"an independent online kurdish website

  ئەمڕۆش وەک هەمیشە کوردستان پێویستی بە یەکبوون و هەستی بەرزی نەتەوەیی هەیەو ئەرکی سەر شانی هەموو تاکێکی کوردە کە هەر بیرو باوەڕو بوچونێکی هەبێت و نیشتمانی خۆی خۆش بوێت و دەبێت باوەڕی هەبێت بە گیانی یەکتر گرتن و دوور لە هەستی یەکتر نە گرتن بێت وserok-ashiret_u-malki-0

هەرگیز گوێڕایەلی لە داگیرکەرانی کوردستانەوە نەکات،دەبێت بە‌وپەڕی دڵسۆزیەوە بۆ نیشتمان هەردەم خەبات بکات و بۆ ڕزگاری و وەدی هێنانی ئامانجە پیرۆزەکانی کوردوکوردستان تێ بکۆشێت و دەبێت کە گەل و هەواری شیرینی خۆی لە هەموو هەست و بیرو باوەڕیکەوە زیاتر خۆش بوێت و لە هەر پلەو پایەکەوە بێت دەبێ کە بە گیانی کوردانەو دڵسۆزانە بۆ وڵات و نەتەوەی خۆیەوە کار بکات و بە هیچ شیوەیەکەوە ڕێگا نەدات کە دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان کەلێنێ بخەنە ناو کورد و بە لێک ترازان و گیانی دوو بەرەکی و یەک نەگرتن دڵی دوژمنانی کورد شاد بکات.

 من پێم وایە هەموو ئەوانەی کە لا رێکاکان بە ناهەق دژ بە یەکتر دەگرنە بەر و بە هەستی تەسک و قسەی ناڕەواو ناڕاست خەلک دەخافلێنن و دژ بە خۆیی کار دەکەن  و کۆنە کای شەڕی خۆ کوژی بە با دەکەنەوە و دژ بە یەک قسەی بێتام و نا دروست و پڕو پوچ دەسازن و دای دەتاشن و دنەی شەڕی برا کوژی دەدەن و  ئەوان هۆکارانە زیندوو دەکەنە‌وە  کە زۆر لە مێژە هۆکارن بۆ سەرنەکەوتنی کوردو کوردستان و وەدی هاتنی شەڕی خۆیی  کردن و  ئەو هەموو ماڵوێرانیانە و لە ناو چوونی بە سەدان ڕۆلەی کوردناکەن بو پەندو دەنە هۆکاری بگەلێ کارەساتی دڵتەزێن،ئەوان کەسانە خائینن بە کوردو کوردستانەوە، هەموو هەمیشە بەوانەی کە بەم  رەفتارانە‌وە هەڵدەستن کە هۆکاری هەرە مەزنی نەگەیشتنی کوردە بە ئامانجە پیرۆزەکانی خۆیەوە،ئەمڕۆش وا بە ئەنقەست دژ بە خاک و نەتەوەکەی خۆیانەوە ئەوان کۆنە کایانە بە با دەکەنەوە و کاری بۆ دەکەن و دژایەتی بە نیشتمانی خۆیانەوە دەکەن و لەملاو ئەولادا زۆر ناڕەوایانە پەلاماری کورد دەدەن و ئەوەی هەستی نیشتمانی و کوردایەتی بێت لە دڵ و دەرونیان دانیەو هەق بە خۆیان دەدەن کە دژ بە لایەنەکانی تر هەموو شتێک بڵێن و دۆ و دۆشاو تێکەلاو دەکەن و هێرش دەکەنە سەر پیرۆزیەکانی کورد و لایەنگری لە داگیرکەرانەوە دەکەن.

 ئە‌مانە جگە لە خزمەت بە ئامانجە زشتەکانی  نەیارانی کورد زیاتر نیە و قەت سەرنەکەون،ئەوان کەسانە  زیان بە کێشەی کوردو مافە ڕەواکانی گەلی کورد دەگەیێنن‌وخیانەت بە کوردو کوردستانەوە دەکەن. ئەمڕۆ هەموو تاکێکی کورد دەبێت ئەمە لە یاد خۆی نەباتەوە کە بۆچی دوژمنە دەرەکیەکان و بە تایبەت کۆنە دوژمنە عاربەکانی کە بەم شیوە دکتاتۆرانە لە گەل کورد مامەلە دەکەن و بە هەموو توانایەنەوە هەولی دواخستنی کوردستان و گەلی کورد دەدەنە‌وە و بەو جۆرەی کە دەبینین لەشکرکێشی بۆ سەر سنورەکانی کوردستان دەکەن و بە چەک و جبەخانەو ئەو هەموو سەربازانەی کە تا دوێنی لەژێر سایەی سەدامیان دا کوردستانیان ئەنفال وکیمیا باران و کوردیان ماڵوێران کردو ئەو هەموو کارەسانەیان بە سەر گەلی کورد هێناو ئەمڕۆش هەر بە هەمان هەست و ڕەفتارانەیانەوە، دەیانەوێت کە دیسانەکە ئەوان ڕۆژگارانەو ئەوان سەردەمانەی سەدامیان بگێڕنەوەو دژ بە گەلی کورد دکتاتۆرانەو دوژمنکارانە هەنگاو داوێن و بە بێ گوێدان بە هاوپەیمانەتی و یاساو ئەو دەستورەی کە هەموو عێراقیەک بۆ ژیانی ئاشتی و برایەتی و ئارامی و رێز لێنان لە یەکتر بڕیاری بۆ ژیانێکی بەختەوەرانەی هەموو عێراقیەک لە سەرداوەو  ژیانی ئاشتی و برایەتی و ئارامی و رێز لێنان لە یەکتر بڕیاری لە سەر دراوە، بەڵام بە داخەوە دەبینین کە  دکتاتۆرە تازەکان و شۆڤێنیە عارەبەکان وا خەریکن کە  دیسان کارەساتان زیندوو دەکەنەوە و لە هەولی ئەوەدان کە  ئەمجارەش کارەساتان دژ بە گەلی کورد زیندوو بکەنەوە و زۆر نامەردانە وا دێنەوە گژ گەلی کوردو هەولی ئەوە دەدەنه‌وە کە دوبەرەکێ و جاشیەتی لە کوردستان بژیێننەوە، هەر بۆیەشە دەبینین زۆر لە سەرەک عەشیرەت و کۆنە مستەشارەکان لە لایەن مالیکی وە دەعوەت دەکرێن و دەیانەوێت کە برینەکانی سەر جەستەی کورد زیندوو بکەنەوە و هەولی نیفاق و دوو بەرەکێ لە ناو کورددەدەن و پارەو پولێکی زۆر سەرف دەکەن تا خیانەتکاران و لایەنگرانی خۆیان لە ناو گەلی کوردبدۆزنەوە.

