کاک مستەفا هیجری بەشداری کرد لە کۆبوونەوەی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ـ ژنێڤ، هاوکات له گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی 20 هه‌مین خولی کۆبوونه‌وه‌کانی شوورای مافی مرۆڤ له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، کونفرانسێکی له ژێرناوی: ” مافی مرۆڤ و مافی به‌شداری گه‌لانی ئێران له ده‌سەڵات” له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕێکه‌وتی 18 ژوئه‌نی 2012 له ژنێڤ به‌ڕێوه برد.
به‌شدارانی سه‌ره‌کی کونفرانسه‌که بریتی بوون لە بەڕێزان:
ـ ئاغای کارلۆ سوومارۆگا، پارلمانتێری سویسی، ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سویس و سه‌رۆکی گرووپی پارلمانتارانی لایه‌نگری کورد له پارلمانی سویس
ـ کاک مسته‌فا هیجری، هاو دامه‌زرێنه‌ری کونگره‌ی نه‌ته‌وکانی فیدڕالی ئێران و سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
ـ خاتوو کارن پارکر، دادوه‌ر و سه‌رۆکی ڕێکخراوی وه‌کیلانی مافی مرۆڤی، نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، مۆدێراتۆر
ـ خاتوو ئۆرێتا باندێتینی،
نوێنه‌ری دایمی ڕێکخراوی فه‌رانس لیبرته لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان
ـ ئاغای ناسر بۆلادای، نوێنه‌ری حیزبی مه‌ردومی به‌لووچستان
ـنوێنهری ڕێکخراوی ژنیڤاکاڵ
ـ خاتوو دیانا عالایی، نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی نێونه‌توه‌یی به‌هاییه‌کان له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ
کونفرانسه‌که سه‌ره‌تا له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌رنامه‌که به‌ڕێز ته‌یمووری ئه‌لیاسی، نوێنه‌ری دایمی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و خاتوو کارن پارکر، دادوه‌ر و سه‌رۆکی ڕێکخراوی وه‌کیلانی مافی مرۆڤ ده‌ستیپێکرد.
پاشان، به‌ڕێز مسته‌فا هیجری یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی کونگره‌ی نه‌ته‌وکانی فیدڕالی ئێران و سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران وتارێکی به ئینگلیسی له سه‌رهه‌ل و مه‌رجی ئێستای ئێران و ناوچه و کوردستان، پێشکه‌شکرد.
ڕێزدار مسته‌فا هیجری، له وتارهکهیداڕایگهیاندکه هه‌رچه‌نده ئێران وڵاتێکی فرە نەتەوە و فرە ئایینە به‌ڵام تەنیا گرووپی فارس – شیعە حاکمە لە سەر ئەساسی ولایەتی فەقیه کە لە گەڵ مەفهوومی دیموکراسی و جاڕنامەی مافی مرۆڤ و کۆنڤانسیۆنە نێونەتەوەیەکاندا یەکناگرێتەوە. سیاسه‌تی جیاوازی‌دانان دژی گەلانی بندەستی ئێران واتە: کورد، بەلووچ، عەرەب، تورکمەن، ئازەری له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه نه‌هادینه کراوه، بۆ وێنه بە پێی بەندەکانی ژمارە: 12، 115، 144و 163 قانوونی ئەساسی (قانوونیبنەڕەتی) کۆماری ئیسلامی ئێران کوردێک یان بەلووچێک ناتوانێ ببێتە وەزیر.
له درێژه‌ی قسه‌کانیدا، هاو دامه‌زرێنه‌ری کونگره‌ی فیدڕاڵی نهتەوهکانی ئێران له باری سیاسه‌تی ئابووری کۆماری ئیسلامییه‌وه ئاماژەی به‌وه کرد که کوردستان و ئەهواز (عه‌ره‌به‌کان) هەرچەندە بەشێک لە دەوڵەمەندترین ناوچەکانی ئێرانن لە بواری کانزای ژێرزەوی وەکوو نەوت و ئاوه‌وه کەچی بە خاتری سیاسەتی جیاوازیدانانی کۆماری ئیسلامی، ئەو هەرێمانە لە گەڵ بەلووچستاندا لە دواکەوتووترین ناوچەکانی ئێرانن. بێجگە لەوەش، کۆماری ئیسلامی زیاتر لە 14 میلیۆن مینی دژەنەفەری لە کوردستان چاندووە کە دەبێتە هۆی کۆچ کردنی جووتیاران وگوند نشینەکانی کوردستان بەرەو شارە دوورەکانی ئێران بۆ په‌یدا کردنی کار.
