"an independent online kurdish website

پاوانخوازی و دیکتاتوری یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندی‌یه سه‌ره‌کیه‌کانی کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته . ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه له باری ره‌وانناسیه‌وه ریشه‌ی له ناو کۆمه‌ڵگای کوردستان و تاکی کوردیشدا داکوتاوه. rahmat_azizi_1

هه‌ر به‌م پێیه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه له کار و کرده‌وه‌ی هێزه سیاسیه‌کانی کوردستانیشدا به ته‌واوی خۆی نیشان ده‌دات و ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
مومارێسه‌ی دێموکراسی و یه‌کتر قبوول کردنی به کرده‌وه و نه‌ک ته‌نیا هه‌ر له شوعاردا دێر یا زوو ده‌بی له ناو هێزه سیاسیه‌کانی کوردستاندا ده‌ست پێ بکات. ره‌وتی دێمۆکراسی له دونیای دێموکراتی رۆژئاواشدا له سه‌ره‌تادا ورده ورده هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌ستی پێکردوه.
رێکه‌وتننامه‌ی دێموکرات و کۆمه‌ڵه یه‌کێک له‌م هەنگاوه به کرده‌وانه‌یه که ده‌چێته خانه‌ی مۆمارێسه‌ی دێموکراسی‌یەوە که پێویستی‌یه‌کی مێژوویی ئه‌م قۆناخه‌ی کوردستانه.
پێویسته ئه‌و هێزو لایه‌ن و که‌سایه‌تیانه‌ی که دڵیان بۆ رزگاری نه‌ته‌وه‌یی لێده‌دات له‌م هه‌نگاوه سه‌ره‌تایی‌یه پێشوازی بکه‌ن.

کاک ڕەحمەت عەزیزی چالاکی سیاسی و میدیاکاری ڕۆژهەڵاتی کوردستانە .

 ئامادەکار :  کاووس عەزیزی{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی