"an independent online kurdish website

لە ١٠ی ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠١٢ واتە مانگی رابردوو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید بە مەبەستی بەشداری لە دووهەمین کۆنگرەی زانستی کورد لە هەولێر بەرەو نیشتمانی کوردان واتە کوردستان پاش ١٠ ساڵ بە تین و گوڕێکی گەرمەوە بەڕێی کەوتین.hamid_teymuri12

هەڵبەتە فڕۆکەکە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ فڕی و نزیکەی ٤ی پاش نیوەڕۆ گەیشتینە سەر پایتەختی کوردستان و شاری هەولێر. پاش ماوەیەکی کورت فڕۆکە نیشتەوەو و بەرەو جێگای دیاری کراوخۆناسین و وەرگرتنی باروبنە تێکڕا لەگەڵ هاوسەفەرەکاندا چووین. چی لەوە خۆشترە کە پاش ١٠ ساڵ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر خۆت ببینیتەوەو هەموو کارمەندان بە کوردی لەگەڵتا بئاخفن و بە ڕوویەکی خۆشەوە بەخێر هاتنت بکەن.

ئەمەش زۆر زەحمەتە کە بە پێنووس لەم کاتوساتەدا لە سەر وەرەقە دای رێژی. ئەمە ئاواتی هەموو کوردە کە کوردستان ببێتە خاوەنی دامودەزگای خۆیی و بە زمانی زگماکی بەخێرهاتنەوەت بکەن. ئەمەش بە پێجەوانەی عەرب و تورک و فارسە کە بۆ چوونە ژوورەی نێو نیشتمانی باو باپیرانمان دەبوایا حەوت خانی ڕۆستەم ببڕی و ئەو جار چەندەها ناوناتۆرەشت پێدا دەڵێن و گەر قسەش بکەی کونجی بەندیخانە جێگاتە. ئەمەش مایەی شانازی و دەسکەوتی شەونخۆنی پێشمەرگە و ئاسایش پۆلیس و کارمەندانێکە کە بە دڵ و دایەنەوە لە پێناوی نیشتماندا تێدەکۆشن و ئەم دەسکەوتانە دەپارێزن. گەلی کورد دەبێ بە ڕێبەران و سیاسەتوانان و پارلەمانتاران و هەتا داویی شانازی بکا و ئەمەش کارو تێکۆشانی ئەو خەباتکارنەیە کە کوردیان گەیاندووەتە ئەم قۆناغە، ئەمەش بەو مانا نیە کە کەمو کورتی نیە.

پاش خۆناساندن و پیشاندانی پاسپۆرت بە ماوەیەکی کورت، لە لایەن ئەفسەرانی پشکێنەر بەخێرهاتن کراین بۆ ژووروەو بە فەرمی چووینە نێو خاکی نیشتمان و هەولێری پایتەخت. لە دەرەوەی فڕۆکاخانە ئۆتوبوسێک چاوەڕوانی میوانانی دەکرد کە بۆ بەشداری کونگرە هاتبوون. لەگەڵ مێوانان بۆ نێو ئۆتوبوس سەرکەوتین و کاکی شۆفیر بەرەو هۆتەیلی دیاری کراو لێی خوڕی. نزیکەی کاتژمێر ٦ ئێوارە گەیشتینە هۆتەیلی دیاری کراو پاش ناونووسی بەرەو ژووری خۆمان ڕێنمایی کراین بۆ حەواندنەوە. ئینجا کاتژمێر ٧ی ئێوارە بانگهێشت کراین بۆ خواردنی شیو. بەڕاستی هۆتەیلەکان زۆر پێشکەوتوو مۆدێرن بوون، هەموو شتێک لە هۆتەیل بۆ مسافر، تەنانەت واکسی پێڵاویشیان دانابوو.

ئەمە لە خۆیدا دەسکەوتێکی زۆر مەزنە کە لە کوردستان دەبینرێ و لە ماوەیەکی کەمتر لە ١٠ ساڵ کوردستان ئاوەدان و ئاپارتمان و هۆتەیلی وەهای تیا بنیات نراوە کە بێ وێنەیە. کوردستان لە بواری ئابوری و خانوبەرەو و جادەو بان و بازرگانیەوە زۆر پێشکەوتووە و ئەمەش لە خۆیدا جێگای شانازیە. هەرچەند کەم و کۆڕیش دەبینرێ بەڵام ئەمانە هەمووی کاری دەوێ و خەڵکی کوردستان چاوەڕوانی لەوە زیاترن.

