به‌شداری سیاسی له ژیانی هه‌موو مرۆڤێكدا گرنگی هه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ ژنان كه به‌هۆی ده‌یان هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییه‌وه تاڕاده‌یه‌كی زۆر به‌شداری فراوانیان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا نه‌كردووه و ڕێگیریان لێكراوه.
هه‌ڵبه‌ت كاتێك باس له به‌شداری ده‌كرێت، نابێت به‌ته‌نیا له‌وه‌دا كورتی بكه‌ینه‌وه كه ژنێك ئه‌ندام یان كادیری حزبێك بێت، به‌ڵكو لێره مه‌به‌ست له به‌شداری فراوان و به‌هه‌ندوه‌رگرتنی به‌شداری سیاسیی و كایه‌ی مه‌ده‌نییه..
ژنانی كوردستان له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا به‌شداری شۆڕش و ڕاپه‌ڕِینه‌كانی كوردیان كردووه، ڕۆڵی دیاریان هه‌بووه و له‌هه‌ندێك وێستگه‌ی ژیانی سیاسی‌دا له‌سه‌رده‌می خه‌باتی شاخ و پارتیزانیدا به‌شداری كاریگه‌رانه‌یان كردووه، به‌ڵام ئه‌م به‌شدارییه له‌ئاستی پێویستی و خواسته‌كانی خه‌باتی ژناندا نه‌بووه بۆ ڕزگاربوون له ته‌وقی دیلێتی و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی مافه‌كانیان.
به‌شداری سیاسی ژنان له‌سه‌رده‌می شاخ و شۆڕش هه‌ستێكی به‌رپرسیارێتی بووه هاوشانی پیاوان بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ره‌تایه‌كی باش بووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له ژنان له‌ڕێگای ئه‌و به‌شدارییه‌وه به‌مافه‌كانیان ئاشنابن و هه‌وڵی به‌رفراوانتربوونی بده‌ن.
دوای ڕاپه‌ڕین له کوردستانی باشورسه‌ره‌تایه‌كی نوێ له خه‌باتی ژنان ده‌ستیپێكرد، هۆشیاربوونه‌وه‌ی زیاتر، دامه‌زراندنی چه‌ندین كۆمه‌ڵه و ڕێكخراوی ژنان و كردنه‌وه‌ی خول و سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری، هاتنه‌كایه‌وه‌ی ژنان له بواره‌كانی هونه‌ر و سینه‌ما… و هتد، ئه‌مانه خاڵ و هه‌نگاوی ئیجاب بوون، به‌ڵام هێشتا قۆناغی سه‌ره‌تایه و ده‌كرێت كاراتر بكرێن.
ئایا ئه‌مانه وایكردووه مافه‌كانی ژنان به‌ته‌واوی وه‌ربگیرێنه‌وه؟ به‌دڵنیاییه‌وه نه‌خێر، به‌ڵكو زۆر قۆناغی تر ماوه كه خه‌باتی ژنان بیبڕێت و زۆر مافی زه‌وتكراوی تریش ماوه به‌ده‌ستبهێنرێنه‌وه. كه‌واته بۆ ئه‌مه چی پێویسته؟ ئه‌ركی سه‌ره‌كی ژنان و ڕێكخراوه‌كانی ژنان چییه؟ ئه‌ركی حزبه سیاسییه‌كان چییه؟
بێگومان به‌وه‌ی ژنان نیوه‌ی كۆمه‌ڵن ئه‌گه‌ر به‌شدارییه‌كی فراوان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا بكه‌ن، ئه‌وا ئه‌توانن كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر ئاراسته‌ی سیاسی و بیركردنه‌وه‌ی سیاسییه‌كان هه‌بێت، له‌سه‌ر داڕشتنی به‌رنامه‌ی حزبه سیاسییه‌كان، له یاسا مه‌ده‌نی سزاییه‌كان، ئه‌توانن هێزێكی گه‌وره‌ی فشاربن بۆ سه‌ر زۆربه‌ی كایه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییه‌كان.
له‌م ڕووه‌وه ڕێكخراوه‌كان ژنان پێویستیان به یه‌كگرتوویی هه‌یه، خودی ژنانیش پێویستیان به‌وه‌هه‌یه كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین به‌شدارییان هه‌بێت له‌سیاسه‌تدا.
كاركردنی ڕێكخراوه‌كانی ژنان دوور له فیكر و ئایدیۆلۆژیای سیاسی و ئایینی پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌ییه، چونكه له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا كۆمه‌ڵگای كوردستان به‌ده‌ست دواكه‌توویی كولتوور و لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ناڵاندوویه‌تی و بۆ ده‌ربازبوونی ژنانیش له‌و قه‌یرانه پێویسته قورسایی بخرێته سه‌ر گۆڕینی ئه‌و عه‌قَڵه كۆمه‌ڵایه‌تییه نه‌ك تۆخكردنه‌وه‌ی فیكر و ئایدۆلۆژیا و ململاتێكانیان.
ژنان پێویسته به‌هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی خۆیان به‌شداری كاریگه‌رانه بكه‌ن نه‌ك له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه به‌شدارییان پێ بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وا ده‌بێت به عه‌قڵی پیاو بجوڵێنه‌وه و ناتوانن شێلگیرانه كار بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌كانیان بكه‌ن.
/۷/۱۱/۲۰۱۲ زاینی بریتانیا{jcomments off}