هاوڕێ خۆشه‌ویسته، ئه‌و كه‌سه‌یه كه نزیكته له زۆر بیركردنه‌وه، خۆشی و ناخۆشی و یادگارییه‌كان، زۆر له هاوڕێیان كه ته‌مه‌نێكی زۆرت له‌گه‌ڵیان بردۆته‌سه‌ر، زۆر ڕووداوی خۆش و پڕ له‌شادیتان به‌یه‌كه‌وه بردوتانه‌ته‌سه‌ر، دڵی خۆتت بۆ كردۆته‌وه، ئامۆژگاریت لێ وه‌رگرتووه، پرست پێكردووه، چاوه‌ڕێی پێشنیاره‌كانی بوویته، پلانی ئاهه‌نگ و زه‌ماوه‌ند و
ده‌رچوون و گه‌ڕانت به‌یه‌كه‌وه كردووه.
نیوه‌ی له‌و په‌روه‌رده‌یه‌ی كه وه‌رتگرتووه كه‌سایه‌تی بۆ تۆ دروستكردووه هاوڕێیه‌كه‌ته، جا ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌كه‌ت باش بێت یان خراپ بۆ تۆ هاوڕێ بووه سوودت لێ وه‌رگرتووه، سووده‌كه باش بێت ڕێ نیشانده‌رت بێت له یه‌ك فێربوونی سیفاتی باش بێت، یان سوودت وه‌رگرتووه له هاوڕێی خراپ ڕه‌وشتی ناشرین و خراپت وه‌رگرتووه، كه‌لات ڕاست بووه به باشترین سوودێكی خۆت داناوه..
جاری وا هه‌یه تۆ چه‌نده‌ها ساڵ هاوڕێیه‌كت هه‌یه كه منداڵبوویت له‌گه‌ڵی له گه‌نجیدا هاوڕیه‌تیتان نه‌ماوه كه‌م بووته‌وه یان هه‌ر نه‌ماوه.
من ئه‌وه ناڵێم له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوڕێیه‌تیت له‌گه‌ڵ نه‌ماوه له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه دووری له‌یه‌ك و یان عاجزی له‌یه‌ك، نا، به‌ڵكو لێشت نزیكه و عاجزیش نیت هاوڕێیه‌تیت له‌گه‌ڵی نه‌ماوه ئه‌مه‌ش هۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌كاتی گه‌وره‌بووندا دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه بیركردنه‌وه و پێشنیاره‌كانی و پلانه‌كانی ئه‌و ڕه‌وشته تازه‌یه و قه‌بوڵ نه‌كردبێ ئه‌و هاوڕێیه وه‌كو هاوڕێی جارانی خۆت وه‌رگرتبێ چه‌نده‌ها سیفاتی تازه له هاوڕێیه‌تی بۆ نموونه فێربوونی فڕوفێڵ و دووركه‌وتنه‌وه له ڕاستگۆیه‌تی به‌رامبه‌ر هاوڕێكه‌ی تاكو شێوه‌ی جلوبه‌رگ له‌به‌ركردنی و نان خواردنی و به‌شداریكردنی له ئاهه‌نگ و زه‌ماوه‌ند و سه‌یران و خوێندن هه‌مووی گۆڕانكاری به‌سه‌رهاتووه، ئه‌وه وات لێده‌كات كه ئه‌و هاوڕێ منداڵیه‌ت كه تۆ به‌مشێوه تازه‌یه‌ی كه تۆ ناسیوته قبوڵی ناكه‌یت هه‌ندێك دووركه‌وتیه‌وه لێی.{jcomments off}
به‌ڵام كه تۆ هه‌مان هاوڕێ به‌هه‌مان گۆڕانكاریه‌وه قه‌بوڵی بكه‌یت و ڕاسته‌وخۆ ئه‌و گۆڕانكاریه‌ی كه تێیدا ڕوویداوه ئاگاداری بكه‌یته‌وه بڵێیت له‌به‌ر هه‌مان هۆ یان ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆڕانكاریه له ڕه‌وشتی. هاوڕێكه‌ت ئه‌گه‌ر زیانی به‌هاوڕێیه‌تی تۆ نه‌گه‌یاند ده‌توانی به‌رده‌وامی هاوڕێیه‌تی خۆت بكه‌یت.
ئه‌م قسانه هه‌موو چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی كورت بوو به‌رامبه‌ر به هاوڕێ، هاوڕێ زۆر له‌وه گه‌وره‌تره.
دایك و باوك خۆشه‌ویسته و شیرینه و دڵسۆزه، به‌ڵام هاوڕێ ئه‌و خۆشه‌ویستییه و ئه‌و دڵسۆزییه‌یه كه هه‌مان به‌های دایك و باوكی هه‌یه.. ,ئه‌گه‌ر دایك و باوك باش بێت له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی. زۆرجار ده‌ڵێن باوكم ئه‌وه‌نده باشه هه‌روه‌كو هاوڕێم.
به‌ڵام ئایا وا به‌ئاسانی هاوڕێكه‌م من له‌بیر ده‌كات و شێوه‌یه‌كی سارد له‌گه‌ڵم پیشانبدات بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار بكرێمه‌وه. بۆ؟
چۆن له‌ماوه‌یه‌كی كورت، چونكه خۆت گۆڕی بیركردنه‌وه‌ت گۆڕا بۆپارتێکی سیاسی جیاواز له من بۆ، چونكه هاوڕێكه‌ت كه من بووم به نوێنه‌ر بۆ میڵه‌ته‌كه‌ت بۆ وات لێ هات كه جاران منت ده‌دیت باوه‌شت بۆم ده‌كرده‌وه، ئه‌وه پیرۆزییه‌كه‌ت بوو لێم بووم به‌نوێنه‌ر تاقه‌تی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی سه‌لامت نه‌بوو لێم، ده‌رگات كراوه‌بوو بۆ من زوو زوو هه‌واڵت ده‌پرسیم، سه‌ده‌ها جار به‌منت وتووه شانازیت پێوه ده‌كه‌م، سه‌رم به‌رزه پێت، بۆ دڵت خۆش نه‌بوو ئه‌و هاوڕێیه‌ت هه‌ڵبژارد وه‌كو نوێنه‌ر بۆ میڵه‌ته‌كه‌ت، بۆ پیرۆزبایت لێ نه‌كردم بۆ كه‌تۆم دیت به‌زۆری من وه‌ڵامی سه‌لامه‌كه‌ت دامه‌وه من هه‌ر ئه‌و هاوڕێیه‌ت بووم، هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌م، هه‌ر ئه‌و كورده‌م. ئه‌و پارته‌م كه تۆ بۆی چوویت هه‌رپارتێکی كوردییه.
من زیان به هاوڕێم ناگه‌یه‌نم زیان به كوردی خۆشه‌ویستم ناگه‌یه‌نم تۆم خۆشویستووه، خۆشم ده‌وێیت وه‌كو هاوڕێ وه‌كو كورد، به‌ڵام ڕه‌وشتی تازه‌ت به‌رامبه‌رم خه‌فه‌تم پێ خوارد.
تۆ چۆن هاوڕێیه‌تیت ده‌فرۆشی و ناهێڵیت له‌به‌رئه‌وه‌ی پارتێکی گۆڕیووه… ئێمه‌ی هاوڕێ ئێمه‌ی كورد پێویستیمان به‌یه‌كه، ئێمه هاوبه‌ش بووینه له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان ئێستاش به‌رژه‌وه‌ندی كوردایه‌تیمان یه‌كه
هه‌رچه‌نده به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سایه‌تیمان نه‌بووه و نابێت له‌گه‌ڵت ،به‌ڵام تۆ چه‌نده‌ها ساڵ هاوڕێم بوویت ناو دڵی منت زانیوه ناو مێشكی منت زانیوه ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌وه‌ت قبوڵه بڕۆ خوات له‌گه‌ڵ خوا بتپارێزێ و هه‌ر شادبیت،
به‌ڵام ته‌نها داواكاریم بۆ ئه‌وه‌نده ساڵه‌ی هاوڕێیه‌تی ئه‌و ڕه‌وشته دووباره مه‌كه‌ره‌وه به‌رامبه‌ر هاوڕێی تازه‌ت كه له‌هه‌مان پارته‌ن له‌گه‌ڵدا.
هاوڕێی ڕاست ئه‌و كه‌سه‌یه كه دوێنێ و ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵته
دڵشاد پاڵانی /۱۲/۱۱/۲۰۱۲/زاینی بریتانیا