له به‌شێکی دیکه له قسه‌کانیدا، سکرتێری حیزب، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی وڵاتانی ڕۆژئاوا له گه‌ڵ ئێران‌دا، ڕایگه‌یاند که : “ئه‌وڕۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا، پاش 6 هه‌زار کاتژمێر وتووێژی بێ‌ئاکام له گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی له ساڵی 2003 وه، دوباره له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی له سه‌ر به‌رنامه‌ی چه‌کی ناو‌کی ئه‌و وڵاته سه‌رقاڵی وتووێژن. ئه‌وه له کاتێکدایه که ئه‌وڕۆ زیاتر له هه‌موو کاتێک گه‌لانی ئێران و تێکۆشه‌رانی مافی مرۆڤ له لایه‌ن ده‌سەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامییەوە سه‌رکۆنه ده‌کرێن و بۆ وێنه له ساڵی ڕابردوودا زیاتر له 600 که‌س به خاتری هه‌بوونی عه‌قیده‌ی جیاواز له‌سێداره‌دران”.
به‌ڕێز هیجری ڕخنه‌ی توندی له وڵاتانی ڕۆژئاوا گرت و داوای‌کرد: “کۆمه‌ڵه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی و وڵاتانی ڕۆژئاوا له کاتێکدا پشتیوانی به‌هاری عه‌ره‌بی ده‌که‌ن نابێت ته‌نیا خۆیان به پرسی چه‌کی ناو‌کی ئێرانه‌وه خه‌ریک که‌ن و سه‌رکوتی گه‌لانی ئێران و تێکۆشه‌رانی مافی مرۆڤ به هۆی ئهوپرسهوه له بیربکه‌ن”.
له کۆتایی قسه‌کانیدا، بهڕێزمستهفا هیجری، له پێوه‌ندی له گه‌ڵ داهاتووی ئێران‌دا ڕایگه‌یاند: ” به نه‌زه‌ری ئێمه باشترین چارەسەری بۆ ئێران، پشتیوانی کردنی گه‌لانی ئێرانه بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی فیدراڵ – دیموکرات کە ڕێز لە جاڕنامەی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆنڤانسیۆنه نێونەتهوهییهکان بگرێت. به پێچه‌وانه‌ی بیرکردنه‌وه و ترسی هێندێک له ئێرانییه‌کان، سیستمی فیدراڵیزم ئێران به هێزده‌کات و بۆ وێنه وڵاتانی سویس، ئەمریکا، برازیل و ئتیحادی ئیماراتی عەرەبی که سیستەمی فیدراڵیان تێدا پیاده کراوه، بە هێزترین وڵاتانی دونیا پێکدێنن”.
دواتر، به‌ڕێز “کارلۆ سوومارۆگا“، پارلمانتێری سویسی و سه‌رۆکی گرووپی پارلمانتارانی لایه‌نگری کورد له پارلمانی سویس ، وتارێکی له سه‌ر گرنگی به‌شداری گه‌لانی بنده‌ست و که‌مایه‌تییه ئاینییه‌کان لە سویسدا پێشکه‌شکرد. ناوبراو له قسه‌کانیداباسی ته‌جروبه‌ی فیدرالیزمی وڵاته‌که‌ی، وڵاتی سویسی کرد و گوتی : “وڵاتی سویس له دوو مەزهەبی سه‌ره‌کی جیاواز واته کاتۆلیک و پرۆتیستان و هه‌روه‌ها چوار زمان و نه‌ته‌وه (ئه‌ڵمانی، فه‌رانسه‌وی، ئیتالیایی و ڕۆمانش) و کولتوری جیاواز پێکهاتووه”.
پارلمانتێری سویسی هه‌روەها باسی جیاوازێکی زۆری کولتوری له نێوان دانیشتوانی چیاکان و ناو شاره‌کانی سویس کرد و ئیشاره‌ی به‌وه کرد که: ” سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی جیاوازی گرنگی نه‌ته‌وه‌یی و کولتوری و زمانه‌وانی و ئایینی و هەروەها بوونی شه‌ڕێکی ناوخۆییش، له‌ساڵی 1848ەوە، گه‌لانی سویس پێکه‌وه‌ده‌ژین” و به بۆچوونی کارلۆ سومارۆگا، له ههروڵاتێکدا، ئیمکانی پێکه‌وه ژیانی نه‌ته‌وه‌و کولتور و ئایینی جیاواز هه‌یه به مه‌رجێک سیستمێکی سیاسی دابمەزرێ که دەستە بەری ده‌زگای دادوه‌ریی بکات. پێویسته کولتورێک پهڕهپێبدرێت کە زۆرینە مافی کهمینە سه‌رکوت نه‌کات. ده‌زگای نێوبژیوانی و دادوه‌ریی سیستمێکی تایبەتی دەوڵەتداری سویسە کە دەکرێ ببێتە سەرچاوەیەک بۆ ئەوەی حکوومەتی ئێران بۆ سیستمی بەرێوەبەریی وڵات کەڵکی لێوەربگرێت.
له کۆتایی قسه‌کانیدا، سه‌رۆکی گرووپی پارلمانتارانی لایه‌نگری کورد له پارلمانی سویس ڕایگه‌یاند: ” کاتی ئه‌وه هاتووه که گەلانی ئێران یارمه‌تیده‌ری یه‌کتر بن و پرسی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی فیدراڵ به پشتیوانی کردن له هه‌بوونی ڕێکخراوی کونگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی فیدڕالی ئێران وه‌ک ههنگاوێکی پۆزیتیڤ وەربگرن. به دانی ده‌سەڵاتی زیاتر به ناوچه هه‌رێمییه‌کان، ده‌وڵه‌تێکی به هێزی وه‌ک ئەو ولاتانەی باسیان لێوەکران دابمەزرێنن. ده‌بێت مافه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ده‌ستووری فیدڕال له هه‌موو هه‌رێمه‌کاندا وه‌ک یه‌ک ڕێزی لێ‌بگیردرێت”.
له به‌شێکی دیکه‌ی کونفرانسهکهدا، هه‌ریه‌ک له به‌ڕێزان ناسر بۆلادای، نوێنه‌ری حیزبی مه‌ردومی به‌لوچیستان، خاتوو ئۆرێتا باندێتینی، نوێنه‌ری دایمی ڕێکخراوی فه‌رانس لیبرته، خاتوو دیانا عالایی، نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی نێونه‌تەوه‌یی به‌هاییه‌کان له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ، نوێنه‌ری ژنیڤا کاڵ له سه‌ر پرسی که‌مایه‌تییه ئاینییه‌کان، نه‌ته‌وه‌یییه‌کان، پرسی له سێداره‌دان و بواره جیاوازه‌کانی مافی مرۆڤ قسه‌یانکرد.
له به‌شی کۆتایی کونفرانسهکهدا که 2 کاتژێری خایاند و له لایه‌ن ڕاپۆرتێرانی شوورای مافی مرۆڤه‌وه یاداشت ده‌کراو چه‌ندین ڕۆژنامه نووس حزووریان هه‌بوو، وتاربێژانی کونفرانسه‌که وڵامی پرسیاره‌کانی به‌شدارانیان دایه‌وه.
شایانی باسه، ئاکامی ئه‌م کونفرانسه له ڕاگه‌یاندراوێکدا، له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێرانه‌وه به 21 هه‌مین کۆبوونه‌ه‌وه‌ی شوورای مافی مرۆڤ پێشکه‌ش ده‌کرێت.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ـ ژنێڤ.{jcomments off}