"an independent online kurdish website

کاتێک ئینسان دەخنکێ ، دەست بۆ کەفی ئاوەکەش دەبات .kavos_azizi12

زۆرمان گوت ، زۆرمان بۆ ئۆرگانەکان نووسی ، زۆریش مان هەوڵ دا کە ئەم شیوە ڕەفتارەی بەرپرسی ڕاگەیاندنی حیزب لە دەرەوەی وڵات کە هاوکات بەرپرسی داخیلیی تیشک تی ڤی شە  ، بگۆردرێ و هەوڵ نەدا لە مەوقعیەتێک کە تێیدا قەراری گرتووە ، خودی و غەیرە خودی بکاتە شێوەی کاری بەرپرسایەتی ، بەڵام وادیارە ئەو ڕەفتارە نامەسئوولانەیەی هەر درێژەی هەیە .

لە هەمووی خەراپتریش ئۆرگانەکانی سەرەوە کە ئاگاداری ئەو ڕەفتارەن و خۆیان لێ بێ دەنگ کردۆتەوە .

ئەوە چەندەمین جارە کە ئەو هاوڕێ یە بە ئانقەست و بە مەبەستەوە هەواڵەکانی کار و تێکۆشانی ئێمە لە وڵاتی دانمارک ، یان پشت گوێ دەخا ، یان هەر یەک جاری خەتی بە سەر د ادێنێ .

تا ئێستا چەندین جار ئیعترازمان کردووە (دیارە وەک کۆمیتەی حیزب لە دانمارک) بەرپرسانی دەرەوە ئاگاداری ڕەفتاری ئەو کەسەن ، بەڵام هۆیەکەی چیە کە لێپرسینەوە نەکراوە تا کۆتایی بەو ڕەفتارانەی بێنێ ، دەبێ لە خۆیان بپرسین !

ئاخرین مەورید ، سیمیناری ساڵیادی تێرۆری میکۆنووسە کە لە ١٥ ی ئەم مانگە دا بە بەشداریی کاک ئیدریس ئەحمەدی لە وڵاتی دانمارک بەڕێوە چوو . من بە ملی شکاوی  

بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمیتەی حیزب لە دانمارک و تەنها بەڕێوەبەری سایتی کۆمیتەشم . هەر ئەو ڕۆژە لە حاڵێک د اکە زۆریش ماندوو بووم ، لە گەل گەیشتنم بۆ ماڵەوە ، هەواڵەکەم نووسیوە ، وێنەکانم دیاری کردووە ، بەم شێوەیە کە لە وێنەی ئیمایلەکەم ڕا دەبینن ، سەعات هەشت و ١١ خولەکی ئیوارەی  هەمان ڕۆژ  بۆ تیشک تی ڤیم ناردووە . دوای ماوەیەکی کورت ، ولامی ئاوتۆماتیکم وەگرت کە ، ئیمایلەکەم گەیشتووە .

دوایە کە دیتم نە لە سایتی ناوەندیی حیزب باسێک هەیە و نە لە تیشک ،  لە فەیسبۆک پەیوەندیم بە بێژەر و ئامادەکاری هەواڵی تیشکەوە گرت کە ئەوە هەم داواکاری من و هەم وڵامەکەش لە وێنەکە دا دیارە . ئەو ەئەمڕۆ ١٧ ی مانگیشە  دیسان هە ربڵاو نەبوویەوە؟ هەر چەند بە قەولی کاک جەماڵ دەبوایە ئەمڕٶ بڵاو بووبایەوە!

من هیچ ناڵێم ، بەس خوێنەران و بەرپرسانی حیزب دەکەمە حەکەم . ئەگەر بەڵگەی دیکەش بۆ کار شکێنی و ڕەفتاری نامەسئوولانەی ئەو بەرپرسە پێویست بوو ، دەخەمە خزمەت بەرپرسانی مەربووتە . چوونکە زۆرمان هەوڵ داوە کە لە ڕێگای تەشکیلاتی یەوە ڕەفتاری ئەو بەڕێزە بگۆردرێ کە نەکراوە ، بۆیە ناچار بووم ئەم ڕوونکردنەوەیە بدەم. ئامادەشم بۆ هەر وڵامێک بە ئۆرگانەکانی حیزبی  لەو پەیوەندی یە دا.

کاووس عەزیزی ، بەرپرسی ڕاگەیاندن و سایتی کۆمیتەی دانمارکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران

sende_tishk2imail_kavo4

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی