له رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی رابردوودا ( 4 / 11 / 2012 ) گرووپی کوردی له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌رکوکدا ، که بۆ تاوتوێکردنی (129) پرۆژه‌ی پارێزگای که‌رکوک سازکرابوو ، دانیشتنه‌که‌یان به‌جێهێشت و بایکۆتی کۆبوونه‌وه‌که‌یان
.. وه‌کو ناڕه‌زاییه‌ک به‌رانبه‌ر به‌و یادداشته‌ی که ئه‌ندازیارێکی شۆڤێنی تورکمان که ناوی( سامی عه‌بدولعه‌ز )ه ، له لایه‌ن گرووپی تورکمانییه‌وه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌رکوک یادداشته‌که‌ی خوێندرایه‌وه ، له‌و یادداشته‌یدا ره‌خنه‌ی له‌وه گرتبوو که هه‌ندێ له‌و پرۆژانه ناوی کوردی‌یان لێ نراون و ، ئه‌م شۆڤێنییه ئه‌و ناوه کوردییانه‌ی به ( نامۆ ) ناوبردووه و ، داوای گۆڕینی ئه‌و ناوانه ده‌کات .. وادیاره ئه‌م تۆرانییه ده‌یه‌وێت ئه‌م پرۆژانه به ناو باپیره خوێنرێژه عوسمانییه‌کانییه‌وه ناوبنرێن .. یه‌کێک له‌و ناوانه‌ی که ئه‌م هه‌تیوه تۆرانییه‌ی ره‌خنه‌ی لێگرتووه و ، به نامۆی ناو ده‌بات ( هه‌واره‌به‌رزه ) یه ، که ناوێکی ره‌سه‌نی کوردییه .. که ناوی ( پرۆژه‌ی یه‌که‌ی نیشته‌جێبوونی هه‌واره به‌رزه ) یه له ناوچه‌ی سێکانیان له‌سه‌ر رێی ( که‌رکوک ـ هه‌ولێر) دروست ده‌کرێت .. سامی عه‌بدولعه‌زیزی شۆڤێنی که ئه‌ندازیارێکه سه‌ر به پارێزگای که‌رکوک .. تا سه‌ر ئسقانیش رقی له کورده و .. له یادداشته‌که‌یدا، ناوی کوردی به نامۆ ده‌زانێ .. ئه‌م ئه‌قڵییه‌ته بۆگه‌نه‌شی له ده‌وڵه‌تی ( قه‌ره قۆینلوو) و ( ئاق قۆینلوو) و ئیمپریالیزمی عوسمانییه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه .. که گه‌وره‌ترین تاوانیان له دژی کورد و کوردستان ئه‌نجامدا .. که بۆ ماوه‌یک کوردستانیان داگیکرد .. ئه‌وه بوو به‌ر له هه‌موو شتێک ده‌ستیان به ( به‌تورکی کردی ناوی شوێنه کوردییه‌کان ) کرد که پێشگری ( قه‌ره‌یان) خستۆته پێش ناوه کوردییه‌کانه‌وه به تایبه‌تیش له پارێزگای که‌رکوکدا ، چه‌ندین دێهاتی کوردیمان ، که بۆ ده‌رمانیش نه تورکێکی لێ ژیاوه و نه به بینینیش بینیویانن ، که‌چی قه‌ره‌یان خستوونه‌ته پێش ناوه کوردییه‌کانه‌وه بۆ به تورکی کردنی ئه‌و ناوه کوردییه ره‌سه‌نانه .. بۆ نموونه ئه‌مانه ناوی هه‌ندێ دێهات و شوێنی کوردن و قه‌ره خراوه‌ته پێش ناوه کوردییه‌کانه‌وه : ( قه‌ره‌ناو ، قه‌ره‌ده‌ره ، قه‌ره‌تاموور ، قه‌ره‌سالیم ، قه‌ره‌هه‌نجیر ، قه‌ره‌قاچ ، قه‌ره‌حه‌سه‌ن ، قه‌ره‌ته‌په ، قه‌ره … قه‌ره … تاده‌گاته قه‌ره‌داغ ) .. بێگومان به تورکی کردنی ناوه‌کانیش ته‌نها له کوردستاندا جێبه‌جێیان کردووه .. نه له ناوه‌ڕاست و نه له باشووری عێراقدا ، شوێنێک نییه که ئه‌م شته گڵاوه ( قه‌ره)یان پێوه‌بێ .. عه‌ره‌به ره‌گه‌زپه‌رسته‌کانی دوای ئه‌وانيش .. دوای به‌عه‌ره‌بکردن و گۆڕینی دیموگرافیای پارێزگای كه‌رکوک ، ناوی چه‌ندین شوێن و گه‌ڕه‌ک و شاروچکه‌ی و زۆربه‌ی قوتابخانه کوردی ناوه‌کانی که‌رکوکی کوردستانیان عه‌ره‌بناوکرد ، واته‌ناوی عه‌ره‌بیان لێ نان .. چه‌ندین گه‌ڕه‌کیشیان به ناوی نامۆوه بۆ عه‌ره‌به نیشته‌جێکراوه‌کان دروست کردن .. وه‌کو گه‌ڕه‌کی : ( العروبه ، الواسطی ، غرناطه ، المثنی ، القادسیه ، الأندلس ، الکرامه ، دۆمیس ، حی البعث ، …. هتد ) تاده‌گاته گۆڕینی ناوی ( که‌رکوک) بۆ ( التأمیم ) .
ئێمه له سامی عه‌بدولعه‌زیزی شۆڤینی ده‌پرسین ، که ناوی ئه‌و شوێنانه له که‌رکوکدا که به‌و ناوه عه‌ره‌بیه نامۆیانه‌وه ناونران .. ئایه تنۆکێک غیره‌تت تیا‌بوو .. که ورته له ده‌مته‌وه بێت و ، به‌و شۆڤێنییه عه‌ربانه بڵێی ئه‌م ناوانه‌تان له که‌رکوکدا نامۆن ؟ یا وه‌کو ئێستا ده‌مدرێژی و ناماقوڵی ده‌که‌ی و به‌م ناوه ره‌سه‌نه کوردییانه‌مان ده‌ڵێی نامۆن .. ئایا ئه‌وسا بۆ ئه‌م غیره‌تت نه‌بوو که یادداشتێکی ناڕه‌زایی به پارێزگاری ئه‌وسای که‌رکوک بده‌یت و بتنووسییایه ئه‌م ناوانه‌تان نامۆن ؟ .. (الأندلس) و ( الغرناطه ) له کوێن و که‌رکوک تۆ له کوێی ؟ ئه‌ی که ناوی قوتابخانه تورکمانییه‌کانتان گۆڕیان بۆ ناوی عه‌ره‌بی .. غیره‌تت هه‌بوو ، که ناڕه‌زایی خۆت به‌رانبه‌ر به‌و ناوه عه‌ره‌بییه نامۆییانه ده‌ربڕی ؟
پێش هه‌موو شتێک با سامی عه‌بدولعه‌زیز و ، هه‌موو ره‌گه‌زپه‌رستان و ناحه‌زان ئه‌وه بزانێن که که‌رکوک شارێکی کوردستانییه و ، زوو بێت یا دره‌نگ ، ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر کوردستان و .. رۆژێکیش دێت که هه‌موو ئه‌م کێچه پیسه ( قه‌ره) و هه‌موو ئه‌و وشه نامۆ هاوشێوانه‌ی قه‌ره لاببرێن و ناوی ئه‌و شوێنه به تورکی کراوانه‌مان .. بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ به ناوه ره‌سه‌نه کوردییه‌کانمان .
که پرۆژه‌ی( به‌ربه‌ستی خاسه ) له سه‌ر( خڕی خاسه ) له که‌رکوک ، لایه‌ن وه‌زیری ئاودێریی پێشووتری عێراق که دکتۆر ( عه‌بدوله‌تیف ره‌شید ) بوو ( کورده ) .. به‌ردی بناغه‌ی ئه‌م به‌ربه‌سته‌ی له خوارووی دێی ـ کۆچه‌ک ـ ی سه‌ر به ناوچه‌ی شوان له سه‌ر خڕی خاسه دانا .. ئێمه ئه‌وسا له نه‌رویج گرووپێکمان هه‌بوو به ناوی ( گرووپی داکۆکیکردن له که‌رکوک و له ناوچه داگیرکراوه‌کانی ترمان ) .. له نووسینێکی ناڕه‌زاییدا ، ره‌خنه‌مان له وه‌زیری ئاودێریی و له پارێزگاری که‌رکوک گرت .. داوامان کرد که ئه‌م پرۆژه‌یه به ناوی ( به‌ربه‌ستی خاسه ) یا ( به‌ربه‌ستی شوان ) ه‌وه ناو بنرێت ، چونکه له سه‌دا ( 75 ./. ) ی خڕی خاسه و سه‌رچاوه‌که‌شی ده‌که‌وێته ناوچه‌ی شوان .. یه‌کسه‌ر راگه‌یاندنه تورکمانییه‌کانی که‌رکوک به ( خاسه چای سه‌د ) ناویان برد .. ئیستاش داوا له ( دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم ) پارێزگاری ئێستای که‌رکوک ده‌که‌ین .. که واخه‌ریکه ئه‌و به‌ربه‌سته ته‌واببێت .. پێویسته به ناوێکی کوردییه‌وه ئه‌و به‌ربه‌سته بکاته‌وه .. داواشی لێ ده‌که‌ین که ناوی ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ناوه کوردییه ره‌سه‌نه‌که‌ی( هه‌نجیره ) ، هه‌روه‌هاش ناوی ( قه‌ره‌حه‌سه‌ن ) یش بۆ ( خاڵه‌بازیانی ) .
بایکۆتکردنی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌رکوک له و به‌رواره‌ی سه‌ره‌وه‌دا ، لایه‌ن گروپی کوردییه‌وه .. له‌جێی خوی‌دا بوو .. داواکارین ته‌نها به‌و بایکۆت کردنه وازنه‌هێنن .. به‌ڵکو سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و بیره بۆگه‌نه‌ی ئه‌ندازیاری دڵکرمێ و شۆڤێنی ( سامی عه‌بدولعه‌زیز ).. پێویسته گرووپی تورکمانیش له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌رکوکدا ، داوای لێ بوورد له کورد بکات .
{jcomments off}