"an independent online kurdish website

لە بەڵگەیەكی نوێی نهێنیی رەسمیدا كە ئاشكرا بووە، زانكۆیەكی ناوداری ئێرانی لە پارێزگەی خوزستان داوا لە وەزارەتی “زانست و لێكۆڵینەوە و تەكنەلۆژیا” و “رێكخراوی هەڵسەنگاندنی كەرتی فێركردنی ئێران” دەكات لە هەندێك پارێزگەی تری وەك ئیلام خوێندكاریان بۆ رەوانە نەكەن، چونكە وەك باس دەكات ئەوانە “كێشەی ئەمنی و كولتووری” بۆ زانكۆكە دروست دەكەن.hawar_bazyan12

لەو بەڵگەیەدا كە رێككەوتی 1391.3.7ی هەتاوی / 2012.5.27 زاينى پێوەیە، لە خوارەوە دەقی وەرگێڕدراوی بە كوردی و دواتر لينكى سەرچاوە رەسمییەكەی دانراوە، هاتووە:

لە: نووسینگەی زانكۆی كشتوكاڵ و سەرچاوە سرووشتییەكانی رامین خوزستان
بۆ: بەڕێز د. سروورەددین،جێگری وەزیر و سەرۆكی رێكخراوی پەروەردەی وڵات

وێڕای رێز و سڵاو
دوابەدوای گفتوگۆكانی لە نێزیكەوەم لەگەڵ رێزدار د. خودایی جێگری بەشی تەكنیكی و ئامار لە رێكخراوی ناوبراو، ئێوە ئاگەدار دەكەمەوە كە هەڵكەوتەی ئەم زانكۆیە 40 كم دوور لە شاری ئەهوازە كە مێژوویەكی درێژ و پڕشەنگداری لە بواری پێگەیاندنی هێزی مرۆیی و شارەزادا هەیە، بەجۆرێك كە بەشێكی زۆر لە مامۆستایانی بەشی كشتوكاڵی زانكۆكە هەر خۆیان پێشتر خوێندكاری ئەم زانكۆیە بوونە.
لەگەڵ ئەوەدا لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو بەهۆی وەرگرتنی خوێندكار و قوتابی لە پارێزگەكانی لورستان، ئیلام و چەهار مەحالی بەختیاری ئەم زانكۆیە تووشی چەندان كێشەی جۆرەوجۆری بواری ئاسایشی و ئەمنی و هەروەها كولتووریی پێویست بە پرسی تایفی و قەومی بووە.
بۆیە داوا لە بەڕێزتان دەكەین كە بڕیار بدەن بە گونجاوكردن و كەمكردنەوەی ژمارەی وەرگرتنی خوێندكار لەو پارێزگەیانەی باسیان كرا و لەوبارەیەوە بە دەركردنی بڕیارێك وەڵاممان بدەنەوە.

لەگەڵ رێزدا
دكتۆر عەبدولعەزیم ئاجیلی/ئیمزا
سەرپەرشتی زانكۆی كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی رامین خوزستان

لینكی سەرچاوە رەسمییەكە:

http://www.tabnak.ir/fa/news/271947

sened_tabnak1{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی