شۆرش گوڵكار
مرۆڤ به زمانه‌وه مرۆڤه كه ده‌ورووبه‌ری هه‌ست پی ده‌كاتوو پیكهاته‌ی هزری بیچم ده‌گری, چوونكه زمان كه‌ره‌سه‌ی رووناكبیری وداهینانه.بۆیه ئه‌ورۆكه كاتی پاراستنی زمانی كوردییه به هه‌موو شیوه‌زاره‌كانییه‌وه له به‌رانبه‌ر هیژمۆنی زمانه بیگانه‌كاندا كه هه‌نووكه زمانی كوردیان تووشی قه‌یرانیكی مه‌زن كردووه و ئه‌گه‌ر ئاوری به په‌له‌ی لی نه‌دریته‌وه‌و به‌رپرسیارانه هه‌وڵی بۆ نه‌دری به‌ره به‌ره ئه‌و زمانه تووشی كاره‌ساتیكی گه‌له‌ك مه‌زن ده‌بیته‌وه.
پیش هه‌موو شتیك ده‌بیت ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌م كه كۆمه‌ڵگای كوردی،ساڵانیكی زۆره كه كۆلۆنی بووه و مه‌خابن تاكی كوردیش له فیربوون و بارهینان به زمانی زگماكی خۆی بیبه‌ش كراوه , كه ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی زوڵم و سه‌ره‌رۆی سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی ونادادپه‌روه‌ری ریژیمه داگیركه‌ره‌كانی كوردستانه, چوونكه ئه‌و ریژیمانه هیژمۆنی زمانی خۆیانیان به‌سه‌ر زمانی كوردی زاڵ كردووه,و به‌م شیوه‌یه تاكی كوردیان چه‌وساندووته‌وه‌و به‌م پیلانه دزیوه هه‌وڵیان داوه بۆ سرینه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگوو كلتوور و ناسنامه‌ی ئه‌و میلله‌ته,واته میلله‌تی كورد.
هه‌ر بۆیه ئه‌و ژیرچه‌پۆكی و بی ده‌وڵه‌تیه‌ی كورد وای كردووه كه زمانی كوردی به شیوه‌یه‌كی به‌رچاو له ژیر كاریگه‌ری زمانه باڵاده‌سته‌كه‌ی ئه‌و وڵاته بیت.هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه كه به لیشاو وشه غه‌یره كوردیه‌كان بینه نیو زمانی كوردی و تاكی كورد له ئاخاڤتنی رۆژانه‌ی خۆیدا به‌كاری بینی،به‌ڵام هاوكات كه ده‌بی ئه‌وه‌ش بڵیم كه به‌داخه‌وه كورد وه‌كوو خۆی تائیستا به‌س به‌شیوه‌ی عه‌سكه‌ری هه‌ستاوه به به‌رگری له مان و مه‌وجوودیه‌تی گه‌له‌كه‌ی كه‌چی ده‌بوایه له بۆاری فه‌رهه‌نگیشه‌وه ئه‌و كاره‌ی بكردبایه.
بۆ نموونه فه‌رهه‌نگستانیكی هه‌بوایه كه له پسپۆرانی زمان پیكباهاتبا و بی پسانه‌وه خه‌ریكی پارستنی زمانی كوردی له به‌رانبه‌ر هژمونی زمانی داگیركه‌ران و هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ وشه داتاشین ژبۆ ئه‌و كه‌ره‌سه‌و تشتانه كه ئیستاكه به‌هۆی تیكنۆلۆژیه‌وه هاتووه‌ته ئاراوه تاكوو به‌م شیوه زمانی كوردی واكسینه بركیتوو بپاریزریت.ئه‌وه‌یش هه‌روا كه باسم كرد به هه‌وڵی ئه‌و فه‌رهه‌نگستانه و هه‌روه‌ها پاشان به‌كار هینانی ئه‌و وشانه له ده‌زگا راگه‌ینه گشتیه‌كان تاكوو به‌و شیوه ئه‌م وشه كوردیه ره‌سه‌ن و خۆماڵیانه جیگای وشه‌ی زمانانی دی بگریته‌وه‌و له زه‌میری خه‌ڵك جیگا بگریت.
چوونكه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌شه‌ر وكوشتن وقه‌ڵاچۆكردن له‌نیوناچی به‌ڵكووكاتیك هه‌ره‌س دینیتوو نیوی له میژوو ئه‌سریته‌وه كه زمانی زگماكی خۆی له بیركردبی
{jcomments off}