كۆماری ئیسلامی به هۆی ئه‌وه‌ی كه ریَژیمی ئه‌سه‌د زه‌نگی مه‌رگی لیَ دراوه و رۆژه‌كانی كۆتایی ته‌مه‌نی تیَپه‌رِده‌كا له‌رزی لیَ نیشتووه، هه‌ر بۆیه له‌م ماوه‌یه به‌رده‌وام له ماڵپه‌رِه‌كانیه‌وه
پرِوپاگه‌نده‌گه‌لیَكی بیَ بنه‌ماو پووچ و دوور له راستی به مه‌به‌ستی به‌ستیَن سازی بۆ ناسه‌قامگیركردنی هه‌ریَمی ئازادی كوردان بڵاوده‌كاته‌وه كه “گوایه ده‌زگا سیخورِیه‌كانی وڵاتانی رۆژئاوای له‌م هه‌ریَمه خه‌ریَكی كاروكرده‌وه‌گه‌لی دژی ریَژیمی ئیَرانن” تاكوو به‌م شیَوه‌یه بیرورِای گشتی ئاماده بكات بۆ ده‌ستیَوه‌ردان و شیَواندنی باری ئاسای هه‌ریَم و به شه‌رِو ئاژاوه‌نانه‌وه هه‌م بیرورِای گشتی خه‌ڵكی نیَوخۆی ئیَران له گرانی و هه‌ژاری به لارِیَدا ببا و هه‌م شكستی هاوپه‌یمانه ستراتیَژیكه‌كه‌ی واته سووریه به خه‌یاڵی خۆی قه‌ره‌بوو بكاته‌وه‌و هه‌م هه‌وڵ بدات وڵاتانی رۆژئاوای به‌م مژاره‌وه سه‌رقاڵ بكات چونكه كۆماری ئیسلامی مامۆستایه له ئاژاوه‌نانه‌وه له وڵاتاندا و هه‌ر وه‌ها له هه‌موو گرینگتر پاكانه‌ش بكات بۆ سه‌ركوت و كوشتن و تیرۆر و رفاندنی جیابیران و رخنه‌گرانی ئیَران و كوردستان چونكه به‌رِاستی هه‌نووكه كۆماری ئیسلامی تووشی قه‌یرانیَكی مه‌زن بووه بۆیه به‌رِاستی ده‌بیَ هه‌مووان ئاگاداربن و بزانن كه كۆماری ئیسلامی هه‌ر كات هه‌ستی به مه‌ترسی له ناوچوون كردووه ده‌ستی به كوشتن و جینایه‌ت كردووه و ده‌ستی له هیچ شت و كه‌س و لایه‌ن و ناوچه‌یه‌ك نه‌پاراستووه كه له‌م باره‌شه‌وه پیَشینه‌یه‌كی خویَناوی هه‌یه و هه‌روه‌ها ئه‌م میتۆده‌ی به‌شیَكی دانه‌برِاوه له فه‌لسه‌فه‌ی وجوودی كۆماری ئیسلامی ئیَران چونكه ریَژیمی كۆماری
ئیسلامی هه‌میشه سیاسه‌تی ده‌ستیَوه‌ردان و شیَواندنی باری ئاسای وڵاتانی گرتووه‌ته پیَشیَ به جوریَك كه به دروست كردن و پشتیوانی كردن له گروپه تیرۆریستیه‌كان بیَ پسانه‌وه خه‌ریَكی شه‌رِ و ئاژاوه‌نانه‌وه بووه له وڵاتانی جیران و ناوچه‌دا.به جوریَك كه له كاتی هاتنه سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامیه‌وه ئه‌م ناوچه‌یه واتا رۆژهه‌ڵاتی ناڤین قه‌ت رۆژیَكی ئارام و بیَ شه‌رِوشۆرِی به خۆیه‌وه نه‌بینیوه،چوونكه كۆماری ئیسلامی كارگیَرِی سه‌ره‌كی ته‌واوی ئاژاوه‌كان بووه. بۆ نموونه له وڵاتی لوبنان به دروست كردنی گروپی تیرۆریستی و میلیشیا و گویَ له مستی “حیزبوڵا” هه‌میشه سه‌قامگیری ئه‌و وڵاته له مه‌ترسی ده‌خاو قه‌ت ئیجازه نادا ئارامشیَكی دریَژخایه‌ن روو له‌و وڵاته بكا هه‌روه‌ها له ریَگای ئه‌م گرووپه تیرۆریستیه گه‌له‌ك كاری تیرۆریستی جیَ به جیَ كردووه وه‌كوو تیرۆری ریَبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌لی كورد و سه‌دان تیَكۆشه‌ری دیكه‌ی ئه‌و بزاڤه و هه‌روه‌ها دژبه‌رانی دیكه‌ی ریَژیم له هه‌نده‌ران.
یان له ئه‌فغانستان به پشتیوانی كردن له ته‌واوی گروپه شه‌رِخوازه‌كان جه‌ویَكی له‌و وڵاته‌دا دروست كردووه كه چه‌ك و شه‌رِو كوشتن بووه به به‌شیَكی دانه‌برِاو له ژیانی ئه‌و خه‌ڵكه.
یان له عیَراق به هۆی ئه‌و ده‌ستیَوه‌ردانه به‌ر بڵاوه‌ی كۆماری ئیسلامی ئیَران له كاروباری ئه‌و وڵاته ده‌یكا وای لیَ هاتووه كه رۆژ نیه ته‌قینه‌وه نه‌بیَتوو خه‌ڵكانیَك نه‌كوژریَن ته‌نیا له پیَناو تیَركردنی غه‌ریزه‌ی “تاناتووسی” ده‌سه‌ڵاتدارنی كۆماری ئیسلامی چوونكه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه په‌روه‌رده‌ی مه‌كته‌بی كه‌سیَكن وه‌كوو خومه‌ینی كه”شه‌رِی به نیعمه‌تی خودای ده‌زانی” بۆیه كۆماری ئیسلامی مانه‌وه‌ی خۆی له شه‌رِوئاژاوه ده‌بینیَ و به‌رده‌وام پیلان دا ئه‌رِیَژیَ بۆ ناسه‌قامگیركردن و شه‌رِوئاژاوه نانه‌وه له وڵاتانی ناوچه كه ئه‌مه‌ش سروشتی كۆماری ئیسلامیه.كورد گوته‌نی: ریَوی بنویَ خه‌و به مریشكه‌وه ده‌بینیَ” بۆیه هه‌نووكه‌ش به بڵاوكردنه‌وه‌ی وه‌ها پرِوپاگه‌نده‌گه‌لیَ خه‌ریَكی به‌ستیَن سازیه بۆ ده‌ست پیَككردن و به‌رِیَوه‌بردنی ئه‌و میَتۆده له میَژینه‌ی كه باسكرا له هه‌ریَمی كوردستان.
{jcomments off}