"an independent online kurdish website

           لە مێژە گەلی کورد لە گەل ڕژێمەکانی بەغدا لە سەر مافە ڕەواکانی گەلی کوردەو بەس،کە ئاشکرایه‌  ئەوان کێشانە‌ی کورد  لە گەل بەغدا تازه،تا ئەو دەمەش کە ‌ مافه‌ ڕه‌واکانی گه‌لی کورده وەدی نێت ئەوا مەحالە چارەسەری گرفتەکان بکرێن,ahmad_deshti

تا  ئەو کاتەی که‌ هه‌ست و کرده‌وه‌ که‌سیفه‌کانی که‌سانی دکتاتۆر بێنە ئاراو‌ له‌ به‌غداوه‌ ده‌سه‌لات  بگرنه‌ ده‌ست هەروا دەبێت، لەوەتی کە کورد مافەکانی پێشێل کراوەو دەکرێت و بە هەزاران قوربانی داوە بە دڵێکی زۆر پاک و سادەوە لە گەل دوژمنانی خۆی ڕێک دەکەوێت،بەڵام نەیارانی ئه‌گەر بۆ ماوه‌یه‌کیش تا خۆیان ڕێک ده‌خه‌ن دۆستایه‌تی به‌ درۆ له‌گه‌ل کورد بکه‌ن،ئه‌وا که‌ ده‌سه‌لات و هێزیان په‌یدا کرد له‌ هه‌موو په‌یمانه‌کان و کاره‌ له‌سه‌ر پێکهاته‌کان پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه‌، به‌ کرده‌وه‌ هه‌ولی گرفت بۆ کورد ده‌ده‌ن، لە ڕۆژگارانی ۆڕشی ئەیلول لە گەل بارزانی نەمر هەمیشە ئاوا بوون به‌رامبه‌ر به‌ کێشه‌ ره‌واکانی گه‌لی کورد ده‌که‌ونه‌ مقۆ مقۆ و هه‌موو هاوپه‌یمانه‌تی و دۆستایه‌تی له‌ یاد ده‌که‌ن و پێشێلی دەکەن، ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی که‌ به‌ سه‌ر کوردو کوردسستان هاتوه‌ زۆر خه‌شیمانه‌ له‌ بیری خۆیان ده‌به‌نه‌وه‌، بە به‌هانه‌ی جۆراو جۆرەوە دژ‌ به‌ گه‌لی کورد  دەوەستنەوە، له‌ جێ به‌جی کردنی یاساکانی که‌ به‌ سودی کورده‌ خۆ گێل ده‌که‌ن، له‌ زۆربه‌ی کێشه‌ و گرفته‌ گرنگه‌کانی کوردستان، پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه، مافه‌کانی گه‌لی کورد هەمووی پشت گوێ ده‌خه‌ن ، ده‌بن به‌ دکتاتۆرێکی تازه‌و دژ به‌ کوردو کوردستان کار ده‌که‌ن،جی کە خەراپیە دژ بە کورد ئەنجامی دەدەن، ئه‌م ڕه‌وشه‌ نا مرۆڤانه‌ زۆر له‌ مێژه‌ له‌ ئارا دایه‌….

ساله‌های ساله‌ دکتاتۆره‌کان و مرۆڤه‌ هه‌ست پیسه‌کانی فه‌رمانڕه‌ویانی عێراقی دژ به‌ نه‌ته‌وه‌ی کوردن، زۆر خه‌راپ بەرامبەر گەلی کەرد بیر ده‌که‌نه‌وه‌ وده‌جولێنه‌وه‌، ده‌یانه‌وێت که‌ گه‌لی کورد هه‌روه‌ک ساله‌های ساڵ له‌ ژێر چنگی دکتاتۆره‌کانی وه‌ک سه‌دام گه‌لێ کاره‌سات و ناله‌باری و ماڵوێرانی  که‌ بەسەر کورد هێندراوە وا بکەن، ئه‌مانه‌ش ئه‌مڕۆ دەیانەوێت کە به‌ هەمان شێوه‌ له‌ کورد به‌خۆ بکه‌ون و به‌لکو خه‌راپتریش بکه‌ن، جونکە ئەم دژایەتیەی کورد خەسلەتیانە، ده‌یانه‌وێت که‌ کورد هه‌ر ژێر دەستە و چه‌وساوه‌ بێت، دیاره‌ که‌ گه‌لی کورد‌ له‌ پێناوی وه‌دی هێنانی ژیانێکی سه‌ربه‌رزانه‌ و، گه‌یشتن به‌ هه‌موو مافه‌ ڕه‌واکانی نه‌ته‌ویی خۆی  و چاره‌سه‌ری  کیشه‌ و گرفته‌کانی کە به‌ هه‌زاران هه‌زار قوربانی داوه و هه‌تا ئه‌مڕۆش هه‌ر نه‌وه‌ستاوه‌ و له‌ پێناوی ژیانێکی سه‌ربه‌رزانه‌و گه‌یشتن به‌ مافی چاره‌نوسی خۆی هه‌ر له‌ خه‌بات و تێکۆشان دایه‌، تا به‌ هیواکانی سه‌ربه‌خۆیی خۆشی نه‌گات ئەوا هه‌رگیز ناوه‌ستێت وقەتیش سازش لە گەل دوژمنانی کورد ناکات، هیچ هێزێکیش نیه‌ که‌ بتوانێت چۆک به‌ گه‌لی کورد دابدات، به‌ره‌و دوای بگێڕێته‌وه‌، ئاشکرایه‌ که‌‌ هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ڕژێمی دکتاتۆرو یه‌ک له‌ دوای یه‌که‌کانی به‌غدا وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان دژ به‌ گه‌لی کورد و کوردستان وه‌ستاون و بە هەزاران خائینان و خۆفرۆشانی کوردیشیان ڕەگەل کەوتوون و بوونەتە دار دەستیان و  به‌ ئاشکرایی و زۆر نامرۆڤانه‌ کوردیان له‌ ناو بردووه‌، هه‌رچه‌نده‌ که‌ کورد خۆی به‌ برای عاره‌ب داناوه‌و دا ده‌نێت بەڵام حارەب قەت نەبوونەتە برای کورد، کورد هه‌میشه‌ هه‌ولی ئاشتیانه‌و به‌ یه‌که‌وه‌ ژیانی له‌ گه‌ل عاره‌بان داوه‌،به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ که‌ هیچ سودێکی نیه‌و نه‌بووه، من پێم وایە تاکوه کورد هەر‌وەها بێت و ئاوا بیر بکاته‌وه، ئەوا‌ هه‌ر زیانی پێده‌گات،ئه‌مڕۆش ده‌بینین که‌ زۆر له‌ به‌ ناو برا تازیه‌کانمان ده‌یانه‌وێت  گه‌لی کورد به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌که‌وه‌ بێت، بچه‌وسێننه‌وه‌و وه‌ک جاری جاران هه‌موو سه‌روه‌ت و سامان و نه‌وت و کانێکی میللی کورد بۆ داگیرکه‌ران بێت و خودی کورد لێی بێبه‌ش بێت، هه‌ر بۆیه‌شه‌ ده‌بینین که‌ ئه‌مڕۆ له‌ جیاتی په‌ند وه‌رگرتن له‌ ڕابوردو سه‌رانی ڕژێمی عیراقی وه‌ک جه‌نابی مالکی هەموو یاساکانی دیموکراتیانە  ‌کە ده‌ستورین پێشێل دەکات، دان بە ئه‌وان کاره‌ له‌ سه‌ر ڕێککه‌وتوه‌کان نانێت، خاکی زه‌وت کراوی کوردستان که‌ به‌ ناهه‌ق‌ له‌ خاکی کوردستان جیا کراونه‌ته‌وه‌، وه‌ک گه‌لێ ده‌ڤه‌رو شارو شارۆچکه‌کانی داگیر کراوی کوردستان بە تایبەت شاری که‌رکوک و گه‌لێ له‌ ناوچه‌کانی دیالەو دەڤەری خانەقین کێشە زیاد دەکات، هێزی عەمەلیاتی دجلە دژ بە کوردستان ساز دەکات، بۆ زیاتر چەسپاندنی بیرو باوەڕانی سەدامی ئەوان ناوچانەیان لە کوردستان دابڕاندووە، هەروەک بەم دوواییە لە ناو جەرگەی شاری کەرکوک بێ ئەوەی کەهیچ کوردێ بەشداەیان لە گەل بکات،مالیکیەکان بە دژایەتی کورد  چەسپاندنی ئەو هێزەیان ڕاگەیاند، کە ئەمەشیان  هەر بۆ نەوە بوو کە کورد سەخلەت بکەن و ئەوان دەڤەرانە لە کوردستان زیاتر جیا بکەنەوە،  ئەوان ناوچه‌ و شارو شارۆچکه‌  ته‌عریب کراوانە بە داگیر کراوی بمێننەوە و بەوان هێزانە دژ بە کورد بیپارێزن، کەزۆری کێشه‌کانیش هه‌ر له‌ ڕۆژگارانی زووڕا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ئه‌وان گرفتانه‌ی که‌ له‌ کۆنه‌وه‌ ڕژێمه‌ دکتاتۆرو کۆنه‌ په‌رسته‌کانی عێراقی دژ به‌ کورد به‌ کاریان هێناوه‌و ئه‌و هه‌موو ناوچانه‌و به‌ تایبه‌ت شاری دڵی کوردستان که‌ که‌رکوکی زه‌لیله‌‌ و تا ئه‌مڕۆکه،‌ ئه‌و برینه‌ قووله‌ی که‌ ناڕه‌واو نامرۆڤانه ڕژێمه‌ دکتاتۆره‌کانی ڕابوردوو، له‌ سه‌رجه‌سته‌ی کوردیان هه‌ڵکه‌ندووه‌‌، تا ئه‌مڕؤش ده‌بینین که‌ ساڕێژ نه‌بووه‌ و، ئێستاش  واته‌ ڕژێمی ئه‌مرۆکه‌ی عێراق به‌ سه‌ر کردایه‌تی مالکیوه‌ به‌‌ هه‌ستی دکتاتۆرانه‌‌ی تازه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت که‌ زامه‌کانی گه‌لی کورد له‌ جیاتی چاره‌سه‌ر کردنیان قوڵتر بکه‌نه‌وه‌، له‌ باره‌ی ناوچه‌ تازه‌کان به‌ تایبه‌ت له‌ باره‌ی که‌رکوکه‌وه‌ دیارن که‌ چۆن بیر ده‌که‌نه‌وه‌..

  ئه‌وان ئه‌وه‌ش چاک ده‌زانن  که‌ هه‌ر وه‌ک بارزانی نه‌مریش فه‌رمووی: مه‌حاله‌ که‌ کورد واز له‌ شاری که‌رکوک بهێنێت  و که‌رکوک گه‌ر یه‌ک کوردیشی لێ نه‌هێلن ئه‌وا هه‌رکوردستانه‌و به‌س،ده‌بێ هه‌ر‌ به‌ کوردستانییش بمێنێته‌وه‌، دوژمنانی کورد ئه‌م ڕاستیانه‌ چاک ده‌زاننن، هه‌ر بۆیه‌شه‌ که‌  ده‌بینین‌ جه‌نابی مالکی دێته‌ که‌رکوک و کورد ئیستفزاز ده‌کات و ناوو ناتۆره‌ له‌ که‌رکوک ده‌نێن،ئەو حەمکە پارەی عێراقی  کە ملیاردها دۆلارە لە کڕینی چەک بۆ بەکار هێنان لە ناو شاخەکان دەکڕن، چونکە سه‌رانی ئه‌مڕۆی عێراق هه‌روه‌ک ڕابوردوو واتە وەک سه‌دامه‌ دکتاتۆره‌که‌  له‌ باره‌ی کورده‌وه‌ بیر ده‌که‌نه‌وه،‌ ده‌یانه‌وێت که‌ دواکه‌وتن وبه‌دبه‌ختیه‌کان‌ له‌ سایه‌ی سیاسه‌تی چه‌واشه‌کاریانه‌وه‌ دژ به‌ کورد هه‌روا بمێنێته‌وه،‌  پێشێلکاریه‌کان وه‌ک ڕابوردووی کاره‌ساته‌کانی لێ بکەنه‌وه‌‌،ئه‌مڕۆ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی که‌ سه‌رانی ڕژێمێ عێراقی به‌ تایبه‌ت مالکی که‌ خۆی له‌ ده‌سه‌لات ده‌بینێته‌وه‌ و خۆی  به‌ گه‌وره‌ترین ده‌سه‌لاته‌وه‌ داده‌نێت، ده‌یه‌وێت که‌ لاسایی له‌ سه‌دامیان بکاته‌وه‌، وا ده‌زانێت  که‌ ئه‌ویش بۆ ماوه‌یه‌ک بۆی ده‌چێته‌ سه‌ر که‌  دیسانه‌که‌  کاره‌ساته‌کان دژ به‌ کوردستان وه‌ک  ڕا بوردوو زیندوو بکاته‌وه‌،کوردستان بشێلنه‌وه و ماڵوێرانیه‌کان دژ به‌ کوردستان وه‌دی بێنێنه‌وه‌‌، جه‌نابی مالکی که‌ دکتاتۆرانه‌ ڕه‌فتار ده‌کات و ئه‌گه‌ر هه‌روا  بڕوات  دیاره‌ که‌ عێراق توش به‌ کاره‌ساتی ترسناک و نوێکان ده‌کاته‌وه‌، جه‌نابی مالکێ ئه‌مڕۆ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی که‌ عێراق به‌ره‌و ئاوه‌دانی ودوور له‌ کاره‌ساتان بێت،  ده‌بینین که‌ ئه‌مڕۆ‌ ده‌سه‌لاتیان په‌یدا کردووه ‌جگه‌ له‌ چەک کڕین بۆ به‌دبه‌ختیه‌کان و دژایه‌تی کردنی گه‌لی کورد  شتێکی تریان وه‌بیرا نایه‌ت، ئێستا‌ش ده‌بینین که‌ که‌لاوه‌کان و هه‌ژاری و ده‌ربه‌ده‌ری ته‌ه‌واوی گه‌لانی عێراق له‌وپه‌ڕی دایه‌و، به‌ ملیۆنها خه‌ڵکی عێراق به‌ کوردو عاره‌ب و هه‌موو که‌مه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان له‌ ناو مال و کاشیانه‌ی خۆیانه‌وه‌ بێ ده‌ره‌تان و هه‌ژارو ئاواره‌ کراون، دوورن له‌ ئارامی و ئاسایشی ژیان و دوورن له‌ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی خۆیانه‌وه،‌ گرفتی ئاوو کاره‌باو ئاوه‌دانی  له‌ سه‌ر خاکی عێراقدا له‌ هه‌موو شوێنێکه‌وه‌ وه‌دی ده‌کرێت، هه‌رچه‌نده‌ خه‌ڵکی کورد توانیویانه‌ که‌ هه‌ندی ئاوه‌دانی و که‌مێ پێشکه‌وتن له‌ کوردستان وه‌دی بێنن، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ڕژێمی عیراقی به‌ سه‌ر کردایه‌تی مالکی ده‌بینین که‌ چۆن به‌هانه‌ به‌ ‌ گه‌لی کورد ده‌گرن، له‌ جیاتی هاوکاری ڕاسته‌قینه‌ و په‌ره‌ پێدانی شارستانیه‌ت و لە جیاتی خۆشبه‌ختیه‌کانی گه‌لانی عێراق بە تێکرایی،  له‌ جیاتی دروست کردنی ئارامی و ئاسایش  و ئاوه‌دانی و  چاکسازیه‌کانی که‌ ده‌بێت ئه‌نجام بدرێن، لە جیاتی دوور خستنەوەی گه‌لانی عێراق به‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانه‌وه‌ لە ئەهریمەنی شەڕ،‌ لە ە جیاتی ڕێککەوتن لە گەل  هه‌موو لایه‌نه‌کان بۆ سه‌رکه‌وتنه‌کان،تا‌ هه‌موو لایه‌کان بکارن که‌ به‌ ڕاستی  به‌ یه‌که‌وه‌ بۆ پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتنه‌کانی عیراق و بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ کار بکه‌ن، و واز له‌ سیاسه‌تی داگیر که‌ردن و ناپه‌سه‌ندی و هه‌ستی دکتاتۆرانه ‌ بهێنن، هه‌موو چاکسازیه‌کانی که‌ ده‌بێت ئه‌نجام بدرێن وگه‌لانی عێراق به‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانه‌وه‌ دوور بخه‌ن له‌ نائارامی وبه‌دبه‌ختی و له‌ گه‌ل یه‌کتر ڕێک بکه‌ون و به‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ بکارن که‌ به‌ ڕاستی عیراق ئاوه‌دانتر بکه‌نه‌وه‌، واز له‌ سیاسه‌تی داگیر که‌رن و چه‌وساندنه‌وه‌ و‌ خاپور کردنی کوردستان وپیشێل کردنی یاساکان و پشت گوی خستنی ڕێکه‌وتنه‌کانی که‌ سیاسه‌تمه‌دارانی کوردو عاره‌ب و هه‌موو که‌مه‌ نه‌ته‌وایه‌ت‌یه‌کان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان له‌ سه‌ری ڕێککه‌وتوون و به‌ یه‌که‌وه‌ سه‌ربه‌رزانه‌ بژین و کوردستان  و هه‌موو عێراق به‌ره‌و‌ پیشکه‌وتنه‌کان وه‌ک ته‌واوی گه‌لانی ئازاده‌ی جیهان ببه‌ن، به‌داخه‌وه‌ جه‌نابی مالکی  وا هه‌له‌ که‌سیفه‌کانی ڕابووردو دژ به‌ گه‌لانی عێراق به‌ تا‌یبه‌ت کورد  ده‌یه‌وێت زیندوو بکاته‌وه‌  و چاکسازی له‌ سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌ دوله‌مه‌نده‌ی عێراق دوور ده‌کاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ په‌راوێز کردنی یاساکان و کاره‌‌ له‌ سه‌ر پێکهاتووه‌کان له‌ گه‌ل لایه‌نه‌کان و پێکهاته‌کانی عێراق  ئاشکرایه‌ که‌ به‌و شێوه‌‌ هه‌موو عێراق به‌رەو شه‌ر‌و هه‌ڵدێر ده‌بات، لێ دوانەکانی ئەم داییە سەرەک وەزیرانی عێراقی و هەندی لەسه‌رانی عێراق  دژایه‌تی کردنی گه‌لی کوردە کە ئەمەش جگه‌ له‌ کاره‌ساته‌کان به‌ولاوه‌ شتێکی تریان ده‌ست ناکه‌وێت، ئه‌مڕۆ ده‌بێ سه‌رانی عێراق بۆ هه‌تایه‌ په‌ند له‌ هه‌موو کاره‌ساته‌کانی ڕابوردووه وه‌ر بگرن،مالیکی ومالیکییه‌کان بەوان ڕەفتارانەیان و‌ بیرکردنه‌وه‌یان گەلێ کارەساتن وەدی دێنن و بە دژ به‌ کورد بونیان چاره‌نوسیان له‌ سه‌دامیان چاکتر نابێت، زۆر به‌داخه‌وه‌ ده‌بینین که‌ مالکی  دژ به‌ کوردستان  بە تەواوی کەوتۆتە گەڕ و کێشه‌و گرفته‌کان بۆ کورد قولتر  دکه‌ن، تا ئه‌مڕۆ به‌ ته‌واوی دانیان به‌و ئه‌زموونه‌ی کوردستان و کاره‌ له‌سه‌ر پێکهاتوه‌‌کان نەهێناوەو ناهێنن و هه‌ستی دکتاتۆرانه‌یان له‌ مێشک دا ده‌جولێتەوە، ده‌یانه‌وێت که‌  هه‌موو خه‌ڵکانی عیراق به‌ تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورد توش به‌ کاره‌ساته‌کان بکه‌نه‌وه‌، دیمان له‌ سه‌ردانه‌که‌ی ناوه‌خت و نابه‌جێ‌و دژ بە کوردستان که‌ به‌و شێوه‌ دکتاتۆرانه‌‌وه‌ چوو بۆ که‌رکوک،هەروەها دامەزراندی عەمەلیاتی دیجلە کە ئەمرۆ تەهدیدی کوردی پێ دەکات و عه‌زەلاتی خۆیان نیشان دەدەن،کە هه‌موو ڕه‌فتاره‌کانیان دژ بە کورد زه‌نه‌نده‌ن، ئه‌وان ، لە بەبارەی که‌رکوکه‌‌وەوەش که‌ هۆکاری زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری کاره‌ساته‌کانی کلە سەر کەرکوک ناکات،جەنابی مالکی‌ تازه‌ به‌ تازه‌ به‌ شارێکی کوردی  دانا‌نێت و له‌ کوردستانی زیاتر دوور ده‌خاته‌وه و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی کورد زامدارتر ده‌کات، هه‌موو ڕاستیه‌کان له‌ یاد خۆیان ده‌بەنه‌وه‌ که‌ دکتاتۆریه‌ت باوی نه‌ماوه‌، کەبه‌م ڕه‌فتارانه‌وه‌ سه‌ری خۆیان ده‌خۆنو و گه‌لی کورد هه‌رگیز سازش له‌ گه‌ل هیچ دکتاتۆرو دوژمنێکی خۆی ناکات، که‌سێ نکارێت که‌ کوردستان جارێکی تر ته‌عریب و داگیر بکاته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی وه‌ک مالکی دژ به‌ کورد ده‌وه‌ستن و بیر دەکەنەوە،  سه‌ری خۆیان له‌ به‌رد ده‌ده‌ن و تا سه‌رانی به‌غدا وا بیر بکه‌نه‌وه‌ و، ئاوا  دژ بە کورد بن، قەت سەرکەوتوو نابن،له‌ ئاکامدا هه‌ر نه‌یارانی کوردو خائینانن کە هەر شکه‌ست ده‌خۆن و گەلی کورد بە هەموو مافە ڕەواکانی خۆی شاد دەبێت وبە سەرهەموو داگیرکەرو دوژمنەکانی هەرچەند هێزیان هەبێت سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت. .

2012.10.30

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی