بەنێوی خودای بەدیهێنەری خاوەنی هەموو ڕەسم و یاسایەک.
دروود و سڵاوی نەبڕاوە بۆ ئەو پیغەمبەرە گەورەی یاسای هەوەڵ و دوایی خودای پیڕاگەیاندین وەبۆ بنەماڵەو یارەکانی.
خوشک و برا کوردە ئازیزەکان هەر وەک دەبینن بۆ هەر تیرەو گەل و هۆزێکی سەر ئەم گەردیلەیە بە هۆی بیرو باوەڕیانەوە جا هەر جۆرە بیرو باوەرێک بێت، ئاینی یان غەیرەئاینی داب و نەریتێکیان هەیە کە بە هۆیی ئەو دابوو نەریتە لە ساڵدا ڕۆژێک یان چەند ڕۆژێک تایبەت دەکەن بۆی کە شادی و خۆشی خۆیانی تێدا دەردەبڕن کە ناویان ناوە( جەژن ). ئێمەش وەک میلەتی کورد چەند ڕۆژێکمان بەو بۆنانەوە تایبەت مەند کراوه، کە یەکێکیان جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و نوێ بونەوەی سەری ساڵی کوردییە کە جێژنێکی میلی گەلی کورده، کە بریتیە لە تەواو بونی فەسڵی تەنگەژەی سەرماو سۆڵەی زستان و تاڵی و سوێریەک کە بەدوی خۆیدا دێنی وە هێمای شادی و خۆشیەک کە نوێ بونەوەو بوژانەوەی دیمەنی ژینگەو گوڵ و گوڵزارو کانیاوو ڕوبارەکان کە هەموو ئەمانە موژدە هێنەری ئازادی مرۆڤ و بونەوەرن و ڕزگار بونیش لەکۆت و زەنجیری زستان کەخۆی لەخۆیدا ڕەمزێکی میللی سیاسیشه، دوو ڕۆژەکەی کەش یەکێکیان جەژنی تەواو بوونی ڕۆژوویی ڕەمەزانەو شادی دەربڕینی بەجێهێنانی ئەو ئەرکە پیرۆزە و پابونەوەمان لە گوناهو خەتاکاری بە هۆی بەجێهێنانیەوە کە ئەوە خۆی لە خۆیدا نیعمەتێکی هەرە گەورەی ئاینی موسوڵمانانه. ئەوی دیش بریتیە لەم جەژنی قوربانە کە عیبارەتە لە زیارەتی ماڵی خودا و وەستانی کێوی عەرەفەو ڕەجمی شەیتان و قوربانی کردن و سەفاو مەروە و زیارەتی ماڵی خودا و چەند شیعارێکی کە لە قوڕئانی پیرۆزدا لە سەر زمانی حەزرەتی ئیبراهیمی خەلیل (درس). خودا بانگەوازی بۆ گەورەیی ئەو ماڵەو موبارەکی و پایەو پلەی ئەو روکنە پێنجەمە لە ئاینی ئیسلامدا کردوه، کە ناکرێ لێرەدا بەدرێژی باسی بکرێ.
جا لەم ڕۆژە پیرۆزەداو و بەم بۆنەیەوە بەدڵیکی پڕ لە مەحەبەتەوه، بە ئەرکی خۆمی دەزانم کە پیرۆزبایی بکەم و بنێرم بۆ سەرجەم موسوڵمانانی جیهان، بە زیارەتکەرانی ماڵی خواشەوە وە بە تایبەت گەلی کوردی موسوڵمانی بەش خوراو و ژیر چەپۆکی داگیرکەران و تەواوی حیزبە خەباتگیڕەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان. وە هەر لەم ڕۆژەدا داوای شادبوونی روحی شەهیدە نەمرەکان بە بەهەشتی بەرین دەکەم. هەزاران سڵاو لە گیانی پاکیان، هەر بەم بۆنە پیرۆزەوە ڕو دەکەمە تەواوی سەرانی حیزبە سیاسی و شۆڕشگێرەکانمان ( ڕۆژهەڵاتی کوردستان) کە لە هەلو مەرجی ئێستادا مادام بۆ کوردستان و ئازادی کوردستان کاردەکەن، ڕاستگۆیانەو غەم خۆرانە دەستی برایەتی و کوردایەتی بۆ لای یەکدی دریژکەن و ئیختیلافاتی حیزبی خۆتان وەلانێن و چاکی مەردایەتی و کوردایەتی هەڵماڵن و بە کۆدەنگی بەرەیەکی پتەوی سیاسی کە بتوانن بەپێی سیستیمی ئەمڕۆیی جیهان و کۆڕ و کۆمەڵانی مافی مرۆڤ و سازمانی میللەل و تەرەفدارانی میللەتانی مافخوراوی بندەست و گەلانی ئازادی خواز لەم وەختەدا کە حەسار و فشاری زۆر کەوتۆتە سەر ڕژیمی فیرعەونی کە لە کەری شەیتان نایەتە خوارو دەستبەرداری دامەزراوە ناوەکی ( ئەتۆمیەکانی ) نابێت. ئێوەش لایەنێکی دیکەی زەخت و فشاربن بۆ سەر ئەو ڕێژیمه، تا هەر نەبێت ئەگەر بەڕاستیش نەبێت ئیقرار بەشتێک بکات دەرهەق بەگەلی کورد، چونکە حەتمەن ئەو ڕێژیمە چەپەڵە بەرەو ڕوخان ئەروات، بە پێی سیاسەتی فیتنەو شەرەنگێزییەک کە لە ناوچەکەدا دەستی داوەتێو بۆتە سەگی هاری گۆڕەپانی ساحەکه، خۆی بە دەسەڵاتداری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەزانێ، بە تەواوی مانا دەستی داوەتە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی دەوروبەر، لەدوا ڕوخانی ڕێژیمی گۆڕبەگۆڕی بەعسی ( سەدام ) لە عێراق بە هۆی هاتنە سەرکاری زۆرینەی شیعەوە کە ئێستا ( نوری مالیکی ) سەرەک وەزیرانه، ڕێیمی ویلایەتی فەقیە خامنەیی حوکمی دەکات و زۆری بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق هێناوە بە وەسیلەی جۆراو جۆر وە ئێستاش بە بیانوی ئۆپراسیۆنی دیجلەوە کە هەمومان دەزانین، وە چەندین پلانی قێزەوەنی تر بۆ سەر ئەو دەستکەوتەی گەلی کورد لەو بەشەی کوردستاندا، شەڕی براکوژی شیعەو سوننەی وەگەر خستووە لە سوریە کە بەوەسیلەی سپای پاسداران و حیزبوللەوە بە ئاشکرا پشتیوانی لە بەشار ئەسەدی خوێنڕێژی بەعسی هەروەک دەبینی ڕۆژانە بە سەدان بێگوناح، لەژن و منداڵ و پیرو پەککەوتەو وێرانکاری و بەدبەختی و کاوول کاری کە بڵێسەی ئەو شەڕو فیتنەیە لوبنانیشی گرتۆتەوە، کەخوا دەزانێ تاکەیی و بۆ کوێ دەڕووا! مۆسکۆشی کردۆتە شەریکی خۆیی جا ئاوا بڕوا گەلی ئێران ناتوانێ تەحەمولی ئەو سیاسەتەی سەرانی ڕەژیمە خوێناوییەکە بکات، وڵاتانی دوونیاش لێی قبوڵ ناکەن چونکە هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایشی جیهان. با ئێمەش وەک گەلی کورد لایەنێک بین لە گەلانی ئێران وە بشتوانین لەو ڕۆژەدا داوای مافی خۆمان بکەین بە پێی سیاسەتی ڕۆژ و شەراکەتی هاوڵاتی بونمان و حقوقی میللی مان و خەباتمان بۆ لە ناو چوونی ئەو ڕەژیمە، تا بە دەست هێنانی مافی چارەی خۆنوسینمان دەست بەردار نەبین، وە ئومێدەوارم ئەم هەلە بۆخۆمان وەقۆزین و ئەرکی سەرشانی خۆمان بۆ گەلەکەمان ئەداکەین وە خوێنی نەمرەکانمان لە بیر نەکەین بە ئومێدی ئەو ڕۆژه.
لە کۆتایدا داوای هەرچی زووتر نزیک بونەوەو دەست لەناو دەست کردنی هێزە شۆڕشگێڕەکانی کوردستان دەکەم بە هەموو بیروو باوەڕە جیاوازەکانیانەوە، دەست لە ناو دەست بەرەو ئاسۆیەکی ڕوون بۆ بە دەست هێنانی مافەڕەواکانمان.
دووبارە پیرۆزبێت جەژنی قوربانی پیرۆز لەهەموو گەلی کورد.
بڕوخێ ڕەژیمی ئاخوندی ویلایەتی فەقیە.
سەرکەوێت خەباتی گەلی کورد .
سەید ڕەئوف حوسینی – سوید 25-10-2012
{jcomments off}