"an independent online kurdish website

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران  ڕێکه‌وتنامه‌یه‌کی دووقۆڵییان له‌ژێر ناوی به‌رنامه‌یه‌کی ‌ئیستراتیژیکی نێوان ئه‌و دوو حیزبه له 21ی ئاگۆستی 2012دا واژۆ کرد و بڵاویان کرده‌وه.rashid_ahmadi

ئه‌م دوو حیزبه له ساڵانی ڕابوردوودا به شێوه‌ی جۆراوجۆر دژایه‌تی یه‌کتریان ئه‌کرد. ته‌نانه‌ت له ساڵانێکدا کێشه‌که‌یان گه‌یشته شه‌ڕی براکوژی، که‌ ئه‌نجامی خساره‌یه‌کی گیانی و ماڵی زۆری لێکه‌وته‌وه. هه‌رچه‌ند ئه‌م دوو حیزبه تا ئێستا به ڕه‌سمی دیانیان به تاوانی خۆیاندا نه‌ناوه و داوای لێبوردنیان له گه‌لی کوردستان نه‌کردووه. به باوه‌ڕی من ده‌بوو خاڵێکی ئه‌و ڕێکه‌وتنامه‌یه به‌ندی لێبوردن له گه‌لی کوردستان بوایه، به‌ڵام هه‌ر چۆنێک بێت به ئه‌زموون له ڕابوردو و به تێگه‌یشتن له بارودوخی ئێستا به‌و ئاکامه‌ گه‌یشتوون که بریارێکی مێژوویی دووقۆڵی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵیک خاڵ له به‌رژه‌وه‌ندیی داهاتووی گه‌له‌که‌مان بده‌ن.

به ره‌ئی من ئه‌مه هه‌نگاوێکی باش و بوێرانه‌یه، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ک ده‌بینین که شۆڤێنیزمی ئێرانی به یه‌کگرتنی ته‌نها ئه‌و دوو هێزه سیاسییه‌ی کوردستان چۆن کێچ که‌وتۆته که‌وڵیان. ئه‌م هه‌راوهۆڕیانه‌ی جه‌ماعه‌تی شۆڤێنیزمی ئێرانی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ‌ئه‌م ڕێکه‌وتنه هه‌نگاوێکی باشه له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی کوردستانه بۆیه به‌و شێوه‌یه ته‌نگه‌تاو بوون. لێنین ده‌ڵێت هه‌ر کاتێک دوژمن به بڕیارێکت ناڕه‌حه‌ت بوو ئه‌وه بزانه که بڕیاره‌که‌ت به زیانی دوژمنه بۆیه دوژمن پێی ناخوشه، پێچه‌وانه‌که‌شی ئه‌گه‌ر له ئاقار بڕیارێکت بێده‌نگ بوو ئه‌وه به قازانجی خۆی ده‌بێنی. که‌وابوو ئێمه‌ش ئه‌توانین دڵنیا بین به‌گوێره‌ی قسه‌ی گه‌وره‌مرۆڤی مێژوو ئه‌م ڕێکه‌وتنه له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی کورددایه. هه‌روه‌ها سه‌دان دوکومێنتی نێوخۆیی دیکه‌ش ئه‌سه‌لمێنن که هه‌ر یه‌کگرتنێک له‌نێو ماڵی کوردیدا به قازانجی گه‌له‌که‌مانه.

به ره‌ئی من پێویسته له‌م کاته‌دا چ تاکی کورد چ ئازادیخوازان و چ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کورستان به شێوه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی خه‌بات و چ هێزه کوردیه سیاسییه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی خه‌بات به‌تایبه‌ت دوو حیزبی هاوپه‌یمان واته حیزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه به شێوه‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه و شارستانیانه وه‌ڵامی شیاوایی ئه‌م شه‌مشه‌مشه‌مه کوێرانه بده‌نه‌وه. شتێکیش که پێم باشه ئاماژه‌ی پێبکه‌م ئه‌وه‌یه که له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا کاتی گله و گازه‌نده‌ی هێزه‌کانی دیکه‌ نییه له‌سه‌ر ڕێکه‌وتنامه‌ی ئه‌و دوو هێزه سیاسییه، که به‌شێک له نووسه‌ران و لایه‌نگرانیان ده‌یانه‌وێ ئه‌م ڕێکه‌وتنه به شێوه‌یه‌کی که‌مڕه‌نگ پێشان بده‌ن. من به‌‌شبه‌حاڵی خۆم  له کاتی ئێستادا به قازانجی نابینم.

له‌ کاتێکدا به ڕاشکاوانه ده‌ڵێم له‌گه‌ڵ تانه و گله‌کانیادا هه‌م، به‌ڵام نه‌‌ک ئێستا. باش وایه هه‌ڵیگرین بۆ کاتی تایبه‌ت نه‌ک له‌م کاتوساته‌دا. چونکه منیش وا بیر ده‌که‌مه‌وه ئه‌م ڕێکه‌وتنامه‌یه شێوه‌یه‌کی گشتیی و فره‌لایه‌ن بایه باشتر و به قازانج تر بوو.

من گه‌شبینم که حیزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه خۆیان به پیر ئه‌و کۆده‌نگیه‌وه ئه‌چن.

 سوئێد {jcomments off}13/9/2012

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی