"an independent online kurdish website

خۆزگە ئەوەندە دەژیام تا دەمدی جێژنی ئازادی     

ڕۆژهەڵاتەکەمم دەبینی بە ئازادی و بە شادی     ali_qenberi

ڕەشبەڵکی ئەو شادییە لای ژوورەوە خۆی و ماکۆ بوایە
لە لای خواریش کەڵهوڕ، گۆران و فەیلی لە خۆ بگرتایە

با پرشنگی ئەو ئازادییە لەکستان و لوڕستانیش بگرێتەوە
با سەهۆڵبەندانی زۆردای لە وڵاتە خەمبارەکەم بسڕێتەوە

با موکریانی سەربەرز لە گەڵ خۆی وماکۆ، سەڵماس و ورمێ
بیکەن بە زەماوەندی سەرکەوتن، شار بە شار و دێ بە دێ

با سەقز و سنەی قارەمان لە گەڵ ، قوروە و کامیاران
دەست خەنە ناو دەستی بانە و هەورامان و مەریوان 

بانگ کەن لە هەوشار و بیجاڕ، دێواندەرە و دیگولان
با بیکێشن سەرچۆپی لە جێژنی ڕزگاری نیشتمان

 کرماشانی دێرینی کوردستانم، با ئەم جارە پێشکەوێ
 پێشەنگی کاروانی خەبات، ئەم جارەیان ئەوی دەوێ

ئیلام و ئەیوان هەتا ئابدانان، ئەرکەوازی و مەڵەکشاه
 ڕزگاری کوردستانە! بیکەن بە شایی و سەما و تماشا

کرند! شاباد! سەلاس! سەرپێڵ و قەسرەکەی شیرین!
 کەڵهوڕ! جاف و گۆران دەی بیکەن بە شایی و هەڵپەڕین!

با خۆتان بێ کەس نەزانن سنە و سەقز، مهاباد و بۆکان! 
هەموومانتان لە گەڵدایە، هەر لە ماکۆ تا لوڕستان و خۆراسان! 

ئەو ڕۆژەی کە شاد ئەبم بە ئازادی گەل و وڵاتی کوردستان
ئیتر زۆرم پێ گرنگ نییە مردن بێت یان ئیدامەی ڕەوتی ژیان!

عەلی قەنبەری ٩ – ١٠ – ٢٠١٢ زایینی
هیوادارم کە نەکەومە بەر ڕخنە کە نەمتوانی باسی هەموو شارەکان بکەم.

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی