له‌و ده‌مه‌وه‌ی مرۆڤ پێی نایه سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه ،نه‌غمه و ئاواز و گۆرانیش سه‌ری هه‌ڵدا .بۆیه ده‌توانین بڵێین هونه‌ری گۆرانی به قه‌د خودی مرۆ ،خاوه‌ن مێژوو و دیرۆکه و کۆنه. ئه‌مه له‌که‌س خاسما شاره‌زایانی بواری هونه‌ر شاراوه نییه
.یه‌که‌مین نه‌غمه و ئاوازه‌کانی سه‌رزاری مرۆسه‌ره‌تاییه‌کان ئه‌مه‌مان پێ ده‌ڵێ. لێره‌وه په‌ی به‌وه ده‌به‌ین که هه‌ر له یه‌که‌مین ساته وه‌خته‌کانی ژیانی ئاده‌مزاده‌وه له‌سه‌ر زه‌وی ،مرۆ هه‌ستی به‌وه کردووه که ڕۆحی تا چه‌نده تینووی نه‌غمه و ئاوازه و چێژ له ستران و گۆرانی ده‌بات. تا هاتووه ئه‌م هه‌سته لای مرۆ قووڵتر ڕه‌گ و ڕیشه‌ی داکوتاوه و ئێستێ ئیتر مۆسیقا بۆته خۆراکی ڕۆح .به‌درێژایی مێژوو،مرۆی سه‌رده‌مه جۆربه‌جۆره‌کان به گیانێکی په‌رۆشتره‌وه ڕووی له گۆرانی کردووه و دروستبوونی ئامێره جۆربه‌جۆره‌کانی مۆسیقایش، یارمه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ئه‌م هونه‌ره‌ی داوه و بۆته گه‌وره‌ترین پاڵپشت و پشتیوان و ڕه‌وته‌که‌ی کرژتر کردووه و هه‌ر ئه‌مه بۆ خۆ باشترین و ڕوونترین به‌ڵگه‌یه. ژماره‌یه‌ک له گه‌لانی سه‌رزه‌وی به‌هۆی ده‌سته‌ڵات و حوکوومه‌ت و ژیار و شارستانییه‌تی زه‌نگینی خۆوه ئه‌مه‌یان هاسانتر بۆ چۆته‌سه‌ر و توانیویانه خزمه‌تی شیاوتری ئه‌م سامانه‌ی میلله‌ته‌که‌یان بکه‌ن و هونه‌ره‌که‌یان به دونیادا بڵاو بکه‌نه‌وه. یه‌کێک له هۆکاره هه‌ره‌گرینگه‌کانی مانه‌وه‌ی گه‌لانی سه‌رزه‌ویش هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیندووێتی هونه‌ری ستران و گۆرانی لای ئه‌م جۆره گه‌لانه. لێکۆڵینه‌وه له‌م پرسه دیاره پێویستیی به وردبوونه‌وه‌ی قووڵ له نه‌غمه‌سه‌ره‌تاییه‌کان لای میلله‌تان و گه‌لانی سه‌رزه‌وی هه‌یه و ئه‌م نووسینه‌یش به‌دوای مه‌به‌ستێکی تردا ده‌چێ و ده‌یه‌وێ به چه‌ند په‌یڤێک،له سه‌رده‌می نووزه‌کۆمپیۆته‌رییه‌کاندا یادێک له ده‌نگێکی غه‌یبیی ناو دونیای گۆرانی و سترانی کوردیی بکاته‌وه که به‌سه‌د داخ و که‌سه‌ره‌وه به‌م ڕۆژگاره له‌ناو کورددا ئه‌مجۆره ده‌نگ و نه‌وایانه به ژمار زۆر که‌من.
“وه‌یسی محه‌ممه‌د” ئه‌و گه‌وهه‌ره گرانبایی و قوڕگه‌زێڕینه‌ی ناو جیهانی ئێستای گۆرانی کوردییه که به ده‌نگێکی هه‌ره‌تایبه‌ت و شاز ده‌سترێ و ته‌نیا به چه‌ند ئه‌لبۆمیک ،توانیویه‌تی ڕێگه‌یه‌کی دوور و درێژ ببڕێ و شان له شانی نه‌غمه‌خوان و هۆره‌چڕ و سترانبێژانی میناک “کاوێس ئاغا”،”ئایشه‌شان”،”مریه‌م خان”،”ئه‌لی نه‌زه‌ر”،”سه‌ی ئه‌سکه‌ری کوردستانی”،”عه‌لی مه‌ردان”،”سێوه”،”ساڵح دیلان”،”حوسێن عه‌لی”،”حه‌سه‌ن زیره‌ک”،”تایه‌رتۆفیق” ،”ئۆسمان هه‌ورامی “،شڤانپه‌روه‌ر”،”ناسری ڕه‌زازی” و … بدات. ئه‌م بۆچوون و ڕوانگه‌یه به‌دڵنیاییه‌وه قه‌ت ناچێته ناو خانه‌ی پیاهه‌ڵدان و مه‌دحه‌وه و به‌رهه‌مه‌هونه‌رییه‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئه‌وه‌مان بۆ ده‌درده‌خات. قوڕگێکی سه‌تی سه‌ت کوردیی و ده‌نگێکی ڕه‌سه‌ن و پاقژ وه‌ک پاک‌بوونی گۆرانی کوردی. له‌سه‌رده‌مێکدا گوڵجاڕی گۆرانی کوردیی تووشی شپرزیی و ئاڵۆزیی و بشێویی و پاشاگه‌ردانیی هاتووه و وه‌ک یه‌ک له ده‌رهاویشته‌کانی ڕه‌وتی به‌جیهانیبوون ،ئه‌م کێشه و ئارێشه ،به‌رۆکی ئێمه‌ی کوردیشی گرتۆته‌وه و جه‌نجاڵستانێک له‌ناو دونیای هونه‌ری گۆرانی کوردییدا سه‌ری هه‌ڵداوه و هه‌رکه‌سه و به یاریده و پاڵپشتی ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و ئامێر و فڵانه ستۆدیۆ له‌ناو پانتایی ئه‌م هونه‌ره‌بێگه‌رده‌دا ته‌راتێن و حه‌ز و چێژ و هه‌سته‌کان تووشی په‌رێشانی ده‌کات،ده‌رکه‌وتنی سیمایه‌کی هونه‌ریی وه‌ک “وه‌یسی محه‌ممه‌د” دڵگه‌شمان ده‌کات که شوکر هێشتا نه‌غمه غه‌یبییه‌کان چریکه‌یان له‌هه‌موو شوێنێک هه‌ر به‌رزه و له ساته وه‌ختێکدا که کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری تووشی نائومێدی و دڵسارییه‌ک ده‌بێته‌وه،به‌رگوێکه‌وتنی ده‌نگی هونه‌رمه‌ندێکی وه‌ک وه‌یسی محه‌ممه‌د ،هیوا و ئاواته‌کان ده‌گه‌شێنێته‌وه و له‌و هیوابڕاویی و چه‌واشه‌یی و باره‌گرانه‌ده‌روونییه ده‌رباز و ڕزگارمان ده‌کات. ده‌نگێک که به ستایل و شێوازی تایبه‌ت به‌خۆ و به قوڕگ و حه‌نجه‌ره‌یه‌کی زێڕین نه‌ک هه‌ر یادی ده‌نگه‌به‌هه‌شتییه‌کانی ناو هونه‌ری ئاواز و گۆرانی کوردییمان لا زیندوو ده‌کاته‌وه، بگره داهاتوویه‌کی ورشه‌داریش ده‌خاته به‌رده‌م دونیای گۆرانی کوردیی. وه‌یسی محه‌ممه‌د به خۆتاقیکردنه‌وه له چڕینی چه‌ندین جۆره ئاوازی کوردیی دا هه‌ر له مه‌قامه‌وه گرته تا به‌سته و گۆرانی شاد ئه‌و مژده و مزگێنییه‌مان پێده‌دات که چه‌نده‌ی له‌دست بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گۆرانی کوردیی بۆ ڕۆژانی زێڕینی خۆی درێخی نابێت. منێک پتر له چل ساڵه ،یه‌ک له حه‌زه‌هه‌ره‌شیرینه‌کانی لام ،گوێبستبوونی گۆرانی ڕه‌سه‌ن و سترانی ده‌وڵه‌مه‌ندی کوردییه ،هه‌رکه گوێ بۆ مه‌قام و به‌سته و گۆرانییه‌کانی وه‌یسی سترانبێژ ڕاده‌دێرم،با له هه‌زاران کیلۆمه‌تر دوور له کوردستانه‌وه بم،به‌ڵام پێم وایه هه‌ر جاری جارانه و له‌گه‌ڵ باوکمدا له‌ناو بێستانه‌که‌ی کورده‌وارییدا به‌ده‌م کارکردنه‌وه له ڕادیۆ بچکۆلانه‌که‌یه‌وه گوێم له زوڵالترین نه‌غمه‌ی کوردییه و هیچ له کوردستانه‌وه دوور نیم. دیاره سترانبێژێک بتوانێ وا حه‌زێک لای مرۆ ببووژێنێته‌وه،ڕوون و خویایه به‌هره و تواناکانی ئه‌وه‌نده به‌رفره‌وان و زه‌نگینه که له‌ده‌ستی دێت گۆرانی کوردیی به‌ره‌و بڵندایی ببات و جیهانیش به‌و نه‌غمه غه‌یبییه ئاگادار بکاته‌وه. چلۆنه گه‌لانی سه‌رزه‌وی هه‌رکامه و به سیمایه‌کی هونه‌ریی خۆ ده‌نازن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و ده‌نگه به‌جیهاندا بڵاو بکه‌نه‌وه! ئه‌ی بۆچ ده‌بێ ئێمه‌ی کورد به‌م سامانه گرانبایی و ڕه‌نگینه‌وه ،وه‌ک گه‌لانی خودان ژیاری سه‌رزه‌وی هه‌وڵی به‌جیهانیکردنی هونه‌ره‌که‌مان نه‌ده‌ین؟! به‌خته‌وه‌رانه ئێستا کوردیش ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی هه‌یه نموونه‌ی ئه‌م ده‌نگانه بۆ جیهان بگوێزێته‌وه.دیاره ئه‌م کاره هه‌م گۆرانی کوردیی پێش ده‌خات و هه‌میش به‌رگێکی جیهانی به‌وه‌ر ئه‌م هونه‌ره‌دا ده‌کات. وه‌یسی هونه‌رمه‌ند ئه‌رچی زۆر له‌مێژ نییه پێی به گوڵجاڕی گۆرانی کوردیی کراوه‌ته‌وه به‌ڵام گیانێکی غه‌یبیی ناو سترانه‌کانی ،ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌کی ئه‌وتۆی به گۆرانی کوردیی به‌خشیوه که به‌ڕاستیی جێی قه‌درزانین و ڕێزلێنانه . وه‌یسی هونه‌رمه‌ند له گۆرانی و مه‌قامه‌کانی دا شاره‌زابوونی خۆی بۆ هه‌مووان ده‌رده‌خات و پێمان ده‌ڵێ به پاڵپشتی گه‌نجینه‌ی گۆرانی کوردیی توانیویه‌تی خۆی به‌و ئاسته بگه‌یینێ . وتنی مه‌قام نه کاری هه‌ر که‌سێکه .وه‌یسی که ده‌ست به چڕینی مه‌قام ده‌کات هه‌تا سه‌رناخی مرۆ کاریگه‌ره و هه‌رچی یادی شیرینی کورده‌وارییه ،لای مرۆ ده‌بووژێنێته‌وه.مه‌قامی ” نیشتمان”،”هیجران” و … نموونه هه‌ره‌سه‌که‌وتووه‌کان دێنه ئه‌ژمار.وه‌یسی هونه‌رمه‌ند پێویسته بۆخۆ ئاگاداری بازاڕی جه‌نجاڵی هه‌نووکه‌ی مۆسیقا و سترانی کوردیی بێت و ئه‌و ده‌نگه غه‌یبییه تووشی خه‌سار نه‌کات و شێلگیرانه‌تر ڕێچکه و ڕێبازه‌هونه‌رییه‌که‌ی ببڕێ. ئه‌و قوڕگه ئیتر بۆ گه‌له و له‌سه‌ریه‌تی وه‌ک بیلبیله‌ی چاوانی بیپارێزێ. وه‌یسی هونه‌رمه‌ند تازه له هه‌ڕه‌تی هه‌ڵدان و گه‌شه‌کردندایه و پێویسته به ئاشنابوونێکی زانستییانه به هه‌وا و مێلۆدی و به‌زمه کوردییه‌کان له هه‌موو ناوچه و ده‌ڤه‌ره‌کانی کوردستان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی مۆسیقایی خۆی ،سۆزی ئه‌و ده‌نگه پڕخرۆش و به‌جۆشه به سه‌رپاک کورده‌واریی دا بڵاو بکاته‌وه. له‌سه‌رده‌مێکدا زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری به‌ناوگۆرانیبێژانی ئێستای کورد به زۆری ئه‌م ئامێر و ئه‌و ستۆدیۆ و ئه‌و … دێنه ناو مه‌یدانی هونه‌ری کوردییه‌وه و جه‌ماوه‌ر به خۆوه سه‌رقاڵ ده‌که‌ن،ده‌رکه‌وتن و سه‌رهه‌ڵدانی ده‌نگێکی وه‌ک وه‌یسی محه‌ممه‌د گۆرانی کوردیی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌رده‌مه‌زێڕینه‌کانی خۆی و ده‌توانێ “گه‌ل و گۆرانی” ئاشت بکاته‌وه. با هونه‌رمه‌ند وه‌یسی له ئاست ئه‌م گرینگه وریا و وشیار بێت و ئه‌و حه‌نجه‌ره و قوڕگه تاسه‌رئێسقان کوردییه تووشی زیان نه‌کات. به‌داخه‌وه تا دێت ئه‌وه‌نده دونیای سترانی کوردی ڕه‌نگی جه‌نجاڵستانی بازاڕ به‌خۆوه ده‌گرێ که ئیتر له وه‌سف نایه . که‌س حاشا له چێژ و خولیا و ئاوات و حه‌زی جیاوازی لای مرۆی ئه‌م سه‌رده‌مه ناکات و هه‌ر توێژێک ، ئاوات و ئاره‌زوو و حه‌زه‌کانی خۆی له ده‌نگ و قوڕگ و سیمایه‌کی هونه‌رییدا ده‌بینێته‌وه به‌ڵام بێ ناوه‌رۆکبوونی دونیای ستران و گۆرانی کوردیی، ڕاستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گری ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه و تا دێت مه‌خابن ئه‌م کاروانه ئه‌سپی خۆی له‌و بواره‌دا خێراتر و به‌له‌زتر به‌ره‌و پێشه‌وه غار ده‌دات.شێعر یان تێکستی شێعری ده‌ورێکی هه‌ره‌سه‌ره‌کیی و گرینگ له ناو گۆرانی دا ده‌بینێ که‌چی به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆکه به‌ناو گۆرانی ئه‌وتۆت به‌رگوێ ده‌که‌وێ که هه‌موو حه‌زێکت لا ده‌شێوێنێ .وشه و واژه‌ی سووک و بازاڕییانه و بێ ناوه‌رۆک به‌ناوی گۆرانی سه‌رده‌مییانه‌وه ئه‌وه‌نده دزه‌ی کردۆته ناو دونیای گۆرانی کوردیی که گاڵته‌جاڕێکی چێ کردووه و جه‌خار هیچ چه‌شنه کۆنترۆڵ و چاودێرییه‌کیش له‌ئارادا نییه.بۆیه هونه‌رمه‌ند وه‌یسی با ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه بکات و تێکه‌ڵ به‌م جه‌نجاڵستانه نه‌بێت. وه‌یسی هونه‌رمه‌ند سه‌لماندوویه‌تی تاچه‌نده ئه‌مه‌ی لا گرینگه و سۆزی ناو ناخی پێمان ده‌ڵێ قه‌ت خۆی تووشی ئه‌و به‌زمستانه نه‌کردووه. پاڵپشتیکردن و داکۆکیکردن له که‌سانی وه‌ک ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو ئه‌وانه‌یه که په‌رۆشی هونه‌ر و مۆسیقای کوردیین. خۆزی وه‌یسی هونه‌رمه‌ند خۆ گیرۆده‌ی چه‌ند به‌زمستان و …ێک نه‌کات و هه‌ر به‌و ستایل و شێوازه ده‌وڵه‌مه‌نده کاروانی هونه‌ری گۆرانی کوردیی به‌ره‌و پێشه‌وه ببات.
تاران
4ی گه‌ڵاڕێزانی 2712
{jcomments off}