مامۆستای زانا‌و شاعیری کوردپه‌روه‌رو نه‌مر ده‌شتی له هۆزانێکی پڕ
له نرخی نیشتمانیدا که‌له دیوانه چاپ کراوه‌که‌یدا به چاپ گه‌یشتوه زۆر دڵسۆزانه‌و نیشتمانپه‌روه‌رانه هه‌ست به ئازار‌و ڕه‌نج و نه‌هامه‌تی و نه‌زانین و ئه‌و هه‌موو ناله‌باری و چه‌وساوه‌یی نه‌ته‌وه‌ی کوردوره‌فتاری داگیر که‌ردانی کوردستانی شیرین و وێران‌کراو و دزینی سه‌روه‌ت و سامان و به تاڵان بردنی و خاکی له‌تله‌ت و دواکه‌وتو و پڕ له ڕه‌نج و ئازاری نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیه‌وه.
له زوو ڕا کردووه و له هه‌ستی بڵندی خۆیدا وه‌ک کوردێکی به وه‌فا بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیه‌وه، ئه‌و هه‌سته مه‌زنه‌ی له باره‌ی هۆکاره‌کانی خه‌م و په‌ژاره‌کان و دواکه‌وتنی گه‌لی کوردی له ڕۆژگارانی خۆیدا کردووه که ئه‌و هه‌موو ماڵوێرانی وژان و کوێره‌وه‌ری و به‌دبه‌ختیه‌کان و بوونی جه‌هاله‌ت و نه‌زانینی گه‌له‌که‌ی زۆر به جوانی له‌م هۆزانه‌دا هۆنیته‌وه و هه‌روه‌ک که کورد چۆنه ئاوا باس له ژیانی چه‌وساوه‌یی و بێ مافی و نه‌بوونی وه‌ڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ و خیانه‌ت و گه‌نده‌لی له ناو گه‌لی کورد ده‌کات .
له چۆنیه‌تنی ژیانی ڕۆله‌کانی کورد‌و وه‌زعی ناله‌باری کوردستان و نه‌بوونی یه‌کێتی و به‌ربه‌ره‌کانی کردنی یه‌کتر و خۆ کوژی و چوونه پاڵ دوژمنانه‌وه کردوه و له سه‌رده‌م و ڕۆژگارانی خۆیه‌وه له‌م هۆزانه به نرخه‌دا که هه‌میشه جاویدانه و قه‌ت نامرێت و به‌وشێوه‌ی خواره‌وه هه‌ستی به‌رزی خۆی له باره‌ی چۆنیه‌تی کورد و کوردستانه‌وه ده‌ربڕیوه و ئه‌ویش وه‌ک خانی و حاجی و بێکه س و هه‌ژارو و هێمن و هه‌موو که‌ڵه هۆزانوانانی کورد دڵسۆزانه ده‌نوسێت و ده‌ڵێت :
ئه‌ی عێراقی بێكه‌س و دڵ پڕله ئێش و ده‌ردو خه‌م
وه‌ی ئه‌سیری حه‌ربی ناڕێكی له مه‌یدانی به‌ته‌م
حه‌یفه پاشی تۆ بمێنن‌كورده‌كانی بێ حه‌شه‌م
چووله‌ده‌ستیان مه‌عده‌نی عیززوشه‌ڕه‌ف به‌ینه‌لكه‌ڕه‌م
ئه‌ی گه‌لی ئه‌شرافی كوردان بۆ غه‌ریقی زیلله‌تن
.بۆچی وا دائیم خه‌ریكی قووتی مولك و میلله‌تن
.بۆچی وا ده‌عیه و ته‌كه‌ببور لێ ئه‌ده‌ن پڕحیدده‌تن
چاكه شه‌رمێكه‌ن له‌عاله‌م سه‌ربه‌خۆ كاكن له‌ده‌م
.مه‌ركه‌زی خاكی سلێمانی خیانه‌ت تێكی دا
خۆبه‌خۆ هه‌رچی كه‌هات و قوووه‌ت و قه‌ولێكی دا
تاجی ئیستقلال بێ سه‌ر چوو چه نه‌فعێكی نه‌دا
چه‌ققه لوله و بابه‌ڕۆ پشتم شكا یۆژی نه‌ده‌م
كوا ڕه‌ئیسی جاف و هه‌م كوا میره‌كانی پشت گه‌لی
.ئیجتماعی میروسوو كوانی له‌گه‌ل میرمه‌حمه‌لی.
كوا هه‌ماوه‌ند و شكاك و بۆته‌كانی گه‌نجه‌لی
چه‌ند كه‌سی تر هه‌ن كه‌ئه‌مڕۆ نانی ده‌ریۆزه‌ی له‌ده‌م
.هه‌ركه‌سێ هات و به‌دیعی سه‌نعه‌تی بوو ناویدا
خاكی ئێوه‌ی كرده پاپۆڕ و له به‌حرا ناویدا
.مه‌كته‌بی لاسلكی دانا نه‌فعی بێ ئه‌ندازیدا
.تابه‌كه‌ی ئێوه‌ش له‌جه‌هلا دائه‌دوورن پووشی سه‌م
بابه‌گوڕگوڕ تاوه‌كوو ئێستاكه پیری ئێوه بوو
.خانه‌قاو و ته‌كیه‌و و ڕێبازی شیخی ئێوه بوو
جێگه‌یی مه‌ولوود و سه‌د ئیحسان و خێری ئێوه بوو
.ئێستاش واپێ خه‌نی بوون عاره‌ب وتورك و عه‌جه‌م
چاكه فكرێكه‌ن له ئیستقبالی خۆ زوو چاره‌كه‌ن
ته‌ركی وه‌حشه‌تكه‌ن سیلاحی یه‌كدی كوشتنن پاره‌كه‌ن
ڕوو له‌په‌یدا كردنی ئالاتی وه‌ك ته‌ییاره‌كه‌ن
.تاوه‌كو ده‌شتی نه‌بێ مه‌شغولی قال و قیلی خه‌م.
به‌ڵێ دیاره و زۆر ئاشکرایه که گه‌لی کورد ساڵه‌های ساڵه له سه‌ر خاکی خۆی دا به‌وپه‌ڕی دڕنده‌یی له لایه‌ن ڕۆمی و عه‌م و عاره‌بان دا ده‌چه‌وسێته‌وه و دووره له هه‌موو مافێکی نه‌ته‌وه‌یی خۆیه‌و و، تا ئه‌مڕۆش کورد نه‌یتوانیوه که بگات به مافی چاره نوسیخۆی و کردیش سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی خۆی ببینێت،تا ئێستاش هه‌موو سه‌روه‌ت و سامان و کان و نه‌وتی کوردستان ده‌چێته قوڕگی داگیرکه‌رانی تازی و ڕۆمی و عه‌جه‌مه‌کانه‌وه.
گه‌لێک له‌مێژه گه‌لی کورد له‌م وه‌زعه ناله‌باره و له ناو وه‌ڵاتی وێرانه کراو،به ده‌ستی داگیرکه‌رانه‌وه ده‌ژیت و له گه‌ل ئه‌و هه‌موو کاره‌سات و ماڵوێرانی و ئه‌نفال و کوشتنی به کۆمه‌ل و بۆمبارانی کیمیایی و هه‌ولی جینۆسائید کردنی کوردان کورد هه‌ر له ناو نه‌چوو،به‌ڵام کوردستان هه‌ر ژێر ده‌سته مایه‌وه ، ئه‌م کوردستانه‌ی پڕ له سه‌روه‌ت و سامان و نه‌وتێکی که‌لان که ژێر زه‌مینه‌کانی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه پڕه له زێڕی ڕه‌ش و هه‌موو جۆره کانێکی به‌هادارو به‌ڵام هه‌مووی ده‌چێته قورگی ئه‌وان زۆرداره داگیرکه‌رانه‌ی کوردستانه‌وه.
زۆر له مێژه گه‌لێ کورد خاکی لێ له‌تله‌ت و دابه‌ش کراوه‌و له ماڵ و کاشیانه و زێدی باوک و باپیرانی خۆی دا ئاواره‌یه و عاره‌ب و عه‌جه‌م و ڕۆمیه‌کان هاتوون له ناو خاکی کوردا ماونه‌ته‌وه و به ده‌ها شوێن و ده‌ڤه‌ری کوردستانیان ته‌عریب کردووه و له ناو ماڵی کورد زۆردارانه دامه‌زروان و له به‌ر چاوی هه‌موو جیهانه‌وه هه‌مووهه‌قێکی نه‌ته‌وه‌یی کوردیان زه‌وت کردوه و گه‌لی کورد هه‌تا ئه‌مڕۆش به مافی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی و ڕه‌هایی خۆیه‌وه شاد نه‌بوه‌و هه‌روا له ژێر چنگی ئه‌وان داگیرکه‌رانه‌وه ده‌ژێت .
هه‌رچی سه‌روه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کوردستانه به زۆری زۆرداریوه له گه‌لی کورد زه‌وت کراوه‌و خاکی لێ داگیرکراوه و ڕۆله‌کانی گه‌لی کورد له ژێر باری به‌دبه‌ختیه‌کانه‌وه ساله‌هایه بێ ده‌ره‌تان و پڕ له ڕه‌نج ئازار‌و شکه‌نجه‌و زه‌برو زه‌نگدا ده‌ژین، به ملیۆن کورد ئاواره کراوه‌و دوور له ژیانی نیشتمانی به‌هه‌شتی خۆیه‌وه له هه‌نده‌ران ده‌ژین و خاکی کورد به سه‌رعێراق و ئێران و تورکیا و سوریا دابه‌ش کراوه، هه‌ر بۆیه‌شه که هه‌ر له زوو ڕا نیشتمانپه‌روه‌ران و مامۆستا هێژاکان و شاعیره نه‌مره‌کانمان هه‌ستایان به نه‌بوونی یه‌کێتی و بی ده‌ره‌تانی و نه‌زانین و دواکه‌وتنی کورد کردووه.
به‌ڵێ مامۆستایانی زانا‌و نیشتمانپه‌روه هه‌ستیان پێ کردووه که هئکاره‌کان چین که کورد هه‌ر ژێر ده‌سته ماوه‌ته‌وه!! هه‌ر بۆیه‌شه له سه‌ری دواون و بۆ خه‌ڵکی کوردیان شی کردۆته‌وه که هۆی چیه؟ گه‌لی کورد وا به‌جێماو و دووره له شارستانیه‌ت و پیشکه‌وتن و بێبه‌ش کراوه له هه‌موو مافه‌کانی میللی خۆیانه‌وه،ئه‌وان هێژایانه زۆر ژیرانه‌و دڵسۆزانه داوای یه‌کگرتن و ڕاپه‌ڕین و به‌رخودانیان کردووه و گه‌لێ هۆکاری خودیان به سه‌رنه‌که‌وتنی گه‌لی کورد زانیوه و داوای زانست و زانیاری و زانینیان له‌ڕۆله‌کانی کورد کردووه، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری مامۆستا‌و زانا‌و خاکپه‌روه‌رانی کوردستان هه‌میشه دژایه‌تی گه‌نده‌لی و خیانه‌ت و نۆکه‌ری کردن بۆ دوژمنانه‌وه کردووه و داوای یه‌کڕیزی و دڵسۆزیان له خه‌ڵکی کورد کردووه.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌م هۆزانه‌ی ده‌شتی نه‌مر بده‌ینه‌وه و لێی ورد ببینه‌وه هۆاکره‌کانی دواکه‌وتن و نه گه‌یشتن به مافه ڕه‌وکانی کورد‌و کوردستانی زۆر چاک باس لێوه کردووه، که بۆچ کورد تا ئه‌مڕۆ هه‌ر ژێر ده‌سته ماوه‌ته‌وه و نه‌یتوانیوه کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ وه‌ک تورک و عاره‌ب و عه‌جه‌م و هه‌موو گه‌لانی سه‌ربه‌خۆ له سه‌ر خاکی خۆیه‌وه سه‌ربه‌رزانه وه‌لاتێکی به هێزی کورده‌واری وه‌دی بێنێت، ئه‌وان مامۆستایانه فه‌رمویانه که هۆکاره‌کان چین و بۆ کوردیش نه گه‌یشتووه به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و خاوه‌نی هه‌موو مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆیه‌وه نیه. 24.6.2012
{jcomments off}