خەڵکی ڕادەبەدەر دەوڵەمەند بوون و کارو بازرگانی خەڵکی تەنانەت ئاسایی نێو بازاڕیش دەفتەر و دۆلارە. کومپانیەکی زۆر لە کوردستاندایە و هەمووی لە دەرەوەی وڵات ڕوویان لە کوردستان کردووەو خەریکی کاروباری بازرگانی و بنیاتنانی خانەوبەرەن، بە پێجەوانەی وڵاتانی دەوروبەر کە تووشی قەیرانی بازرگانی و کۆمەڵایەتی و سیاسی بوون و خەڵکەکەیان لە برسا هاواریان لێی هەستاوە. کوردستان لە هەموو بارێکەوە دەوڵەمەندە و هەر ئەو دەوڵەمەندیەشە کە کومپانیە بیانیەکان ڕوویان لە کوردستان کردووە بە بێ گوێدان بە هەڕەشەو گوڕەشەی وڵاتانی دەراوسێ.

هەرچەند وڵاتانی دراوسێ هەردەم تێدەکۆشن باری سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان بشێوێنن بەڵام ئەمەش خەڵکی کورد و حیزبەکان دەبێ بە وریاییەوە هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەو هەلومەرجانەدا بکەن. بۆ بەرنگار بوونەوەی ئەو گێرەشێوینیە خەڵکی کورد و حیزبە سیاسیەکان و دەسەڵاتدارانی کوردستان پێویستیان بە یەکڕیزی و تەبایی و یەک بوون هەیە. ئەوەشم لە بیر نەچێ کە کوردستان لەو پەڕی ئاساێشدایە و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کاروتێکۆشانی  هەر وەکوو لە پێشدا باسم کرد هێزی ئاسایش و پێشمەرگە ی کوڕی بەتوانای کورد و کوردستان.

ڕۆژی ١١ی ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠١٢ کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ بەرەو لۆکاڵی شەهید سەعد بەڕێکراین و لەوێش دوای وەرگرتنی کارتی کۆنگرە و هەڵواسینی پۆستر (هەڵبەتە ئەو کەسانەی کە  پۆستریان پێی بوو نزیکەی ٥٢ کەس بوون) لە شوینی دیاریکراو بە یارمەتی خاتوو کارۆل پروینهۆبێر نووسەری کتێبی “ڕەحمانی کورد” لەو لۆکاڵە هەڵواسی و بۆ ڕۆژی دوایی هەموو شتێک ئامادە کرا. پاشان کاتژمێر ٧ی ئێوارە بە ئۆتوبوس بەرەو “ڤێرسای پاڵاس” بەڕێکراین و لەوێ لەلایەن بەرپرسانی کۆنگرەو و کەسانی بەرپرسی حکوومەتی هەرێم پێشوازی کراین.

ئینجا هەر لەوێ شیو خوراو خاتوو “کارۆڵ پروینهۆبێر” وتەیەکی پێشکەش کرد کە یەکەم جار چۆن کوردی ناسیووە. خاتوو کارۆڵ باسی ئەوەی کرد کە لە ساڵی ١٩٨٥ و بۆ یەکەم جار دوکتور عەبدولڕەحمانی قاسملووی بینیوەو بۆ ئامادە کردنی دوکیومنتێک بۆ کاناڵی ٥ی فەرانسە چووەتە عێراق و لەوێشەو چووەتە دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و هەر ئەو چوونەی بۆ کوردستان و بینینی دوکتور قاسملوو بووتە هۆی ئەوەی کە بەردەوام ببێتە دۆستی کورد و لەو بوارەشدا پشتیوانی لە کورد و کوردستان بکا.{jcomments off}

ئاکامی ئەم چاوپێکەوتنە و هاتوچۆی بۆ کوردستان و بینینی دوکتور قاسملوو، کتێبێکە بە ناوی “ڕەحمانی کورد” کە ژیان و بەسەرهاتی سیاسی دوکتور قسملوو، تێروری لە لایەن پاسدارانی رژیمی ئاخوندی و ئاکامەکانی خستوەتە بەر باس و لێکۆڵینەوە. ئەم کتێبە لە لایەن بەڕێز فەتاح کاویان وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی. خاتوو کارۆڵ ئەم کتێبەی بە زمانی ئینگلیسی نووسیووە.

پاشان هەر لە “ڤێرسای پاڵاس”ی هەولێر بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتەی پێشکەش کردو  بەخێرهاتنی مێوانانی  بەشدار لە کۆنگرەی زانستی کورد لە هەولێر کرد. ئێنجا بە داوی ناوبراو بەڕێز نەجمەدین کەریم پارێزەری  کەرکوک  وتەیەکی پێشکەش کرد و لەوێ باسی کەسایەتی خۆی لە ئامریکا هێنایە بەرباس و پاشان باسی کێشەکانی پارێزگای کەرکوک و هەموو پێکهاتەکانی  و گرفتەکانی  لەگەڵ رژیمی بەغدا و چی لە داهاتوودا بکرێ خستە بار باس و لێکۆڵینەوە. پاشان شەوخوانەکە بە ئاهەنگ و موسیقا و گۆرانی کۆتایی پێهات و مێوانان بە ئۆتوبوس بۆ جێگای حەوانەوە بەڕێ کران.

درێژەی هەیە…

konfrans_hewler12

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی