دۆستانى بەڕیز
بڵاۆبوونەوەى ڕێککەوتننامەى هاوبەشى ئیوە ، لەلایەک بۆەهوى دڵگەرمیى بەشێک لەخەڵکى کورد ولە لایەکى دیکەوە دڵسەردیکى زۆرى لە نێو ئوڵوزیسیونى کۆمارى ئیسلامى ئیران بەتایبەت لە ئوروپا وئەمریکا بەرامبەر بەئیوە و نەتەوەى کورد پێکهیناوە واتە ئەگەردڵگەرمى و لاینگرى خەڵکى کورد لە ڕێککەوتنامەى هاوبەشتان ،وەک دەسکەوت بۆ ئیوەحیساب بیت ،دڵسەردى حیزب وکەسایەتیە ئیرانیەکانیش وەک شکست بۆ ئیوە دەژمێریت.
هەر چەندیش دژکردەوەى بەشێک لە ئوپوزیسیونى غەیرە کوردى ئیرانى بەرامبەر بەڕێککەوتننامەى هاوبەشى ئیوە ، بونێ شوینیزمى ئیرانى ڵێوەدیار بوو،بەڵام پیاوحەق بڵێ کەنێوەرۆکى ڕاگەیەندراوى هاوبەشى ئیوەش رەخنەهەڵگرە و لەڕێککەوتننامەى دوو حیزبى حیرفەى و بەئەزموون ناچیت. لەسەرئەم ئەساسە پیشنیا رئەکەم تادەرنگ نەبووە وتا درزى ناکۆکى نێوان کورد وحیزبە ئیرانیەکان قووڵ نەبۆتەوە ، ئیوە ( حدکا وحیزبى کۆمەڵەى کوردستانی ئیران ) ئیقدامى هاوبەش بۆچارەسەرى ئەم ناکۆکیە ( سوء تفاهم ) ەبکەن.
چارەسەرى ئەم کیشانە بۆ کور دپیویستە لەبەر ئەوەى:
1. جیگەو پیگەى کوردلە ئیران لەگەڵ جیگە وپێگەى کورد لە عیراق ،سوریە وتورکیە جیاوازە کوردستان لە ئیران بەشێک له ئیرانە ئەمە تاڵ بێت یان شیرین راستیەکى حاشاهەڵنەگرە. ئیوەش دووحیزبى ئیرانین ئەوندەی کورد لە ئیران پیویستى بەئوپوزیسیونى ئیرانى هەیە، ئەوندە ئەوان پیویستیان به کورد نیه تێکچوونی نێوانى کوردوئوپوزیسیونى ئیرانى ،زیاتر کورد زەرەرمەنددەبێت.
2. رەخنە ،یان رەدکردنەوەى ڕێککەوتننامەى ئیوە لەلایەن حیزبە ئیرانیەکانەوە دەتوانرى هەڵویستیکى دێموکراتیکیش بە حیساب بێت، ئیوەش دووحیزبى دێموکراتن .کە وابوو بەحوکمى دێموکراسى هەر حیزب یان کەسایەتیەکى ئیرانیش مافى هەیە کەلە ڕێککەوتننامەى ئیوە رەخنەبگرێ یان رەدى بکاتەوە. کورد بۆداسەپاندنى نەزەرات و داخوازەکانى بە سەرئوپوزیسیونى ئیرانى پیویستە لەقاعیدەى دێموکراسى کەڵک وەربگرێت ،ئەگینا دۆڕاوە.
3. رادیکالیزمى تاراوگەنشینیى بەسەر کوردەکانى نیشتەجێی ئوروپا وئەمریکا بەتەواوى زاڵە، هه ر چەشنە هەڵویستى رەخنەگرانەى ئیرانیەکان بەرامبەر بەکورد بەدوژمنایەتى نیسبەت وتەفسیردەکەن ( کە ئەمەشبە قازانجى سیاسى کوردنیە ). هه ر کەس دیفاع لە”تمامیت ارضى ” ئیران بکات ،شوینیزم نیە دیارە هه ربەو پێیەش داکۆکى لەدیارى کردنى مافىچارەنوس بۆکورد بە پیچەوانەى نەزەرى بەشێکى بەرچاو لەئوپوزیسیونى ئیرانى”تجزیەطلبى” یش بە ئەژمار ناێت . هیوادارم ئیوە لە داوى ئەم رادیکالیزمە نەکەون.
4. دژکردەوەى نیگاتیڤى حیزب وکەسایەتیە سیاسیەکانى ئیرانى بەرامبەر بەڕێکەوتننامەى هاوبەشى ئیوە پیویستە بەجیدى بگرێت وزەروورەتى هەیە کە ئیوەش پیداچوونەویەکى ورد لەهەڵویستەکانتان بەرامبەر بەئوپوزسیونى ئیرانى بکەن و دۆستانى تاکتیکى وئیستراتیژیکى کورد لە ئاست ئیران بۆ داهاتووى کورد گۆڕانکاریان بە سەر داهاتووە وپیویستە ئەم گۆڕانکاریەش لە هاوپەیمانیى ئیوە رەنگ بداتەوە.
لەگەڵ ڕێز وئیحترام
ع ـ شریفزادە ـ ١١ىسیڵتامبرى٢٠١٢ ـئاڵمان{jcomments off}