"an independent online kurdish website

 پێم وایه‌ که‌ ڕا بوردوو ئاوێنەیەکی ساف وبێگەردە. کە زۆر شت بە مرۆڤ یاد دەدات،به‌ تایبه‌ت که‌ ئه‌گه‌ر به‌ چاکی خۆتی تیا ببینیه‌وه‌،  بۆیەکە دەبێت هەمیشە بە بیرو باوەڕەوە لەوئاوێنەوە بڕوانین ، ڕابوردوەکان بۆ کوردستان بکەینahmad-deshti-2012

بە ئەندەرزی ژیانمان، ئێمەی کورد کە سالەهای سالە لە خەبات وتێکۆشان لە پێناوی ئازادی و سەربەخۆیی و بەختەوەری کوردو کوردستان بە هەزاران هەزار قوربانیمان داوە. که‌ لە‌و ڕێبازە پیرۆزەوە بە سەدان قاررەمان و ڕابەرو دلێرانی گەل و نیشتمان خۆیان له‌ پێناوی سه‌رکه‌وتنه‌کان بەخت کردووە، هەر لە ساڵانی زووەوەڕا بە چاوی خۆمان بینی، کە دوژمنە دیرۆکیەکانی دژ بە کوردو کوردستان چیان وەسەر هێناوین، چلۆن لە پشتەوەڕا قاچیان گرتین و خەنجەرێکی ژەهراوی و زۆر نامەردانەیان لە شۆڕشی ئەیلولی مەزن دا، ئەو کارەسات و نەکسە شومەیان بە سەر کوردو کوردستانەوە هێنا، که‌ بە سەدان ڕۆلەی قارەمان و پێشمەرگە دلێره‌کانی ڕێبازی بارزانی و بارزانی نەمر ئاوارەو دەر بەدەر بوون، ئەو هەموو کاره‌سات و نالەباری وئاوارەیی و ماڵ وێرانیانەیان بە سەر گەلی کورد هێنا،دوژمنانی دڕندە بە هاوکاری ئەمەریکاو شای ئێران و دەورو بەرەوە،له‌ سه‌ر ده‌ستی هه‌واری بومیدیه‌نه‌ گۆڕ به‌ گۆڕه‌که‌، توانیان کە بۆ ماوەیەکی کەم بزوتنەوەی ئازادیخوازی و شۆڕشی مەزنی کوردستان کپ بکەن و دەستی کەسیف و شومیان بخەنە هەوکی گەلی کوردەوەو هەرچیەکی کە لە دەستیان هات دژ بە کوردستان بۆ لە ناو بردنی گەلی کورد لە دوای ئەو کارەساتە شومەوە ئەنجامیان داو کوردستانیان ئەنفال کرد، بە سەدان ڕۆلەو دلێرانی کوردو پێسمەرگەی کوردستانیان ئاوارەی باشوری عێراق کردو بە دەها قارەمانانیان شەهید کردو لە ناویان بردن، ئەوان داگیرکەرە دڕندانە هەموو هەو لێکیان دا بۆ ئەوەی کە گەلی کورد نەتوانێت جارێکی تر خۆی بگرێتەوەو لە ناو شاخ و لێرەوارەکانی کوردستانەوە شۆڕشی پیرۆزو سەرکەوتنەکانی خۆی ببینیتەوە، بەڵام هەستی دوژمنکارانەی ئەوان دڕندانە،قه‌ت نەیتوانی کە بە سەر هەست وبیری کوردایەتیدا زاڵ ببێت و بۆ هەمیشە گەلی کورد وادار بە تەسلیم بوون بە ئیرادەی ئەوان داگیرکەرانەوە بکەن،دیمان کە هەندەی پێنوچوو شۆرشی گولانی ئازادیخواز و شۆڕشی نوێ دەنگی ڕەوای گەلی به‌رز کرده‌وه‌و کورد لە سەرتا سەری کوردستانەوە لە گەل ئەو هەموو زام وبرین و گیرو گرفتانەی کە دوژمنان جه‌سته‌ی کوردیان پێ زامدار کردبوو،به‌ڵام دوژمنان شکەستیان خواردو دەنگی ڕەوای ڕزگاری و سەربەخۆیی قارەمانەکانی کوردستان لە هەموو کوردستانەوە دەنگی دایەوە.کورد سەریان لە داگیرکەرە بەعسیەکان و دوژمنانی کوردستانەوە شێواندەوە، پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان هاتنەوە مەیدانی خەبات، بەرخودان و شۆڕشی پیرۆزیان هەلگیرساندەوە. گەلی کورد لەوەتی کە هەیە ئەوا دوژمنانی کوردستان بە سەدان کارەساتیان بە سەر گەلی کورد داهێناوە، هەر لە باشوری کوردستانەوە دیومانە کە چلۆن پیلانیان گێڕاوە و جۆن بە گژ گەلی کورد لە هەر مەجالێکەوە کە