ئاخ سه‌ره‌رای هه‌موو ده‌ردان
له کۆگای ده واوده‌رمانی برش هه‌ڵاتووی
ئه‌م حیزبانه…
کوانێ چاره‌سه‌ری ده‌کرێ ؟
ئا به‌م دوکتورانه !؟
کوردایه‌تیی چاره‌ی کوردان .
سه‌ره‌رای چاره‌ی زۆر ده‌ردان
ئا لێره به‌ره‌ی به‌ر به‌رینی دێمۆکراتیکی کوردان
به جۆره‌ها جۆری گابه‌ردان
لایه‌ک ئاین ، لایێ ئیدئۆلۆژ ، لایه‌ک هه‌ر ناکه‌ن دیالۆگێ وتووێژ
لێمان بۆته ئه‌و ئازادیه‌ی له ئێران‌دا لێی ده‌گه‌راین
که چی لێره خۆ ئازادی
ئه‌ی بۆ نایه‌ی ، ئه‌ی بۆ ناچیه ده‌نگی شادی!؟
سه‌ره‌رای گرداوی حیزبایه‌تی گه‌ردون
سه‌ره‌رای گرکانی کوردایه‌تی ده‌روون
ره‌شن … هه‌شن ده‌که‌ن وێران بنکه‌ی هومیدم
وه‌ک مه‌قه‌رێکی… پێشمه‌رگه له داوێنی چیایه‌کی به سام وسه‌رکێش…
که هه‌رده‌م ده‌کرێنه بوردومان
له نێوان گرکان وگۆمان
مه‌رج نیه بکه‌ویه خنکان{jcomments off}
گه‌ر مه‌ڵێوانی شاره‌زای شه‌پۆلان بی
چاره ئه‌وه‌یه هه‌رده‌بێ
خۆتی پێداده‌ی
له پیش باهۆزه‌که‌ی “ساندی”ش
بۆ پاراستنی که‌شتیه‌کان…
ره‌وانه‌یان کردنه ده‌ریاکان
ئه‌وانه‌ی وا لایان وایه
کوردایه‌تی بێ ره‌نگه وه‌کوو هه‌وایه
ئه‌وانه‌ی وا لایان وایه
نه‌گۆره ولێره ش وێنه‌ی ئایه‌ی خوایه
حیزبایه‌تیان له لا چه‌شنی به‌شه برایه
له کاروانی ئۆرکێستری ئازادیمان
نابێ لێیده‌ن هه‌ر که‌سه‌و له هوایه
هه‌رده‌م ده‌بی چاویان لێ بێ…
له هه‌ردوو باڵی
کوردایه‌تی وحیزبایه‌تی هه‌ر رێبه‌ری ئۆپێرایه .