‌مڕۆکه‌ نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه‌ سه‌ر کوردستان و ئه‌و برینه‌ی که‌ ناڕه‌واو نامرۆڤانه ڕژێمه‌ دکتاتۆره‌کانی ڕابوردو له‌ سه‌ر جه‌سته‌ی کوردیان هه‌ڵکه‌ندووه،‌‌ ساڕێژ نه‌بووه‌ و ئێستاش ده‌بینین که‌ هه‌ستی دکتاتۆره‌ تازه‌کان له‌ باره‌ی که‌رکوکه‌وه‌ چیه‌و چۆن بیر ده‌که‌نه‌وه‌،هه‌ر بۆیه‌شه‌ که‌ تا ئه‌مڕۆ ده‌بینین که‌ له‌ عێراقێکی وا زه‌نگین و خاوه‌ن سه‌روه‌ت و سامانێکی که‌لان له‌ چه‌ ئاستێکی دواکه‌وتن وبه‌دبه‌ختیه‌کانه‌وه‌ له‌ سایه‌ی سیاسه‌تی چه‌واشه‌کاری و دواکه‌وتنه‌کان دایه‌، ئه‌مڕۆ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی که‌ سه‌رانی ڕژێمێ عێراقی به‌ تایبه‌ت مالکی که‌ ئه‌مرۆ خۆی له‌ ده‌سه‌لات ده‌بینێته‌وه‌، وا ده‌زانێت که‌ جه‌نابی ئه‌مڕۆ دکارێت که‌ لاسایی له‌ سه‌دامیان بکاته‌وه‌ و ئه‌ویش بۆی ده‌چێته‌ سه‌ر که‌  دیسانه‌که‌  کاره‌ساته‌کان دژ به‌ کوردستان وه‌ک که‌ سه‌دامیان وه‌دیان هێناوه‌  ئه‌ویش ئه‌مجاره‌ به‌ هه‌وه‌سی خۆیان کوردستان بشێلنه‌وه و ماڵوێرانیه‌کان دژ به‌ کوردستان وه‌دی بێننه‌وه‌‌، جه‌نابی مالکی ئه‌مڕۆ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی که‌ عێراق به‌ره‌و ئاوه‌دانی و دوور له‌ کاره‌ساتان ببات، ده‌بینین که‌ ئه‌مڕۆ‌ ده‌سه‌لاتیان په‌یدا کردووه  ‌جگه‌ له‌  به‌دبه‌ختیه‌کان‌ به‌ولاوه‌ بیر له‌ شتێکی تر به‌ دژایه‌تی کردنی گه‌لی کورد  ناکاته‌وه‌، که‌ ئێستا‌ش ده‌بین وا‌ که‌لاوه‌کان و هه‌ژاری و ده‌ربه‌ده‌ری‌و ترۆت و ماڵوێرانیه‌کانی گه‌لانی عێراق هه‌روا له‌وپه‌ڕی دایه‌و به‌ ملیۆنها خه‌ڵکی عێراق به‌ کوردو عاره‌ب و هه‌موو که‌مه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان له‌ ناو مال و کاشیانه‌ی خۆیانه‌وه‌ بێ ده‌ره‌تان و هه‌ژارو ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌رکراون و دوورن له‌ ئارامی و ئاسایشی ژیان و دوورن له‌ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی خۆیانه‌وه‌، ئه‌مڕۆ له‌ جیاتی په‌ره‌ پێدانی شارستانیه‌ت و ئاوه‌دانی و خۆشبه‌ختیه‌کانی گه‌لانی عێراق له‌ ناو مال و زێدی باوانی خۆیانه‌وه‌ و له‌ جیاتی دروست کردنی ئارامی و ئاسایش  و هێنانه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی نێوان گه‌لانی سته‌مدیه‌د و ئاوه‌دانی و چاکسازیه‌کانی که‌ ده‌بێت ئه‌نجام بدرێن وگه‌لانی عێراق به‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانه‌وه‌ دوور بخه‌ن له‌ نائارامی وبه‌دبه‌ختیه‌کان، کاک مالکی هه‌ستی دکتاتۆرانه‌ی ده‌بینین په‌ره‌ پێده‌دات و به‌ تایبه‌ت دژایه‌تی گه‌لی کورد و له‌ گه‌ل زۆربه‌ی  لایه‌ناکان ده‌آکات و هه‌موو ڕێک که‌ون و په‌یمانه‌کان ده‌شکێنێت و واز له‌ سیاسه‌تی داگیر که‌ردن و ناپه‌سه‌ندی و هه‌ستی دکتاتۆرانه‌ ناهێنن و هه‌موو چاکسازیه‌کانی که‌ ده‌بێت ئه‌نجام بدرێن وگه‌لانی عێراق به‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانه‌وه‌ دوور بخه‌ن له‌ نائارامی وبه‌دبه‌ختی و له‌ گه‌ل یه‌کتر ڕێک بکه‌ون و به‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ بکارن که‌ ئه‌م وه‌ڵاته‌ ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه‌و واز له‌ سیاسه‌تی داگیر که‌رن و چه‌وساندنه‌وه‌ و‌ خاپور کردنی کوردستان وپیشێل کردنی یاساکان و ڕێکه‌وتنه‌کانی که‌ سیاسه‌تمه‌دارانی کوردو عاره‌ب و هه‌موو که‌مه‌ نه‌ته‌وایه‌ت‌یه‌کان له‌ سه‌ری ڕێککه‌وتوون جێ به‌جێی بکه‌ن و ‌هه‌له‌ ‌ که‌سیفه‌کانی ڕابووردو دژ به‌ گه‌لانی عێراق دوور بخه‌نه‌وه‌ و به‌ یه‌که‌وه‌ هه‌موو له‌ هه‌مووله‌ سه‌ری پێک بێن وئه‌نجامی بده‌ن و خۆشبه‌ختیه‌کان به‌ ته‌واوی بۆ گه‌لانی عێراق وه‌دی بێنن وعێراق وه‌سه‌ربخه‌ن و ڕێز له‌ یه‌کترو مافه‌ه‌کانی میللی و پێشکه‌وتنه‌ ڕاسته‌قینه‌کانه‌وه‌ بگرن و هه‌موو یاساو به‌نده‌ له‌ سه‌ر پێکهاتووه‌کان له‌ گه‌ل لایه‌نه‌کانه‌وه‌ جی به‌جێ بکه‌ن و خۆیان دوور بخه‌ن له‌ توندو تیژی و کارو په‌یڤی زه‌نه‌نده‌ وه‌، به‌ڵام تا که‌سانی  دکتاتۆری وه‌ک مالکی مابن و فه‌رمانره‌وایه‌تی بکه‌ن ‌و ئاوا  دژ به‌ کورد بێنه‌ مه‌یدانه‌وه‌ و کوردیش بیر له‌ عێراقه‌وه‌ بکاته‌وه‌ وکێشه‌ و گرفته‌کان هه‌روا  قولتر  ده‌بن، چونکه‌ ئه‌مڕۆ و سبه‌و مالکی و که‌سانی تریش په‌یدا ده‌بن و ئاوا دان کوردو کوردستان و هیچ هه‌وپه‌یمانه‌تی و کاره‌ له‌سه‌ر پێکهاتوه‌کان ‌ناێنن و هه‌ستی دکتاتۆرانه‌یان له‌ مێشک دا پته‌وتر ده‌که‌ن و دژ به‌ کورد ده‌جولێنه‌وه‌، تاکورد بڕیاری جیابوونه‌و سه‌ربه‌خۆیی خۆیه‌وه‌و نه‌دات ئه‌وا قه‌ت ئارامی له‌ کوردستان ب ته‌واوی وه‌دی نایه‌ت،چونکه‌ ئه‌وانه‌ی دێنه‌ سه‌ر کار ده‌یانه‌وێت که‌‌ کرده‌وه‌کانی سه‌دامیان چه‌ند پات بکه‌نه‌وه‌ و هه‌موو خه‌ڵکانی عیراق به‌ تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورد توش به‌ کاره‌ساته‌کان بکه‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌ یاد خۆیان ده‌باته‌وه‌ که‌ دکتاتۆریه‌ت باوی نه‌ماوه‌و مالکی به‌م ڕه‌فتارانه‌وه‌ سه‌ری خۆی ده‌خوات و گه‌لی کورد هه‌رگیز سازش له‌ گه‌ل هیچ دکتاتۆرو دوژمنێکی خۆیه‌وه‌ ناکات و که‌سێ نکارێت که‌ کوردستان جارێکی تر ته‌عریب و داگیر بکاته‌وه‌،ئه‌وانه‌ی وه‌ک مالکی که‌ دژ به‌ کورد  بیر ده‌که‌نه‌وه‌ ئاکامه‌که‌یان وه‌کو سه‌دامه‌. 

2012-06-18

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی