له‌پێناسه‌ی رووناكبیراندا گوتوویانه:”رووناكبیر كه‌سێكی ئاگایه‌و خه‌ڵكیش به‌ئاگا دێنێ”یان”كولتوورناسێكی ناڕازییه كه له ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات دهوهستێو به گوتار و كرده‌وه دژبه ئه‌و سیستمه ده‌جووڵێته‌وه”یان”كه‌سێكه كه بێ به‌شه له سیسته‌مگه‌لی بایه‌خی‌و فیكری، حكوومه‌تی زاڵ”.
“ئه‌حمه‌د موحیت” ده‌نووسێ:”رووناكبیری ئازاد بیر، ئه‌ندێشه پێشهنگو ئاوه‌ز خوازه”. له فه‌رهه‌نگه‌كانی “دێهخودا”و”موعین” دا، هه‌بوونی ئه‌ندێشه‌ی كراوه، رووانینی نوێ بۆ جیهانو نوێخوازی كراوه‌ته پێوه‌ری رووناكبیربوونو له فه‌رهه‌نگی”وێبستر”دا وشه‌ی رووناكبیر هاوواتای “ئهنتكتۆئل”هو زۆرتر به كه‌سێك ده‌وترێ كه پشت به‌ستوو به هه‌ڵوێستی لۆژیكی‌و هزره نه ههستو ئه‌زموون، و ئه‌و چالاكیانه‌ی كه پێویستی به‌كارهێنانی هێزی ئافرێنه‌ری هزره، به پێویستی ناودێركردنی ئه‌م وشه‌یه ده‌ژمێرن.
“دوكتور سرووش” ده‌نووسێ: رووناكبیران خوڵقێنه‌رانی ئه‌ندێشه‌ن. بۆ ئه‌وانه‌ش ئاماژه به چوار تایبه‌تمه‌ندی ده‌كا:
*ـ راز زانی *ـ بوێری *ـ ئه‌فراندنی تیۆری له‌سه‌رده‌مه قهیراناوییهكانو دابڕان‌و تێپه‌ڕاندن *ـ چه‌ند سه‌رچاوه‌یی بوون‌و جه‌خت له‌سه‌ر گرینگ‌ترین تایبه‌تمه‌ندی رووناكبیری كه ئه‌فراندنی تیۆریكه دهكاو له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ژماره‌ی رووناكبیرانی ناوكۆمه‌ڵگا له قامكه‌كانی ده‌ست تێ ناپه‌ڕێ. ناوبراو پێداگری له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی رووناكبیر دهكاو ده‌ڵێ:”سه‌ربه‌خۆیی بیرمه‌ند، ئه‌سڵێكی بێ ئهملاوئهولایهو گه‌وره‌یی رووناكبیرانی به‌رهه‌مهێنه‌ر له‌وه‌دایه كه له‌هه‌مبه‌ر سه‌رنجڕاكێشی ده‌سه‌ڵاتدا چۆك دانادهنو كولتوور به سیاسه‌ت نه‌فرۆشن”.
“دوكتور مه‌هدی پرهام “ده‌نووسێ: ناره‌زایه‌تی، ره‌خنه، خۆپارێزی له كوشتن، هه‌ڤپه‌یڤین، پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه، رێژهخوازیو هه‌ستكردن به دێموكراسی له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی رووناكبیری ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن. ناوبراو له‌و باوه‌ڕه‌دایه: ئه‌ركی سه‌ره‌كی‌و هه‌میشه‌یی رووناكبیران پێكهێنان‌و تێگه‌یاندنی ئازادی بهكۆمهڵگاكهیو هه‌موو كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تییه‌و ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی زۆرقورسه. ناوبراو”رێژه‌خوازی”به تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌كی رووناكبیری ئه‌مڕۆیی دهزانێو درێژه دهداودهڵێ: ئه‌ركی راسته‌قینه له ئه‌ستۆی ئه‌م رووناكبیره رێژهخوازانهیه. ئه‌وانن كه جیهانی ئارمانیان جێ هێشتووه‌و شێوه‌ی ژیان له‌ته‌نیشت ئاڵۆزییه نێوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌كان فێربوون. ئه‌وان سیاسه‌توانانی راسته‌قینه‌ن.
“جه‌لالی ئالی ئه‌حمه‌د” ده‌یگووت: له‌هه‌ر شوێنێك ملكه‌چی له ئارادابێو كه‌س وێنای نافهرمانیو سه‌ركێشی نه‌كا له‌و شوێنه‌دا رووناكبیری سه‌رهه‌ڵ نادات. . . رووناكبیری له‌گه‌ڵ جۆرێك بوێری‌و نافهرمانیو نه‌ترسان له سه‌ركێشی‌و راوه‌ستانه‌وه له به‌رانبه‌ر دۆخی ناله‌بار و هه‌بوونی به‌رپرسیاره‌تی تایبهتو گیانبازی له‌و رێبازه‌دا، پێویسته. به پێی لێكدانه‌وه‌ی ناوبراو رووناكبیران ناتوانن له‌گه‌ڵ قهزاوقهدهردابن. یه‌كێكی دیكه له هزرڤانان ده‌ڵێ:پێم وایه سه‌ره‌كیترین تایبه‌تمه‌ندی رووناكبیر رازیی نه‌بوونه به‌بنه‌ما وه‌رگیراوه‌كان. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به راده‌ی4=2+2 روون بێ. رووناكبیر كه‌سێكه باوه‌ڕی به‌وه‌یه كه جیهان هه‌ڵگری ئهندێشهگهلێكه كه رۆژێك وه‌لای دهنێنو له‌نوێ بوونه‌وه‌ی جیهان به‌هۆی ئه‌وه كه ئه‌و باوی ناترسێ.
“دێكارتو كانت‌و باخ‌و هێگل‌و ماركس‌و لووكاچو فۆكۆو ده‌ریدا. . . هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی لێوهشاوهییو تێگه‌یشتنی كاتی‌و شوێنی خۆیان پێناسهگهلێكی جۆراوجۆر و هێندێ جاریش جیاواز له رووناكبیریان به‌ده‌سته‌وه داوه، به‌ڵام هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه رووناكبیر پێكهێنه‌ری مودێڕنیته‌یه. ناوكی بنه‌ڕه‌تی له چه‌مكی رووناكبیر ئه‌م بیرۆكه‌ی دێكارته كه گوتی:”من بیرده‌كه‌مه‌وه كه واته هه‌م”.
دێكارت مرۆڤی لهتوخمێكی بێ كه‌ڵكه‌وه كه دارده‌ستی خواكانی مێژووییه رزگار كرد و به پێدانی دهسهڵاتو بكهرییهتی بۆ مرۆڤ پیشانی دا كه مرۆڤ گیانله‌به‌رێكی به‌هێز و بیرمه‌نده‌و ده‌توانێ سه‌رچاوه‌ی گۆڕانكاری مه‌زن بێ له سرووشت‌و كۆمه‌ڵگادا به‌ڵام مه‌رجی ئه‌وه‌ش، دڕدوَنگی لۆژیكی له‌هه‌مبه‌ر داتاكانو زانیارییه‌كانی پێشوویه. “دێكارت”كۆڵه‌كه لۆژیكییه‌كانی ئه‌ره‌ستووی تێكڕووخانو بنه‌ڕه‌تێكی نوێی بۆ ئابستمۆلۆژی پێكهێنا. هه‌ر پێناسه‌یه‌كی جیهانگیر له رووناكبیر ئه‌گه‌ر كارێكی نه‌گونجاو نه‌بێ، گه‌لێك دژواره.
له‌به‌ر ئه‌وه‌كه ئه‌م چه‌مكه‌ش وه‌ك گه‌لێك له تێگه‌یشتنه‌كانی دیكه به هه‌لومه‌رجی كات‌و شوێن‌و مێژوویی تایبه‌ته‌وه به‌ستراوه‌و به‌سه‌رنجدان كاركرد و چاوهڕوانیو ئاكامی ئه‌م پێناسانه، زۆر جیاواز ده‌بێ. به‌م تایبهتمهندییانهو به پێناسه‌یه‌كی كاتی‌و نه‌رمونیان ده‌توانین بڵێین كه رووناكبیران به‌شێكن له توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا كه زۆرجا پێگه‌یان له‌ناو چینی مامناوه‌ندی كۆمهڵگادایهو هانهگهلێكی جیاواز و جۆراوجۆری له‌بواره‌كانی سیاسی‌و كولتووری‌و زانستیدا، به‌دوای هه‌قیقه‌ت، دادپهروهریو جوانی توانایی فیكری خۆیان وه‌گه‌ڕ ده‌خه‌ن. چه‌كی رووناكبیر، بیركردنهوهیهتیو ئاشكراشه كه هه‌تا ئه‌م بیره له سه‌رهه‌ڵداندا نه‌بێ، باسكردن له رووناكبیری كارێكی بێ‌واتا ده‌بێ.
ئارمانی رووناكبیران به‌گشتی ئارمانێكی مرۆڤایه‌تییه، واته شتێك كه گیانبازییه‌كی ته‌واو ده‌خوازێ‌و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یكه سنوورێكی جوگرافیایی بۆ رووناكبیران نیه‌و ئه‌و به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی پڕ وه‌سوه‌سه‌ی راستییه‌كان، دادپهروهریو جوانییهكاندایه له پانتایی بێ سنووری بووندا. به‌م پێناسانه ده‌توانین ئیدیعای ئه‌وه بكه‌ین كه ئه‌گه‌ر ئارمانی رووناكبیر، مه‌زنی ڕه‌گه‌زی مرۆڤ نه‌بێ، ئه‌گه‌ر ناوبراو به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی راستی‌و جوانییه‌كان بۆ خزمه‌ت به ئاسوودهییو ته‌ناهی‌و باشتر ژیانكردنی مرۆڤ نه‌بێ، ناتوانین ناوی رووناكبیری له‌سه‌ر دابنێین.
هه‌وڵی رووناكبیره ئێرانییه‌كان كه سه‌ره‌كیترین نوێنه‌رانی”نوێگه‌ری”ینو به‌شێوه‌ی فیكری‌و ژیانی نه‌ریتی خه‌باتیان ده‌كرد له شۆڕشی مه‌شرووته‌وه ده‌ست پێده‌كا. له‌راڤه‌كردنی پێگه‌ی ره‌وتی رووناكبیری‌و ره‌وتی پێگه‌یشتنی له‌مێژووی ئێران‌دا خاڵێكی زۆر گرینگه‌و ئه‌وه كه ره‌وتی رووناكبیری له‌ئێران نه له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی پێویستییه به‌رهه‌سته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و چین‌و توێژه‌كانی پێشه‌نگ، به‌ڵكوو له‌ژێر باندۆری كولتوور و شارستانییه‌تی رۆژئاوا و له په‌نجه‌ره‌كانی دهربارهوه به ئێران گهیشتو به‌م هۆیه‌وه ره‌وتی رووناكبیری هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه نێوه‌رۆكێكی سیاسی به‌خۆوه گرت.
ئه‌گه‌ر مودێڕنیته له‌رۆژئاوا به ره‌خنه له‌فه‌لسه‌فه‌و تێڕامان ده‌ستی پێكرد له‌نێو ئێمه‌دا مودێڕنیزم به‌ره‌خنه له‌سیاسه‌ته‌كانی فه‌رمانڕه‌وا سه‌ری هه‌ڵدا. رووناكبیری ئێرانی به‌جێگای هۆ، هۆكاری نیشانه گرت‌و به‌م هۆیه‌وه ژیری و پهیڤینو عیرفان وه‌كوو سێ ره‌وتی گرینگی فیكری‌و فه‌لسه‌فی لهدهستدرێژیو ره‌خنه‌ی رووناكبیران تا ئاستێكی زۆر به‌دوور بوون.
رووناكبیرانی رۆژئاوا به ره‌خنه‌گرتن له فه‌لسه‌فه به سیاسه‌ت گهیشتنو له‌ئێراندا ویستیان له‌سیاسه‌ته‌وه به فه‌لسه‌فه بگه‌ن‌و ئه‌م دوو رێگا جیاواز‌و جیاكارانه، خۆی شرۆڤه‌كه‌ری زۆرێك له شكسته رووناكبیرییهكانه له‌مێژووی ئێرانی نوێ‌دا.
رووناكبیر ره‌خنه‌گره، ویژدانی به‌ئاگای كۆمه‌ڵگایه. ئه‌و سه‌ری له‌گره‌وی راستی‌و جوانییه‌كان دایه نه له ره‌وشی دهسهڵاتو هێز یان ئه‌ندێشه‌و حێزبه‌كان. چه‌نده زۆربوون ئه‌و رووناكبیره مه‌زنانه‌ی كه له ژیانیاندا، به‌هۆی هه‌ست نه‌كردن بههزرهكانیان یان زوو ڕه‌س بوونی به‌رهه‌مه فیكرییهكانیانو، یان جیاوازییان له‌گه‌ڵ هزره‌كانی زاڵ‌و نه‌ریتی، كه‌وته به‌ر ناخۆشه‌ویستی فهرمانڕهوانو یان ده‌زگاكانی پشكنینی بیروڕا و له ئه‌و په‌ڕی ههژاریو نه‌داریدا كۆچی دواییان دهكردو یان مه‌حكووم به زیندان‌و مه‌رگ كران، به‌ڵام هیچكات ئاماده نه‌بوون ده‌ست لههزره به‌رزه‌كانیان هه‌ڵبگرن.
مێژووی زانست‌و هونه‌ر و وێژه پڕه لهناوگهلێكی وه‌ك گالیله، جۆردانۆ برۆنۆ، وانگۆك، بتهۆڤێن، حه‌لاج، فه‌ڕۆخی یه‌زدی، قازی محه‌ممه‌د، مووسائهنتهر، له‌یلازانا. . . رووناكبیر ده‌رهه‌ق به كۆمه‌ڵگاكه‌ی‌و ده‌رهه‌ق به مرۆڤ‌و كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌روه‌سته. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه خه‌باتی ئه‌و له‌پێناو به‌رزی پێگه‌ی مرڤدایه.
رووناكبیر ئاگایه‌و ئاگاییش ده‌روه‌ستی دێنێ، ئه‌مه به‌شێك له‌سرووشتی ئاگاییه. رووناكبیر كه‌سێكه كه‌خۆی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌ركی سه‌رچاوه‌گرتوو لهئاگاییهكان به به‌رپرس بزانێ، رووناكبیر بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌قیقه‌ت ناچار به هه‌ڵبژاردنه.
نه‌بوونی ده‌روه‌ستی بۆ رووناكبیر ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌كۆمه‌ڵگا رۆژئاوییهكان دیارده‌یه‌كی درووست‌و بنه‌ڕه‌تی بێ له‌وڵاتانی گه‌شه‌نه‌كردوو و جیهانی سێهه‌م، له‌و ناوچانه‌ی كه ئازادییان تێدا نیه، هه‌ژاری و نهداریو به‌رتیل خواردن هاوارده‌كا، یاسا ودادپه‌روه‌ری مردووه یان گۆڕاون‌و به‌گاڵته گیراوه. له‌شوێنێكدا كه بۆ سه‌قامگیری ده‌سه‌ڵاتدارێتی كۆمه‌ڵێكی كه‌م، كولتوور‌و خووخده‌ی خه‌ڵك به‌هێند ناگیرێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌خراپترین شێوه سووكایه‌تییان پێ ده‌كرێ…
رووناكبیر ناتوانێ چاوی خۆی له‌شته قیزه‌ونه‌كان بنووقێنێ. ئه‌و ئه‌گه‌ر ئاگایانه حاشا له‌راستییه‌كان بكا، خائیینهو خیانه‌ت به ئاوه‌ز و تێڕامانی خۆی دهكاو ئه‌گه‌ر له‌شوێنی ئاگنوستێك(لێنه‌زان)دا جێ بگرێ، ئیدی رووناكبیرنیه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه سرووشتی رووناكبیری له‌گه‌ڵ نه‌بوونی توندوتیژیو (نازانم)لهدژایهتیو دژاوازی دایه.
“تاهیربن جلوون”، روماننووسو ره‌خنه‌گری به‌ناوبانگی مهراكێشی(مغریب) ده‌نووسێ: نووسه‌ر له‌جیهانی سێهه‌مدا زۆرجار روخسارێكی ئارمانی ده‌گرێ یان به‌شێوه‌یه‌ك هه‌لسووكه‌وتی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ وه‌ك بڵێی”ئوستووره”یه، به‌ڵام ئوستووره‌یه‌ك كه بناغه‌ی لهراستییه بهرچاوهكاندا هه‌یه. به‌چاوی وته‌بێژ سه‌یری ده‌كه‌ن، وته‌بێژی خه‌ڵكێك كه توانای ده‌ربڕینی داخوازییه‌كانیان نیه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆخۆیان وه‌هاشیان نهوێو ئه‌وتۆش نه‌بن. “شاملوو”شاعیری مه‌زنی ئێران له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ شێعره‌كانی “سۆهراب سپێهری”دا ده‌ڵێ: ئه‌و شێعرانه هێندێ جار له‌راده‌به‌ده‌ر جوان‌و به‌رزه. به‌ڵام پێموانیه ئاومان بهجۆیهكدا بڕوا. لانیكه‌م بۆ من”ته‌نیا جوانی”به‌س نیه.
چبكه‌م:ناكۆكی ئێمه له به‌كارهێنانی شێعره. ره‌نگه تاوانی منه كه پێم باشه كه شێعر”شه‌یپوور”بێ نه لای لایه. رووناكبیر پێویستی بهتێڕامانی”سیستماتیك”ه، واته ناوبراو ده‌توانێ لهئاگاییو ناسیاوی خۆی له روونكردنه‌وه‌و شرۆڤه‌ی پێوه‌ندی نێوان دیارده‌كان‌و پێگه‌ی سرووشتی ئه‌وان كهڵكوهربگرێ. ته‌نیا زانیاری گشتی بێ لێوهشاوهییو هه‌ستكردن به‌پێوه‌ندی نێوان دیارده‌كان كه‌سێك ناكاته رووناكبیر. “پوانكاره” ده‌یگوت: ئامانجی زانست رێكخستنه، زانست كۆمه‌ڵێك لهراستییهكانه. هه‌روه‌ك چۆن خانوویه‌ك پێكهاتوویه كه له كۆمه‌ڵێك به‌رد. به‌ڵام كۆمه‌ڵێك له‌راستییه‌كان به هه‌مان راده زانست نیه كه كۆمه‌ڵێك لهبهردهكان خانوو نین”.
رووناكبیر ده‌بێ به‌سه‌ر ئاوه‌زی سه‌رده‌می خۆی، به‌سه‌ر رۆحی سه‌رده‌می خۆیدا زاڵ بێ. یان لانیكه‌م له‌و كاره تایبه‌تییه‌دا كه پێشكه‌شی ده‌كا قسه‌یه‌كی نوێی بۆ وتن هه‌بی. توَلستۆی له هونه‌ر چییه‌دا ده‌نووسێ:”هونه‌رمه‌ند ده‌بێ له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتووترین زانستی سه‌رده‌می خۆی له‌و پێوه‌ندییه‌دا بێ”و ئه‌مه به‌و واتایه كه هونه‌رمه‌ندو رووناكبیر هه‌رده‌م ده‌بێ ئاماده‌ی كۆڵینو چاككردنی دهرههستهكانی خۆی بێ. رووناكبیر چاوی له داهاتووه نه له‌رابردوو، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئه‌و پشتیوانی له پێشكه‌وتنی زانست‌و هونه‌رێك ده‌كا كه له‌رێگای به‌رزبوونه‌وه‌و ئاسووده‌یی مرۆڤ دایه.
رووناكبیرێك كه نه‌توانێ هاوشانی گه‌شه‌ی زانستی‌و هونه‌ری سه‌رده‌مه‌كه‌ی بجووڵێته‌وه، له‌هه‌ستكردن به تواناییه‌كانی زانست‌و پێشكه‌وتن بێزار ده‌بێ. ئه‌فراندنی تێدا دهمرێو توانای راڤه‌و باسكردنی داهاتووی نابێ‌و له‌م رووه‌وه، پێداگری له‌سه‌ر رابردوو ده‌كا و به‌رهه‌مه به‌دیهاتووه‌كانی سه‌رده‌مه‌كه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه، یان لانیكه‌م بهگۆمانو ناڕازیانه چاو له‌داهاتوو ده‌كا، وه‌ها كه‌سێك بایه‌خه‌كانی رابردوو به ره‌ها دهزانێو تابۆیان لێدرووستدهكاو چاو لهنێوهڕۆكی دیالكتیكی دیارده‌كان‌و بزاوتی روو له‌گه‌شه‌ی گۆڕانه‌كانی داهاتوو ده‌نووقێنێ.
هه‌ڵسووكه‌وتی رووناكبیر له‌گه‌ڵ رابردوو هه‌رگیز ره‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی‌و ره‌های رابردوو نیه، به‌ڵكوو راڤه‌ی دیالكتیكیو ره‌خنه‌گرانه‌ی رابردوو و دهستنیشانكردنو پشتیوانی له به‌شێك لهرابردوویه كه هێشتا گهورهییو بنه‌مای خۆیان پاراستووه‌و بۆ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ داهاتوو، گرێدراوێكی نه‌شیاو نابێ. نهریتگهلێك له‌ژیانی مرۆڤدا هه‌ن كه هیچكات له‌كه‌ڵك ناكه‌ون‌و هه‌رده‌م رێ پیشاندهرن، ده‌بێ ئه‌وانه بناسین‌و رێگاكانی خه‌بات دژ به نهریتگهلی پێشگر، ته‌نیا به‌ناسینی قووڵی هه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه نه‌ریتییه ئاشكرا ده‌بێ.
ئه‌ندێشه‌گه‌لی نوێ ته‌نیا له‌به‌ستێنی شیاو و لۆژیكی له‌گه‌ڵ رابردوو ده‌توانن بكه‌ونه سه‌رپێ. به‌ڵام بێگومان ئه‌و به‌شانه له‌رابردوو هێزی داهێنانی نوێیان هه‌یه كه له‌سه‌ر بنه‌ماگه‌لی ئاوهزمهندو نه‌رمی هه‌ڵگر راوه‌ستاوه‌و شایسته‌ی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ داهاتویان هه‌بێ. بۆ ئه‌فراندن‌و نوێگه‌ری ده‌بێ قورسایی تێفكرینی رابردوو تێكڕووخێنین، ده‌بێ زه‌نجیره‌كانی نه‌ریت لێك بپسێنین، ده‌بێ راستییه نوێیه‌كان بناسین‌و رێزیان لێبگرین.
له‌مێژووی زانست‌دا وتراوه كه ئه‌ره‌ستوو دووهه‌زار ساڵ به‌ری به‌گه‌شه‌ی زانست‌و تێڕامانی مرۆڤی گرت. چوونكه بیست سه‌ده‌ی ته‌واو كه‌سێك نه‌یوێرا لهدرووستی هزره‌كانی ناوبراو كه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی مه‌سیحییه‌ت دا تێكه‌ڵ ببوو گومان بكا. رێنسانس، شۆڕشی زانستی‌و پیشهییو كولتووری له ئه‌ورووپا هه‌رده‌م ئه‌م بیرۆكه‌ی تێك‌شكاند كه تاكێك، ئه‌ندێشه‌یه‌ك، كه‌ره‌سه‌یه‌كی پیرۆزه‌و نابێ لێی ناڕازی بین‌و جێگرێكی بۆ بدۆزینه‌وه، رێنسانس بنه‌ڕه‌تی زانستی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی نوێ دامه‌زراند.
كۆڵه‌كه‌ی گومان له هه‌موو شتێك، له هه‌موو یاساكان‌و له هه‌موو مهعریفهتهكانی پێشوو و له‌وه‌به‌دوا زانست به‌خێراییه‌كی تایبه‌ت روویكرده داهاتوو. لۆژیكی میتافیزیكی ئه‌ره‌ستوو هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و زانست له‌سه‌ر بنه‌مای بینین‌و تاقیكردنه‌وه پێی گرت‌و پاشان دیالكتیك له‌دایكبوو و شێوازێكی نوێی پێكهێنا. زانستی ئهزموونیو ماتماتیك له‌سه‌ر بنه‌مای تاقیكردنه‌وه‌و هه‌ڵه گه‌شه‌یه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ری به‌ده‌ست هێناو له‌سه‌ر بنه‌مای شۆڕشی زانستی‌و پیشهییو فیكری، “بیكن، دێكارت، كانت، هێگل‌و باخ‌و ماركس شێوه‌ی نوێی روونكردنه‌وه‌و راڤه‌و گۆڕانی جیهانیان بیناكرد.
تێگه‌یشتنی ئامرازشێوه له جیهانو شێوه‌ی روانینی ده‌سه‌ڵاتدارانه به‌سه‌ر سرووشت، ده‌ستپێكی رووانینی ئامرازمهند له ئاوه‌زو بنه‌ماگه‌لێكی نوێیه له هاتنه ئارای زاڵبوونی مرۆڤ به سه‌ر جیهاندا به‌شێوازێكی مودێڕن، هێزوئاگایی لێك نزیكبوونه‌ته‌وه. به‌پێی ئه‌م وته‌یه ئاگایی هێزه‌و هێزیش هه‌مان ئاگایی. ده‌توانین نه‌ترسانه‌و راشكاوانه بڵێین:
ئه‌گه‌ر له‌ئه‌ورووپا زانست‌و كولتوور و شارستانییه‌ت به‌وه‌ها خێرایه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ر به‌رهه‌مگه‌لێكی به‌رچاویان به‌ده‌ستهێنا هه‌تا ئه‌و شوێنه‌ی كه له‌ماوه‌ی كه‌متر له 300ساڵ به‌راده‌ی چه‌ند سه‌د به‌رابه‌ر ته‌واوی مێژووی مرۆڤایه‌تی زانیاری پاشه‌كه‌وت كرد و زانست‌و هونه‌ری پڕ به‌رهه‌متر و ته‌نیا له‌ژێر تیشكی هه‌ڵسووكه‌وتی ره‌خنه‌گرانه له رابردوو و له‌ژێر تیشكی سڕینه‌وه‌ی پیرۆزیی حوكمهكانو بنه‌ماكانی رابردوو بوو و زۆر سرووشتییه كه هه‌ڵگرتنی ئه‌مه ته‌نیا له‌سه‌ر به‌ستێنی هزرو ئه‌ندێشه‌و رێز بۆ باوه‌ڕه جیاوازه‌كان ده‌توانرا به‌ده‌ست بێ.
ده‌بێ ئه‌وه قه‌بووڵ بكه‌ین كه وه‌رگرتنی خاڵ‌و چه‌مكگه‌لی نوێ‌و جێگیركردنی ئه‌وانه به‌جێگای چه‌مكه نه‌ریتییه‌كان له‌مێشكدا، پێویستی به‌گۆڕانكاری له راێڵهی لۆژیكی مرۆڤه‌كان‌و ده‌ستپێكی ڕووداوخوازییه.
“گونترگراس”له لێدوانێكی دا له رێوڕه‌سمی به‌خشینی دیاری نۆبێلدا ده‌ڵێ: نووسه‌ران له‌ڕووی كاره‌كه‌یانه‌وه ناتوانن ده‌ست له‌رابردوو هه‌ڵبگرن. ئه‌وان برینه پێچراوه‌كان پێش ئه‌وه‌ی سارێژبنهوه، ده‌كه‌نه‌وه. له سارداوه داخراوه‌كاندا، ته‌رم له ژێر خاك ده‌رده‌هێنن. هه‌نگاو ده‌نێنه دیوه قهدهغهكراوهكانو مانگا پیرۆزه‌كان ده‌كوژنه‌وه. زانست‌و هونه‌ر و وێژه كاری مرۆڤی كونجكۆڵو مرۆڤ ده‌توانێ راڤه‌و شرۆڤه بكا، نه‌ك مرۆڤێك كه به‌چاو و گوێی به‌ستراوه‌وه وه‌رده‌گرێ. رووناكبیری راسته‌قینه پاساو هێنه‌ر نیه، چاوی له‌داهاتووه.
“شاملوو”ده‌نووسێ: له‌هونه‌ردا هه‌تا لاسایی خه‌ڵك ده‌كه‌ینه‌وه له‌چاوی خۆمان شاراوهینو تاخۆمان نه‌دۆزینه‌وه بێ هۆ له‌و رێگایانه‌دا كه هه‌نگاوه‌كانی كه‌سانی دیكه پێواویانه كات به‌فیڕۆ ده‌ده‌ین. . . رێگای كه‌سانی دیكه، ئێمه به‌ره‌ولای ئامانجی كه‌سانی دیكه دهباو “هه‌مۆ”درێژه‌ی ده‌دا”من هه‌رده‌م هاوارم ئه‌وه بوو كه بۆچی ئێمه ده‌بێ لۆژیك‌و ههستو ژیریی خۆمان راوهستێنینو كه‌سێك به‌گوێره‌ی ویژدانمان به به‌رپرسی باشه‌و خراپه‌و درووستی باوه‌ڕه‌كانمان بزانین هه‌تا ئه‌و شوێنه‌ی كه هه‌رچی له‌زاری ئه‌وه‌وه هاته‌ده‌ر به‌وه‌حی نازڵكراو بژمێرین. من ئه‌وه به‌خراپترین جۆری سووكایه‌تیكردن به شعووری مرۆڤ لێكده‌ده‌مه‌وه.
رووناكبیران بۆبه‌رزی مرۆڤ، بۆ ئازادی‌و ئاسووده‌یی ئه‌و و بۆ زیندوویی‌و گه‌شه‌ی داهاتوو خه‌بات ده‌كه‌ن. ئه‌وان رابردوو به‌چرای رووناكی داهاتوو ده‌زانن. كه وابوو رابردوو باش دهكۆڵنو هه‌موو خاڵهلاواز و به‌هێزه‌كانی چاونه‌ترسانه‌و راستگۆیانه ده‌خوێننه‌وه. ئه‌گه‌ر پێویست بێ ده‌توانرێ رابردوو بكه‌ینه قۆربانی داهاتوو. به‌ڵام هیچ كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نیه له‌به‌شی نه‌وه‌كانی داهاتوو بۆ رابردوو بهخششو خێرات بكا. هیچ كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نیه پێش به رێگای زانست‌و مه‌عریفه‌تو ناسین به‌بیانووی پیرۆزیی باوه‌ڕه‌كانی رابردوو، به نه‌وه‌ی داهاتوو بگرێ.
ئاخۆ ئه‌گه‌ر بوێری‌و چاونه‌ترسی هه‌ڵوێستی ره‌خنه‌گرانه له‌گه‌ڵ نهریتو پیرۆزییه‌كانی رابردوو نه‌بوایه هیچ یه‌ك له‌ده‌ستكه‌وته زانستی‌و پیشه‌ییه به‌رچاوه‌كانی مرۆڤ ده‌هاته دی. “كانت”كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتدارێتی دووهه‌زار ساڵه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی “ئه‌ره‌ستوو” هێناو “نیۆتۆن”یش بناغه زانستییه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ره‌ستووی تێكڕووخان. به‌ڵام كولتووری ره‌خنه‌گری ئه‌ورووپایی له هیچكام له‌و دوانه، تابۆی درووست نهكردو به‌بیانووی پیرۆزمه‌ندی نه‌بوونه كوسپ له‌به‌رانبه‌ر جووڵه‌و زیندوویی‌و گه‌شه‌سه‌ندنی زانست.
لۆژیكی میتافیزیكی فه‌لسه‌فه‌ی “كانت” به‌هۆی “هێگل”ه‌وه كه‌وته به‌ر ره‌خنه‌و “ئهنشتێن”به‌سه‌ر له‌نوێ چاوخشاندنه‌وه‌ی گشتی به‌سه‌ر بنه‌مای زانستی”نیۆتۆن”، بناغه نوێیه‌كانی زانستی داڕشت به‌ڵام دیسانیش كه‌سایه‌تی به‌رزی زانستی‌و داهێنانی هه‌ره گه‌وره‌ی ناوبراو له‌بواری تیۆری رێژه‌ی گشتی كه‌سێكی رانه‌چڵه‌كاند.
له ماتماتیك‌و هه‌نده‌سه گومان له‌بنه‌مای گشتی هه‌نده‌سه‌ی”ئووقلیدۆس”ی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌كه خاڵێك هه‌ڵكه‌وتوو له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ك زیاتر لههێڵێكی هاوته‌ریب ناتوانێ له‌گه‌ڵ هێڵێكیتر له‌سه‌ر ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكێشینه‌وه. هه‌نده‌سه‌ی”لهباچۆسك”ی پێكهێنا، له‌م ههندهسهیهدا ئیدی كۆمه‌ڵه سووچی ههرگۆشهیهك 180 ده‌ره‌جه نیه”قه‌زییه‌ی فیساغووڕهس”و “محیگ دایره حاصلچرب قگر در عدد پی نیست”.
ئه‌م هه‌نده‌سه له‌ناوه‌ندی تیۆری “نسبیت”رێژه‌یی گشتی “ئه‌نشته‌ین”جێی گرت‌و ئه‌وڕۆكه هه‌نده‌سه‌ی “فراكتال”ئه‌ڕوا تاكوو شۆڕشێكی نوێ له‌زانستدا دابمه‌زرێنێ.
چاوپێداخشاندنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی “هایزنبرگ”له‌تیۆری فه‌زای سێ رهههندیو زیادكردنی ره‌هه‌ندی زه‌مان پێیان، پێشكه‌وتنه فهزاییهكانی گونجاوتركردو ئه‌مڕۆكه ماتماتیك به‌چاو پێداخشاندنهوهی سه‌رله‌نوێ به‌سه‌ر تیۆری گۆڕانی بابه‌تی ژمارهكانو پێشكه‌شكردنی لێكدانه‌وه‌ی ستراكتۆری ژماره‌كان، ده‌ڕوا تاكوو گۆڕانكاری‌و وه‌رچه‌رخانێكی سه‌رله‌نوێ سه‌رسووڕهێنه‌رتر هه‌ڵبداته‌وه. میكانیكی”كوانتایی”به‌رهه‌مه‌كانی مرۆڤ له‌بواری فیزیا‌و زاڵبوون به‌سه‌ر فه‌زا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌ی پێده‌دا.
له‌م بواره‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه كه بوترێ میكانیكی”كوانتایی”خێرایی كومپیۆترهكانی هه‌نووكه هه‌تا یه‌ك ملیۆن به‌رابه‌ر په‌ره پێده‌داو ده‌ره‌تانی پاشكه‌وتی زانیاری زیاتر بۆ مرۆڤ پێكده‌هێنێ. ئه‌گه‌ر لێكدانه‌وه‌ی “ئه‌نشته‌ین” له جیهان له‌سه‌ر بنه‌مای مادده‌ی جیا له‌یه‌ك و ئهتۆمیك جێی گرتبا، میكانیكی كوانتایی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی لێكگرێدراو… “نوربێرت وینر”، باوكی زانستی”سیبرنتیك”به‌توندی له‌گه‌ڵ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه سه‌رده‌می دۆزینه‌وه‌ی نوێ له ماتماتیك تێپه‌ڕبووه دژایه‌تی دهكاو له‌وباوه‌ڕه‌دایه كه هیچكات وه‌ها سه‌رده‌مێك نایه‌ته پێشه‌وه.
ئه‌گه‌ر پێشكه‌وتن له‌زانستدا به‌رهه‌می هه‌ڵوێستی ره‌خنه‌گرانه له‌گه‌ڵ رابردوودایه، هه‌ڵوێستی ره‌خنه‌گرانه له‌گه‌ڵ كولتوور و خووخده‌و نه‌ریتی مێژوویی‌و هه‌روه‌ها سیاسه‌ته‌كانی پێشووش به‌سه‌دان جار پێویستتره. ئه‌گه‌رچی سنووری زانست لانكه‌ی بلیمه‌تانه، كولتوور به‌رهه‌می هزری گشتی گشت كۆمه‌ڵگایه‌و له‌وێدا نه‌ریت كۆنه‌كان كه به‌رهه‌می كهللهرهقیو نه‌رمی هه‌ڵنه‌گریی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكن، زیاتر وه‌به‌رچاو ده‌كه‌وێ. ئه‌گه‌ر بتوانین كولتوور به وێنه‌ی بایه‌خی ماددی‌و مهعنهویو كه‌ره‌سه‌ی خه‌ڵك‌و كه‌ڵكوه‌رگرتن‌و راگواستن كه له‌سه‌رده‌مێكی دیاریكراوی مێژوودا ئافرێنراوه پێناسه بكه‌ین.
به‌م بایه‌خه‌وه، ههرسهردهمێك له‌مێژوو، كولتووری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه. كولتوور چه‌مكێكی رههاو داماڵڕاو نیه كه له‌هه‌موو سه‌رده‌مه مێژووییه‌كاندا یه‌كسان دابنرێ به‌ڵكوو دیارده‌یه‌كی مێژووییه كه له‌گه‌ڵ شێوه‌ی به‌كارهێنانی ئامراز، ئه‌زموون له‌بواری بهرههمو گه‌شه‌كردنی زانست‌و هونه‌ر و پیشهسازیو هاوئاهه‌نگی هه‌یه‌و به‌رهه‌مه‌كانی قه‌له‌مڕه‌وی هونه‌رو وێژه، فه‌لسه‌فه‌و موراڵو په‌روه‌رده‌و فێركردن زیاتر به‌ده‌وڵه‌مه‌ند ببێ.
ئه‌گه‌ر هه‌قیقه‌ت به‌ره‌نگدانه‌وه‌ی وردوبهربڵاو و به‌رانبه‌ر بهراستییهكان له‌مێشكی مرۆڤدا پێناسه بكه‌ین، مرۆڤ به‌یارمه‌تی بینینی قووڵتر، ئه‌زموونگه‌لی ته‌واوتر و لێكدانهوهگهلی وردتر‌و بڕیاری لۆژیكیترو كه‌ڵكوه‌رگرتن لهئامرازو كهرهسهگهلێك كه له‌چوارچێوه‌ی نفووزی هزری ناوبراو زیادده‌كه‌ن‌و هه‌روه‌هاش نووسینی فاكتۆر و مێتۆدگه‌لی لۆژیكی‌و ئهزموونیو ماتماتیك بهرهبهرهو نه‌وه به نه‌وه راستییه‌كان زیاتر و هه‌مه‌لایه‌نه‌تر و وردتر هه‌ست پێده‌كا.
به‌م پێیه ره‌وتی ده‌ستراگه‌یشتن به‌راستیه‌كان هه‌رگیز ره‌وتێكی وهستاونیهو تێپه‌ڕبوونی كات‌و به‌رده‌وامی نهوهكانو گه‌شه‌كردنی ئامراز و تێڕامان. . . ههقیقهتو راستی گه‌لێكی نوێتر ده‌خاته پێشچاوی مرۆڤ . له‌م رووه‌وه پرۆسه‌ی ده‌ستڕاگه‌یشتن بهههقیقهتو راستییه‌كان پرۆسه‌یه‌كی بهردهوامو هه‌تاهه‌تاییه‌و مرۆڤ رۆژبه‌رۆژ به‌ره‌وڕووی راستی‌و ههقیقهتگهلێكی نوێتر ده‌بێته‌وه.
واتای دادپه‌روه‌ریش له‌به‌ستێنی زه‌ماندا به‌رده‌وام له‌قۆناخی كامڵتر و به‌رزتردا گهڵاڵهبووهو هیچكات لێكدانه‌وه‌ی كۆنه‌و مێژوویی له‌م وتاره ده‌رخه‌ری چاوهڕوانیو داخوازییه‌كانی نه‌وه‌ی ههنووكهییو داهاتوو له‌م واتایه بێ‌و جوانییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، هه‌م له بواری به‌رهه‌ست‌و هه‌م له رووی ده‌رهه‌سته‌وه پێره‌وی زهوقو سه‌لیقه‌و به‌ریانی تاكه‌كه‌سی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و شوێن‌و كاته.
ئه‌وه‌ی كه گرینگه ئه‌وه‌یه كه جوانی واتایه‌كی دژوار و نه‌رمی هه‌ڵنه‌گر، ستاندارد‌و سه‌ربه‌خۆ لهمرۆڤو ، كات‌و شوێن نیه. جوانی هه‌تاهه‌تایی نیه(هه‌رچه‌ند واتای ره‌های جوانی هه‌تاهه‌تاییه)شتێك كه ئه‌مڕۆكه جوانه له‌وانه‌یه سبه‌ینێ جوان نه‌بێ. گوڵێك كه ژاكا ئیدی جوان نیه. بیرۆكه‌یه‌ك كه نه‌توانێ وه‌ڵامده‌ری به‌رزی پێگه‌ی مرۆڤ بێ‌و ئامرازێك كه كاركردی خۆی له‌ده‌ست دا و یان تكنیك‌و زانستێك كه جێگرێكی به‌هێزو باشتری دۆزییه‌وه، ئیدی جوان نیه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م جوانییانه‌ی خواره‌وه هه‌ن كه خاوه‌نی واتاگه‌لی گشتیترن وه‌ك: جوانی بزاوتی روو بهكامڵبوون، جوانی گه‌شه، جوانی‌و سهربهرزیو . . . كات به‌خێرایی رووبه داهاتوو له‌حاڵی تێپه‌ڕبوونه‌و له‌ڕێگای خۆیدا مێژووی نه‌ته‌وه‌و شارستانییهتو ئایدۆلۆژییه‌كان، كولتوور‌و زمان خووخده‌و نه‌ریت و ، پیشهسازیو تێكنۆلۆژی‌و ئامرازه‌كان، شێوه‌ی تێڕامان‌و ژیانكردن‌و زۆرێك له‌شته‌كان ژێره‌وژوور ده‌كا. “دیمووكریت”ده‌یگوت: له‌هیچ ئاوێكدا ناتوانین دووجار مه‌له بكه‌ین.
“هێگل”دیالكتیكێك كه له‌سه‌ربنه‌مای گۆڕان‌و وهرچهرخانو بزاوتی هه‌تاهه‌تایی‌و هه‌ڵاواردنی ده‌روونی دیارده‌كان‌و هه‌ڤگری بیچمو نێوه‌ڕۆك بوو پێكهێناو “ماركس”دیالكتیكی هێگل كه له‌سه‌ر سه‌ربوو، به‌رزكرده‌وه. “كانت”ده‌یگوت: جیهان شیاوی ناسین نیه. كه‌وابوو شتێكمان ناسیوه‌و ڕێگایه‌كمان بۆناسین ئاوه‌ڵا كردووه. یه‌كێك له‌گرینگترین دیمه‌نه‌كانی جوانی، دیمه‌نی جوانیناسینه، جوانی داهێنانو خوڵقاندن، جوانی چاره‌سه‌ر بوونی مه‌سه‌له‌گه‌لی ئاڵۆز و جوانی دۆزینه‌وه‌ی نهناسراوهكانو هه‌نگاو نانه نێو جیهانه نه‌ناسیاو.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه هیچكام لهواتاگهلی خوێندنه‌وه‌ی رووناكبیر واتاگه‌لێكی به‌ستوو و وه‌ستاو نین. به‌ڵكوو بابه‌تگه‌لێكی دینامیكی، وه‌رچه‌رخاو گۆڕانخوازن. به‌م پێیه ئه‌ركی رووناكبیر نه دووپاتكردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌و درووشمه‌كانی رابردوو، به‌ڵكوو ناسینی راستییه گۆڕدراوهكانو ئاراسته‌كردنی رێگاگه‌لی نوێ بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌سه‌ركه‌وتن‌و ئه‌فراندن‌و یان داهێنانی جوانیگهلی نوێیه.
به‌م پێناسانه ده‌توانین ئه‌ركی رووناكبیرانی كورد روونبكه‌ینه‌وه.
رووناكبیری كورد له‌جیهانی بهخێرایه وه‌رچه‌رخانی دۆزه‌ره‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، چاودێرێكی وردبین‌و ئاگایه. هه‌ڵبه‌ت چاودێریی ئه‌و ته‌نیا بۆ كه‌ڵه‌كه‌كردنی زانیاری نیه. ئه‌و له ئه‌ندێشه‌ی خوێندنه‌وه‌و باندۆری رووداوه‌كان‌و گۆڕانه‌كانی جیهانی به‌سه‌ر خه‌ڵك‌و نه‌ته‌وه‌ی خۆیهتیو هه‌وڵده‌دا كه شێوه‌ی پێكهاتن له‌سۆنگه‌ی مه‌سه‌له‌گه‌لی نهتهوهییو كه‌ڵكوه‌رگرتن لهدیاردهنوێیهكان له‌سۆنگه‌ی به‌رژوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی خۆی راڤه‌و لێكیبداته‌وه.
چاونووقاندن له نێوه‌ڕۆكی گۆڕانهكانو بزاوتی هه‌رده‌م نوێبوونه‌وه‌ی جیهانیو ناوچه‌یی، خه‌مساردی له به‌هره‌وه‌رگرتن له به‌رهه‌مه سه‌یروسه‌مه‌ری زانستی‌و پیشهیییهكانو نه‌دیتنی به‌شی چین‌و توێژهكانو به‌ریانگه‌لی نوێ له دهسهڵاتو هێز رێگای راڤه‌و لێكدانه‌وه‌ی درووستی راستییه‌كان به رووناكبیران دهنووقێنێو رێگای پێوه‌ندی ئه‌و له‌گه‌ڵ خه‌ڵك دهبهستێو ئه‌و له‌ره‌وتی گۆڕانكارییه‌كان دوور ده‌كاته‌وه.
له‌چاخی گوندی جیهانیو زانیارییه‌كان‌و شۆڕشی ئه‌نفۆرماتیك، له‌چاخی سهتهلایتو ئه‌نته‌رنێتدا ده‌بێ له‌گه‌ڵ پێوانه‌كانی جیهانیو به‌هزری ده‌وڵه‌مه‌ند له‌گه‌ڵ ئاریشه‌كان بهرهوڕووبینهوه. “مانوئێل كاستلز” له‌به‌رهه‌می مه‌زنی خوَی(چاخی زانیارییه‌كان)دا، ده‌نووسێ: شه‌ڕه كولتوورییه‌كان، شه‌ڕه ده‌سه‌ڵاتییه‌كان له‌چاخی زانیارییه‌كانن.
ئه‌م شه‌ڕانه زیاتر له راگهیانهكانو یان له‌رێگای ئه‌وانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دا. . . ده‌سه‌ڵات به‌واتای توانایی سه‌پاندنی كرده‌وه، لهراێڵهكانی گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری‌و به‌كاربردنی لێهاتوانه‌ی هێماشاراوهكان كه توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی، دامه‌زراوه‌و بزاوته كولتوورییه‌كان له‌رێگای هێماكان، وتهبێژانو بههێزكهرانی فیكری پێكه‌وه پێوه‌نده‌دا.
كولتوور و هونه‌رو وێژه‌ی كورد ده‌بێ بتوانێ خۆی به‌رزبكاته‌وه‌و هاوته‌ریبی زمان‌و هونه‌ر و وێژه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه، خۆی بناسێنێ‌و ئه‌م كارهگرینگه جگه له‌هه‌ستكردن بهڕووداوهكانو گۆڕان‌و دیارده نوێیهكانو ههوڵو تێكۆشان له‌سۆنگه‌ی وه‌ڵامده‌ری ئه‌م هونه‌ر و وێژه بهپێویستییهكانی چاخی خۆی سه‌رناگرێ.
رووناكبیری كورد ئه‌گه‌ر له ده‌لاقه‌ی ماف‌و به‌رژوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی خۆی، لهئاسۆگهی به‌ڕێوه‌بردنی دێموكراسی‌و دادپهروهریو مافی مرۆڤ‌و . . . ره‌خنه‌گری حكوومه‌ت‌و له‌سه‌ر بهشو پێگه‌ی شیاوی كورد له سیسته‌می حكوومه‌تی پێداده‌گرێ له‌ده‌لاقه‌ی چاوخشاندنه‌وه به‌سه‌ر رابردوو و پێشكه‌شكردنی رێكار‌و تاكتیك‌و چۆنیه‌تی هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ دیارده‌كانی ره‌خنه‌گرانه‌ی خۆی، مێژوو، كولتوور، وێژه‌و ئوپۆزیسیۆنی كوردیشهو تێده‌كۆشێ تاوه‌كوو لێهاتوویی هزره‌كان، رێكار‌و تاكتیك گه‌لی رابردوو له‌جوگرافیای نوێی خۆیدا ده‌ربڕێ.
ئه‌ركی زۆرگرینگی رووناكبیری كورد، بهراشكاویو به‌ڕوونی ده‌ربڕینی به‌رژوه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورده، تا ئه‌و كاته‌ی كه پێوانه‌گه‌لی ورد‌و زانستی‌و گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه له‌م بواره‌دا نه‌بێ، هه‌موو تواناگه‌لی به‌رچاو و شیاوی رووناكبیران، به‌فیڕۆ ده‌ڕوا. ئاخۆ ده‌توانرێ له‌جیهانی تێكئاڵاو و پێوه‌ندییه به ته‌واوی سهخڵهتهكانی كورد، مافی پێناسه‌ی ئه‌م به‌رژوه‌ندییانه به‌كه‌سێك یان گرۆیه‌ك بدا. به‌مشێوه‌یه چاره‌نووسی هزره‌كانی دیكه‌و رێكاره‌كانی دیكه‌و باوه‌ڕ به‌جۆراوجۆری دهنگو هزری گشتی‌و . . .
چی لـێ به‌سه‌ر دێ؟ ئه‌گه‌ر رووناكبیری هزرڤان به‌خاوه‌نی ئاوه‌زمه‌ندی ره‌خنه‌گرانه پێناسه بكه‌ین، ده‌بێ قه‌بووڵ بكه‌ین كه هزر له یه‌كیه‌تی به‌دووره. ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك له‌ده‌وری درووشمێكی دیاریكراو كۆده‌كاته‌وه، هه‌سته، نههزر و ئه‌گه‌ر رۆژێك هه‌موو وه‌ك یه‌ك بیر بكه‌نه‌وه‌و هیچ هزرێكی جیاواز نه‌بێ ئه‌و رۆژه، رۆژی له‌ناوچوونی رووناكبیرییه.
باوه‌ڕی زانستی‌و هه‌ناوی رووناكبیری كورد بهدێموكراسیو جۆراوجۆری دهنگهكانو دیارده‌كان‌و كۆبوونه‌وه‌و هزری گشتی له روونبوونی به‌رژوه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك، خۆی سه‌ره‌كیترین ته‌وه‌ر و هۆكاری یه‌كیه‌تی خهَلكو رووناكبیران ده‌بێ. زیاتر له 400ساڵه كه خه‌ڵكی كورد له”پریودییه”شێواوه‌كانی زه‌مانی سه‌رقاڵی خه‌باتی خوێناوی‌و كاولكاری له‌گه‌ڵ ئیمپراتوورییه‌كانی عوسمانی‌و سهفهویو دواتر حكوومه‌ته ناوه‌ندییه‌كانی توركیه، عێراق، ئێران‌و سووریه بووه.
بهرههمو شكسته‌كانی ئه‌م هه‌مووساڵه ئازار‌و مهینهتیو كۆچی زۆرهملێو رۆیشتن ده‌بێ به‌وردی ههڵبهسهنگێنرێ. رووناكبیری كورد بۆ بایه‌خدان به دیارده ئهرهێنییه كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری‌و كولتوورییه‌كانی خۆی چیكردووه؟ ئاخۆ كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه كه رووناكبیری كورد به پێشكه‌شكردنی رێكارگهلی شیاو، قورسایی‌و پێگه‌ی شیاو و شایسته‌ی خه‌ڵكی كورد له‌نێوان نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه روون بكاته‌وه؟
نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌گه‌ر بیهه‌وێ ئاماده‌ییه‌كی قورس‌و پڕره‌نگی له‌نێوان نه‌ته‌وه‌كانی جیران بدۆزێته‌وه، ده‌بێ پێگه‌ی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كولتووری و زانستی خۆی بههێزبكاو ئه‌م هه‌مووه جگه له‌رێگای كاروههوڵو چالاكی گه‌لی بهردهوامو توند له ژینگه‌یه‌كی هێمن دا نه‌بێ ناگونجێ. رووناكبیری كورد ده‌بێ بوێریی‌و ئازایه‌تی ره‌خنه له رابردوو بكرێ‌و پێشكه‌شكردنی رێگا چارهگهلی نوێی پێشكه‌ش بكا. هه‌رچه‌نده روون‌و ئاشكرایه كه هزر و رێكاری نوێی له‌گه‌ڵ دژایهتیو سووكایه‌تی‌و به‌تاڵبوونی بیری نه‌ریتی دا به‌ره‌وڕوو ده‌بێ.
*ـ سه‌رچاوه:
گۆڤاری مههابادـ ساڵی یه‌كه‌م ـ ژماره 5، گه‌لاوێژی 1380 لاپه‌ڕه‌ی: 56هه‌تا50 ـ نووسینی : كه‌ریم شهمس ئاوه‌ری
{jcomments off}