"an independent online kurdish website

هەر وەک دەبینین ئەمڕٶ ١٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٢ پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی لە ئانکارای پێتەختی وڵاتی تورکیە کۆنگرەی نائاسیی خۆی دەست پێکرد .bdp_pirsyar

هەر وەک هاوسەرۆکی پارتەکە سەلاحەددین دەمیرتاش ئیشارەی پێکرد ، ئەو کۆنگرەیە بە مەبەستی چارەسەر کردنی کۆمەڵێک کێشەیە کە لە نێو پارتەکە دا سەریان هەڵداوە ، بەڵام باسی نەکرد کە کام کێشەن .

هەموومان ڕۆژانە لە گەل پەیڤی” یەکیەتیی نەتەوەیی” لە زمان ئەو بەڕیزانەوە ڕووبەڕووین و هەرکات دەمیان کرایەوە ، باس باسی یەکییەتیی نەتەوەیی ، کوردستانی گەورە ، کورد یەک نەتەوەیە ، هەموو بیر و باوەرەکان لە نێو کۆمەڵگای کوردی دا دەبێ بۆ بەرژەوەندیی نەتەوەیی یەک بگرن  و زۆر شوعاری دیکە لە لایەن ئەو پارتە و پارتی دایکیانەوە بە زەقی بەرز کراونەتەوە .

هەر وەها BDP ئیدیعای ئەوەی هەیە کە حیزبێکی بە تەواوی سەربەخۆیە و بڕیارەکانی خۆیان  بە دەست خۆیانە و دەستوور لە حیزبی دایک وەرناگرن.

بەڵام هەر ئەمڕۆ دەرکەوت زۆر بە سادەیی دەردەکەوێ کە ئەو حیزبە چەندە باوەری بە شوعار ەکانی هەیە و چەندە سەربەخۆیە لە بڕیاردانی دا .

لە کۆنگرەی ئەمرۆ دا زیاتر لەوەی کە باس لە کێشەی کورد بکرێ باسی  ئازادیی سەرۆک و گۆشەگیریی سەرۆک بوو . لەو کۆنگرەیە دا کۆمەڵێک حیزبی کوردی بەشدار بوون .

بەڵام سرنجڕاکێشترینی میوانان ئەوە بوو کە :

حیزبێ دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بۆ ئەو کۆنگرەیە داوەت نەکرابوو ، لە کاتێک دا ئەو حیزبە هیچ گرفتێکی لە گەل BDP  نیە و نەبووە .

سرنجڕاکێشتر لەوەش ئەوە بوو کە  کاک خالیدی عەزیزی وەک سکرتێری گشتیی حدکا بە خێرهاتن کرا ، نەک جارێک بگرە چەند جار کاک خالیدی عەزیزی یان وەک سکرتێری گشتی حدکا ناو هێنا !  ئەو کارەی ئەو پارتە بە ئاشکەرا سووکایەتی یە بە حیزبێکی خاوەن ڕابردووی ٦٧ ساڵ خەبات و بەخت کردنی ٣ ڕێبەری ناودار و هەزاران تێکۆشەری کوردلە ڕیزەکانی دا .  دڵنیاشم کە کاک خالید وەک خۆی دەخیل نیە لەو هەلە گەورەیەیBDP دا .

ئەوەی کە هەر حیزبێک خۆی موختارە لە داوەت کردنی میوان بۆ کۆنگرەکەی ، بە تەواوی مافێکی ڕەوا و سروشتیی هەر حیزبێکە . بەڵام بڵێی ئەو بەڕیزانە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران نەناسن و نەزانن یەکێک لە حیزبە بەنفووزەاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و پێکهێنەری کۆماری کوردستانە؟  بڵێی کاتێک دێنە هەولێر و سەردانی سکرتاریای حیزب دەکەن ، لە بیریان چووبێ کە ئەو حیزبەش هەیە؟ یان بڵێی حیزبێکی هیند ەبچووک بێ کە بەشداری کردن یان نەکردنی  لەو  کۆنگرەکە یە دا زۆر گرینگ نەبێ؟ یان بڵێی حیزبێکی هیندە بێ تەئسیر بێ کە پێویست بە بەشداری کردنی کۆنگرەی ئەو پارتە نەبێ ؟ داخوا ئەوان بەو کارەیان دەیانەوێ چی سابیت بکەن و دڵی کێ خۆش بکەن؟ یان دەیانەوێ کام ئاڵترناتیڤ دابتاشن؟ بڵیی ئەوان سەنگ و قورسایی حیزبی دێمۆکرات نەزانن لە بزووتنەوەی کورد دا؟

یان ئەوەیە کە لە چەند خاڵی خوارەوە دا خۆی دەبینێتەوە؟

١. دەخالەتی ڕاستەوخۆی قەندیل ؟

٢. دۆستایەتیی حیزب لە گەل پارتی سۆسیالیستی کوردستان و پارتی وڵاتپارێزی دێمۆکرات ؟

٣. دەخالەتی  ڕووحێکی سەوز ؟

٤. نیگەرانی لە دۆستایەتیی دراوسێکان؟

٥ . هاوڕا نەبوونی حیزبی دێمۆکرات لە گەل BDP   لە مەسەلەی سووریە دا؟

٦. بەو کارەیان دەیانەوێ دووبەرەکی بخەنە نیو بزووتنەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؟

٧. ڕێککەوتنی نیوان حیزب و کۆمەڵە  قەندیلی تووڕە کردووە؟

٨. داخوا ئەوە هەمان سیناریۆی دۆستان و سۆز و عاتیفەدارانی کۆنی ئێران و ئەسەدە؟

٩. دۆستایەتیی حیزب لە گەل پارتی دێمۆکراتی کوردستانە؟

ئەوانە و زۆر مەبەست و پرسیاری دیکە لە پشت ئەو سیاسەتە هەڵەیەی ئەو پارتە و پارتی بریاردەریانە بە نیسبەت بزووتنەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان .

سیاسەتی حیزبی دایکیان سیاسەتی قازە ، گەر یەکیان قیڕاندی ، دەبێ هەموویان بقیرێنن  ، دەنا دەبێ ڕەفتاری نادۆستانە و ناکوردانەی لە گەل بکەن .

 من پێم وایە  پیویستە  BDPداوای لێبۆردن بکا لەوەی کە لە کاتێک دا حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی بۆ کۆنگرەکەی داوەت نەکردووە ، بەڵام سکرتێری لایەنێکی دیکە لە بەرانبەر کامێراکان دا بە سکرتێری گشتیی ئەو حیزبە دەناسێنێ .

ئەوە حاشا کردن لە قەدیمی ترین حیزبی کوردی یە وناکرێ هەر وا سووک و ئاسان لەو حەرەکەتە  هەڵنەسەنگێنراوە بگوزەرێین و پیویستە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانیش بە ئیعتراز لەو کارەی ئەوان روونکردنەوەیەک بدات .{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی