رۆژی(18/5/2012) له (کتێبخانه‌ی هوسبی Husby bibliotek)له ستۆکهۆڵمی پاته‌ختی سوید، چاوم به کتێبێک که‌وت به‌ناوی{(فه‌رهه‌نگی زانستی سیاسی)– (فه‌رهه‌نگی زاراوه و قوتابخانه سیاسیه‌کان)– (کوردی – فارسی – ئینگلیزی)
نووسه‌ر: ئه‌حمه شه‌بانی- انتشارات دانشگاه کردستان- مشخصات نشر سنندج. دانشگاه کردستان. 1388}.
ئه‌گه‌ر چاوێک به نه‌خشه‌ی سیاسی جهاندا بگێڕێن له به‌شی ئاسیا دا شوێنێک ئه‌بینین به‌ناوی (ئێران)، به‌شێکی کوردستان له نه‌خشه‌ی ئێران دایه. (سنندج، سنه) یه‌کێک له شاره‌کانی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستانه، له‌م شاره‌دا “دانشگاه” زانستگایه‌ک هه‌یه به‌ناوی {(دانشگاه کردستان)- زانستگای کوردستان}.
له ئێران‌دا نه‌ته‌وه‌کانی بلوچ- تورک- تورکه‌مه‌ن- عه‌ره‌ب- فارس- گیله‌ک و کورد ئه‌ژین. سیستمی سیاسی و به‌ڕێوبردنی ئێران له‌سه‌ر بنامه‌ی فارسیزم داڕێژراوه، به‌پێ ئه‌و سیستمه خوێندن به زمانی فارسییه و به‌س فارسه‌کان به زمانی زگماکی خۆیان ئه‌خوێنن، نه‌ته‌وه‌کانی دیکه مافی ئه‌وه‌یان نییه و ئه‌بێ به فارسی بخوێنن!
له په‌نای ئه‌و سیستمه سیاسییه‌دا به‌شی چاپه‌مه‌نی {زانستگای کوردستان} له ساڵی (2010)دا کتێبێکی(385) لاپه‌ڕه‌یی چاپکردووه به‌ناوی (فه‌رهه‌نگی زانستی سیاسی)، ئه‌م کتێبه باسی زاراوه سیاسییه‌کانی ئه‌کات. بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ناوه‌رۆکی ئه‌م کتێبه چۆنه و به‌چ مه‌به‌ستێکیش چاپکراوه سێ نموونه‌ی ده‌سنیشان ئه‌که‌م:
1 – {ئازادی چاپه‌مه‌نی- آزادی مطبوعات- freedom of the press
به‌پێی ئه‌م بنه‌مایه، هه‌ر که‌سێک مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕا و بۆچوون و هه‌واڵه‌کانی هه‌یه له ڕێگای نووسراوه یا چاپه‌مه‌نییه‌کانه‌وه بێئه‌وه‌ی بۆ بڵاوکردنه‌وه‌یان پێویستی به ئیجازه بێت یان ناچار به سانسۆڕکردن بێت. لاپه‌ڕه (13)}
2 – {ناسیۆنالیزم- ناسیونالیسم- Nationalism
ناسیۆنالیزم له وشه‌ی nationبه واتای نه‌ته‌وه وه‌رگیراوه که ئه‌ویش له ریشه‌ی لاتینینnasci به مانای له‌دایک بوون سه‌رچاوه‌ی گرتووه. به‌گشتی به لایه‌نگرانی بیروباوه‌ڕی ده‌گوترێ که پشتگیری له داب و نه‌ریته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن تا کوو خاوه‌نی یه‌ک زمان و فه‌رهه‌نگ و ئایین بن و له قه‌ڵه‌مڕه‌وی یه‌ک وڵاتدابژین. ناسیونالیزم له قامووسی یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا بریتییه له فه‌لسه‌فه‌یه‌کی سیاسی که پێی وایه ده‌بێ نه‌ته‌وه، یه‌که‌م هۆکار بێت بۆ پێناسه‌کردن و دامه‌زراندنی داموده‌زگا سیاسییه‌کان به تایبه‌ت وڵاته‌کان. له‌م روانگه‌وه ناسیۆنالیزم ده‌بێته هۆی دامه‌زرانی وڵاتێک یا به ره‌سمی ناسینی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گرووپێکی تایبه‌ت له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی دا. لاپه‌ڕه (315)}.
3 – {ناسیۆنالیزمی کوردی- ناسیونالیسم کردی- Kurdish Nationalism
کورد که ئه‌غڵه‌ب له شار و باژێران دوور بوون و پتر له دێهات و که‌ژ و کێواندا ژیاون……… لاپه‌ڕه(218)}.
**
له‌سه‌ر به‌رگی کتێبه‌که‌دا نووسراوه: (کوردی– فارسی– ئینلیزی).
به‌پێی ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ر به‌رگی کتێبه‌که‌دا نووسراوه (کوردی– فارسی– ئینگلیزی) ده‌بوو زاراوه‌کانی {(آزادی مطبوعات) و ( freedom of the press )}- {(ناسیونالیسم) و( Nationalism)}, هه‌روه‌ها {(ناسیونالیسم کردی) و ( Kurdish Nationalism)} به فارسی و ئینگلیسی وه‌ک چۆن به کوردی شیکراوه‌ته‌وه و باسکراوه، بنووسرایه‌ت نه‌ک هه‌ر ناوه‌کانیان به (فارسی و ئینگلیسی) بنووسرێن و به‌س.
**
با له باسی ناسیۆنالیزمی کوردی دوور نه‌که‌وینه‌وه و بزانین ئه‌م کتێبه به کوێمان ئه‌گه‌ینێت.
لاپه‌ڕه‌کانی{319- 320 – 321ی ته‌رخانکراوه بۆ (ناسیۆنالیزمی کورد له تورکیا)}- لاپه‌ڕه‌کانی{321- 322- 323 بۆ (ناسیۆنالیزمی کورد له عێراق)} و لاپه‌ڕه‌کانی 323 – 324 بۆ (ناسیۆنالیزمی کورد له سوریا)}.
**
له سه‌ره‌وه ئاماژه به‌و کرا که له ئێران‌دا به‌س نه‌ته‌وه‌ی فارس ئه‌توانێت به زمانی زگماکی خۆی بخوێنێت و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه که کوردیش یه‌کێک له‌وانه ئه‌و مافه‌ی نییه که به زمانی خۆی بخوێنێ، کاتێک تاکی کوردی له ئێران‌دا مافی ئه‌وه‌ی نه‌بێ به زمانی خۆی بخوێنێ، چاپکردنی کتێب به کوردی بۆ کێیه و به چ مه‌به‌ستێکه؟!
چاپکردنی کتێب و گۆڤار و مانگنامه‌ی کوردی له ئێرانی ئه‌مرۆ که کۆمارییه و ده‌ورانی شاییش که ئه‌نجام ئه‌درا و ئه‌درێت و ئه‌گاته کتێبخانه‌کانی جهان بۆ نموونه کتێبخانه‌ی هوسبی له سوید، بۆ فریودانی کۆمه‌ڵگای جهانییه تا نه‌ڵێن له ئێران‌دا ئازادی نییه و کورد بێبه‌شه له مافی خوێندن به زمانی کوردی.
فریوکاری و چاوبه‌ستی ده‌وڵه‌تی ئێران له‌م کتێبه‌دا به‌باشی که‌وتووه‌ته روو. ئه‌م کتێبه له زانستگای کوردستان چاپئه‌کرێ، له‌م کتێبه‌دا (کارنامه ده‌وڵه‌تانی تورکییه، سورییه و ئێراق، هه‌روه‌ها ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و چالاکی سیاسی نه‌ته‌وه‌ی کورد و حیزب و رێکخراوه‌کانی ئه‌و به‌شانه‌ی کوردستان) له چوارچێوه‌ی {(ناسیۆنالیزمی کورد له تورکییه) – (ناسیۆنالیزمی کورد له سورییه) و (ناسیۆنالیزمی کورد له عێراق)} له سه‌رده‌می ئیمپراتۆری عوسمانییه‌وه تا ئه‌گاته ساڵی 2005 ئه‌که‌وێته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه، به‌ڵام له‌م کتێبه‌دا باسێک له (ناسیۆنالیزمی کورد له ئێران)دا نییه، وه‌ک بڵێی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان و نه‌ته‌وه‌ی کورد که له نه‌خشه‌ی ئێران دایه ئه‌و مافانه‌ی که له به‌شی{(ناسیۆنالیزم- ناسیونالیسم- Nationalismله لاپه‌ره (315)}ی ئه‌و کتێبه‌دا ئاماژه‌ی پێکراوه، به‌ده‌سهێناوه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاوێک به (مێژووی ئێران) و (مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کورد) له سه‌رده‌می (کورشی هه‌خامه‌نشی) دامه‌زرێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتی فارسیزم له ئێران تا ئه‌کاته ساڵی 2010 که ئه‌و کتێبه چاپکراوه، بگێڕین کارنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی له کوردستان بریتییه له وێرانکاری، تاڵان‌کردنی کوردستان و کوشتاری نه‌ته‌وه‌ی کورد.
ئه‌گه‌ر بۆ ده‌ورانی کۆن گه‌ڕێنه‌وه (شانامه و خوێنامه‌ی فرده‌وسی) باشترین به‌ڵگه‌یه، ئه‌گه‌ر له ده‌ورانی کۆتایی سیستمی پادشایی ئێران واته بنه‌ماڵه‌ی په‌هه‌له‌وی بڕوانین بۆ نموونه ترۆری(سمکۆ) و {له سێداره‌دانی (سه‌رۆککۆماری کوردستان قازی محه‌ممه‌د و یارانی) ئه‌بینین.
کارنامه‌ی سیستمی (کۆماری ئێران به پاشکۆی ئیسلامه‌وه له کوردستان) که ئه‌و کتێبه‌ی له شاری سنه چاپ فه‌رمووه، بریتییه‌ی له (فتوای جهادی کورد له ساڵی 1358 هه‌تاوی- 1979 زاینی له‌لایه‌ن (ئایه‌توڵا خومه‌ینی رابه‌ری مه‌زهه‌بی و شۆڕشیی ئیسلامی ئێران، فه‌رمانی هێرش بۆ کوردستان له‌لایه‌ن (ئه‌بولحه‌سه‌ن به‌نیسه‌ده‌ر سه‌رۆککۆماری ئێران)، خوتبه‌ی نوێژی رۆژانی هه‌ینی تاران که ئایه‌توڵا تاڵه‌قانی ئازادیخواز پشتیوانی له سه‌رکوتکردنی کوردستان ئه‌کرد. ئه‌و وێنه‌ی (شاری سنه) یه‌ک له هه‌زاران له تاوانه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێرانه له کوردستان دا .
شایەد خوێنه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه بێژێ: ئه‌و کتێبه نووسه‌ری هه‌یه، ئه‌و که‌سه که ئه‌و کتێبه‌ی نووسیوه به‌رپرسیاره. ئه‌و بیرکردنه‌وه دورسته، ئه‌و کتێبه نووسه‌ری هه‌یه و که‌سێکه به‌ناوی (ئه‌حمه‌د شه‌بانی).
بۆ ئاگاداری ئه‌و کتێبه به یه‌ک که‌س ئاماده نه‌کراوه، به‌ڵکو چه‌ندین که‌س له ئاماده‌کردنی ئه‌و کتێبه‌دا ده‌وریان گێڕاوه. به‌ڕێز (ئه‌حمه‌د شه‌بانی) له لاپه‌ڕه (نۆ-9)ی پێشه‌کی کتێبه‌که‌دا ئاماژه‌ی به هاوکاریکردنی ئه‌و که‌سانه ئه‌کات که بریتین له به‌ڕێزان:
{به‌کر پیرۆزی (به‌رهه‌م) شاعیر و مامۆستای زمانی ئینگلیسی} – (شاعیر نووسه‌ر ره‌زا عه‌لیپور)-
(ناسر به‌هرام به‌یگی)- (گه‌لاوێژ که‌ریمی)- (ته‌ها که‌ریمی)- (حامید فه‌رازی)- (ره‌زگار ئه‌حمه‌دی)- {(دوکتۆر به‌ختیار سه‌جادی مامۆستای زانستگه‌ی کوردستان (سنه)}- (شه‌هرزاد حه‌یدریان)- {پرۆفیسۆر عه‌بدوڵلا سه‌لیمی بریکاری زانکۆی کوردستان(سنه)}- (دۆکتۆر نه‌جمه‌دین جه‌بار به‌رپرسی ناوه‌ندی کوردستان ناسی زانکۆی کوردستان ) و (دوکتۆر عه‌بدوڵلا ره‌وسوول نه‌ژاد) .
لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دێته ئاراوه، ئه‌توانین بڵێن: ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ره‌وه به قه‌د نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه زانیاری‌یان نه‌بووه و ئاگایان له مێژووی ئێران و کوردستان نه‌بووه و نییه؟ من له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م ئه‌و که‌سانه زانیاری‌یان زۆر زیاتره! به‌ڵام وان له ژێر ده‌ستی دۆژمنێکی خوێنڕژ و درنده‌دا و ئه‌و کتێبه‌یشیان پێ نووسراوه، نه‌ک خۆیان نووسیبێتیان. هه‌ر کام له‌و که‌سانه خاوه‌نی که‌سایه‌تی خۆیانن، ئه‌گه‌ر له نووسینی ئه‌و کتێبه‌دا ئازاد و سه‌ربه‌ست ببوایه‌تن ناوه‌رۆکی کتێبه‌که به‌جۆره‌ێکی دیکه ده‌بوو! با لێره‌دا له‌و په‌راگرافه‌ی خواره‌وه سه‌باره‌ت به ناسیۆنالیزمی کورد بڕوانین:
{ناسیۆنالیزمی کوردی- ناسیونالیسم کردی- Kurdish Nationalism
کورد که ئه‌غڵه‌ب له شار و باژێران دوور بوون و پتر له دێهات و که‌ژ و کێواندا ژیاون- لاپه‌ڕه(218)}}.
**
ئه‌گه‌ر له ژیانی مرۆڤ بکۆڵینه‌وه، شێوه‌ی ژیان و باری په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی یه‌کسان نه‌بووه و نابێت. شوێنی ژیانیشی به همان شێوه جیاواز ئه‌بێ. ژیانی مرۆڤ له ئه‌مرۆ و له رابردوویشدا له شار و گوند(دێ)دا بووه. که‌س ناتوانێ ئینکاری ئه‌وه بکات که ژیان و په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی شار له دێ(گوند) باشتره، ئه‌وه‌یش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه که پێداویستییه‌کانی ژیان له شاردا ئاسانتر په‌یدا ئه‌بێ.
له‌و په‌راگرافه‌دا نووسرا: کورد که ئه‌غڵه‌ب له شار و باژێران دوور بوون و پتر له دێهات و که‌ژ و کێواندا ژیاون.
کورد وه‌ک به‌شێک له کۆمه‌ڵگای مرۆڤ هه‌م له دێ و هه‌م له شاردا ژیاوه، نه‌ک له (که‌ژ و کێو).
ئه‌و په‌راگرافه هه‌مان رسته‌ی (کوردی کێوی)یه که له فه‌رهه‌نگی سیاسی تورکییه‌دا بۆ کورد به‌کار ئه‌برێ.
جیا له‌و باسانه‌ی سه‌ره‌وه با له‌و چه‌ن دێڕه که له پێشه‌کی کتێبه‌که‌دا نووسراوه، بڕوانین و بپرسینه‌وه:
{پێشکه‌شه به: هه‌ژار موکریانی
که به‌تاقی ته‌نیا فه‌رهه‌نگستانێک بوو.
(هه‌ژاری زمان پاراوی کوردی خۆشی کوردی دوست وته‌نی: دارژتن و خاڵ و مێل رشتنی فه‌رهه‌نگ به ته‌کوزی، دروێنه نییه شنه‌شن، ئارد پێژانه و گیان کێشانه، ناو له‌دووی ناو، پیت له شوێن پیت، به شوێن یه‌کدا جه‌ڵه‌کردن، هه‌ر وشه‌یه‌ک له شوێن خۆیدا هاوردن، … کاری یه‌کێک و دوان نییه، گه‌ره‌ک زۆر و زه‌به‌ند پیاوی ده‌مپاراوی پسپۆڕ له زمانه‌وانیدا و ئاگا له زۆر شێوه‌ی جۆرجۆر، له مه‌ڕ ئامراز و که‌ره‌سته ته‌یار و ساز، ژوانگه‌یه‌کیان بۆ دابندرێ و رۆژبه‌رۆژ لێک کۆ ببنه‌وه و جگه له فه‌رهه‌نگ داڕشتن هیچ کارێکی تریان نه‌بێ).
هه‌ژار موکریانی/ پێشه‌کی هه‌نبانه بۆرینه. تاران: سروش، 1368، ل 27 } ل شه‌ش
***
هه‌ر که‌س که چاوی به کتێبی {(هه‌نبانه‌بۆرینه- فرهنگ کردی – فارسی)} که‌وتبێت، بۆی ده‌ر ئه‌که‌وێت که ئه‌و کتێبه به‌ناوی (هه‌ژار)وه چاپکراوه، نه‌ک (هه‌ژار موکریانی). ئه‌و ناوه بۆ گۆڕاوه، ئه‌وه‌یش خۆی باسیکه!
با بۆ راستی و دورستی ناوی هه‌ژار یا (هه‌ژار موکریانی) له وێنه‌ی کتێبی(هه‌نبانه‌بۆرینیه) و چه‌ن کتێبی دیکه‌ی نووسه‌ری هه‌نبانه‌بۆرینه واته هه‌ژار بڕوانین:
تێبینی: ئه‌م چه‌ن دێڕه له رێگای ئه‌نترنێته‌وه بۆ به‌ڕیز ئه‌حمه‌د شه‌بانی ره‌وانه‌کراوه.
سه‌عی سه‌قزی 26/6/2012
{jcomments off}