رۆژی شەممە ٢٢ی مانگی سپتەمبر لە شاری ستوکهۆڵم بە بۆنە ٢٠ ساڵەی تێرۆر کردنی شەهیدانی بێرلین لە رەستورانی میکۆنۆس دا کە لەودا کاک دوکتور سەعید شەرەفکەندی سکرتێری ئەو کاتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و هاوڕێیانی بوونە قوربانی پیلانێکی لە پێشدا داڕێژراوی تێرۆریزمی کۆماری ئیسلامی ئیران،
رێوڕەسمێک بە هاوکاری کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە سوێد، یەکیەتی ژنانی دیمۆکرات و یەکیەتی کوردان و یەکیەتی لاوانی دیمۆکراتی بەڕێوە چوو.
رێوڕەسمەکە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ سەرەتا بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب دەستی پێکرد و پاش ١ خولەک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
بڕگەی سەرەتای رێوڕەسمەکە بە پێشکەش کردنی پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو کە لە لایەن ئەبوبەکر رەحمانیەوە خوێندرایەوە.
پاشان نۆرەی میوانی بەرنامەکە و یەکێک لە وتاربێژە سەرەکیەکان واتە خاتوو مۆنا سالین سکرتێری پێشووی حیزبی سوسیال دیمۆکراتی سوێد، بوو کە بە جوانی هەستی خۆی بەرانبەر بەو رۆژە دەربڕی.
دواتریش دوو نوێنەری پالەکمان لە وڵاتی سوێدەوە پەیامیان خوێندەوە کە ئەمانە بوون:
ـ خاتوو مارگارێت سۆدرفەلت ئەندام پارلەمانی مودراتەکان.{jcomments off}
ـ خاتوو پێرنیلا ستۆلمان ئەندام پارلەمانی رێکخراوی ژینگە.
وتاربێژی بەشی کوردی رێوڕەسمەکە خاتوو شکۆفەی قوبادی چالاکی سیاسی و بواری مافی مرۆڤ. کە وتارێکی تێروتەسەلی لەسەر رۆڵی سەرکردە و رۆڵی سەرەکی ئەوان لە جوڵانەوەکاندا و تەئسیراتی رێبەرێکی کاریزما لەسەر هاوڕێ و هاوسەنگەرانیان، پێشکەش کرد. ناوبراو وتارەکەی بە گێڕانەوەی بیرەوەیی لەگەڵ کاک دوکتور سەعید کۆتایی پێهێنا.
هەروەها لەم بەشەدا بەڕێز کەماڵ بوقای رێبەری پێشووی حیزبی سوسیالیستی کوردستان و دۆستی دێرینی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران کە ئێستا بۆ دە ساڵ دەچێ کە ئەندامی رێکخراوی مافی ئازادییە و لەگەڵ حیزبی سوسیالیست نەماوە، کورتە وتارێکی پێشکەش کرد.
ـ نوێنەری نەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوێد.
ـ شەفیق کایا لە لایەن کۆمیتەی هاوکاری هێزی سیاسی کورد و کوردستانیەکانەوە.
ـ سالار ئاشناگەر لە لایەن کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان، کۆمیتەی ئوروپا.
لە بەشی فارسی رێوڕەسمەکەدا یەکەم پەیام لە لایەن کونگرەی میللەتەکانی ئێرانی فیدراڵەوە بە هۆی رێبوار قارەمانیەوە خوێندرایەوە.
پاشان نوێنەری رێخراوی فیدائیەکانی خەڵکی ئێران ـ ئەکسەریەت بە ناوی کاوە، پەیامێکی خوێندەوە.
بەشی فارسیی و کۆتایی رێوڕەسمەکە بە وتەکانی نووسەر خاتوو روئیا حەکانیان لە رێگای تەلەفوونەوە لە ئامریکاوە کۆتایی پێ هات.
شایانی باسە کە لەم کۆڕیادەدا چەپکە گوڵ پێشکەشی خاتوو جەمیلە حەسەنخاڵی وەک خزمی شەهید سەعید و کاک موتەلب حەرێقی وەک هاوپۆل و هاوڕێی نزیکی کاک دوکتور سەعید.