"an independent online kurdish website

نانا مەڕۆ هۆڕابەرم
هۆشەڕەفکەندی ڕابەرمxalid_xurinji_1

هۆمامۆستاوتانجی سەرم
هۆڕێبوارەبەوەفاکەی ڕێی قاسملوو
هۆقوتابێێ جێگرەکەی جێی قاسملوو
دەهەستەوەئەمجارەشیان
هەروەک پێشوو پێشمان کەوە
هەروەک پێشووڕێی خەبات و
کۆڵنەدانمان بۆڕونکەوە
هەروەک پێشوو بۆ بزاڤ و
بەختەوەری گەل و وڵات گەشمانکەوە
ئەی مامۆستاوسەروەرەکەم
تۆنامری وزۆرلەمردن بەهێزتری
لەقەندیلی بەرزترولەئارارات ئازیزتری
لەتەرەغەی ئارامترولەهەڵگوردی
سەنگینتری
شەڕەفکەندی شاسوارەکەم
پێشەنگەکەی کاروانەکەم
چراگەشەی شەوگارەکەم
سەرمت بوێ دڵوگیان وژیانت فیدادەکەم
بەس ئەمجارە منی خەمبار،ڕەجائەکەم
توخوامەڕۆ لەم خەبات وخوێن وخەما
بەتەنیای جێم مەهێڵە
گەردەپرسی هەرگیز هەرگیزجێم مەهێڵە
گەرناپرسی ڕەجائەکەم
پشوو یەک بەو ئەمجارەیان
لەچۆڵای ودەریای خەما
چاوبەگریەوکزوداماوجێم بهێڵە
خۆت ئەزانی ڕۆیشتنت
دەریای خەمەوئازاری ژیان ئەبارێنێ
بروسکەیەوزەوی جوتیار ئەهاژێنێ
شادەمارەوجەستەی ئێمەئەژاکێنێ
ڕوبارێکەو وشک بوونی بارانی خەم
بۆسەرسەری پیرومناڵ ئەبارێنێ
سەفەری تۆ دورلەویستی هەمومانە
سەفەری تۆئاگرێکەو بۆسووتانی
کۆشکی شادی هەژارانە
دەریای ئازار،شیوەن وزار
لەدەست دانی هێزوبازوی کرێکارو
بیروهەست وچاوی جووتیار
هۆبینای وچرای ڕێگەی خەباتەکەم
ئەمجارەشیان تکائەکەم جێم مە‌هێڵە
گەر ئەڕۆیی وبەتەنیای ونوقمی خەما
جێم ئەهێڵی،هیوائەکەم
سەفەرەکەت خێروخۆشی و
کامەڕانی وبەختەوەری هەتاسەربێ
جێگای ژیانت بەهەشتی پاک
ئاشتی وخۆشی وماڵت لەپاڵماڵی
شێخ عەبدوڵڵاو شێخ محمودو
شێخ سەعیدوکاکەسمکۆ و
سەیدڕەزاوقازی وبارزانی و
ئارام وقاسملووی زانامانبێ.
هەزاران سڵاو لەگیانی پاکی دوکتۆر
سادقی شەڕەفکەندی وگشت شەهیدانی
کوردوکوردستانی دیلکراو.

 {jcomments off}9-15-2012

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی