ئاگری بالەکی کە گەورەبووی پەنا سەنگەری پێشمەرگەی دێمۆکراتە ،بە هۆی لیزانی و سەلیقەیەکی تایبەتی کە هەیەتی ، تا ئێستا کۆمەڵێک کاری نایابی کردووە .
یەکیک لەو کارە پیرۆز وگرینگانەی ئەو گەنجە تێگەیشتوو و پێگەیشتووە ، کۆکردنەوەی کۆمەڵێک بابەتی پەیوەندیدار بە ژیان و خەباتی تێکۆشەر و سەرکردەی زانامان کاک دوکتۆر شەڕەفکەندی یە ، لە تۆی فایلێکی جوان و ڕیک وپێک دا و لە ئینتەرنێت بڵاوی کردۆتەوە کە ئێمە وێرای دەست خۆشی لە کاک ئاگری باڵەکی ، سەرکەوتنی زیاتری بۆ بە ئاوات دەخوازین . {jcomments off}