بۆیان لواوە هه‌میش په‌لاماریان داوین، نه‌یارانی کورد هەرگیز بە تەواوی دانیان بە بوونی کوردو مافە ڕەوکانی خۆی لە ناو زێدی باوک وباپیرانی کورده‌وه‌ نەهێناوە، هەمیشە وەک داگیرکەر پەلاماری خاکی کوردیان داوە، کوردستانیان داگیرو تەعریب کردووە، کە ئەم خەسلەتە کەسیف و نامرۆڤانەیان هەتا ئەم ساتەش واز لێ نوهێناوە، لە پیلانگێڕی و فرت وفێل و درۆو دەلەسەکانیان بە ناوی لە یەک نەزیک بوونەوە لە کورد هه‌میشه‌ درۆیان له‌ گه‌ل کورد کردووه‌،دەبینین کە هەتا ئەمڕۆکەش گرفت بۆ کوردو کوردستان ده‌سازن و دان بە گەڕانەوەی ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان به‌ تایبه‌ت کەرکوک بۆ سەر هەرێمی کوردستان ناهێنن،  ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش هەستی تەعریب کرن و داگیرکردنیان بە هێزتر دەکەنەوە. ده‌بینینن کە چۆن دژایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن، به‌ کڕینی ئه‌و هه‌موو چه‌ک و جبه‌خانه‌،به‌وپاره‌ که‌لانه‌وه‌ چۆن خۆ ئاماده‌ ده‌که‌ن بۆ هێرش کردنه‌وه‌ی سه‌ر کوردستان،چە هەڵلایەکیان به‌ هه‌ستی دکتاتۆرانه‌ی تازه‌وه‌ دژ به‌ کورد ساز کردۆته‌وه‌، دژ بە بە مافه‌ره‌واکانی گەلی کورد و ترسی داواکردنی مافی چاره‌س له‌ لایه‌ن کورد،کە نه‌وه‌ک کورد چارەنوسی خۆی دیار بکات و کوردیش وەک هەموو گەلانی جیهان بگات بە سەربەخۆیی کوردستان و خۆی خاوەنی خۆی بێت، ده‌بینین کە چی ده‌که‌ن، دیمان کە چلۆن گەلێ لە شۆڤێنیەکانی تازیەکان، پەلاماری گەلی کورد دده‌ده‌ن و  بە دەها وتارو نوسینیان دژ بە کوردو کوردستان بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌و دژایەتی گەلی کورد زیندوو ده‌که‌نه‌وه‌،که‌ ده‌یانه‌وێت هەروەک ڕابوردووی سه‌دامیان بکه‌نه‌وه‌، ئه‌وان هیچ پەندێکیان لەو هەموو ماڵوێرانی وکارەساتانەی کە بە سەر کوردو کوردستانیان هێناوە وەر نەگرتوه‌، بە خوت و خۆڕایی و ناهەقانە دژ بە کوردو کوردستان وەستاونە‌ته‌وە و هەموو ڕابوردوە تال وکارەسات وناخۆشیەکان و ماڵوێرانیەکانی کوردستان وه‌بیر گەلی کورد دێننه‌وە، به‌و ڕه‌فتاره‌ نامرۆڤانه‌یانه‌وه‌ خۆیان نێشان دایەوە کە ئەوان بەرامبەر بە گەلی کورد هەمان ڕەفتارو هەستی کەسیفی سه‌دامیان لە ناو دڵ و دەروون دایە، هەر بۆیەشە کە پێم وایە ئەمانە هەرگیز پاک نابنەوەو هەست وبیریان قەت ناگۆڕێت وچیان کردووە بەرامبەر بە گەلی کورد ئەمڕۆش بە ڕەوای دەبینن و بۆیان بکرێتەوە دیسانەکە کارەساتەکان چەند پات دەکەنەوە،بۆیەکە دەبێ کە ئێمەی کورد هەرگیز باوەڕ بەوان نەیارانە نەکەین،ده‌ها وه‌فد و خه‌ڵک بچێته‌ به‌غدا هیچ سودێکی نیه‌وئه‌وان چیان بوێ دژ به‌ کورد هه‌روا ده‌که‌ن،ده‌بێت  ئێمه‌ی کورد لە یاد خۆمان نەبەینەوە،  کە ئەمڕۆش هەمان تاس و هەمان حەمامی ڕابوردووه‌، سا دەبێت خۆمان وهێزی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان پڕ چەک و بەتواناتر بکەین، هەمیشە لە یادمان بێت کە گومانی تێدا نیە ئەوان دوژمنانە بە گژ کوردو کوردستانەوە دا دەچنەوە.

25.10.2012

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی