"an independent online kurdish website

بەڕێز فەلاح مستەفا لە درێژەی وتەکەیدا وتی دیارە لایەنێکی گرنگی هەر پێکهاتەیک یان هەر کۆمەڵگایەک ئەوەیە، ئەو پەیوەندییە راستەوخۆیە هەبێ، هەرێمی کوردستان دەستی بە قوناغێکی ئاوەدانکردنەوە و بوژاندنەوە کردووە،hamid_teymuri12

ئەو هەنگاوانەی کە بڕیومانە و ئەوەی بە بەشداری راستەوخۆ کوردستانیانی دەرەوە بووە هێناومانە، بەڵام لەوە زیاتر پێمان دەکرێ ئەویش سوود وەرگرتنە لە توانای ئەوان کە لە دەرەوەن، بۆ دروستکردنی لوبی و زیاتر هاوکاری و پشتیوانیکردن ئێمە بۆ ئاشناکردنی بە جیهانی دەرەوە ، هاوکات لەگەڵ ئەمەش ئەوان بێن و دەرفەتیان بۆ برەخسێنین بۆ ئەوەی هاوکاربن لەگەڵ دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکەمی زانستی جیهانی کوردی لە ساڵی پار کە لە هۆلەندا بەسترا و دوای هاتنی شاندی ئەکادیمیای ئەم کۆنگرەیە بۆ هەرێمی کوردستان و دیداریان لەگەڵ  جەنابی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و تەواوی گەورە بەرپرسانی هەرێم بە خۆشحاڵیەوە ئەو پشتیوانییەی لێکرا وپێیان راگەیاند کە پێمان خۆشە ئەو کۆنگرەیە لە هەرێمی کوردستان ساز بکرێ بۆ ئەوەی پەیوەندییەکی راستەوخۆ هەبێ و دەرفەتێک برەخسێنین بۆ بەستنەوەی هەردوولا بە یەکەوە و جەنابی سەرۆکی هەرێم و جەنابی سەرۆکی حکومەت و هەموو لایەنەکان پشتیوانیان لەو پرۆژەیە کرد.

بەڕێز دوکتور ئالان دیلانیش لە بەشێکی قسەکانیدا وتی:” گەروەترین پاداشت بۆ ئێمە لەم کاتەدا گەرانەوە بۆ وڵات و خزمەتکردنە، ئەمڕۆ وڵاتێکی ئازادمان هەیە بەشێک لە کوردستان ئازادە و پێمان خۆشە بگەرێینەوە و شان بە شانی ئەو پێشمەرگانەی کۆن و تازە کە پارێزەی وڵاتن بە رێگای قەڵەمەوە ئێمەش خزمەت بکەین و هەروەک جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرێز مەسعود بارزانی فەرمووی ئەمڕۆ رۆژ رۆژی قەڵەمە و فەرمووی بە ڤیدیۆیەکی بچوک دەتوانین دەنگی کوردستان بە جیهان بگەینین، ئێمە خاون وڵاتێکین کە سەرەڕای هەموو رەوشێک بە رێژەیەکی زۆرەوە لە پێش چەندەهای ئەو وڵاتانەیە کە ئەندامن لە نەتەوە یەکگرتووەکان چونکە ئێمە لە رووی سیاسی و لە باری ئیداری وئابووریەوە لەوان بەهێزترین ، ئەم کۆنگرەیە هەنگاوێکە بە پشگیری پسپۆڕانی کورد و دۆستانی کورد سازدەکرێت.

جێگای ئاماژەیە کە لەو کۆنگرەیە کە چوار ڕۆژی خایاند ١٠٢ کەس چالاکانە بەشداری ئەو کۆنگرەیە بوون کە ٥٢ کەسیان بە پۆستر و ٥٠ کەسیش بە وتار خوێندنەوەو ئەو لێکۆڵینەوەانە و ئەو پرۆژانەی کە لە دواڕۆژ دا حکومەتی هەرێمی کوردستان بیخاتە بەردەستی وەزارەتەکان و کاریان پێی بکەن. سەرەڕای ئەمانەش وەزیرو کاربەدەستانی باڵای هەرێمی کوردستانیش چالاکانە بەشداری کۆنگرەکە بوون و هەر وەزیرێک  کارو پرۆژەی خۆی لەو کۆنگرەیدا باس کرد. لە کۆتایی کۆنگرەکە بڕیاردرا کە ئاکامی ئەم کۆنگرەی لەگەڵ حکومەت تاوتوێی بکرێ و سەرجەم وتارەکان لە کتێبێک چاپ و بڵاو بکرێتەوە. سەرەڕای ئەمانەش هەر لە کۆتای کۆنگرەکە بڕیار درا کە کۆنگرەی داهاتوو لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید بگیردرێ. پێموایە ئەم کۆنگرەیە هەلێک بوو بۆ یەکتر ناسینی هەموو ئەو کوردانەی کە لە وڵاتانی کانادا، ئامریکا، ئۆسترالیا، نیوزلاند و وڵاتانی ئۆروپایی و ئاسیا و کوردستان بە گشتی بەشداری ئەم کۆنگرەیە ببون و هەر کەسێک لە بوارێکدا پسپۆڕی بەدەست هێنابوو. ئەمەش گەورەترین سەرمایەیە بۆ دواڕۆژی کوردستان گەر حکومەتی هەرێمی کوردستان کەڵک لە توان و پسپۆڕی ئەم ئاکادیمیسیانە لە هەموو بوارەکاندا وەربگرێ. هەر چەند بەشەکانی تری کوردستان واتە ڕۆژهەڵات، باکور و باشوری چکۆلە هێشتا ئازاد نەکراون و لە ژێر کونترۆڵی داگیرکەراندایە، بەو هیوایە بەهاری عەرەبی ئەو بەشانەش بگرێتەوە، هەرچەند ئاسۆ ڕوونە لە ڕۆژئاوادا.

گرتنی ئەم کۆنگرەیە و مێوانداری ٧٠٠ کەس لە دەرەوەو ژوورەوی کوردستان شانازیەکی گەورەیە بۆ سەرۆک وحکومەتی هەرێمی کوردستان و گەورە بەرپرسانی حکومەت و لە هەمان کاتیشدا جێگای پێزانین و سپاسە. دەبێ سپاسی هەموو ئەو کەسانە بکرێ کە لە خزمەت کردن بەم مێوانانە، هەرچەند خۆمان بە مێوان نەدەزانی حکومەتی کوردی بە هی خۆمان دەزانی، هەر لە شوفێر ئۆتوبەسەکانەو بگرە تاکوو ئاسایش و پۆلیس و کارمەندانی هۆتێلەکان و رستۆرانەکان و بگرە هەتا داویی و لە هیچ هاوکاریەک دریغیان نەدەکرد و بە دڵەوە یارمەتی میوانانیان دەکرد.

داوای سەرکەوتن بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێز مەسعود بارزانی دەکەین و سفرەی کوردستان هەردەم زەنگین و ڕەنگین و بەرقەرار بێ.

کوردانی بەشداربوو لە کۆنگرەی زانستی هەولێر و حیزبەکانی ڕۆژهەڵات

ئەوەی کە دەمەوێ لە کۆتاییدا ئیشارەی پێ بکەم لە کۆی ئەو ٧٠٠ کەسەی کە لەو کۆنگرەیەدا بەشدار بوون ڕێژەیەکی بەرچاویان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون هەرچەندە کورد هەر کوردە و جیاوازی نیە و کورد لە هەر کۆێدا بێ، شانازی بە باشوری کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکا، چوونکە ئەم بەشەی کوردستان چرایەکی ڕوونە بۆ داهاتووی بەشەکانی تری کوردستان.

مەبەستم لەم نووسینە لێرەدا ئەوەیە وەکو گلەیی لە حیزب و ڕێکخروەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لەو کاتەدا لەو پەڕی بێدەنگیدا بوون. ئەو حیزبانە بە هەر دوو دیموکراتەوە، کۆمەڵەکانەوە، بە خەباتەکانەوە و بە ئەوانی تریشەوە دەیانتوانی لەو دەرفەتە کەڵک وەرگرن و ئەو کوردە ئاکادیمیسیانە بۆ نێو کەمپەکانی خۆیان بانگ بکەن بۆ ئەوەی هیچ نەبێ، ئەم کوردانەی دەرەوە لە نزیکەوە لە ژیان و کارو تێکۆشانی ئەوان ئاگادار بنەوە. بەداخەوە کەسانی بیانی کە لە چەند کەسێک تێپەڕ نەدەبوون بە هۆی کەسانێکەوە بۆ لای خۆیان داوەت دەکەن، هەرچەند من دژی ئەوە نیم و نموونەیان زیاد بێ، بەڵام پێیان خۆش نیە ئەو کوردانە بە کۆمەڵ بانگهێشت بکەن، لانی کەم با لە کار و چالاکی ئەم ڕێکخراوانە لە نزیکەوە ئاگادار بکرێنەوە. هۆکاری ئەم کەمتەرخەمیەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند شت، یەکەم ڕەنگە لەبەر کێشە و گرفتی نێو خۆیان ئاگایان لەم کۆنگرەیە نەبووبێ، هەرچەند بە هۆی کەسانی خۆیانەوە ئاگاداری کۆنگرەکەش بوون، هۆکارێکی تر ئەوەیە کە ئەمانە سەلیقەی ئەوەیان نەبێ کە ئەم کەسایەتیانە بۆ لای خۆیان بانگهێشت بکەن و ئەویش بۆخۆی هۆکاری خۆی لە پشتەوەیە. یان ڕەنگە ئەمان خۆیان لەم کەسایەتیان بە گەورەتر بزانن و وای لێک بدەنەوە کە دەبێ ئەمان بڕۆن بۆ لایان! بەرپرسان و نوێنەرانی ئەم حیزب و ڕێکخراوانە دەیان توانی ئەم کوردانە بۆ لای خۆیان بانگهێشت بکەن و لە پرۆژە و لێکۆڵینەوەی ئەمان کەڵک وەرگرن. ڕەنگە ئەوەشیان بۆ گرنگ نەبێ و بە بیروبۆچونی خۆیان بۆ ئەم کۆنگرەیە لێکدانەوەیان هەبووبێ. بە گشتی من ئەم حیزب و ڕێکخراوانەی ڕۆژهەڵات بە کەمتەرخەم دەزانم. هیوادارم بە خۆیاندا بێنەوە و لانی کەم لە چالاکی ئەوتۆدا لە داهاتوودا بە سوودی خۆیان و حیزبەکانیان کەڵک وەربگرن.

هەرچەند سکرتێری یەکێک لەو ڕێکخراوانە بە ڕێکەوت لەو هۆتێلەدا بوو کە ئێمە تێیدا دەحەواینەوە، تووشی بووین و سڵاو هەواڵپرسیمان لەگەڵ کرد، بەڵام ئەم بەڕێزە دەیتوانی لە ڕیگای نوێنەرەکەیان کە بۆ ئەو کۆنگرەیە هاتبوو بانگهێشتی ئەو کەسانەی کردبا بۆ نێو ئۆردوگاکەیان و لە نزیکەوە ئاگادری ژیانیان ببایاین، بەداخەوە ئەو تێکۆشەرەش بیری بۆ لای شتی وەها نەچوو. ڕەنگە بیر لەوە بکەنەوە کە خەرجی بۆ ئەوان دەبێ بەڵام ئەوان باسیان کردبا خەڵکەکە لەسەر حیسابی خۆیان بەڕێزێشەوە دەچوونە خزمەتی هاوڕێیانیان. هەرچۆنێک بێ، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

ستۆکهۆڵم

١٢ ـ ١١ ـ ٢٠١٢

hamid_teymuri_kurdistan_2012_okt

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی