ئێمه که ئیمزای خۆمان له‌ژێر ئه‌و نامه‌یه داناوه باوه‌ڕی ته‌واومان به‌وه هه‌یه که “ئازادی مافێکی سروشتی ئینسانه” و ئه‌وه کۆمه‌ڵگا و هێزه‌کانێتی که هێندێک جار به ناهه‌ق ده‌توانن به‌ربه‌ست بۆ ئه مافه ڕه‌وایه دابنێن.
هه‌موو ده‌زانین که کۆمه‌ڵگاکانی پێشکه‌وتووی جیهان له سایه‌ی ئازادی دا توانیویانه ژیانێکی ئینسانی‌تر بۆ تاکه‌کانیان ده‌سته‌به‌ربکه‌ن. کورده‌واری ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر بیهه‌وێ بگاته کۆمه‌ڵگایه‌ک که ئینسانه‌کان تێیدا سه‌روه‌ری خۆیان و ژیانێکی به‌خته‌وه‌رانه‌یان هه‌بێ، مه‌حکوومه به قه‌بووڵکردنی ئه‌و سه‌ره‌تایی‌ترین مافه، واته مافی ئازادی و به‌و پێیه مافی نووسین و ڕاده‌ڕبڕین.
به‌داخه‌وه له‌و ڕۆژانه‌دا هێزه‌کانی ئیسلامی سیاسی و هه‌روه‌ها داره‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی له باشوور، مه‌ولود ئافه‌ند رۆژنامه‌وان یان دزیوه و فه‌توای به‌کافرناسینی گوڵاڵه که‌مانگه‌ریان داوه، ئه‌وه‌ش ته‌نیا به هۆی ئه‌وه مه‌ولود ئافه‌ند ڕوژنامه‌نووسه و گوڵاڵه کتێبی نووسیوه. شایانی باسه که تا ئێستا مه‌ولود ئافه‌ند بێ‌سه‌روشوێنه و به پێێ هه‌واڵه‌کان ڕاده‌ستی کۆماری سێداره‌ی ئێران کراوه و مه‌ترسی جیددی له‌سه‌ره. ڕاستییه‌کان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که گرووپه‌کانی تێڕۆڕ و هه‌ڕه‌شه ته‌نیا بۆ چاوترساندنی خه‌ڵک و زیندانی کردن رووح و ئه‌ندیشه وه‌ک کارگ له کوردستان هه‌ڵتۆقیون.
ئێمه ڕاوه ئینسان دزینی ڕۆژنامه‌وان مه‌ولود ئافه‌ند و فه‌توا سه‌باره‌ت به گوڵاڵه که‌مانگه‌ر نووسه‌ری کتێبی “قوڕئان له نێوان ئوستووره و جادوو دا” به خه‌ته‌رێکی جیدی ده‌زانین و پێمانوایه که حکومه‌تی هه‌ڕێمی کوردستان به‌رپرسی ڕاسته‌وخۆیه بۆ دابینکردنی ئازادی گشتی خه‌ڵک و پاراستنی گیانی گوڵاله و که‌سانی‌تر وه‌ک ئافه‌ند له سه‌ر شانی هێزه‌کانی کوردستانی له باشووره.
هه‌ر بۆیه داوا له حکۆمه‌تی کوردستان و هه‌موو هێزه‌کانی پێشکه‌وتووخوازی کوردی ده‌که‌ین که به بانگه‌وازی ئه‌و نامه‌یه بێن و هه‌موو پێکه‌وه نا بڵێین به هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی تێڕۆڕیستی. پاراستنی گیانی هه‌ر تاکیکی کورد و ڕێزدانان بۆ ئازادی ئه‌رکی هه‌موو لایه‌کمانه. ئه‌مڕۆ گوڵاڵه و مه‌ولووده‌کان، سبه‌ی که‌سانی دیکه تووشی ئه‌و ڕشه‌دزی و فه‌توایانه ده‌بنه‌وه. با هه‌موو بۆ سه‌قامگیرکردنی ئازادی نووسین و بیروڕا و ئاسووده‌یی تاک له کوردستانی خۆشه‌ویستمان تێ‌بکۆشین.
به سپاسه‌وه
شکۆفه قوبادی
شه‌هلا ده‌بباغی
سنوور یونسی
موحەممەد جەمشیدی
روپاک رەسولی
شاخەوان وەیسی
رێبوار قارەمانی
ئاواره جەلالی،
مینا لبادی
جەمیلە کەریمی
عەباس حامەد
نالییا ئیبراهیم
پرشنگ مۆحەممەدی
زەینەب ئیلخانیزاده
نەهیه خۆشکەلام
شلیر شبلی
ئومێد فاروقی
راحله ئەساسی
مەهین شوكروڵڵاپور
شەهناز قٶرئانی
گۆڵاله سەمیعی،
ئەسمه‌ر مێعماری
خالید درودی،
رزگار قاره‌مانی.
گۆڵبەهار شەریفی
سوسه‌ن محه‌مدخانی غیاسوه‌ند،
سحر دیناروند
ناهید موکری
به‌دری توحیدی
سارا ئه‌نوه‌ری
ناهید ڕه‌شیدیان
زانا ئەژند،
مریم فتحی،
ئاسو پیرۆتی
{jcomments off}