به به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی حیزبی به‌عسی سووریه رۆانگه‌ی دژه كه‌مایه‌تیه غه‌یره عه‌ره‌به‌كان په‌ره‌ی سه‌ند و زۆریَك له كوردان له مافه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بیَ به‌ش كران و ته‌نانه‌ت زه‌وی وه‌رزیَرانی دانیشتووی ناوچه‌گه‌لیَ وه‌كوو ئه‌لحرزكه و قامیشلوویش داگیركرا.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م كاره رۆانگه‌ی شۆڤیَنی له سووریه په‌ره‌ی سه‌ند و كوردانیش له بارودۆخیَكی گه‌له‌ك دژوار و ئه‌سته‌مدا كه‌وتن و زۆریَكیشیان به زۆره‌ملیَ بیَ ناسنامه‌كران.
بارودۆخی كوردانی سووریه له به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه گه‌له‌ك دڵته‌زیَنتره و چالاكانی مافی مرۆڤیش له‌ویَ به‌رده‌وام كه‌وتوونه‌ته به‌ر زه‌خت و گوشاره‌وه. ئه‌مه له كاتیَكدایه كه 18% حه‌شیمه‌تی 21میلیونی سوورییه له كورده‌كان پیَكهاتووه كه‌چی به‌رده‌وام له لایه‌ن به‌رِیَوه‌به‌رانی حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سووریه نكۆڵی له بوونیان كراوه چونكه ریَژیمی سووریه به‌س ته‌نیا یه‌ك شۆناس و نه‌ته‌وه به فه‌رمی ده‌ناسیَ ئه‌ویش شۆناس و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به له كاتیَكدا كه كورد مه‌زنترین كه‌مایه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه له‌و وڵاته كه‌چی له سه‌ره‌تایترین مافی ژیان بیَ به‌شه و له هه‌ژاریدا ده‌ژی و به گشتی زۆرترین زوڵمیان لیَ كراوه‌و چه‌وسیَندراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه كه كوردان به‌رخۆدان بكه‌ن خۆئاماده بكه‌ن بۆ خه‌بات دژی ئه‌م ریَژیمه كه له كیَبه‌ركیَ تۆپی پیَ له نیَوان دوو یانه‌ی ئه‌لفتوی عه‌ره‌به‌كان و یانه‌ی ئه‌لجه‌هادی كوردانی سووریه .
له مانگی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی 2004 به شیَوه‌ی ئاشكرا و فه‌رمی خه‌بات دژی ریَژیمی سه‌ره‌رِۆی سووریه له لایه‌ن كوردانه‌وه ده‌ست پیَكرا هه‌ر چه‌ند له لایه‌ن ریَژیمی ئه‌سه‌ده‌وه به توندی سه‌ركوتكرا و به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه بوو به خاڵیَكی وه‌رچه‌رخان له به‌رخۆدانی كوردان چونكه بووبه تروسكه‌یه‌كی هیوا بۆیان، بۆیه ئه‌م جار كوردان كاناڵیزه‌كراوتر ده‌ستیان به خۆریَكخستن كرد و كه‌ڵكیان له ئه‌زموونی براكورده‌كانیشیان له باشووری كوردستان وه‌رگرت كه به خۆشیه‌وه هه‌شت ساڵ دواتر كاتیَ خه‌ڵكی وه‌زاڵه هاتووی سووریه دژ به سه‌ره‌رِۆی و گه‌نده‌ڵی و خویَنرِیَژی ریَژیمی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد و نارِه‌زایه‌تیان نواند تاكوو بتوانن ده‌نگی كپكراو په‌نگخواردووی خۆیان به گویَ جیهانیان بگه‌ینن ریَژیمی ئه‌سه‌د له به‌رامبه‌ر ئه‌م نارِه‌زایه‌تیانه ده‌ستی دایه سه‌ركوتیَكی بیَ به‌زه‌ییانه و له هه‌موو جۆره كه‌ره‌سه‌یه‌كی قورس و سووكی سه‌ربازیش كه‌ڵكی وه‌رگرت تاكوو بتوانیَ ئه‌م قه‌یرانه ره‌وایه‌ی خۆی چاره‌سه‌ر بكات .
به‌ڵام هیچ كه نه‌یتوانی به‌ڵكوو به‌ره به‌ره له بواری سه‌ربازیشه‌وه پاشه‌كشه‌ی كردوو باژیَره‌كانیشی یه‌ك له دوای یه‌ك له ده‌ست دا و به‌م جۆره هه‌نگاوی نا به‌ره‌و له ناوچوون و رووخانی یه‌كجاری،هه‌ر له‌م باروودۆخه كوردان به چالاكی خۆیان ده‌ریانخست بۆ وڵاتانی ناوچه و جیهان، كه كورد قورسایه‌كی هه‌یه له ململانیَ سیاسیه‌كاندا چونكه هه‌م ده‌توانیَ خۆی، خۆی به‌رِیَوه‌ببا و سه‌قامگیری ئه‌و به‌شه و وڵاتانی جیران بپاریَزیَ و هه‌میش ئه‌گه‌ر بیهه‌ویَ له مترسی بخا و ببیَته هه‌رِه‌شه‌یه‌ك بۆیان به‌م جوره به كرده‌وه نیشانیاندا كه چه‌نده ریَئالپۆلیتیكانه سیاسه‌ت ده‌كه‌ن بۆیه هه‌نووكه بوونه به كاراكتیَرو رۆڵگیَرِیَكی سه‌ره‌كی گۆرِانكاریه‌كانی سووریه و بوونه به رۆژه‌ڤ و مانشیَتی هه‌واڵده‌ریه‌كانی جیهان و به‌م شیَوه‌یه هه‌نگاو ده‌نیَن به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی روون.
{jcomments off}