– سەرلێشێواوی لە نیوان دو فەرهەنگ و کولتوری جیاوازدا.
-بەرژەوەندی تاکە کەسی و تی نەگەیشتن لە خۆشەویستی پێکەوە ژیان.
-جیاوازی تەمەن لە نێوان ژن و پیاودا.
-دیاردەی پیاوسالاری.
کاتێک بە هەر هۆکارێك مرۆف وڵاتی خۆی بە جێ دێڵێت و لە وڵاتێکی خاوەن دیموکراسیدا نیشتە جێ دەبێت و لە گەڵ فەرهەنگو کولتوری ئەو وڵاتەدا ئاشنا دەبێت،
هەست بە جیاوازیەکی زۆر دەکات کە لە ژیانیدا پێش هاتوە، مافە سەرەتاییەکانی خۆی دەناسێتەوە و هەست بە چەوسانەوەیەکی زۆر دەکات و لە لایەن ڕە گەزی بەرانبەریەوە بە هەمان شێوە هەڵسوکوەتی لە گەڵ دەکرێت، دەبێت بە هۆی سنورێک لە نێوانیاندا و تاکو دێت پەرە دەسێنێت و دەگاتە ئەو حاڵەتەی کە لەژیانی هاوبەشدا توشی ناکۆکی دەبن و دەبێت بە هۆی جیا بونەوەیان.
بەرژەوەندی تاکە کەسی و تێنەگەیشتن لە خۆشەویستی و پێکەوە ژیان و جیاوازی تەمەن!
بۆ نمونە ئەوکەسانەی کە چەن خاڵێک لە نەزەردا دەگرن لە پێک هێنانی ژیانی هاوسەریدا، وەکوجوانی، جیاوازی تەمەن، کەموکوڕی ئاستی تێگەیشتن هێنانیان لە وڵاتی خۆیان، بو ئەوەی وەکو پێداویستیەک کەڵکیان لێ وەر بگیرێت و وەکو بەردەیەک لە خزمەتی ڕەگەزی بەرانبەریاندا بن، بەڵام کاتێک کە ڕەگەزی بەرانبەر کەواتە ژن لەو حالەتەدا دوای ماوەیەک تێ دەگات کە لەژیر چی چەوسانەوەیەکدایە، پەنا بۆ جیا بونەوە دەبات کە بەو هۆیەوە جیا بونەوە هەڵدەبژێریت و بە مافی خۆی دەزانێ، بە داخەوە ئەم هەڵەیە لە نێو هەردو ڕەگەزدا بەدی دەکرێت، زیاتر لە نێوان ڕەگەزی نێرینەدا ڕو دەدات و تەنها بۆ خۆشێ و کات بەسەر بردنی خۆیان ڕەگەزی بەرانبەر دەکەنە کۆیلە.
لێرەدا پێم خۆشە ئاماژە بە دو فەرهەنگو کولتوری جیاواز بکەم کە مرۆڤ چۆن توشی کێشە دەبێت لە ژیانی هاوبەشدا.
کاتێک مرۆڤ لە وڵاتێکی دیکتاتۆریدا پەنا بۆ وڵاتێک دەبات کە ئازادی و دیمۆکراسی تێدا سەروەرە و ئاشنا دەبێت بە دونیایەکی دیکە کۆمەڵێ هەڵسو کەوتی مرۆڤەکان بۆی نامۆیە ناتوانێت باوەڕ بەو ڕاستە بکات کە مرۆڤەکان خاوەنی مافی یەکسانین و هیچ جیاوازیەکیان لە نێواندا نیە، لەم حاڵەتەدا بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوبەش پەنا بۆ ولاتەکەی خۆی دەبات و دوای ماوەیەک توشی گیر و گرفت دەبێت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی تێگەیشتنی ئەو مرۆڤانەی کە کە نایانەوێت ئەو ڕاستیە قەبوڵ بکەن و ئەم ڕێگایە هەڵدەبژێرن.
با بگەڕێینەوە سەر کولتوری فەوتاوی کورد و دابەش کردنی لە نێوان کولتوری ولاتە ئایینی ودیکتاتۆریە بە ناو دراوسێکاندا.
مێژو و فەرهەنگ و کولتوری نەتەوەی کورد دورە لە ئایین و خاوەن بیر و باورێکی زانستی بوە هیچ ئائئنێکی بۆ سەروەری یاسا قەبوڵ نەکردوە و فەرهەنگی خۆی پاراستوە دور لە ئایین و تەنها نەتەوەیەک بو کە لە کۆتاییدا ئایینی ئیسلام وەکو دوایەمین نەتەوە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بە زەبری شمشیر و زڵم زۆرو تەسلیم بونی ولاتانی دراوسێ ئایینی ئیسلامی بە سەردا سەپا و بو بە هۆی تێکدانی فەرهەنگو کولتوری کورد و تاکو ئەمڕۆشی لە گەڵ بێت لە هەوڵی تێکدانیدایە چی لە ڕوانگەی سیاسی و چی کۆمەڵایەتی، تەئسیری لە سەرکۆمەڵگا داناوە.
ڕێکەوتی{jcomments off}١١/٠٩/٢٠١٢