"an independent online kurdish website

رۆڵەکانی نەتەوەکەم!

هۆگرانی هونەری رەسەنی کوردی!qader_eliasi

دوای چەند ساڵ بێدەنگی، گەڕامەوە خزمەتی ئێوە و دەمهەوێ بە هاوکاری ئیوەی هێژا بەرهەمێکی هونەری گۆرانی بخەمە بەرگوێتان. لە دەست پێکدا حەز ئەکەم پێتان ڕابگەیەنم: ڤیدۆکلیپی گۆرانی ” ئەرمەنی” کە یەکێک لە گۆرانییەکانی ئەو بەرهەمە نوێیەمە، ئامادەی بڵاوکردنەوەیە.

بۆیە روو دەکەمە هەموو تاکێکی ئێوە و داواکارم لە بڵاوکردنەوەی ئەو بەرهەمەدا یارمەتیم بدەن. رێگای یارمەتی شێوازی جۆراوجۆری هەیە. بۆ وێنە هەر کەس لە ئاستی خۆیەوە پێوەندی بگرێ لە گەڵ دەنگ و رەنگە کوردییەکان و داوایان لێبکا، بە کڕینی ئەو بەرهەمە، بوار بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی دیکەم خۆش بکەن.

huner_ermeni

دەستی یارمەتی بۆ لای کۆمپانیا کوردییەکان کە کاری تۆمارکردن و بڵاوکردنەوەی بەرهەمە هونەرییەکان لە ئەستۆ دەگرن، درێژ دەکەم و لێیان دەخوازم: بە پێی توانا لە راپەڕاندنی ئەو ئەرکەدا یارمەتیم بدەن. بە کڕینی بەرهەمەکە و بڵاوکردنەوەی لە لایەن ئەوانەوە، هەم رێگا بۆ درێژەی کار خۆش دەکرێ و هەم بەرهەمەکەش بە شێوەیەکی باش لە نێو خەڵک و دام و دەزگا کوردییەکاندا بڵاو دەبێتەوە.

مووزیکی گۆرانییەکە لە لایەن کۆمەڵێک مووزیکژەنی بە توانا و بە سەرپەرستی هونەرمەند کارزان مەحموود ئامادە کراوە.

هەڵبەستی گۆرانی: پەرتەوی کرماشانی

ئاوازی گۆرانی: قادر ئەلیاسی

مقام: عەجەم( ماهوور)

ئامادەکار ی کلیپ: کومپانای Unikfoto

دەرهێنەر: بێهزاد رەنجبەر

لە گەڵ رێز و سڵاوی دووبارە

قادرئەلیاسی

ئۆسلۆ، ١٤/١٠/٢٠١٢

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی