یادی پەنجاو یەکسالەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و پیرۆزی گەلی کورد، کە ئەمڕۆ لە دوای پەنجاو یەکسال شۆرش و خەبات وتێکۆشان لە پێناوی ئازادیدی و ڕزگاری گەلی کورد وا لەو سایەوە نانێکام لە خوانە
، بۆیەکە دەبێت کەئەم یادە بکەینبە نموەنەی سەرکەوتن و بەختەوەریەکانی گەلی کوردو بەرامبەر هەموو نالەباری و ناڕەواییەکانەوە هەموو تاکێکی کورد بە گیان و بە دڵ دژ بە دوژمن و نەیارانی کوردەوەبوەستێت.
دەبێ هەموو بەرپرسانی کورد لە ئاسۆی ئەو شۆرشە مەزنەوە بڕواننەدوژمنان و کیشەکان و پێشکەوتن و سەرکەوتنی هەمیشەیی گەلی کورد،چونکە شۆڕشی مەزنی ئەیلول سەرچاوەیەکی میژوویی و پیرۆزی گەلی کوردوکوردستانە، کە ئەو شۆڕشە لە سات و ڕۆژگارێ هەلگیرساوە کە زەرورەتێکی دیرۆکی بوو و بە ڕابەرایەتی مستەفا بارزان نەمر تەنگی بە دوژمنە دڕندەکانەوە چنی و لە ماەیەکی دیاردا سەری بە دوژمنانی نەواندو گەلی کوردی بە جیهان ناساندو ئۆتۆتۆنۆمی بۆ یەکەمجار بە دوژمنە سەر سەختەکانی کوردستان مۆر کرد.
ئەو شۆڕشە مەزنە هۆکارێکی گرنگ بوو بۆ هەستی نەتەوایەتی و پیرۆزی خاکی کوردستان لە ناو دڵی هەموو تاکێکی کورد لە سەرتا سەری کوردستاندا ڕۆژ بە ڕۆژ بە هێزتر دەبوو ئەوەش بە بەشداری مامۆستا و قوتابی و کریکارو جوتیار و زەحمەتکیشانی کوردستان و تەواوی چین و ڕۆشەنبیران و هەموو گەلی کوردستانەوە بوو کە بە تەواوی خۆی چەسپاندو ،بە ئاشکرایی و زۆر سەربەرزانە بە دوژمنانی کوردستانی گۆت کوردستان یان نەمان و بە هەموو جیهانی گوت کە گەلی کورد گەلێکی ستەمدیدەو زوڵم لێ کراوە و دەبێ داگیرکەرانی کوردستان دان بە مافەکانی گەلی کورد دابنێن و هەموو مافە ڕەواکانی گەلی کورد لە ناو خاکی خۆی دا بسەپێنن و کوردستان ڕزگار و سەربەخۆبێت.
ئەو شۆرشە مەزنەی کە لە هەموو چینەکانی کوردستان بە دل و بە گیان بەشداریان کردو بە دوژمنە دڕندەکانی ڕژێمێ عێراقیان سەلمناند کە گەلی کورد دەبێت ببێ بە خاوەن کیان و هەموو مافە نەتەوایەتیەکانی خۆیەوە و، ڕۆلەکانی کوردستان فێر کرد کە هەمیشە لە بەرخودان و شۆڕشی نەتەوەیی و خۆشەویستی کوردستان دابن و هەرگیز سەریان بۆ دوژمنە میژوویەکانی گەلی کورد شۆڕ نەکەن و لە پێناوی ڕزگاری و سەربەخۆیی کوردستان هەتا دوا هەناسەی ژیانیان خەباتکرد بکەن و کوردستان بەرەو ئاوەدانی و سەرکەوتن و پێشکەوتنەکان بەرن و هەرگیز ڕۆژێ لە ڕۆژان سازش لە گەل داگیرکەرانی کوردستان و دوژمنانەوە نەکەن.
شۆڕشی مەزنی ئەیلول کە لە ١١.٩.١٩٦١ هەلگیرساو بەرپا بوو و بەرگری لە مان و مافە ڕەوکانی نەتەوەی کورد کردو پێشمەرگە قارەمان و سەرکردەو ئازاکانی ئەو سەردەم و ڕۆژگارانە لە گەل هەموو زەمەنێکی نالەبار و نەبوونی چەک و داهاتێکی ئەوتۆ کە وەک پیویست هەبێت و پیویستیەکانی شۆرش دابین بکات،بەڵام قارەمانان و دلێرە سەربەرزەکانی کورد لەو شۆرشە مەزنە دا بە بتوانیان کە بە دل و بە گیان بەرگری لە خاک و نەتەوەی کورد بکەن و بە دونیا بڵێن گەلی کورد مافی خۆیەتی کە خاوەنی خاک ونەتەوەکەی خۆی بێت و کوردستانێکی ڕەهاو سەربەخۆ وەدی بێت.
هەر لە سەرەتای شۆرشی مەزنی ئەیلولەوە گەلی کورد بە یەکپارچەیی و هەستی پیرۆزی نەتەوەیی و خو شەویستی کوردستانەوە توانی کە لە سەرتا سەری کوردستان خۆی بسەپێنی و کونە مێشک لە دوژمناەوە بکات بە قەیسەری و هەر لە زاخۆوە تا خانەقین بە گیانی یەکبوون و یەکێتیوە پەرەی بە خەبات و تێکۆشا و سەرکەوتنەکان دا.
لە یادمە ئەوان سەردەمانەی کە دوژمنە چەپەلەکان بە هەموو هێزی سەربازی و چەکە کوشەندەکانیانەوە هێرشیان دەکردە سەر کوردستان و تەڕو وشکیان دەسوتاند پیرەمەردێکی بە سالاچووی دونیا دیدە لە کاتێکدا مال و مندال و خانوو بەرو ئاواییەکەی وەبەر موشەک و تیزاب وبۆمبای ناپالم کەوتبوون،بە ورەیەکی تا بڵیی بەرزو دلێرانەوە دەیگوت، بۆ کوی دەچن ئەوان دوژمنانەکافرانەی کە ئاوا کوردستان بۆردومان دەکەن و بەم شێوە دڕندانە پەلاماری کوردستان دەدەن و خاکی کورد گڕ تێبەردەدەن و خاپورو وێرانی دەکەن و ژن و مندالانی بێتاوا ئاوا ئاوا لە ژێر بۆمباکانیان دەتلێننەوە و ئەو هەموو کارەساتانە دژ بە کورددەسازن.
ڕۆژێ هەردێت و کە ئەوان دڕندانە گەلی خەراپتریان بە سەر بێت و ناوی کەسیف و دڕندەییان بکەوێتە ناو زبلدانی مێژوووە و کوردستان سەربەخۆ و ئازد ببێت،بەڵی هەستی نەتەوەیی گەلی کورد لەوان سەردەم و کاتانەشدا وەک هەمیشە هێندە بەرزبوو کە دوژمنان چیان بۆ نەدەکرا و هەمیشە لە پیلانگێران دابوو،هەر بۆیەش بوو کە لە ئاکامدا گەلی کورد سەرکەوت و وا بە چاوی خۆمانەوە لە سایەی خوێنی پاکی هەزاران هەزار شەهیدانی میلییمان لەوان سەردەم و کاتانەو هەموو شۆرشەکانی تر وا ئەمڕۆ کوردستان بەرەو سەرکەوتنەکان دەڕوات و ئەم ئەزموونە پیرۆزەوی بەرەو پیشەوە دەبات و خەریکە دەبێت بە خاوەنی خۆیەوە.
دەبێ سەران و ڕابەران و هەر تاککی کورد ئەوان سەردەم وڕۆژگارانە پیرۆز بکات پەند لە هەموو کاری وەربگرن و دوژمنە دڵ پڕ لە قینەکانی ئەمڕۆ، کە ئێستاش وان لە پیلانگیرانو لە سەنگەردان دژ بە گەلی کورد ناڕەوایی دەکەننەتوانن کە سەرکەوتنە شومەکانیان بە دەست بێنن وگەلی کورد بەرەو دوا بگێڕنەوە و دەبێ لە هەموو ڕویەکەوە زانایانەو یەکگرتوانە و حەکیمانە بڕواننە کیشەکان و تا دەتوانن دەکرێت دەستی کەسیفی بروونی و دەروونی ببرن و گەلی کوردیش وەک هەموو گەلانی جیهان بە ئامانجە هەرەپیرۆزەکانی خۆی کە سەربەخۆیی کوردستانە بگات و ئەوەی کە خەراپ و گەدەلی و بەرەو دوا گەڕانەوەیە لە هەر شوێن و دەزگاو ناو کۆمەل بێت بە تەواوی توڕیان بدەن و گیانی یەکگرتن و خۆشەویستی کوردستان بە هەموو شێوەیەکەوە بپارێزن.
کارێ بکەن کە گیانی پاکی ئەو هەموو شەهیدانەی کوردستان هەر لە سەرەتای شۆڕشی مەزنی ئەیلول و هەموو شۆڕشەکانی ترو گولانی پیرۆز شاد بکەن و ئەم کوردستانە ڕەگینە بگەیێن بە سەربەخۆیی و ئالا نەخشێنەکەی کوردستان لە هەموو جیهان ولەسەسەر باڵاخانەی نەتەوە یەکگرتوەکان بشەکێنەوە،دیارە کە هەموو ئەوانەی پەند لە شکەستەکان و سەرکەوتن و کەم وکوڕی و نەبوونی هەستی نەزانین و زنایی وەردەگرن لە ئاکامدا هەر سەرکەوتوو دەبن.دەبا ئێمەی کوردیش هەموو کارێکی سەرکەوتوانە دبۆ کوردستان ئەنجام بدەین و نەفرین لە هەموو داگیرکەرو دوژمن و نۆکەرو خائینانی کوردستان بکەین.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی هەموو شەهیدە نەمرەکانی شۆرشی ئەیلولی مەزن و تەواوی کوردستان لە سەرووی هەمویانەوە بارزانی نەمر و هەمیشەزیندوو و کاکە ئیدرس بارزانی جوانە مەرگ.
هەر سەرکەوتوو بێت خەباتی نەتەوایەتی گەلی کورد بە سەر هەموو گیرو گرفت و دوژمنانی کوردستانەوە.بژی کورد بژی کوردستان هەر سەکەوتوو بێت یادی شۆرشی ئەیلولی مەزن. 2012.9.11
{jcomments off}