ناوی کونگرە و دروشمی کونگرە پێمان دەڵی کاتی یەگرن و یەکریزی یە و بە ئاماژەدان بەگرینگی ئەم کونگرە کە بەناوی کەسایەتی دوکتور شەرەفکەندی بوو کە ئەو کات دوکتور شەرەفکەندی لە کۆبونەوە بۆ یەکریزی
هێزەکانی نەیاری جمهوری ئیسلامی دا بوو کە بە داخەوە تیرور کراو وهەم کونگرەکە دروشمەکەی هەڵدان بۆ یەکریزی لە پێناو سەرکەتن دا بوو. بۆیە ئەم دروشمە هیوابەخشە بەراستی هەر لە سەرەتاوە خۆشی خستە ناو دڵی ئەندامانی کونگرە و ئەندامان و لایەنگران و دوستانی حیزبی دیموکرات و هەموو خەڵکی کوردستان و بە تاسەوە هەموو لایەک چاوەروانی کۆتایی هاتنی کونگرە و بریارەکانی دوایی کونگرە بوون.
گەر ئاورێک لە قسەکانی بەرێز کاک مستەفا هیجری سکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بدەینەوە گرینگی ئەو پەیامە کورت و پوختەمان بۆ دەر دەکەوێ کە بۆ ئەم قوناغەی ئیستای خەبات زۆر پێویستە و دەبێ بچێتە هەنگاوی عەمەلی یەوە.
بۆیە هەر بە دوایی کۆتایی هاتنی کونگرە وهەڵبژاردنی ئەندامانی رێبەری و دواتر هەڵبژاردنی کاک مستەفا هیجری بۆ جارێکی تر وەک سکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و لە رۆژی جەژنی کۆتایی کونگرەکەدا، ئەندامانی حیزب و دوستان و خەڵکی کوردستان بە گشتی و هەموو کورد لە هەموو شوێنێکی دنیا چاوەروانی وتاری بەرێز کاک مستەفا بوون کە بە خۆشی یەوە راست ئەو وتانە بوو کە ئەگەر بچێتە قاڵبی جێ بە جێ کردنەوە ئەوە کاک مستەفا هیجری لاپەریەکی زێرین بۆ خۆیی و بۆ حیزبی دیموکرات دروست دەکات و گەلی کورد و بە تایبەت هێزەسیاسی یەکان دەگەنە ئەو ئامانجەی کە ساڵهایە بە دوایی دا وێڵن ئەویش یەک گرتنە لە پێناو سەرکەوتن دا.لێرەدا تەنیا چەند رستە لە قسەکانی کاک مستەفا هیجری کە لە کوردستان میدیا ئورگای رەسمی ئەو حیزبە دا بڵاو بووەتەوە. وەک نمونە دێنمە ناو بابەتەکەم .
به‌ڕێزیان له قسه‌کانیاندا وێڕای ئاماژه به پێویستیی هاتنه ئارای باسه‌کانی کۆنگره وه‌کوو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک به ویست و داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران، هێمای به په‌یام و دروشمی کۆنگره که “هه‌وڵدان بۆ یه‌کڕیزی له‌پێناو سه‌رکه‌وتندا”یه، کرد و گوتی: “حیزب له هه‌وڵی ئاماده کردنی فه‌زایه‌ک دایه که یه‌کڕیزی و هاوپه‌یمانیی زێده‌تر له نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستانی ئێران پێک بینێت هه‌تا به‌و چه‌شنه به هاوکاری و هاوپێوه‌ندی، هیچ لایه‌نێک ده‌سه‌ڵاتی داهاتووی کوردستانی ئێران پاوان نه‌کات و له‌و پێوه‌ندییه‌شدا داوا له هه‌موو هێزه شۆڕشگێڕ و پێشکه‌وتنخوازه‌کانی کوردستانی ئێران ده‌که‌ین، به که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌ڵه‌کانی مێژووی جووڵانه‌وه‌ی گه‌له‌که‌مان، کۆمه‌ڵێکی دێمۆکراتیک له کوردستانی ئێران پێک بێنین”.
بەرێزهیجری گوتی: “ئێمه ده‌بێ به‌رنامه‌ی سه‌رده‌میانه‌مان که ویست و چاوه‌ڕوانیی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانی ئێرانه، هه‌بێت و به ره‌خنه‌گرتن له خۆمان، ده‌روازه‌یه‌کی به‌ره‌وڕووی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران بکه‌ینه‌وه. حیزب ئه‌گه‌ر ره‌خنه و ره‌خنه له خۆگرتن قه‌بووڵ ده‌کات به‌و مانایه‌یه که هه‌م له نێو حیزب و هه‌میش له ده‌ره‌وه‌ی حیزب بیره‌وڕای جیاواز قه‌بووڵ ده‌کات”.
بە ئاماژە بەم قسانە بۆمان دەر دەکەوێ کە حیزب بە رەخنە گرتن لە خۆیی دەی هەوێ پێدا چونەوە بە رابردویی خۆیی دا بکات و داهاتویەکی گەشتر لە نێو حیزب دا و لە نێو کۆمەڵانی خەڵک دا دروست بکات و هەر وەهاپەیامێکی رونتر دەدات کە هیچ حیزبێک بە تەنیا ناتوانێ دەستەبەری سەرکەوتن بکات و بۆیە گرینگە هەموو هێزەکان یەک بخەین لە پێناو پلاتفورمێکی هاوبەش دا کە مەبەستەکەی روخانی رژیمی جمهوری ئیسلامی بێت و هاتنە سەر کاری دەسەڵاتێکی دیموکراتیک و حکومەتیکی فیدارڵی کە مافی هەمووان لە ئیرانێکی ئازاد دا دابین بکرێ و ئەو کاتە هەر هێزەو بە ئەندازەی دەنگی خەڵک کە سەنگی مەحەکی هەر دەسەڵاتێک هەڵبژاردنی ئازادە، بۆیە بە هەڵبژاردن دەسەڵاتەکان دابەش بکرێن.
بۆ ئەم مەبەستەش هیواخوازین حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران و بە تایبەت کاک مستەفا هیجری وەک کەسی یەکەمی ئەم حیزبە هەنگاوی جیدی و بە پەلە بۆ ئەم مەبەستە هەڵ بێنێتەوە و بتوانێ هێزەکان لە دەوری بەرەیەکی یەکگرتووی کوردی دا‌و دواتر بەرەیەکی فراوانتری هێزە کوردی یەکان و هێزە ئێرانی یەکان رێک بخەن و بتوانن بە زویی دەستەبەری ئازادی بۆ گەڵانی ئێران بکەن با حیزبی دیموکرات ببێتە کلیلی کردنەوەی دەرگاکان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران مێژویەکی پر لە شانازی یەکگرتویی هێزە سیاسیەکان بۆ خۆیی تۆمار بکات و کوردستان ببێتە دەروازەی راپەرین بۆ سەرکەوتنی یەکجاری.
سمکۆ بێکەس. نۆروێژ
{jcomments off}