لە نەبوونی بەرەدا ریکەوتن نامە لەدایک دەبیت .
بەمانایەکی تر من وادەزانم حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران و کۆمەڵەی شۆڕشگیری زەحمەتکێشانی کوردستان چون دەزانن بەرەپێکنایەت ولەم دۆخەی ئیستادا ئەم دوو لایەنە بەکۆیە هۆکار نەدەتوانن ونە مەیلیان لێیە بەرەسازبدریت.
دیارەئەم سازنەدران تەنانەت نێوانی خۆشیان دەگریتەوە بەشیوەیەکی دووقۆڵی .ماوەیەکی زۆرە دەنگۆی ئەوە هەیەو بوو کە ئەم دوولایەنە پیکەوە بەرە پێکبینن ، بەلام راشکاو بلیم نە هەل ومەرجەکە ئەو دەرفەتە دەدات و نە خۆشیان لێبراون بۆ ئەم کارە.
بۆ ناسینی هۆکارەکانی دروستنەبوونی بەرەوهەناوی ئەم رێکەوتن نامەیە پێویست بەرامانە لە مێژووی خەباتی رزگاری خوازانەی کوردی لە رۆژهەلات و هەموو ئەو هیزو لایەن وکەسانەی لەم بزوتنەوەیدا ئامادەبوون . رووداوەکانی ئەم میژووەوپیگەو دەسەلاتی جەماوەری وهزرو ئاخیزگەو میتۆدی کاری هەموو ئەوهیزانە لە وبابەتانەن بۆ شرۆفەیەکی رەوای ئەم رێکەوتن نامە پێویستن .
بارودۆخی ناوچەو جیهان ، ناسینی وردی قەیرانەکانی ئیران وکوردەواری ولەهەمووی گرنگتر (هەل ومەرجی زەینی ودیدەی ) کۆمەلگای ئیران وکوردەواری فاکتەرە هەرەگرنگەکانی ئەم خویندنەوەن .
لەراستیدا هەردوولایە نی باسکراووە هەموو هیزەکانی رۆژهەلاتی کوردستان لە چەند رووبەرەوەلەژیر گوشاری بەزەبردان بۆ خۆ کۆکردنەوە ویەکگرتنەوە وپێکهینانی پیکهاتەیەکی هاوبەش .
رووبەری یەکەم ئەندام ولایەنگران و کادرە هۆشیارەکانی ئەم هیزانە تێکرا خوازیاری چارەی جیابووبەوناوخۆیەکانی هیزەکانی کوردستانن وەک دیموکرات وکۆمەلە کە بەدەست دوو دیموکراتی وچەند کۆمەلەیەیەوە دەناڵینن . رووبەری دووهەم جەماوەری کورد لە رۆژهەلاتدا زۆر بە راشکاوی لە هەردوو بەستێنی یەکگرتنەوە وهاوکاریدا گوشاری هەیەو بە زەقی هەست بەم داخوازیە رەوای کۆمەلانی خەڵکی کورد دەکرێت .
رووبەری سێهەم دڵسۆزان و دۆستانی بزوتنەو ەی کورد وهیزە ناوچەی وجیهانیەکان کە پێیان باشە لەبری سەدان نوینەرایەتی یەک بڵندگۆ ومنبەری رەوا بناسن کەکۆدەنگی زۆرینەی هیزو جەماوەری کوردی لەگەل بیت . لە هەموو ئەمانەش گرنگتر هەلویست وگوتاری رووناکبیریی کوردیی( ئەگەر ئەم زاراوە رەوابیت ) کە بەزمان و نووسین وهەلوێست کەوتۆتە رەخنەی ئەم دۆخەو هەموو ناکامی وشکانەکان دەخاتە یانەی نا کارابوونی ئەم هیزانەوەو لە راستیشدا وایە .
کۆی ئەم رووبەرانە ئەو گۆشارانەن کە هەموو هیزەکانی رۆژهەلات هەستی دەکەن و بەشوێن میکانیزمیکدا دەگەرین کە بتوانن ولامیان بدەنەوە ، کە بەداخەوە تائیستا ئامرازی شیاو ولامی بەجیگایان پینەدراوەتەوە . دارمانی رەوایی وهەلتەکانی دەسەلات و ئابوری رژیم و هەلکشانی داخوازی وهۆشیاری جەماوەری کوردستان ، باهۆزی گۆرانی دەڤەرەکە وەهەلویستی کۆمەلگای جیهانی لەئاست رژیم .
لەمانەش شیاوی رامانتر زریانی سوریاو چرۆی ئازادی لە بەشێکی دیکەی کورستانی داگیرکراودا ،زیدەی سەر گوشارەکانی دیکەن بۆ سەر هیزەکانی رۆژهەلات . ئەم دۆخە ئەو دۆخەیە کە بەروونی وراشکاوی داوا لە هیزەکوردستانیەکان دەکات :
١_ دابران وجیابوونەوەکانی خۆیان چارەسەرکەن وراشکاو وبێ دەمامک پرۆژەیەکی گونجاو بۆیەکگرتنەوە ئامادەکەن .
٢—دەرفەت وادەنوینی زۆر نیەو رەوتی رووداوەکان ئاماژەن بۆ سەرهەلدانی گۆرانکاری بەرین لە ئیراندا. گلال وپرۆژەی هاوبەش و پێکهینانی پیکهاتەیەکی شیاو کە جیگای هەموان بکاتەوە بە هیزو کەسایەتیەکانەوە پیویستی هەر هەنوکەیە و گەل بەراشکاوی داوای دەکات .
کۆمەلگای کوردەواری کۆمەلگایەکی ئالۆزە بەم مانا کە لە رووی کلتوری وئاین و زاراوەوە فرە چەشن، ورەنگالەیە . لە رووی کۆمەلایەتیەوە چین وتویژ ودەستە کۆمەلایەتیەکانی کۆمەلگایەکی کراوەو مۆدیرن تیایدا رۆل دەبینن وداخوازی خۆشیان هەیە لە هەموو رەهەندەکاندا . ئەم دۆخ و پیکهاتە بە زەقی پیمان دەلیت ئەم کۆمەلگا بە یەک رەوت وهیز و تاقانە بۆچوونیک بەریوە چونی نەکراو نە گونجاوە .
ئەگەر هاوپەیمانی باسکراو بۆ کەمکردنەوەی ئەو گوشارانەبیت . دەبێبلێم مەبەستی نەپیکاوە . ئەم هاوپەیمانیە وەک ماف رەوایە بۆ ئەودوولایەنە و رەخنەیەک رووبەرووی بنەمای هاوپەیمانی نابیتەوە . خەسار ئەوەیەکە ئەم هاوپەیمانیە بۆ پرکردنەوەی ئەوبۆشایانە سازدراوە کە ئاماژەیان پیکرا. روونە لەم دۆخەشدا ئەو بۆشایانە نەک هەر پرنابنەوە بەلکو مەترسی گەورەبونەوەشیان هەیە .
هەردوولایەنی کۆمەڵەو دیموکرات تەنیا کاتی ئامادەبوون ئەم ڕێکەوتن نامەیە واژۆکەن کە حەتمیەتی دروست نەبوونی بەرەیان بۆ سەلما . هەوڵی بێ پسان و پات و پات بوووەوەی دروستکردنی بەرە گەشتە جێگایە کەهەندی لە سیاسیەکانی کورد بە سواوناویان هینا . گرفتی یەکەمی نەرەخسانی بەرە دوو دیموکراتی وچەندکۆمەلەییە کە لۆژیک پەسەند تر بوو دوولایەنی ریکەوتن نامە بۆ ئەوەهەولیان بدایەکە ئەم دابرانانە چارەبکەن و لیرە وە قەلەم بازێکی مەزنبەن و لە دروست بوونی بەرە نزیک بنەوە . بەرای من ئەم رێکەوتن نامە چراکزەکانی یەکگرتنەوەکانی ئەگەر نەکوژاندبیتەوە کزترکرد .
روونە ئەم ریکەوتنە هەلگری پەیامی خۆیەتی لەلایەن ئەو دووهیزەوە کە دەیانەویت بلین ئەوان رەسەن، سەرەکی، ئاخیزگەو بریاردەرن، بۆ من وەک خۆم هیچکام لەوانە گرنگ نین و لە هیچ دانوسانێکدا لای من بەرگرنین ، بەلام باس باسی جیهانی سیاسەت وبەربەرەکانەی بەرژەوەندی وراکانە . وە دیارە ئەمەش لەم جیهانەدا کاریگەری خۆی دەبیت .
خەساری ئەم رێکەوتنە ئەوکات زۆرتر خۆی دەنوێنی کەهەردوو لایەنی واژۆی تائەو جیگای من دەزانم ئامادەنبوون یا نەیان ویستوە ئەم دەقە بە هیزولایەنەکانی دیکە پێشنیار بکەن تا بزانن کی ئامادەیە وکی ئامادەنیە تا واژۆی کات . ئەمە واتە بریاری پیشوەخت بۆ پەراویز خستنی هیزوکەسایەتیەکانی دیکەی کوردستان . پاشان ئەوخالەش کە دەلێ هیزەکانی تریش دەتوانن بینە ئەم بازنەوە تەنیا بۆ خولکیکی نابەدلەو بەس . جائەگەروانیە با حیزبی دیموکراتی کوردستان یا کۆمەڵەی زەحمەتکیشانی کوردستان بچنە ئەم بازنە بزانین ئەو دولایەنە بەمە قایل دەبن ؟.
کۆی ئەو هەشت خالە هاوبەشەی کە دولایەن باسیدەکەن وەک خاڵی گشتی بێگومان خالی ناوکۆی هەموو بزوتنەوەی ئیستا کوردە سەرەرای رەوابوون یا نەبونیان . واتە هەموو هیزەکانی ئیستای ناو بازنەی بزوتنەوەی رزگاری خوازی نەتەوەی لە رۆژهەلات هیچ دژایەتیەکی ئە وخاڵانە ناکەن ، کەوابوو دەکرا هەموو ئەو هیزانە ئەم دەقە واژۆکەن . بەلام بریاری پێشوەخت پەراویزی خستون .
ئەو هەول وخالانەش کە وەک خاڵی ناوکۆی بۆ کاری هاوبەش باسیاندەکەن هەروەک هەشت خاڵی باسکراو هیچ لایەن وهیزیک دژایەتیان نەک ناکات بەلکو بە باشی شیاندەزانن . دۆخی ئیستای هیزەکانی رۆژهەلات بە باوەری من لە دۆخی پێش واژۆی ئەم پەیمانە خراپترە و مەترسی لیدەکریت کە پرش وبڵاوتریشبن . ئەگەر ئەم ریکەوتنە ریگا بۆ هاوبەشی هەموان هەموار نەکات و هەوڵ نەدریت بکڕیتە بەردی بناغەی بەرە یا هاوپەیمانیەکی هەموو لایەن چەند ئەگەر دەخاتە بەردەم هیزەکانی دیکەی کوردستان کە دەکریت بەهەندیکیان ئاماژەبکەین .
١_دروست بوونی هاوپەیمانی دیکە لە نیوان هیزەکانی تری رۆژەلاتدا لە بەرامبەر ئەم هاوپەیمەنیە دا کە ئەمە خۆی جیابوونەوەکان رسکاوتر وراوەستاو ترو نزیکبونەوەک ان دور ودور تر دەخاتەوە .
٢_ سەرهەلدانی جۆرێک لە دووبەرەیی لەداهاتوودا کە دیارە ئەمەش خۆی مەترسیە. ئەم رێکەوتن نامە هیچ باسێک لە بەرەناکت ، هەربۆیە رەنگە هیزەکانی تر بۆ قەرەبوو بەرەراگەیەنن وئەکات دەبینە خاوەنی دووبەرە بەلانی کەم .
ئەم د ووفاقی پیکهاتەیە گومانی تیادا نیەکە دووهەلویستی لەگەل خۆی دینی وبە خەسارو خراپی بۆ کوردی رۆژهەلات دەشکیتەوە .
ئەگەر وابیر بکریتەوە کە دەستی بی دریخی هەریم دەرژیتە جاکی ئەم ریکەوتنەوە لەوانیە لە رووبەریکی تردا هەندی هیز دەوری ( پە یەدە) ببین و جەمسەریکی تر بۆ ئەم کایە پەیدا بیت .
لێکدانەوەی ئەم بابتە دیارە زۆرتر وزۆرتری بە بەرەوەیە و هەموو فاکتەرە دیارونادیارەکانی دیکەی دەخوازن لە دەرفەتیکی دیکدا بیمەوە سەریان . ئیستا بۆ زیاتر دریژنەبوونە وەی بابەتەک و بیتاقەت نەکردنی خوینەران هیندە بە بەس دەزانم . دواقسە دەخوازم زۆر بە روونی وراشکاوی ئەوە بلیم کە ئەرکی سەر شانی هەمووانە هەموو هەولەکان بخەنە گەر تا ئەم ریکەوتنە بکەنە ریکەوتنی هەمەلایەنەو یەکگرتنەوە وبەردی بناغەی بەرەی هاوبەشی کوردستان وەگەر نە خەسارمان زۆرترو زۆرتر دەبیت
ئاماژە یەکی نا پێویست ئەم وتارە رای خۆمە وەک نوسەر وجالاکیکی کورد وپەیوەندی بەهیچ لایەن و هیزیکی سیایسەوە نیە .{jcomments off}