دڵم هێندە پڕ و تەنگە،
قوڵپەی گریان هێرشێکە….. وەکوو ڕێژنەی بارانی خوڕڕ….
ئەڵێی بگریم….. وەکوو حەسرەت… پڕ بە گەرووم…. بەڵام هەوری هەنیسک هێشتا…
… بەدەم گاڵەی شەماڵەوە….. هەر دێت…دەڕوا
دەروون هێشتا ئاوس نیە… لە ئاوێنەی چزەی زامی ناسۆری کۆن،
دەروون هێشتا زک پڕ نیە…لە ڕابردووی ئاوێنەی خەم ،
تەنیا هەور…. لانەی ژوانگە و بارینی من …. پێ ئەزانێ….
من عاشقم بە ناوی شەو
چاک دەزانم…. ئەو دەمانەش دائەبارم…. دەستێک (بەیەک) ئەگوشێت و…..
دەمێك …لێوێک ئەکاتە خەو!!
{jcomments off}