منداڵه چاوگه‌شه‌کانمان.. جگه‌رگۆشه‌کانمان.. کوردیله ناسک و جوانکیله‌کانمان.. نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ و هیوای داهاتووی کوردستانی شیرینمانن..
داهاتوویه‌کی گه‌شتر و شیاوتر و خۆشتر.. ژیانێکی له‌بارتر بۆ کورد و کوردستان.. له بایه‌خدانمان به گۆشکردن و په‌روه‌رده‌کردن و رێنمایی و ئاراسته‌کردنی راست و دروستی منداله‌کانی ئه‌مڕۆماندا دێنه‌دی.. گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی و چاکسازی و تازه‌گه‌ری و چاندنی تۆی برایه‌تی و ته‌بایی و ئاشتی و ئاسووده‌یی و.. رێزگرتن و پێکه‌وه ژیان و یه‌کتری قبووڵ کردن و.. بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی و… له په‌روه‌رده‌کردنێکی راست و دروستی هاوچه‌رخی منداڵانه‌وه ده‌ست پێ ده‌کا.
په‌روه‌رده‌کردنی راست و دروستی منداڵان، ئه‌رکێکی پێویست و پیرۆزی ئه‌ستۆی هه‌موومانه.. به تایبه‌تیش دایک ئه‌رک و رۆڵێکی باڵا و کاریگه‌ری له به جوانی په‌روه‌رده‌کردنی منداڵدا هه‌یه.. نکووڵی له‌م راستییه‌ش ناکرێ، که منداڵ به منداڵی سۆز و خۆشه‌ویستییه‌کی زیاتری بۆ دایکی هه‌یه.. له ئامێزی پیرۆزی دایکیدا چاو هه‌ڵدێنێ و ژیرده‌بێته‌وه و ئارام ده‌گرێ و پێ ده‌که‌نێ و خه‌و ده‌یباته‌وه.. منداڵ به‌ر له هه‌موو که‌سێکیش ره‌نگ و ده‌نگی دایکی شیرین و میهره‌بانی ده‌ناسێ.. به زۆریش قسه‌کانی دایکی له گوێ ده‌گرێ.. بۆیه رۆڵی دایک له په‌روه‌رده‌کردندا له رۆڵی باوک و مامۆستا گرنگتره.. دایک به یه‌که‌مین مامۆستای منداڵ ده‌زانرێ.
له‌م پێودانگه‌وه، ئه‌وه ده‌زانین که ئه‌رکی دایک ئه‌رکێکی قورس و زۆر هه‌ستیار و کاریگه‌ره و.. ره‌نگدانه‌وه‌ی له ژیان و ره‌فتاری ئه‌مڕۆ و داهاتووی منداڵدا هه‌یه.. تا دایک زیاتر هه‌ست به‌م ئه‌رک و به‌رپرسییه‌ته گرنگه‌ی ئه‌ستۆی خۆی بکات.. زیاتر به ته‌نگ داهاتووی منداڵه‌که‌یه‌وه دێ.. به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ست نه‌کردن و نابه‌ڵه‌دی دایک له به باشی په‌روه‌نه‌کردنی منداڵ و به سه‌قه‌تی پێ گه‌یاندنی، زیانێکی زۆر به ئه‌مڕۆ و داهاتووی تاک و کۆی گه‌له‌که‌مان ده‌گه‌یه‌نێت. له‌م ئه‌نجامه نه‌خوازراوه‌شدا، دایکانی بێ ئاگا و بێ ئه‌زموون و نه‌شاره‌زایانی بواری په‌روه‌ده‌کردن و ده‌روونناسی منداڵان، پشکی شێری زیانیان به‌رده‌که‌وێت.
په‌روه‌رده‌کارێک ده‌ڵێ : ” په‌روه‌رده‌که‌رێکی سه‌رکه‌وتووم بده‌نێ.. گه‌لێکی شارستانی و پێ گه‌یشتووتان ده‌ده‌مێ ”
دایکانی دڵسۆز، داواتان لێ ده‌که‌ین که ئه‌و راستییانه‌ی سه‌ره‌وه له به‌رچاو بگرن و ئه‌وه بزانن، که رۆڵی ئێوه‌ی دایک چه‌ند گرنگ و هه‌ستیار و کاریگه‌ره له‌سه‌ر منداڵه‌کانتان.. به‌شێکی زۆری شانازییه‌کان بۆ ئێوه ده‌گڕێنه‌وه.. له پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌کی ته‌ندروستی سوودبه‌خش و خێرده‌ره‌وه.
دایکی خۆشه‌ویست تکات لێ ده‌که‌ین.. وشه و رسته‌ی ناشیرین و سووک و چرووک و ناشایسته به منداڵه‌که‌ت مه‌ڵێ.. ئه‌گه‌ر به گاڵته‌شه‌وه بێ جوێنی پێ مه‌ده.. هیوادارم سوود له‌م رێنماییانه وه‌ربگری و، ئه‌م وشه و ده‌سته‌واژه و رسته زیان به‌خشانه به منداڵه‌که‌ت نه‌ڵێی و هه‌ستی نه‌ڕووشێنی :
یه‌که‌م : له کاتی تووڕه‌بوونت له منداڵه‌که‌ت.. نابێ پێی بڵێی تۆ ( گه‌مژه‌ی).. چه‌ند جارێک دووباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م وشه‌یه.. منداڵه‌که‌ت بڕوا ده‌کات که ئه‌و به راستی گه‌مژه‌یه و، له به‌رده‌م هاوڕێکانی و که‌سوکاردا، هه‌ست به که‌موکوڕی ده‌کات.
دووه‌م : ( جوێندان و قسه‌ی سووک) ــ ئه‌گه‌ر به سوعبه‌تیشه‌وه بێت ــ شتێکی ناشیرین و ناشارستانییه.. ناشبێ دایک و باوک جوێن و قسه‌ی زه‌قی ناشیرین به یه‌کتری بڵێن.. به زۆری ئه‌و که‌سانه‌ی جوێنده‌رن، به منداڵی ئه‌و جوێنانه‌یان له ماڵه‌وه پێداون، یان له هاوڕێ و خه‌ڵکی تره‌وه گوێی له‌و جوێنه قێزه‌وه‌نانه بووه.
سێیه‌م : به منداڵه‌که‌ت مه‌ڵێ ( تۆ ده‌بێ گوێدێری له خۆت گه‌وره‌تر بیت ) و نابێت به قسه‌ی گه‌وره‌کان نه‌که‌یت، یا سه‌رپێچی بکه‌یت.. ئه‌گه‌ر منداڵ وا رابهێنرێت که هه‌میشه کڕنۆش بۆ له خۆی گه‌وره‌تر ببات و.. به قسه نه‌کردنیان بێ رێزی و هه‌ڵه و تاوان بێت.. ئه‌و منداڵه ده‌بێته نێچیرێکی ئاسان، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌و گه‌وره‌ترن و ، ده‌یانه‌وێ له خشته‌ی به‌رن و به ئاسانی هه‌ڵێ بخه‌ڵه‌تێنن.
چواره‌م : به منداڵه‌که‌ت مه‌ڵێ ( تۆ ته‌مه‌ڵی ).. ئه‌م رسته‌یه وا له منداڵه‌که‌ت ده‌کا که بڕوای به خۆی نه‌بێ و، خۆی بخاته باوه‌شی بێ ئومێدییه‌وه و.. هه‌وڵ نه‌دات.
پێنجه‌م : له کاتی تووڕه‌بووندا به منداڵه‌که‌ت مه‌ڵی ( بریا تۆم نه‌بووایه ) یان ( خۆزگه سه‌گێک بوویتایه ) یا ( خۆزگه بمردیتایه ) یا ئه‌گه‌ر کۆڕبێت ( خۆزگه کچێک بوویتایه ) یا ( خۆزگه هه‌ر وجاخم کوێر بووایه ) یا وشه‌و و رسته‌ی تری له‌م بابه‌تانه.. ئه‌م جۆره رستانه داخ ده‌خاته دڵی منداڵه‌که‌ته‌وه و.. رقی له خۆی ده‌بێته‌وه.. تا ئیستا گه‌لێ منداڵ و مێردمنداڵ له‌ئه‌نجامی پێ وتنی ئه‌م جۆره قسه سووک و ناخۆشانه‌دا، هه‌وڵی خۆله‌ناوبردنیان داوه.
شه‌شه‌م : منه‌ت به سه‌ر منداڵه‌که‌تدا مه‌که و پێی مه‌ڵێ ( من چیم بۆ نه‌کردووی ) یا ( من ژیانی خۆم له پێناوی تۆدا دانا ) یا ( ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بوویتایه ژیانی ئێمه خۆشتر ده‌بوو) یا ( تۆ ژیانت لێ تاڵ کردووین ) یا هه‌ر قسه‌یه‌ک له‌م جۆره قسه زه‌ق و ناشایستانه.. خۆ منداڵان داوای له دایک بوونیان نه‌کردووه.. رووه‌کی سروشتیش نین که له زه‌ویدا شین ببن.. به‌خیۆکردن و قوربانی دانی دایک و باوک ئه‌رکێکی پیویسته و.. ئه‌م ئه‌رکه‌ش له هه‌موو گیانه‌وه‌ره‌کاندا هه‌یه.. که تا ئه‌و کاته‌ی بێچوه‌کانیان له خه‌م ده‌ڕه‌خسێنن و، پشت به خۆیان ده‌به‌ستن.. به‌خێوکردن و په‌روه‌رده‌کردنیان ئه‌رکێکی پێویستی ئه‌ستۆیانه.. چونکه به ئاره‌زووی خۆیان ئه‌م منداڵ و بێچووانه‌یان هێناوه‌ته ژیانه‌وه.. کورد وته‌نیش : ” دنیا وا هاتووه و وه‌هاش ده‌ڕوات “
هه‌شته‌م : نابێ له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی که منداڵه‌که‌ت لێت ده‌پرسێ، به زۆری وشه‌ی ( نا) یا ( نه‌خێر) یا ( نازانم ) به‌کاربهێنی.. ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی پرسیاره‌کانیشت نه‌زانی خۆت به نه‌زان دامه‌نێ و ، هه‌وڵ بده به شێوه‌یه‌کی تر قه‌ناعه‌تی پێ بکه‌ی بو نموونه : به منداڵه‌که‌ت بڵێ ( من بزانم ئاوهایه…) یا ( به بۆچوونی من….).. ئه‌م رستانه باشتره له‌وه‌ی که به ( نازانم ، نه‌خێر ، نا ) وه‌ڵامی بده‌یته‌وه.
نۆیه‌م : هیچ ( جیاوازییه‌ک له نێوان کوڕه‌که‌ت و کچه‌که‌تدا مه‌که ).. به چاوێکی یه‌کسانییه‌وه له هه‌ردووکیان بڕوانه و، سۆز و خۆشه‌ویستیشت بۆیان وه‌ک و یه‌ک بێ و.. له دابینکردن و کڕینی پێویستییه‌کانیشیان به هه‌مان شێوه.
ده‌یه‌م : به منداڵه‌که‌ت مه‌ڵێ ( درۆده‌که‌ی ) یا ( تۆ درۆزنی ) ئه‌گه‌ر قسه‌که‌شی درۆش بێ.. له هۆی درۆکردنه‌که‌ی بکۆڵه‌ره‌وه و ، به شێوه‌یه‌کی گونجا و بۆێ راست بکه‌ره‌وه.. بۆ نموونه پێی بڵێ من بزانم وایه ئه‌ی تۆ ده‌ڵێی چی ؟
ده‌شتوانی چیرۆکێکی له باره‌ی زیانی درۆوه بۆ بگێڕیته‌وه.. بۆ نموونه چیرۆکی ( شوانێکی درۆزن و گورگێک) یا خۆت ده‌توانی چیرۆکێکی ساده‌ی ئاسانی له‌م رووه‌وه بۆ هه‌ڵبه‌ستی و بۆی بگێڕیته‌وه.. تا به راستگۆیی رای بهێنیت.
یانزه‌یه‌م : به منداڵه‌که‌ت مه‌ڵێ ( خۆ کوێر نی ) یا ( که‌ڕ نی ) یا ( لاڵ نی ) یا
( خۆت که‌رمه‌که ) یا ( خۆت شێت مه‌که) یا ( خۆت ناشیرین مه‌که ) یا هه‌ر ده‌سته‌واژه و رسته‌یه‌کی له‌م جۆره..
دوانزه‌یه‌م : ناو و ناتوره‌ی ناشیرین له منداڵه‌که‌ت مه‌نێ و قبووڵیش مه‌که که‌س به ناوێکی ناشیرین و سووکه‌وه ناوی به‌رێ بۆ نموونه : ( فڵانه…. که‌ر ) یا ( فڵانه…. شێت) یا ( فڵانه…. شه‌ل) یا ( فڵانه…. سه‌رپان).. چونکه ئه‌م جۆره ناوانه ده‌بنه هۆی گرێی ده‌روونی و شه‌رمه‌زاری و ته‌ریقی بۆ منداڵان.
سێنزه‌یه‌م : به منداڵه‌که‌ت مه‌ڵێ ( ده‌تکوژم ) یا ( باوکت بێته‌وه ده‌بێ بتکوژێت )
چه‌ند جارێک ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه دووباره بێته‌وه.. ده‌زانێ ئه‌م قسه‌یه‌ت سواوه و تۆ نایکوژی و.. قسه‌که‌ت به درۆ وه‌رده‌گرێت.
چوارده‌یه‌م : گوێ له راز و قسه‌ی منداڵه‌که‌ت بگره و.. قسه‌که‌ی پێ مه‌بڕه و، پێی مه‌ڵێ ( به‌سه… بیبڕه‌وه ) یا ( ده‌مت داخه ).
پانزه‌یه‌م : بڕوا به منداڵه‌که‌ت بکه و هێنده به گومان مه‌به لێی و.. مه‌ڵێ ( سوێندم بۆ بخۆ).. ناچاری مه‌که بۆ ئه‌وه‌ی وازی لێ بهێنی په‌نا بۆ سوێندی درۆ به‌رێ.
شانزه‌یه‌م : پێی مه‌ڵێ ( تۆ خوێڕیت) و ( فڵانه منداڵشت تیا نابێ ) یا ( خوا بتکات به قوربانی فڵانه منداڵ ).. ئه‌م وشه و رستانه وای لێ ده‌کات که ڕقی له‌و منداڵانه ببێته‌وه که تۆ ناویان ده‌به‌یت و، به له‌و باشتریان ده‌زانیت.
له کۆتاییدا ده‌ڵێین ، منداڵ له ماڵێکدا به راستی و دروستی و باشی پێ ده‌گا و، ده‌بێته مرۆڤێکی به‌سوود و به‌خشنده‌ی داهاتوو.. که باوک مێچی ماڵه‌که بێت و دایکیش دڵ و کۆڵه‌که‌ی ماڵه‌که بێت.
ره‌زا شوان : 25/8 / 2012
{jcomments off}