serok-ashiret_u-malki

 هەر بۆ ئەو مەبەستەشە کە جەنابی مالکی وەک لەم وێنەیە دیارە سەرەک هۆزوکانی کورد کۆ دەکاتەوەو بۆ مەبەستی گڵاویان ڕێکیان دەخاتەوە‌و دەیەوێت کە وەک سەدامیان کەلێن بخەە ناو کوردو گەلێ لە سادە دڵان و ئەوانەی کە هەستی نەتەوەییان کزە و ئامادەن کە خیانەت لە نیشتمانیان بکەن لە پال خۆیانەوە ڕێکیان بخەنەوە و لە گەل هێزی سەربازیانەوە بە گژ کوردستانیان دابێننەوە و ئەنفال بسازنەوە، ئەمە ئاشکرایە کە دوژمنانی کورد زۆر بە خەستی لەو هەولە دان و دەیانەوێت کە کورد بەش بەش بکەن و لایەنگران و ڕۆژگارانی جاشیەتی بژیێننەوە و کوردستان بەدەستی خۆیان لە گەل کوردە خائینەکان وێرانترو خەراپتر بکەنەوە،ئەمڕۆ هەموو نیشتمان پەروەرێک ئەوانەی کە کوردستانی خۆیان لە هەموو شتێکەوە خۆشتر دەوێت و باوەڕیان بە کوردستان و سەندنی هەموو مافە ڕەواکانی گەلی کورد هەیە و بە گیان و بە دڵ پیشمەرگەی کوردستانن و هەرگیز ڕێگا نادەن کە جارێکی تر دکتاتۆرە تازیەکان بێنەوە کوردستان و خاکی گەلی کورد داگیرو زەوت و تەعریب بکەنە، ئەوان دلێرانە کوردستانی خۆیان بە گیان دەپارێزن،  ئەمرۆ دوژمنانی گەلی کورد چاویان بە پێشکەوتن و بە کار هێنانی سەروەت و سامان و نەوت و کانی کوردستان لە لایەن خودی کوردەوە هەرگیز هەڵنایەت، ئەمڕۆ گەلی کورد کە خەریکە وەڵاتی خۆی دابین دەکات و دەیەوێت کورد بۆ خۆی ببێ بە خاوەنی خۆی و پەیمان لە گەل کۆمپانیەکانی زلهێزەکان دەبەستیت و نەوتی نیشتمانی خۆی لە خاکی خۆی دەر دەهێنیت و هەناردەی دەرەوەی دەکات، ئەوان نەیارانەی کە لەوەتی هەن سامان و دارایی و نەوتی کورد بە تاڵان دەبەن و کوردستانیان پێ وێران کردووە، ئەمەیان پێ تاوانە و وا ددەزانن کە نەوت و کانی کوردستانیش دەبێ تەنیا بۆ ئەوان بێت و کورد چاوی لە دەستی ئەوانەوە بێت، ئەمڕۆ ئەم هەستە گەنیوەی دوژمنان باوی نەماوە و کورد بۆ خۆی دەبێ خاوەنی هەموو شتێکی خۆیەوە بێت.

 هەر بۆیەشە دەبینین هیزیان ئامادە کردووە بۆ هێرش کردنە سەر کوردستان و وا دەزانن کە جاری جارانە بتوانن وەک سەدامیان دژ بە گەلی کورد لێ بخوڕن و کوردستان داگیر بکەن، ئەمڕۆ کورد دەیەوێت بۆ خۆی خاک و وەڵاتی خۆی بەڕێوە بەرێت و خاوەنی کوردستانی خۆی بێت، گەلی کورد لەوەتی کە هەیە هەرگیز هەولی داگیرکردن و ماف خواردنی هێچ کەسێکی نەداوەو تەنیا بەرگری بە درێژایی مێژوو لە خۆیەوە کردوەو بە هێزی بازوی ڕۆلە دلێرەکانیەوە نیشتمانی خۆی پاراستووە دەپارێزێت و لووتی داگیرکەرانی کوردستان دەشکینێت، هەرکەسێکیش کە خیانەت لە گەل و نیشتمانی خۆیەوە بکات و ببێ بە پیاوی داگیرکەرانی کوردستان و بێگانەکان و هاوکاریەتی نەیارانی کورد بکات ڕوو ڕەش و ڕیسوا دەبێت،ئەمڕۆ گەلی کورد خاوەنی هێزی چەکدارو پێسمەرگەی قارەمانە  دەیەوێت بۆ خۆی خاک و وەڵاتی خۆی بەڕێوە بەرێت و  بە ددەستی ڕۆلە دلێرەکانیەو نیشتمانی خۆی دەپارێزێت و لوتی داگیرکەرانی کوردستان دەشکینێت، هەر کوردێکیش کە خیانەت بکات و لایەنگری لە دوژمنانی کوردەوە بکات دیارە کە پێی دەڵین جاش و قەت سەرناکەوێت و وەبەر نەفرینی کورد دەکەوێت و  وەک هەموو دوژمنانی کوردستان لوتی دەشکیت .

 2012.8.1    هەولێر .

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی