"an independent online kurdish website

مانگی گوڵانی ساڵی 1358 بوو، واتە 3 مانگ دەبوو بە نێو شۆرش سەركەوتبوو بەڵام ھەر جار نا جارێك لێرولەوێ شەرخوازان و كۆنە پاشماوەكانی دەسەڵاتی پەھلەوی كە خۆیان خزاند بووە celal_miraweyi

داروودەستەی ئاخووندەكان شەریان بۆ ساز دەكردین و خەڵكی ئاسایی ھەر چاوەرێی حیزب و دەستەی سەرۆكایەتی بوون بزانن ئەو خودموختاری یەی نە دیتراوە و نە بیسراوە بڵێی كەی لێیان وەدی بێ.

موخلیسی خۆتان وەكی لەپەی نێو ھەموو ئاشێكی ھەر لە ھاتوو چۆی دەفتەری حیزب دابووم كە ئەو كاتەی لە ” خانە فرھنگ و ھنر” ی دابوو. دەفتەری حیزب واتە ھەموو ئەوانەی رێبەری حیزب دەگرنەوە لەو كۆنە ئیدارەیەی بە میرات بە حیزب بڕابوو كۆدەبوونەوە و ئی وا ھەبوو ژوورێكی ھەبوو ، یا بە دوو و سێیان ژوورێكیان ھەبوو. ژوورێكی بچووكی ژیكەلەی لێ بوو كرا بوو بە ژووری ئینتیشارات ، پڕ بوو لە كوتە كاغەز وتایپێكی شری ئەو ئیدارە و چەند پووشە و میز و سەندەڵی ، یادی

بە خێر مامۆستا ھێمن و جەنابی مامۆستا مەڵاو عەوڵا و كاك جەلال لەو ژوورە دا كاریان دەكرد .

لەو ژوورە ئەوەندی من بزانم 2 – 3 ژمارە كوردستانی لێ تایپ كرا و لە ژێرەوە كە دەسگایەكی ئۆفسێتی لێ بوو و من زۆرم پێ سەیر بوو!! كە وەكار دەكەوت شەقە شەق و گرمە گرمی لێ دەھات . بەشێكی زۆر لە وئیعلامیانە و نامەی سەر ئاواڵا بەو دەزگایە چاپ دەكران .
جێگای خۆیەتی ئەو راستییەش بڵێم لەو سەردەمە دا كوردی یەكەی من خراپ نەبوو ، باشم دەخوێندەوە و دەم نووسی ، سەرم لێی دەر دەچوو، دەگەڵ ئەو كاك جەلالەی زۆر ببوومە دۆست و زۆر جاران بۆ نانی نیوەرۆ یا بۆ نانی شێوان دەگەڵ خالەی ( كاك دوكتوور قاسملوو) دەھاتە ماڵی ئێمە ھەربۆیەش بوو منی خۆش دەویست و ئاگای لێم بوو .

ئێعلامییە كە چاپ دەكرا یاڵا كاك برایم وەرە برۆ نێو شاری بڵاوی كەوە!!! بێ یەك و دوو بڵاوم دەكردەوە . ھەر لەو سەروو بەندەدا دەخۆم رادی بڵێم دەرسی كوردی دەڵێمەوە و لە مەدرەسەی ” محسن ” قوتابخانەیەكی منداڵان بوو و لە وەرزی ھاوین دا بۆ ماوەی 3 مانگان داخرابوو ئاگاداریان بۆ نووسیم و یادی بەخێر كاك جەلال بۆی ئۆفسێت كردم وبە چەسپی لە شووشەی دەركەی دووكان و دیوارانم دا ( دەرسی كوردی لەو مەدرەسەیەی دەكووترێ كێ دەی ھەوێ فێر بێ بە خێر بێ ) بە داخەوە زۆری پێ نەچوو ھەرەشەو گوورەشەیان لێ كردین و ئیمتیحانم لە خوێندكاران وەرگرت و ھەریەكەی بە مۆری تەشكیلاتی مەھاباد بەرگەیەكەم دانێ كە دەرسی كوردییان خوێندووە و باش فێر بوون . وایان لێ كردین لە شاریش وە دەركەوین و شەری سێ مانگە دەستی پێ كردو بووینە پێشمەرگە و راو راوێنمان بە پاسدار و بەسیجی یان كرد.
لەو ماوە كوورتە دا كە من كاك جەلالم ناسی بوو و دەتوانم بڵێم ھەموو رۆژ دەچوومە لای ، ئەو كاك جەلالە كێ بوو ؟؟ چ كارە و خەڵكی كوێ بوو ؟
مەلا عوسمان یەزدانپەنا ( ناز ناوی جەلال میراوەیی ) خەڵكی دەوروو بەری سەردەشت بوو ، لەسەرەتای ساڵەكانی 1350 دەبێتە فەقێ وزۆر زوو دەبێتە ئەندامی حیزبی دێمۆكرات و كار و چالاكی خۆی دەست پێ دەكا لەكاتێكی كە لە شاری بانە خەریكی خوێندن دەبێ، زۆری پێ ناچێ ئەویش وەكی زۆربەی ھاواڵانی بەرەو گەرمێن بچێ وخۆی دەرباز بكا، مەلا عوسمان لە باشووری كوردستان لە بەشی ئینتیشاراتی حیزب دا خەریكی كاری تایپ كردن دەبێ و بۆ ماوەی 5ساڵ لە دەربەدەری دا ژیان بە سەر دەبا ، ئەو ژمارانەی كوردستان كە لە 1 را دەست پێ دەكا و تا دەگاتە نزیك بە ژمارەی 60 كە ئێستا گەیوەتە سەرووی 500 ھەمووی بە پەنجەكانی مەلا عوسمان ( جەلال میراوەیی ) تایپ كراون ھەروەھا ھەموو ئەوبڵاوكراوانەی تا ساڵی 1358 .

كاك جەلال لە تایپ كردن دا بە ھەر دە قامك تایپی دەكرد زۆر ئازا بوو ، من كە دەم دی چەند بە پەلە دەنووسی و بە ھەموو قامكەكانی تایپی دەكا بەلامەوە سەیر بوو .كاك جەلال پیاوێكی تەمەن 30 تا 35 ساڵان دەبوو رانكەو چۆغەیەكی نەباتی مەیلەو سووری لە بەر و پشتێندەكەی وەكی باشووریان شل دەبەست ، ئاغابانوویەكی فەقێ یانە و كراسێكی زەردی لە بەر دەكرد ھەتا بڵێی ئارام و بێ دەنگ ، رووح سووك و دم بە پێ كەنین بەڵام لە كاری خۆی دا بلیمەت .
كاتێكی شەری سێ مانگە دەستی پێ كرد و حیزب بە یەك و دوو لێ كردن گەیشتە ئاشی پشتكاوێ و ھێرشی دڕندانەی ھێزەكانی رێژیم لە ھەموو لایەكەوە دەستی پێ كردبوو لە رۆژی 21 خەرمانانی 1358 كاك جەلال چۆن دەبێ بەرەو تەنگی گرژاڵ وەرێ دەكەوێ كە دەكەوێتە ناو جەرگەی شەر، ستوونێكی نیزامی كە لە خانێ را بەرەو سەردەشت وەرێ دەكەێ و دەكەوێتە بەر دەست رێژی پێشمەرگە و وەكی باسیان دەكرد زیاتر لە 70 كەلاكی لێ بە جێ مابوو، لەو ناوە كە ھێزێكی زۆری نیزامی بڵاو بۆتەوە و شەرێكی قورسە ، كاك جەلال بە سەر شەرە كە دا دەكەوێ و بە بێ ئەوەی بزانێ پێشمەرگە لە كام لایە لە بیری ئەوە دا یە خۆی بگەیەنێتە پێشمەرگان و یارمەتیان پێ بگەیەنێ كەچی بەداخەوە گەمارۆی دەدەن وبەدیلی دەگرن .

بۆ بەیانی لە پادگانی سەردەشت گووللە بارانی دەكەن .ھەواڵی شەھید كرانی كاك جەلال پاش چەند رۆژ بڵاو كراوە ، ئەو كاتەی كە بیستم شەھید بووە زۆری لە خەم دابووم و گریان دای گرتم باوەرم نەدەكرد ، نەم دەتوانی باوەر بكەم وا بە ھاسانی گیراوە و شەھید كراوە ، لە لایەكی لە خۆم دەپرسی خۆ ئەو پێشمەرگە نەبوو و نە چوو بوو بۆ جەبھەی چۆن دەگاتە شوێنێك وا بە دیل بگیرێ ؟؟؟؟ !!!
بە شەھید كرانی مەلا عوسمان ( كاك جەلال ) حیزبی دێمۆكرات خەسارێكی گەورەی لێ كەوت و تا چەند ساڵان كەس نەبوو بتوانێ جێگای پڕ بكاتەوە بە داخەوە ئەوانەی شەھید مەلا عوسمانیان دەناسی و كاریان دەگەڵ كرد بوو بەشی ھەرە زۆریان نەماون تا بتوانن لە من باشتر لەسەر ئەو گیان بەخی كردوویە بیرەوەری یەكی بنووسن. لە33 ھەمین ساڵرۆژی شەھید كرانی ئەو كادرە دڵسۆزە و ئەو زەحمەتكێشە فیداكارە تەنیا دەتوانم بڵێم رووحت شاد و خزمەتەكانت فەرامۆش ناكرێ ، ناوت لە لاپەرەیەكی مێژوو دا جێگای ھەیە و نەوەی داھاتوو باشترت دەناسێ و مێژووی دێمۆكراتیش ھەمیشە شانازیت پێوە دەكات .
ھەزاران سڵاو لە رووحی پاكی شەھید مەلا عوسمان یەزدان پەنا ( جەلال میراوەیی)

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی