"an independent online kurdish website

ئێواره‌ دره‌نگانێ له‌ دوایین ڕۆژی پاییزێ      

له‌  لێواری ئه‌و ئێواره‌دا ، کچه‌ کوردێ  ڕوو سوور و     hama-hariri

خێل شیرین  رۆنیشتبوو ڕوو له‌ ئاسۆ و دوور ئه‌ی ڕووانی.
پا ییز  وتی هێنده‌م نه‌ماوه‌ چۆل که‌م بڕۆم
ئه‌رێ کاڵێ ده‌بی به‌ هاوڕێی ڕێی دوورم ؟
هه‌رچی ڕه‌نگی دڵخوازت بی،،  گه‌ڵا گه‌ڵا هه‌ر ئێستا هه‌ڵیانگرمه‌وه‌
دوویان  ئه‌که‌م به‌ گوڵه‌ سه‌ر له‌ پرچی لوولتی ئه‌ده‌م
دووی ناسکیش وه‌کوو  گواره‌ له‌ گوێت
ئه‌وانی دیش هه‌مووی ئه‌که‌م له‌ شێوه‌یه‌ک وه‌کوو
به‌رگ پڕ به‌ باڵات وه‌کوو باڵات
له‌ دارستان داوا ئه‌که‌م  بمانده‌نه‌ به‌رزترین چناره‌کان تا ده‌گه‌ینه‌ سه‌ر لووتکه‌یان
ئه‌و جار هێدی یا به‌ سرته‌ و نه‌رم نه‌رم
ئه‌دوێین له‌ گه‌ڵ ئه‌ستێره‌کان و ده‌چینه‌ ناو کیانیی
ئه‌وان
جا له‌وێوه‌ کوێت حه‌ز لێ  بوو لێی بڕوانه‌
کاڵێش هێور ‌هێور خۆی ڕائه‌ژاندوو پێی ئه‌وت
ئه‌و کاته‌ی  من هاوڕێت ئه‌بم ، که‌ کوردستان
چیدی خوێنی له‌شی نه‌تکێ
ئاڵای کوردستان و کوردم له‌ نیویۆرک له‌ باڵاخانه‌ی
یوئێنا بێ به‌ هاوڕێی تا هه‌تایی ئاڵای گه‌لان و شه‌کاوه‌ بێ وله‌ سه‌ر کورسیی خۆی ، خۆی دانیشی
پاشان په‌شێوی کوردستان  هه‌مان شێعری مناڵه‌کان
مناڵه‌کان_ ئه‌ی برسییه‌ ژین تاڵه‌کان له‌ مه‌یدانی
ئه‌براهه‌ما بڵێت و عه‌زیز شاڕووخ ڕووحی چریکه‌ی
وه‌به‌ر نێ و بی چڕێته‌وه‌……..ئه‌وده‌مه‌من هاورێتم
پاییز ئیدی شێت وشه‌یدا و چاو به‌فرمێسک زانیی 
ئیتر زستان هات و جێی گرته‌وه‌.

حه‌مه‌ حه‌ریری
11.11.20012

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی