با له (کۆشکی سپی) وه‌ک سه‌رۆککۆماریش راوه‌ستی مرۆڤێکی بێ‌نرخ و پله دووی، چونکه (ره‌ش پێستی)
***
رۆژی 7/11/2012 رۆژی راگه‌یاندنی ئاکامی ده‌نگدانی خه‌ڵکی ئه‌مریکا بوو، بۆ دیاریکردنی سه‌رۆککۆمار. به داخه‌وه له هه‌ندێ به‌شی ماسمێدیاییدا وشه‌ی (ره‌نگین پێست) بۆ سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا که به‌ڕێز (به‌راک ئۆباما Barack Obama) هه‌ڵبژێردا بوو، به‌کار ده‌برا. نموونه به‌شی فارسی رادیو ئیسرائیل
جێگه‌ی داخه ئه‌و وشه چه‌په‌ڵه واته (ره‌نگین پێست) له رادیویه‌کدا به‌کار ئه‌برێ، که به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و رادیویه له بنه‌ماڵه‌ی که‌سانێکن که خۆیان تامی تاڵی نابه‌رابه‌ری مرۆڤیان چه‌شتووه.
ئه‌گه‌ر له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌ڕێز (میت رۆمێنی Mitt Romney) که یه‌کێ له کاندیدا‌کانی سه‌رۆککۆماری بوو، سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌س بهێنایه‌ت، ئه‌ویشیان به‌و جۆره پێناسه ئه‌کرد و ئه‌یانوت که‌سێکی (سپی پێست) بووه به سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا؟
نا،نا، هه‌رگیزاوهه‌رگیز ئه‌ویان به‌و جۆره پێناسه نه‌ئه‌کرد، چون له روانگه‌ی به‌رپرسانی ماسمێدیا‌وه نابێ مرۆڤی(سپی پێست) به‌و جۆره پێناسه بکرێت!
تا ئه‌و جێگه‌ی که زانیاریم هه‌یه، ئه‌و زانایانه‌ی که سه‌باره‌ت به په‌یدا بوونی مرۆڤ کاری لێکۆڵینه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه، له‌سه‌ر ئه‌وه باوه‌ڕن: مرۆڤ له (ئافریقا)وه سه‌ری هه‌ڵداوه له ره‌وتی ژیاندا به‌ره‌و ناوچه‌کانی دیکه‌ی جهان رۆیشتوون.
ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی ماسمێدیایی بیانه‌وێت تاکه‌کانی مرۆڤ به‌پێی (ره‌نگی پێست) پێناسه بکه‌ن، ئه‌بێ ره‌نگی مرۆڤی ئه‌فریقایی بکه‌ن به بنه‌مای ئه‌و هونه‌ره ” مه‌زنه‌ی” خۆیان و سپی پێسته‌کان و … به (ره‌نگین پێست) پێناسه بکرێت
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی تماشای ئه‌و هۆنراوه ساده ئینگلسییه‌ی خواره‌وه که سه‌باره‌ت به‌و جۆره هه‌ڵوێستانه له لایه‌ن کچێکی ئه‌فریقاییه‌وه نووسراوه، بکه‌ین.
9/11/2012
Written by an African Kid amazing thought:
Collared
When I born, I black,
When I grow up, I black,
When I go in Sun, I black,
When I scared, I black,
When I sick, I black,
And When I die, I still black….
And you white fellow,
When you born, you pink,
When you grow up, you white,
When you go in Sun, you Red,
When you cold, you blue,
When you scared, you yellow,
When you sick, you Green,
And When die, you Gray…
???And you call me collared
هۆنراوه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ساڵی 2005 هۆنراوه‌ی کچێکی ئه‌فریقی بوو
ره‌نگین
کاتێ له دایک ئه‌بم، ره‌شم،
کاتێ گه‌وره ئه‌بم، ره‌شم،
کاتێ ئه‌ڕۆمه به‌ر تاو، ره‌شم،
کاتێ ئه‌ترسم، ره‌شم،
کاتێ نه‌خۆشم، ره‌شم،
کاتێکیش که ئه‌مرم، هه‌ر ره‌شم،
به‌ڵام، تۆ ئه‌ی مرۆڤی چه‌رموو،
کاتێ له دایک ئه‌بی، ره‌نگت په‌مه‌ییه،
کاتێ گه‌وره ئه‌بی، سپییه،
کاتێ ئه‌ڕۆییه به‌ر تاو، سووره،
کاتێ سه‌رمات ببێ، شینه،
کاتێ ئه‌ترسی، زه‌رده،
کاتێ نه‌خۆشی، سه‌وزه،
کاتێکیش که ئه‌مری، بۆره،
ئێستا، تۆ به من ئه‌ڵێی پێست ره‌نگین؟!
30/8/2010
سه‌عی سه‌قزی – qayshi@yahoo.com
وێنه‌ی (به‌راک ئۆباما) و (میت رۆمێنی) له رۆژنامه‌ی (مترۆ Metro) له ستۆکهۆڵم.
{jcomments off}